ده‌ست بهسهركردنى چه‌ند هاوڵاتى بۆكانى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى حكوومه‌تیه‌وه
خه‌باتمێدیا: له دوای كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى هه‌ینى خه‌ڵكى شاری بۆكان،چه‌ند هاوهڵاتى له‌و شاره‌دا ده‌ست به‌سه‌ر كران.

به پێی راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موكریان، به دوای كۆبوونه‌وه‌كانى رۆژی هه‌ینى هاووڵاتیانى شاری بۆكان، چه‌ند كه‌س له‌و شاره‌دا ،له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌منیه‌تیه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كران و خراونه‌ته ناو زیندانى بۆكان. به پێی ئه‌و راپۆرتانه، ناوى ٣ كه‌س له‌و ده‌ست بهسهركراوانه واحید حۆسین زاده ،ئه‌رسه‌لان ئێحسانى و هێمن ساڵحى راگه‌یاندراوه.
ناردنی ٢ زیندانى سیاسی كورد بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانى سه‌قز
به پێی

راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موكریان، سه‌رله به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه ٢زیندانى سیاسی به‌فه‌رمانى به‌رپرسانى زیندانی سه‌قز،بۆ ژووره تاكهكهسیهكانى ئه‌و زیندانه گۆاسترانهوه. هاو بهندییهكانى ئه‌و كه‌سانه له پێوه‌ندیه‌ك دا، له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى مووكریان له سه‌قز رایانگه‌یاند: به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه ٤ى بانه‌مه‌ر ٢زیندانى گرتووخانه‌ى شاری سه‌قز به ناوه‌كانى بێهروز ته‌هماسبی وخالید ئه‌مین پوور به فه‌رمانى به‌رپرسانى ئه‌و زیندانه بۆ ژووره تاكه كه‌سیه‌كان گواسترانه‌وه . تۆمه‌تى ئه‌و كه‌سانه هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانى نه‌یاری رژیمى ئێرانه‌وه راگه‌یاندراوه.
بانگهێشتنى چاڵاكى كرێكاری بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات، هاوكات له‌گه‌ڵ گهرِانهوهى بۆ ئیران
مه‌ح

موودى ساڵحى، چاڵاكى كرێكاری بۆ ئیداره‌ى ئیتڵاعات بانگهێشت كرا. كومیته‌ى ههواڵدهرانى مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، مه‌حموودى ساڵحى چاڵاكى ناسراویی كرێكاری هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ى بۆ ئێران بۆ ئیداره‌ى ئیتڵاعات بانگهێشت كرا. مه‌حموودى ساڵحى كه له‌سه‌ر بانگهێشتى ٥ سه‌ندیكای گه‌وره‌ى وڵاتانى فه‌رانسه به مه‌به‌ستى قسه كردن له كۆبوونه‌وه‌ێك سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى كردبوو،له دوای گهرِانهوهى بۆ ئێران ،٢جار به شێوه‌ى ته‌له‌فوونى بۆ شی كردنه‌وه‌ى چۆنیه‌تى ئه‌و سه‌فه‌ره بۆ ئیداره‌ى ئیتڵاعاتى شاری سه‌قز بانگهێشت كراوه. سه‌باره‌ت به‌و بانگهێشته، ساڵحى وتویهتى: له‌به‌ر ئه‌وى كه من هیچ تاوانێكم نییه، بۆ ئیداره‌ى ئیتڵاعات ناچم.
هاووڵاتییەكی سەڵماسی لە زیندانی گشتیی شاری بۆكان گیانی لە دەست دا
هاووڵاتی

یەكی شاری سەڵماس كە حوكمی دوور خرانەوەكەی لە زێندانی گشتیی شاری بۆكان تێپەڕ دەركرد، گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، شێرزاد خزری تەمەن 36 ساڵ و خەڵكی شاری سەڵماس سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە لە زیندانی گشتیی شاری بۆكان گیانی لەدەست دا. شێرزاد خزری دوو ساڵ لەمەوبەر، دوای تێپەڕاندنی دوو ساڵ زیندانی لە گرتووخانەی شاری سەڵماس، بۆ گرتووخانەی شاری بۆكان دوور خرابووە. بەوتەی کەسانی ئاگادار ئەو زیندانییە حەفتەیەك لەمەوبەر ئیزنی مەرەخسی پێ‌درابوو و پاش گەڕانەوەی دەخرێتە "قەرەنتینە" و لە ئەنجامدا رێكەوتی 5ی بانەمەڕ بە هۆی "سەكتەی دڵ" گیانی لەدەست داوە.
١٨ مانگ زیندانى بۆ ٢ هاوڵاتى سنه‌یی
٢ ه

اووڵاتى خه‌ڵكى شاری سنه له لایه‌ن دادگای شۆرِشی شاری سنه‌وه به زیندان مه‌حكووم كران.به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌ری موكریان ،٢هاووڵاتى خه‌ڵكى دێهاتى ته‌نگیسه‌ر سه‌ربه شاری سنه،به ناوه‌كانى واحید دووستى و ره‌حمان سۆبحانى له لایه‌ن دادگای شۆرشی ئه‌و شاره‌و به زیندانى مه‌حكووم كران .تۆمه‌تى ئه‌و كه‌سانه ئه‌منیه‌تیه وماوهیهكه له زیندانى سنه ده‌ست به‌سه‌رن.
كرێكارانى
شیركه‌تى شاره‌داری قه‌سری شیرین له سهرودهمى ده‌ركردندان به پێی راپۆرتی كرمانشان پۆست ، لهبهرهبهرى رۆژی كرێكار١١ى بانه‌مه‌ر ،سه‌باره‌ت به رێكه‌وتنى شاره‌داری قه‌سری شیرین له‌گه‌ڵ پێمان كارانى خزمه‌ت گووزاری ئه‌و شاره، لانى كه‌م ٢٠ كه‌س خه‌ریكه ده‌رده‌كرێن. عه‌لیشا سۆهرابی،سه‌رۆكی شۆرِای شاری قه‌سری شیرین له وتووێژ له‌گه‌ڵ كرمانشان پۆست وتى: شاره‌دار له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ریه كه به به كار گرتنى كرێكارانى ره‌سمى به‌ره‌و كه‌م كردنه‌وه‌ی بووجه هه‌نگاو ده‌نێن.
ئێعدامى ١٠ زیندانى و چاوه‌روانى ٣ زیندانى دیكه‌ش بۆ به‌رێوه‌چوونى حوكمى ئێعدام
به‌پێی راپۆرتى چالاكانى مافى مرۆڤ ودیموكراسی له‌ئێران حوكمى دژه‌مرۆڤانه‌ى ئێعدامى ٢ زیندانى به‌ندیخانه‌ى قزڵ حه‌سار به‌ناوه‌كانى عه‌ڵی شكووهی ٢٦ ساڵه وحسێن باقری ٢٤ ساڵه ،به‌یانى ئه‌مرۆ له زیندانى ئه‌وین بهرێو

ه چوو و له‌و ١١كهسهی كه بۆ ژووره تاكه‌كه‌سیه‌كان به مه‌به‌ستى به‌رێوه بردنى حوكمى ئێعدام گواسترابوونه‌وه، ٨ كه‌سیان ئیعدام كران. به پێى راپۆرتى چاڵاكانى مافی مرۆڤ ودیموكراسی له ئێران،٨ زیندانى كه ش كه رۆژى رابردو له زیندانى قزل حهساربۆ ژوره تاكه‌كه‌سیه‌كان گۆازرابوونهوهساعهت ٤ى بیانى ئێعدام كران.ناوى ئه‌و ئێعدام كراوان بریتین له: ١-موحه‌ممه‌د شه‌فیع حهیدهرى٣٣ساڵه ٢-حوسێن باقری ٢٠ساڵه ٣-موحه‌ممه‌د ره‌زایی ٦٠ساڵه ٤- موحه‌ممه‌د جهفقانى ٤٢ ساڵه ٥-یه‌دۆڵا كه‌بیری ٥٠ ساڵه ٦-عه‌باس بێگی ٣٨ ساڵه ٧- ئه‌بوڵقاسم پوورحه‌سه‌ن ٣٧ ساڵه ٨-عه‌لی ره‌زا شكوهی مه‌نێش ٢٨ ساڵه
مێهمانپهرهست: ئابڵۆقه‌كان ده‌بێ هه‌ڵوشێندرێته‌وه
وته‌بێژی و

هزارهتى ده‌ره‌وه‌ى رژیم وتى: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئابڵۆقهكانى دژ به رژیمی ئێران، ده‌بێته هۆی هه‌نگاو نانێكى باش بۆ درێژه‌دانى هاوكارییه‌كان و وتووێژه‌كانى دوایی، له به‌غدا. رامین مێهمان په‌ره‌ست له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هه‌واڵده‌ریدا،سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئابڵۆقه‌كان وتى: ئه‌گه‌ر وڵاتانى رۆژئاوایی وئورووپایی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئابڵۆقه‌كان، برِیارێكى جیدى بده‌ن،نیشان ده‌رى ئه‌وه‌یه كه له رێگایه‌كى درووست هه‌نگاو هه‌ڵدێنه‌وه.
ئازار وشكهنجهدانى خوێندكارى زیندانى له‌به‌ر چاوی دایكى
خویندكار

ى زیندانى،جه‌واد عه‌لى خانى، زیندانى سیاسی به‌شی ٣٥٠ى زیندان ئه‌وین،ئه‌مرۆ له ساڵۆنى چاوپێكه‌وتن، له دوای دهربرِینى ناره‌زایه‌تى به بێ به‌ش بوونى له دیتنى خانه‌واده‌كه‌ی، له لایه‌ن مهئموورانى ساڵۆنى چاوپێكه‌وتنه‌وه به تووندى خراوه‌ته به‌ر ئازار وشكهنجه. به پێی راپۆرتى كومیته‌ى ههواڵدهرانى مافی مرۆڤ ،دایكى جه‌واد عهلیخانى كه له شارستانهوهبۆ دیتنى كوره‌كه‌ى بۆ تاران هاتبوو،به هۆی ئه‌وه‌ى كه به پێى ئیدعاى به‌رپرسانى رژیم كه‌ره‌سه‌ى قه‌ده‌غه‌ى بۆ كوره‌كه‌ى هێنابوو،له چاوپێكه‌وتن بێ به‌ش كرا. جه‌واد عهلیخانى له دوای ئاگادار بوونه‌وه‌ى له‌و بابه‌ته، ناره‌زایه‌تى خۆی به كرده‌وه‌ى به‌رپرسانى ساڵۆنى چاوپێكه‌وتن ده‌ربری،كه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كه‌وته به‌ر ئازار وشكهنجه و بۆ به‌شی ٢٠٩ ى زیندانى ئه‌وین گوازرایه‌وه.
هاورده
ى نه‌وتى چین له ئێران ٥٤ له‌سه‌د كه‌م بووه به پێی راپۆرتى رۆژنامه‌ى بڵۆنبێرگ ،رێژه‌ى هاوهردهى نه‌وتى چین له ئێران له مارسی ٢٠١٢،له‌چاو ماوه‌ى هاوشێوه‌ى ساڵه‌كانى پێشوو ٥٤ له سه‌د كه‌م بۆته‌وه. به پێی راپۆرتى پایهگاى ئینتێرنێتى رۆژنامه‌ى بڵۆنبێرگ،رێژه‌ى هاورده‌ى نه‌وتى چین له ئێران له ماوه‌ى مانگى مارسه‌وه،له چاو ساڵه‌كانى پێشوو٥٤ له‌سه‌د كه‌م بۆته‌وه وبه كه‌متر له ٠٨/١میلیۆن ته‌ن گه‌یشتووه.
شیركه‌تێكى ئێنتهرنێتى رژیم له ریزی ئابڵۆقهكانى نوێى ئه‌مریكا
به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رادیۆ ئاڵمان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ده‌ستووری چۆنیه‌تى ئابڵۆقه‌كان دژ به دامه‌زراو

ه‌كانى ئه‌منیه‌تى وهه‌روه‌ها شیركه‌ته‌كانى ئینتێرنێتى وموخابهراتى ئێران وسووریاى په‌سه‌ند كرد. باراك ئۆباما، سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، رۆژی دووشه‌ممه حوكمى به‌رێوه‌بردنى ئابڵۆقهكانى ئه‌و وڵاتانه‌ى، دژ به كه‌سایه‌تیه‌كان و دامه‌زراوه‌كانیان ئیمزا كرد كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له خزمه‌ت گوزارییهكانى ئێنتێرنێتى و موخابه‌راتى له سه‌ركووتى خه‌ڵكى نارازى له ئێران و سووریا ده‌ستیان هه‌بووه.
ده‌وڵه‌ت
ى هێند هاورده‌ى نه‌وتى خۆی له ئێران كه‌م كرده‌وه به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رژیمى ئێران،وه‌زیری دارایی ده‌وڵه‌تى هیند وتى: له دژكرده‌وه به ئابڵۆقهكانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا دژ به رژیمى ئێران، ده‌وڵه‌تى هێند به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو،هاورده‌ى نه‌وتى خۆی له ئێرانهوهكهم كرده‌وه. ئه‌و له حاڵیك دایه كه رژیمى ئێران له رابردوودا ٢٠ له‌سه‌د پێداویستى نه‌وتى هێندی دابین ده‌كرد،به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه، ئێستا به ٨ له‌سه‌د گه‌یشتووه.