ته‌واودا به‌سه‌ر ببه‌ین، هه‌واڵى ئیعدامى رۆلهیێك دایكێك داخدار ده‌كا و خانهوادهیێك ده‌خاته ناو په‌ژاره و ته‌نانه‌ت له‌هێندێك كات نه‌ته‌وه‌یێك تووشی پرسه و كۆستى گه‌وره ده‌كا. به‌ڵێ، ئه‌و كاته به هۆى حكوومه‌ته ئیستبدادییهكان بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان كاتێكى نه‌فره‌ت لێكراو و بێزاركه‌ره، ئه‌و كاته كاتێكه كه باشترین رۆڵه‌كانمان ده‌برێنه به‌رده‌م په‌تى سێداره و بۆ به‌رێوه‌بردنى حوكمى ئیعدامیان ئه‌و دهیمهنه خهیالاوییهیان لێ ده‌شێوێنن. ئه‌و تراژدیه ده‌ڵێى به بالاى نه‌ته‌وه‌كه‌مان برِاوه و له قۆناغه جۆراوجۆره‌كانى مێژوو بۆ گه‌له‌كه‌مان دووباره و سه‌د باره ده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌ند خه‌ڵكى كوردستان ده‌مێكه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ى ئیعدامهسیاسیهكان ناسیاوییان هه‌یه، به‌لام لهوكاتهوهى كه رژیمى جینایهتكارى ئاخوندى ده‌سه‌لاتى گرتۆته ده‌ست، له‌گه‌ڵ شالاوێكى به‌ربلاوى ئیعدامى رۆڵه‌كانى بهرهورووبووه و رژیمى ده‌سه‌لاتدار بناغه‌كانى نیزامه دیكتاتۆرییه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئیعدامى سیاسی و گوللهبارانى جیابیران دامه‌زراند. هێشتا ئه‌و جینایه‌تى كه له شاره‌كانى كوردستان له‌لایه‌ن قازییه شهرعهكانى داندراوى خومه‌ینى به‌رێوه چوون له‌بیرنه‌كراون و له‌پاشانیش ئیعدامه سیاسیه‌كانى ساڵى ٦٧ به بێ هیچ موحاكمهممه و پارێزه‌ر و شاندى چاودێرێكهوه به جوخهكانى ئیعدام سپێردران. ئیعدام بۆته به‌شێك له پێكهاته‌ى ئه‌و دێوه خوێنمژه و به بێ ئێعدام ناتوانێ درێژه به ده‌سه‌لات و حكوومه‌ت بدا. هه‌ڵوه‌راندنى گوڵى ته‌مه‌نى فه‌رزاد كهمانگهرـ خه‌ڵكى كامیاران، شیرین عهلهمهوولى ـ خه‌ڵكى ماكۆ ، فه‌رهاد وه‌كیلى ـ خه‌ڵكى سنه، عه‌لى حه‌یده‌ریان ـ خه‌ڵكى سنه له ١٩ى بانهمهرِى ١٣٨٩ جینایه‌تێكى دیكه بوو له درێژه‌ى جینایهتهكانى رژیمى ئاخوندى و ئه‌و ماشینه جینایهتكارهى ئاخوندى به ئیعدامى ئیحسانى فه‌تاحیان، حوسێن خزرى و فه‌سیح یاسه‌مینى و فه‌رهادى تارم درێژه‌ى به ئیعدامه سیاسیه‌كان دا و ئێستاش سێبه‌رى مه‌رگ ههرِهشه لهباقى زیندانیانى سیاسی كورد ده‌كا و ناوه ناوه هه‌واڵى گواستنه‌وه‌ى زیندانیانى كورد بۆ ژووره تاكه‌كه‌سیه‌كان خۆرپه ده‌خاته ناو دڵى خه‌ڵكى كوردستان و دیمه‌نه نهفرهتاوییهكهمان بیر دێنێته‌وه.
ئێستا حه‌بیبوڵلا گولپهرى پوور، لوقمان مورادى، زانیار مورادى ، زێنه‌ب جه‌لالیان، شێركۆ موعارفى، حه‌بیبوڵلا له‌تیفى، سامى حوسێنى، سه‌ید جه‌مال محه‌ممه‌دى، رۆسته‌م ئه‌ركیا، ره‌شید ئاخكه‌ندى، مسته‌فا سه‌لیمى، ئه‌نوه‌ر رۆستهمى ، حه‌سه‌ن تاڵعى، محه‌ممه‌دئه‌مین عهبدوڵلاهى، قادر محه‌ممه‌دزاده ، عه‌زیز محه‌ممه‌دزاده و عه‌بدوڵلا سه‌روه‌ریان له‌و زیندانیه سیاسیانه‌ن كه چاوه‌رێى به‌رێوه‌چوونى حوكمى ناعادیلانهى ئیعدامهكانیانن.
له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو چه‌ندین هه‌واڵ له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى ئیعدامى زانیار و لوقمان مورادى و حه‌بیبوڵلا گولپهرىپوور و شیركۆ موعارفى بلاو كرایه‌وه. زانیار و لوقمان كه بۆ تۆمه‌تى درۆینى كوشتنى كورى ئیمام جومعه‌ى مه‌ریوان حوكمى ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه، له‌دواى پهسهندكردنهوهى حوكمى ئیعدامه‌كه‌یان له دیوانى به‌رزى رژیم ئه‌گه‌ره‌كانى به‌رێوه‌چوونى حوكمه‌كه‌یان زۆر به هێز بووه. حه‌بیب گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانى سیمنان و له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى بێ به‌ش كراوه و هه‌روه‌ها له‌ناو زیندان به مه‌به‌ستى فشارى روحى له‌لایه‌ن مه‌ئمورانى ئیتلاعاته‌وه نزیك بوونى واده‌ى حوكهكهیان بیرهێناوه‌ته‌وه و خانه‌واده‌ى ناوبراو كه سه‌ردانى زیندانى سمنانیان كردبوو به مه‌به‌ستى دیدارى رۆڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سووكایه‌تى بهرهورووبوونه و له‌پاشاندا ته‌نیا له‌پشت پهنجرهى ژوورى چاوپێكه‌وتن بۆ چه‌ند دهقیقهیێك مۆڵه‌تیان داوه به دایكى حه‌بیب. هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هۆى گواستنه‌وه‌ى حه‌بیب بۆ زیندانى سمنان به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى حوكمهكهیهتى. شیركۆ موعارفى كه به تۆمه‌تى پێوه‌ندى به حیزبه شۆرِشگێرهكانى كوردستان به ئیعدام مه‌حكووم كراوه له دواى گواستنه‌وه‌ى بۆ ژوورى تاكه‌كه‌سی زیندان ده‌ستى داوه‌ته مانگرتن و زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت بهناوبراویش باس له ئه‌گه‌رى به‌رێوه‌چوونى حوكمى ئیعدامهكهى ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌ند لێپرسراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حوكمى ئیعدامى ئه‌و كه‌سانه‌یان خستۆته ده‌ستوورى كارى خۆیان به‌لام تا ئێستا هیچ ههوالێكى دڵخۆشكه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حوكمى ئیعدامى ئه‌و كه‌سانه نه‌بیندراوه.
گه‌لى كورد له ئێرانى ژێر ده‌سه‌لاتى رژیمى ئاخوندى زۆرترین سه‌رژمێرى ئیعدامه سیاسیه‌كان و زیندانیانى سیاسی مه‌حكووم به ئیعدامى هه‌یه و رژیمى دیكتاتۆرى ئێران له هه‌ل و مه‌رج و قۆناغى جیاواز به مه‌به‌ستى دروست كردنى ترس له نێو كوردستانیان لاوانى كورد به په‌تى سێداره‌وه ده‌كا. لهونیزامه سه‌ده نێوهراستیه هه‌ر چالاكى و جم و جوولێك به موحاره‌به و هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی و گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر زه‌وى پێناسه ده‌كرێ و هه‌ر جووڵه و قسه‌یێك به‌دڵى ده‌سه‌لاتداران نه‌بێ مۆركێكى پێوه ده‌لكێ و له كۆتاییش دا زیندان و شكه‌نجه و ئیعدام سهركیترین ئامرازه‌كانى به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌لاته له‌گه‌ڵ جیابیران و تێكۆشه‌رانى مه‌ده‌نى و سیاسی. ته‌نانه‌ت له یاساى دارێژراوى خودى نیزام تا هه‌نووكه پێناسه‌یێك بۆ تاوانى سیاسی پێش كه‌ش نه‌كراوه و زیاترى یاساكان لێكدانه‌وه‌ى جیاواز و جۆراوجۆرى له‌سه‌ر ده‌كرێ، به‌لام به‌داخه‌وه به‌سه‌رنج دان به بوونى روانگه‌ى ئه‌منیه‌تى هه‌ر به‌ستێنێك له‌كوردستان سیاسیه و دژایه‌تى نیزام دێته ئه‌ژمار و به‌م جۆره كه‌مترین دهرووهكانى ئازادى و هه‌ناسه‌دان له خه‌ڵك به‌ستراوه.
ئه‌و ره‌وته خه‌ماوییه تا كاتێك رژیمى ئاخوندى له‌سه‌ر ته‌ختى ده‌سه‌لات مابێ درێژه‌ى ده‌بێ و رێگه‌چاره ته‌نیا به‌ربه‌ره‌كانێ و بێده‌نگ نه‌بوون له‌به‌رانبه‌ر جینایه‌ت و راگرتنى ماشینى قه‌سابی كوردستان و لاوانى كورده له رێگه‌ى خه‌بات و بوون له به‌ره‌ى خه‌باتكاراندا. ده‌بێ بۆ رزگارى رۆڵه‌كانمان له سیاچاڵهكانى رژیم له هیچ هه‌وڵێك دریغى نه‌كه‌ین و وه‌ك رابردوو و ئه‌زموونى ٢٣ى بانهمهرِ و جووڵه نارهزایهتیهكهى به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به ئیعدامى فه‌رزاد و فه‌رهاد و عه‌لى و شیرین رێكخرا، بۆ باقى رۆڵه‌كانى كوردستان درێژه‌ى هه‌بێ و به ده‌سه‌لاتدارانى جه‌لاد بوترێ كه له‌به‌رانبه‌ر كوشتنى رۆڵه‌كانى بێتاوانى كوردستان بێده‌نگ نابین و تۆڵه‌یان ده‌ستێنینه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و ئێعدام بكرێن .