سه‌ره‌كى خه‌بات دژى دیكتاتۆرترین و جنایهتكارترین نیزامى مێژوو دوور خه‌نه‌وه. محه‌ممه‌د خاته‌مى ماوه‌ى ٨ ساڵ متمانه‌ى به خه‌ڵك دا كه ئیسلاح خوازى له‌سیستمى ئاخوندى ده‌بێته سه‌ردێرى كاره‌كانى، به‌لام ناوبراو خه‌یانه‌تى به خه‌ڵك كرد و دهسكهوتهكهى بێجگه له كوشتارى كوى زانستگا و كوشتنه زنجیره‌ییه‌كان و خستنه زیندانى ژماره‌یێكى زۆرى جیابیران و چالاكانى مه‌ده‌نى، درێژكردنه‌وه‌ى ٨ ساڵ ته‌مه‌نى ره‌شى ئاخوندى بوو. بێجگه له‌وه‌ش ژماره‌یێك له خه‌ڵك جارێكى دیكه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ٨٨ ره‌وتى ئیسلاح خوازانى ده‌وڵه‌تیان تاقى كرده‌وه و له‌كۆتایی دا گه‌یشتنه بۆنبه‌ست. هه‌ڵبه‌ت دیاره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه خزمه‌ته‌كانى كه‌سه دیاره‌كانى ئه‌و ره‌وته وه‌ك كه‌رووبی و موسه‌وى به مانه‌وه و جێگربوونى نیزامى ئاخوندى له‌بیر ناچنه‌وه، به‌لام ئه‌و داخراوهییهى ره‌وتى چاكسازى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ٨٨ به هۆى پاوانخوازى و بهرزهفرِییهكانى لایه‌نى خامنه‌یی و باڵه‌كانى سه‌ر به‌و بوو. به هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ى كه گرینگه تێگه‌یشتن و سه‌لماندنى ئه‌و راستیه‌یه كه له نیزامى ئاخوندى دا وشه‌ى ئیسلاح و رێفۆرم بێ واتا و بێ سوود بووه و ته‌نیا به مه‌به‌ستى فریودان و فشارى زیاتر بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانى ستهملێكراوى ئێران له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه هاتۆته به‌رباس.
به‌ره‌وسه‌رچوونى قه‌یرانه رووبهسهرهوهكانى ده‌سه‌لات گه‌یشتۆته ئاستێك كه ئیتر كۆنترۆڵ ناكرێ، به جۆرێك كه قه‌یرانه‌كان تا به‌رده‌رگاى ویلایه‌تى فهقیهش رۆیشتووه و ته‌نانه‌ت باڵه زۆر نزیكه‌كانى خامنه‌یی ئێستا به‌لارێداچوو و لاده‌ر ناویان ده‌برێ.
له ئاستى نێوده‌وڵه‌تی روتى ئاڵۆزى و ناكۆكیه‌كانى كۆمه‌ڵگاى جیهانى و رژیم گه‌یشتۆته قۆناغێك كه به كۆتایی رێگه ناوى لێده‌برێ و سه‌ره‌راى هه‌موو ته‌حریمه كه‌مه‌ر شكێنهكانى نه‌وتى و تیجارى و بانكى ناوه‌ندى و سیسته‌مى ماڵى ئێران و زیانه‌كانى پێكهاتوو له‌و ئابلۆقانه، دواهه‌مین ده‌رفه‌ت له‌سه‌ر مێزى ووتووێژه‌كان به رژیمى ئاخوندى دراوه. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌گه‌رى شهر زۆر به‌هێز بووه و هه‌موو رۆژێك لێپرسراوێكى وه‌لاتانى جیهان له‌وپێوه‌ندییه‌دا وریایی ده‌ده‌ن به رژیمى ئێران . له‌ئاستى نێوخۆییش هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگا خوازیارى ئاڵوگۆرى قووڵ و بنهرِهتین و سهرهرِاى سه‌ركووت و فشاره‌كانى رژیمى توتالیتێر و پۆلیسى ئێران، به‌لام به هۆى كێشه گه‌وره‌كانى ئابوورى و داخراویی سیاسی و نه‌بوونى به‌رێوه‌به‌رێتى ده‌سه‌لات، خه‌ڵك هه‌روا له‌مه‌یدان دان و به بێ شك خه‌ڵك به چهخماخهێك درژێنهوه سه‌ر شه‌قامه‌كان. خاڵى سه‌رنج راكێش و گرینگ ئه‌وه‌یه كه له ئاستى نێو خۆیی نیزام له‌گه‌ڵ دابرِان و درزى زۆر قووڵ بهرهورووبووه و به‌رده‌وام شاهیدى دابرِانى ده‌ست و پێوه‌نده‌كان و سیما ناسراوه‌كانى رژیمن و به تێپهرِینى كات شه‌رى گورگه‌كان به‌ره‌وسه‌ر ده‌چێ. هه‌ر ئێستا سه‌ره‌راى ئاژاوه‌چیه‌كان (جریان فتنه) لادهرهكانیش( جریان انحرافى) كه‌وتوونه‌ته ناو به‌ره‌ى دژبه‌رانى نیزام و ده‌سه‌لاتى وه‌لى فه‌قیهیش ئیتر ناتوانێ فریاى دۆخه‌كه بكه‌وێ و نیزام له‌و قه‌یرانانه رزگار بكا. له‌و هه‌ل و مه‌رجه هه‌ستیاره دا گووتارى ئاڵوگۆر و رووخانى رژیم زیاتر لهههركاتێكى دیكه به‌ره‌وسه‌ر هه‌ڵكشاوه و بۆته گووتارى زاڵ و لایه‌ن و جۆر‌و بهستێنهكانى ئه‌و گۆرِانه بۆته سه‌ردێرى راپۆرت و هه‌واڵ و ووتارى میدیا گشتیه‌كان.
له‌م نێوه‌دا به به‌ره‌وسه‌رچوونى ئاڵۆزى و كێشه‌ى نێوان كۆمه‌ڵگاى جیهانى سه‌باره‌ت به به‌رنامه گوماناوییهكانى ناوكه‌یی له‌گه‌ڵ رژیمى بهرزهفرِى ئاخوندى لێكدانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ته‌وه‌رى نزیك بوونى ئاڵوگۆرى قووڵ و بنچینه‌یی له سیسته‌مى دهسهلاتداراى ئێران گه‌یشتۆته لوتكه‌ى خۆى و ئه‌گه‌رى ههلایسانى شهرِ و له‌كۆتایی دا رووخانى رژیمى ئاخوندى و یان خهراپتربوونى بارودۆخه‌كه به‌ره‌وسه‌ر چووه. له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و لێكدانه‌وه و ئه‌گه‌رانه مهقۆمهقۆێك له نێو جهریانهكانى ئۆپۆزسیۆن و نه‌ته‌وه‌كانى پێكهێنه‌رى ئێران له‌سه‌ر تێچوو و جۆرى ئاڵوگۆره‌كان دروست بووه. له‌و پێناوه‌دا بیروراى جۆراوجۆر ده‌بیسترێ و ده‌بیندرێ. كۆمه‌ڵێك ئه‌و ئاڵوگۆره به هه‌ر نرخ و تێچووێك قه‌بووڵده‌كه‌ن و داواى ده‌كه‌ن و له‌هه‌مان كاتدا ژماره‌یێك ئه‌و ئاڵوگۆره به هه‌ر شێوه‌یێك به باش نازانن و دژایه‌تى ئه‌و روانگه‌یه ده‌كه‌ن و یان هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێشنیارى پشتیوانى ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵكى ئێران و یان بهرهوسهرۆچوونى ته‌حریمه‌كان پێش كه‌ش ده‌كرێ و له‌و پێوه‌ندییه‌دا دابهشكاریێك ده‌بێ له‌نێو باشترین و خه‌راپترین ئالوگۆرهكان دابنێین.
ناتوانین حاشا له‌وه بكه‌ین كه بژارده‌ى هێرشی نیزامى به هۆى لایه‌نه زیانبارهكانى و روخانى ژێربیناكانى ئابوورى و بوونى هێزه‌كانى ده‌ره‌وه‌یی و ئاڵۆزى پێكهاتوو له‌و دۆخه ناسه‌قامگیره بژارده‌ى خه‌راپترین له‌نێو بژارده‌كان تایبه‌ت ده‌كا به خۆى. به‌لام راستیه‌ك نابێ فه‌رامۆش بكرێ و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه رژیمى ئێران مهترسیهكى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌ت و قازانجى وه‌لاتانى جیهان و به ئاشكرا ده‌سه‌لاتدارانى رژیم له كۆر و كۆمه‌ڵه گشتیه‌كان باس له له‌ناوبردنى وه‌لاتان ده‌كه‌ن و ئامانجه بهرزهفرِییهكانى خۆیان له پێناو په‌ره‌دان به نفووز و دهسترۆیشتووییان له باقى وه‌لاتانى جیهان له رێگه نامه‌شروع و تێكده‌رانه‌كان ناشارنه‌وه. ئێستا ئه‌و رژیمه به روانگه و شێوه‌ى بیركردنه‌وه‌یه به هه‌ر نرخێك بووبێ ده‌یهه‌وێ ده‌ستى به تێكدهرانهترین چه‌كى جیهان رابگا و بۆ ده‌ست خستنیشى وێراى خهرجێكى زۆر ماوه‌ى ٨ ساڵ به نه‌هێنى و شاراوه‌یی و دوور له چاوى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى به‌رنامه‌كانى درێژه پێداوه و به‌م نه‌بوونى شه‌فافیه‌ته گومانى یه‌كجار زۆرى له جیهان دا سه‌باره‌ت به مه‌به‌سته شوومهكانى دروست كردووه. به‌م كورته شیكردنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر وه‌لاتانى جیهان برِیارى كۆتایی هێرشى نیزامى و به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كانى رژیمى ئێرانیان ببێ، هه‌رگیز نایه‌ن راپرسی و ده‌نگى خه‌ڵكى ئێران وه‌ربگرن. ئه‌وه راستیه‌كه و ده‌بێ هه‌موو لێى ئاگادار بین. له‌م هه‌ل و مه‌رجه ئه‌ركى ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵك له‌كاتێكدا كه پانتایی ئه‌و هێرشانه به‌ربلاو بێ و ته‌نیا به دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كان كۆتایی نه‌هات، ده‌بێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى تێچوو و كۆتایی هێنان به ئاڵوزییهكان په‌یوه‌ستى ئه‌و ره‌وته بن و كۆنترۆڵى بارودۆخى وه‌لات بكرێ.
بژارده‌ى دووهه‌میش بژارده‌ى رێكخستنى خه‌ڵك له لایه‌ن هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و گۆرینى نیزام له رێگه‌ى راپه‌رین و تهزاهوراتى خه‌ڵكه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه دا كه تا ئێستا شاهیدى راپه‌رینى زۆر به‌ربلاو له‌سه‌رانسه‌رى ئێران بووین و به‌تایبه‌ت له‌كوردستان، به‌لام تا ئێستا باسێك له یه‌كێتى ریزه‌كانى نه‌ته‌وه‌كانى پێكهێنه‌رى ئێران نه‌بووین و ئه‌و لایه‌نه لاوازییه بۆته هۆى ئه‌وه كه رژیم له‌ماوه‌ى چه‌ندین رۆژ راپه‌رینى خه‌ڵك سه‌ركووت بكا و خه‌راپترین جۆرى فشار و سه‌ركووت و جینایه‌ته‌كان له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵكدا په‌یره‌و بكات. دووپات بوونه‌وه‌ى هه‌ر جاره‌ى ئه‌و ره‌وته خه‌ڵكى تاراده‌یێك تووشی بێزارى و ساردى كردووه.
به باورى من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هێشتا ئه‌و به‌ستێنى گۆرِین له‌رێگه‌ى راپه‌رینى سه‌رانسه‌رى پێك نه‌هاتووه، به‌لام دیسانیش به‌سه‌رنج دان به هه‌ل و مه‌رجى زۆر دژوارى رژیم ئه‌و ئامانجه ده‌تواندرێ وهدى بێ و له‌هه‌مان كاتیش‌دا كه‌م تێچووتر و عه‌مه‌لى تر و له‌چاو بژارده‌كانى دیكه باشتر دێته به‌رچاو. پێویستى وهدى هاتنى ئه‌و ئامانجه كار و هه‌نگاو نانى جیددى له لایه‌ن هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن له‌پێناو یه‌كگرتوویی و هاوكارى گشتیه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌ره‌وسه‌ر چوونى تهحریمهكانیش ده‌توانێ بهستێنهكانى گۆرِین و راپهرِینى خه‌ڵك له‌بارتر بكا و له‌هه‌مانكاتیشدا یارمه‌تیه ده‌ره‌وه‌ییه‌كان چ ماددى و چ مهعنووى ده‌توانێ كاریگه‌رى باشی هه‌بێ.
له‌گه‌ڵ ئاماژه دان به هه‌موو ئه‌و خاڵ و تێبینیه یارمهتیدهرانهیه به پرۆسه‌كه نابێ روانگه و بیركردنه‌وه‌ى لایه‌ن و هێزه‌كان و به‌رنامه‌كانیان بۆ دواى ئاڵوگۆره‌كان فه‌رامۆش بكرێ و پێویسته به ده‌رك كردن و تێگه‌یشتن له پێكهاته‌ى راسته‌قینه‌ى ئێران و له‌سه‌ر ئه‌ساسی مافه بنهرِهتیهكانى مرۆڤ و پلۆرالیسم و تێلۆرانس هه‌نگاو به‌ره‌وپێشه‌وه بنێین و دانیشتنى سه‌ره‌تایی له‌پێوه‌ند به سیستمى داهاتووى ئێران به‌رێوه بچێ و رێكه‌وتنى پێش وه‌ختى هێزه‌كانى نه‌ته‌وه‌كانى پێك هێنه‌رى ئێران گرینگ و به سوود ده‌بێ.