خۆكووژی ٢ كچی كورد له شاره‌كانى ره‌وانسه‌ر سه‌قز
خه‌باتمێدیا

: به پێی راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌ری مووكریان، كچێكى گه‌نج له شاری سه‌قز له پارێزگای كوردستان خۆی كووشت. به پێی ئه‌و راپۆرته له چه‌ند رۆژی پێشوودا،كچێكى خه‌ڵكى سه‌قز به ناوی سۆما-خ خۆی له سیداره دا. هۆی خۆكووژی ئه‌و خوێندكاره١٧ ساڵه‌یه تا ئێستا له لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌ی وبه‌رپرسانى رژیمه‌وه رانه‌گه‌یاندراوه. به‌ڵام ده‌ڵێن ناوبراو به هۆی كێشه‌ى ناو خێزان،ده‌ستى داوه‌ته خۆكووژى. ئه‌و له حاڵێك دایه كه سه‌رژمێرى خۆكووژی له ئێران ١٢ كه‌س له هه‌ر هه‌زار كه‌سه و پارێزگاكانى ئیڵام، كرمانشان،كوردستان وههمهدان پێشه‌نگى رێژه‌ى خۆكووژى له ناو ئێراندان. له‌لایێكى دیكه‌وه به پێى راپۆتى كوردپا، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به‌ناوى نیگار موزه‌فه‌ری" خه‌ڵكی ئاوایی "خه‌راجیان"ی روانسه‌ر به‌هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌وه خۆی خنكاند
دوورخستنه‌وه‌ى زیندانیهكى سیاسى كورد بۆ گرتووخانه‌ى گه‌وهه‌ر ده‌شت
به پێی راپۆر

تى چاڵاكانى مافی مرۆڤ ودیموكراسی له ئێران ،رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ ى بانه‌مه‌ر،زیندانى سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام "هووشه‌نگ ره‌زایی "٢٦ساڵه له به‌شی ٣٥٠ ى زیندانى ئه‌وین بۆ گرتووخانه‌ى گهوههردهشتى دوور خراوه‌ته‌وه. هووشه‌نگ ره‌زایی ساڵی ٨٩له لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعاته‌وه ده‌ست به‌سه‌ركرا و بۆ به‌شی ٢٠٩ ى شوێنى شكه‌نجه‌ى ئیتلاعات گوازراوه وبۆ ماوهیكى درێژ له ژێر شكه‌نجه‌ى بێ بهزییانهى ئیداره‌ى ئیتلاعاتدا بووه وله دوایی دا بۆ زیندانى ئه‌وین نیردراوه.ناوبراو له‌لایه‌ن قازى سه‌ڵه‌واتى (قازى مردن )به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. چاڵاكانى مافی مرۆڤ ودیموكراسی له ئێران ،ده‌ست به‌سه‌ركردن وشكهنجهدان ومهحكووم كردن به ئێعدام و دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و زیندانیه‌یان به تووندى مه‌حكووم كرد.
لاوێكی سه‌قزی له پاكستان خۆی ته‌قانده‌وه
لاوێكی ته

مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی شاری سه‌قز كه سه‌ر به گرووپی ئیسلامییه توندئاژۆكان بووه، له وڵاتی پاكستان خۆی ته‌قاندۆته‌وه. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی كوردپا، "شۆرِش قاسمی" دانیشتووی گهرِهكی پشت شاره‌وانیی سه‌قز نزیك به دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له وڵاتی پاكستان خۆی ته‌قاندۆته‌وه. ئه‌و لاوه ته‌مه‌ن ١٨ ساڵانه‌یه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر خۆی ته‌قاندۆته‌وه، به‌ڵام هه‌واڵی ئه‌م رووداوه تازه به بنه‌ماڵه‌كه‌ی راگه‌یه‌نراوه. له ساڵانی رابردووش‌دا چه‌ند هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی جوانرِۆ كه ئه‌ندامی گرووپی ئه‌لقاعیده بوون، له رووداوی هاوشێوه‌دا له پاكستان و ئه‌فغانستان خۆیان ته‌قانده‌وه، پێشتریش لاوێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی گهرِهكی حاجی ئاوای سه‌قز له وڵاتی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ گرووپێكی سه‌ر به ئه‌لقاعیده كه‌وتبووه به‌ر دهسترِێژی هێزه ئه‌مریكاییه‌كان و گیانی له‌ده‌ست دابوو.
له كاتى پێویست ده‌وڵه‌تى ئیسرائیڵ ئاماده‌یه بۆ عهمڵیات له ئێران
ژێنراڵ بێ

نى گانتێس، سه‌رۆكى ئه‌رته‌شى ئیسرائیل، له وتووێژێكدا،كه رۆژی یه‌ك شه‌ممه ،٣ ى بانه‌مه‌ر بڵاو بۆته‌وه، وتى: "ئه‌گه‌ر پێویست بێ، ئه‌رته‌شى ئه‌و وڵاته ئاماده‌ى عه‌مه‌ڵیات كردن له ناو ئێراندایه. ژێنراڵ بێنى گانتێس له‌وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ئیسرائیڵی یه‌دیعوت ئاحرونۆت وتى : ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه كه رژیمى ئێران ناوكه‌یی ، رووداوێكى زۆر خراپه وجیهان وئیسرائیل ده‌بێ ئه‌و به‌رنامانه‌ى رژیمى ئێران رابگرن وئێمه به‌رنامه‌ى خۆمان به مه‌به‌ستى بهرورووبوونهوهى رژیمى ئێران هه‌یه. هه‌روه‌ها ناوبراو زیادى كرد كه ئیسرائیل له لایه‌ن وڵاتى ئێرانه‌وه هه‌ره‌شه‌ى لێكراوه وئه‌و وه‌لاته خه‌ریكى دروستكردنى چه‌كى ناوه‌كى به مه‌به‌ستى له‌ناو بردنى ئیسرائیڵه.
ئێعدامى ٣كه‌س له شاری ئیسفه‌هان / به‌رده‌وامى حوكمی مردن
به

پێی هه‌واڵده‌ری رژیمى ئاخووندى،٢قاچاغچی ویه‌ك بكووژ له دوای په‌سه‌ندكردنى حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان له زیندانى شاری ئیسفه‌هان له سێداره دران. هه‌روه‌ها ٣ كه‌سى تریش له پارێزگای ئه‌ڵبۆرز به تۆمه‌تی ته‌عه‌دا كردن به ئێعدام له به‌رچاوی گشتى مه‌حكووم كران.
٣٣ له‌سه‌د نرخى شیر و به‌رهه‌مه شیرییه‌كان، زیاد بووه
له دوای

زیادبوونى نرخى وێنجه و تفاق وكه‌م بوونیان ، نرخی شیرى خاوى باش، له لایه‌ن ئاژه‌ڵدارانه‌وه كیلیۆێك هه‌تا ٨٠٠ تمه‌ن زیاد كرا . له درێژه‌دا كارخانه‌كانی به‌هه‌مه شیرییهكانیش نرخى شیرى پاستۆریزهیان زیاد كردوه . به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نى سێنفى به‌رهه‌مه‌كانى شیریی وتى: شیر له ئێستادا تا راده‌ى ٣٣ له‌سه‌د له چاومانگى رێبه‌ندان زیاتر بووه وئه‌وه بۆته هۆی نیگه‌رانى زیاترى خه‌ڵك و ترسی ئه‌وه هه‌یه كه مه‌واده خۆاردهمهنیهكانى تریش ئاوا به شیوه‌یه‌كى مه‌ترسیدار روو له زیاتر بوون بكات.
جه‌ننه‌ت
ى ههرَِشهى ره‌ت كردنه‌وه‌ى ووتووێژهكانى كرد ئاخووند جه‌نه‌تى، ئه‌ندامى پله به‌رزى ده‌زگاى شۆراى نیگههبانى رژیمى ئاخووندى، رۆژی هه‌ینى به دووپات كردنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته كه رۆژئاوا ده‌بێ ئابڵۆقهكانى دژ به رژیمى ئێران رابگرێ، ههرِهشهى له لایه‌نه‌كانى به‌رانبه‌ری وتووێژه‌كان كرد و وتى: ئه‌گه‌ر رۆژئاوا له‌سه‌ر ئابڵۆقهكانى دژ به ئێران به‌رده‌وام بێت پاشان بڵێن له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران وتووێژ ده‌كه‌ین، روونه كه ئه‌و وتووێژانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.