چاره‌نووسی هاوه‌لاتیه‌كى به‌ندكراوى كورد نادیاره
خه‌بات

مێدیا: حوسێن كه‌مانگه‌ر هاوه‌لاتى كوردى خه‌ڵكى شارى كامیاران كه یسهرهتاكانى مانگى رێبه‌ندانى ١٣٩٠ له‌دواى بانگهێشتى بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، له زیندانى دیزڵئابادى كرماشان به چاره‌نووسێكى نادیاره‌وه راگیراوه. به پێى راپۆرتى كه‌مپه‌ینى نێوده‌وڵه‌تى مافه‌كانى مرۆڤ له ئێران ئه‌و هاوهلاتیه كورده له‌ماوه‌ى زیندانیهكهى به مه‌به‌ستى دان نان به تاوانى نه‌كردوو و پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ حیزبێكى نه‌یارى رژیم به سه‌ختى لهێر ئازار و شكه‌نجه دابووه. ناوبراو له‌ئێستا دا وه‌ك دهستبهسهركراوى كاتى راگیراوه و ده‌تواندرێ به دانانى بارمته به شێوه‌ى كاتى ئازاد بكرێ به‌لام له‌گه‌ڵ هه‌وڵى خانه‌واده‌كه‌شی ئه‌و بریاره كارى نه‌كراوه.
نیگه‌رانى سه‌باره‌ت به دۆخى زیندانیهكى سیاسی كورد
بێهروز ئالاخانى كورى فارس له دایك بووى ١٣٦٣ كۆچى خه‌ڵكى شارى سه‌ڵماس كه له رێبه‌ندانى ١٣٨٨ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه به هۆى مانه‌وه‌ى ١٩ مانگ له ژووره تاكهكهسیهكانى به‌ندیخانه‌كانى خۆى ورمێ و سه‌ڵماس له دۆخى نا

له‌بار دایه و گیانى له‌مه‌ترسیدایه. ناوبراو وێراى ئه‌وه‌ى كه به پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ رێكخراوێكى شۆرشگێر تۆمه‌تبار كراوه كوشتنى ئیمام جومعه‌ى خۆیش به پهروهندهكهى زیاد كراوه ، ناوبراو له‌ژێر قورسترین شكهنجهكان تا ئێستا دانى به‌و تۆمه‌ته نه‌ناوه، به‌لام قازى ته‌نیا به پشتیوانه‌ى زانیارى و لێكدانه‌وه‌ى خۆى ناوبراوى به به‌شدارى له كوشتنى ئیمام جومعه‌ى خۆى تۆمه‌تبار كردووه و به‌مجۆره حوكمى ئیعدامى به‌سه‌ر دا سه‌پاندووه. به پێى هه‌واڵى كه‌مپه‌ینى نێوده‌وڵه‌تى مافى مرۆڤ له‌ئێران ناوبراو گواستراوه‌ته‌وه و بۆ به‌ندى تاوانبارانى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و پهروهندهكهشی دراوه به دادگای پێداچوونه‌وه.
مردن
ى كرێكارێكى بیناسازى له شاری سنه به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موكریان ،كرێكارێكى بیناسازى له كاتى كاركردن دا، به‌هۆی بریندار بوونى ناوبراو ،دوای چه‌ند رۆژ گیانى دا.به‌پێی ئه‌و راپۆرته، رۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ى خاكه‌لێوه كرێكارێكى بیناسازى به ناوی فه‌تحۆڵلا سۆهرابى،له كاتى كاركردن له گهرِهكى كه‌رباسی به تووندى بریندار بوو ودوای ٣ رۆژ گیانى دا.
كووژرانى ئه‌ندامێكى گرووپی پووچڵكردنهوهى مین
یه‌كێك

له ئه‌ندامانى گرووپی لابردنى مه‌یدانه مینه‌كان له شاری دێهڵۆران كووژرا.به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى مووكریان ، شه‌وی رابردوو،غۆڵام عهڵى جابری،خه‌ڵكى دێهڵۆران له كاتى مهئمووریهتدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ى مین گیانى دا. ئه‌و كه‌سه كه ئه‌ندامى هه‌ڵگره‌وه‌ى مین له ناوچه‌ى چه‌م هێندى سه‌ر به‌شی مووسیان-دێهڵۆران بووه له كاتى خاوێن كردنه‌وه‌ى زه‌وییه‌كانى چێندۆاو به مین ،گیانى لدا.
ته‌پوو
تۆز وبوومهڵهرزه كه‌وتۆته گیان خه‌ڵكى شاری دێهڵۆران به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى مووكریان،خه‌ڵكى شاری دێهڵۆران له شه‌وی رابردووه به‌هۆی بوومهڵهرزهكانى به‌رده‌وام، له ده‌ره‌وه‌ى ماله‌كانیان ماونه‌ته‌وه. ئه‌و له حاڵێك دایه كه له‌و نێوانه‌دا،كه‌ش وهه‌وای ته‌پ وتۆزاویی بۆته هۆی ئازاری خه‌ڵكى شاره‌كه و ئه‌و بارودۆخه بۆته هۆی ئه‌و كه ژیانى له هاووڵاتیانى ئه‌و شاره تاڵ كردووه و خه‌ڵك نازانن له ترسی بوومه‌ڵه‌رزه له ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه یا له ترسی ته‌پ وتۆز بچنه‌وه ماڵه‌كانیان .
كۆكردنهو
هى كه‌ره‌سه‌ى ماهواره‌یی له شاری تووسیركان به پێی هه‌واڵى هه‌واڵده‌رییه‌كانى رژیم، سه‌رۆكى هێزى ئینتزامى له شاری توویسیركان رایگه‌یاند،له درێژه‌ى به‌رنامه‌ی كۆكردنه‌وه‌ى ماهواره، هێزه‌كانى ئینتزامى له‌و شاره ١٩ ده‌زگاى ماهواره‌یان گرتووه و چه‌ندین كه‌سێكیش سزا دراون.
نیگه‌رانى ده‌ربرینى كارمه‌ندى باڵوێزخانه‌ى رژیم له ده‌مێشق سه‌باره‌ت به رووخانى دیكتاتۆری سووریا
كارمه‌ندى ب

اڵوێزخانهى رژیمى ئێران له ده‌مێشق بۆ جارێكى تر به دهربرِینى نیگه‌رانى له رووخانى رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د خوێنرێژ، وتى: دووژمنان چارهنووسیًكى وه‌ك چاره‌نووسی وڵاتى لیبى یان بۆ رژیمى ئه‌سه‌د،دیارى كردووه. ره‌زا ره‌ئووف شه‌یبانی وتى: رۆژئاوا،له بیری دانانى مۆدێلێك وه‌ك لیبی بۆ ده‌وڵه‌تى سووریایه.هه‌روه‌ها ناوبراو به ده‌ربرینى نیگه‌رانی له رووخانى سه‌دله‌سه‌دى دیكتاتۆری ئه‌سه‌د، زیادى كردكه ئه‌مجاره بوونى به‌ربلاوى خه‌ڵك له ناره‌زایه‌تیه‌كانى دژ به ئه‌سه‌د، بۆته هۆی ئه‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته بیر بكه‌نه‌وه كه بیرۆكه‌ى كۆمه‌ڵگای جیهانى، بۆكهڵك وه‌رگرتن له ده‌زگاكانى نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌كه‌ن.
ئابڵۆق
ه كردنى ٢ كه‌س له ئه‌ندامانى پله‌به‌رزی هێزى قۆدسی رژیمى ئێران رێكخراویی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،٢ كه‌س وشیركهتێكى رژیمى ئێرانى ئابڵۆقهكرد. به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌ری فرانسه وله زمانى به‌رپرسانى رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و رێكخراوه ٢ كه‌س وشیركهتێكى ئێرانى به تۆمه‌تى به‌شداری كردنیان له قاچاغی چه‌ك وچۆڵ بۆ نیجیریه خستۆته ریزى ئابڵۆقهكانى ئه‌و رێكخراوه‌یه. لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌ى پێی بكه‌ین كه‌ناوى ئه‌و تاوانبارانه ، عه‌زیم ئاقاجانى و عه‌لی ئه‌كبه‌ر ته‌باته‌بائی راگه‌یاندراوه.