زیندانیهكى كوردی شاری ورمێ له شاهروود ئیعدام كرا
خه‌باتمێدیا: سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ ١١ى بانه‌مه‌ر زیندانیهكى كورد له سێداره درا. زیندانى چه‌نگیز مه‌جیدی كوری حاجى محه‌ممه‌د مه‌جیدى،خه‌ڵكى دێهاتى " گڵانێك"له ناوچه‌ى ئهنزهڵى ورمێ له زیندانى شاری شاهروودى سیمنان ب

ه تۆمه‌تى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ئیعدام كرا. زیندانى چه‌نگیز مه‌جیدی خێزان و٣ منداڵى هه‌یه. به وته‌ى یه‌كێك له خزمه‌كانى نزیك به خانه‌واده‌ى مه‌جیدى،به‌یانى ئه‌مرۆ بۆ مه‌به‌ستى وه‌ر گرتنه‌وه‌ى ته‌رمى ناوبراو له لایه‌ن به‌رپرسانى زیندانى شاهروودهوه ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
له مه‌ریوان هێزه‌كانی رژیمى ئاخوندى سێ لاوی كوردیان وه‌به‌ر ماشێن دا
كاتژمێر ١٢ و ٣٠ده‌قه ی نیوه‌رۆی ئهمرِۆ دووشه‌ممه رِێكهوتی ١١ بانهمهرِى ١٣٩١ هه‌تاوی ماشێنێكی گه‌شتی یه‌گان ئیمداد له شاری مه‌ریوان له نزیك ئاتهشنیشانیی ئه‌و شاره هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر سێ لاوی ماتۆرِ سوار كه كرێكار بوون و بۆ

نانی نیوهرِۆ له سه‌ر كار دهگهرِانهوه. ئه‌و ماشێنه‌ی گه‌شتی نێوشار به‌دوایان كه‌وتن و دواجار به شێوێكی زۆر وه‌حشیانه به ماشێن لێیان ده‌ده‌ن، كه له ئاكامدا ماتۆرِسوارهكان به توندی بریندار ده‌بن كه حاڵی یه‌كیان كه نێوی بێهزاد داربه‌رزین زۆر خراپه و ئێستاش له نه‌خۆشخانه‌ی شاری مهریواننن. برِیار وایه بێهزاد داربه‌رزین به هۆی قورسی برینه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سنه بكرێ.
ناوی ئه‌و سێ لاوه به‌و شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
١.بێهزاد داربه‌رزین كورِی حه‌سه‌ن
٢-ئازاد مۆرادی كورِی مه‌سعوود
٣-كه‌یوان نه‌عیمی كورِی ئه‌حمه‌د
جێگای ئاماژه‌یه یه‌گانی ئیمداد و نیرووی ئینتزامی ئه‌وشاره ماوێكی زۆر فشاریان هێناوه بۆ خه‌ڵكه و به رِوونی و ئاشكرا مافه‌كانی خه‌ڵك پێشێل ده‌كه‌ن و كه‌سیش له ئاست ئه‌م تاوانانه‌دا به‌رپرسیار نیه .
سوره‌یا فه‌لاح: خهڵاتكردنم له به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و پێشه‌نگی له كاركردندا بوه
له ئێواره‌ی رۆ

ژی شه‌ممه‌ی ٢٨/٤ له شاری لۆس ئه‌نجلس ئاهه‌نگێكی دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌رێوه چوو كه تێدا خاتوونى كورد سوره‌یا فه‌لاح چالاكی مافه‌كانی مرۆڤ و ژنان له به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و كار و تێكۆشانهكانێدا خه‌ڵاتێكی پێشكه‌ش كرا. خاتوو سوره‌یا فه‌لاح له ههڤپهێڤینێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌م خه‌ڵاته له لایه‌ن شۆرای دابه‌شكاری پۆلیسی لۆس ئه‌نجلس گه‌وره‌وه پێشكه‌ش كرا كه ساڵانه ١٥ كه‌س له بواری خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگا، كاروبار و به‌رگری له مافی مرۆڤ و رێكخراوه‌یی و به‌رێوه‌بردن وه ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی كه به ووته‌ی خۆیان خه‌ریكن به جلی پولیسه‌وه خزمه‌ت به خه‌ڵك ده‌كه‌ن هه‌ڵده‌بژێرن و خه‌ڵاتیان ده‌كه‌ن. سوره‌یا خانم ده‌ڵێت من ئه‌و خه‌ڵاته له به‌رامبه‌ر كاره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و پێشه‌نگی له كاركردندا پێشكه‌ش كراوم.
راۆیژكاری رامنى هێرشی كرده سه‌ر سیاسه‌ته‌كانى ئۆباما له راست رژیمى ئێران
ئاڵێك

س وانگ، راوێژكاری میت رامنى پاڵوێراوى سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به هێرش كردنه سه‌ر سیاسه‌ته‌كانى باراك ئۆباما له‌به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران‌دا، وتى: واشێنگتۆن ده‌بێ هه‌ره‌شه‌یه‌كى باوه‌ر پێكراو و جیددى نیشان بدات . ده‌وڵه‌تى ئۆباما له رێگای خۆی لایداوه وده‌ڵێ كه هێرشی نیزامى بۆسه‌ر رژیمى ئێران جیدى نییه و هێشتوویهتى كه رژیمى ئێران بێ ترس، به‌رنامه ئهتۆمیهكانى خۆی په‌ره پێ بدات.
تاقى كردنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى له پارچین
گیڵ نیودۆر،وته‌بێژى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمی وتى ، رۆژه‌كانى ١٤ و١٥ى مه‌ى وتوێژه‌كانى ئاژانس له‌گه‌ڵ رژی

مى ئێران به‌رێوه ده‌چێت. ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمی رایگه‌یاندووه، زانیارییه‌كى له‌به‌رده‌ستدایه كه نیشانی ده‌دات، له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى كلاوه‌ى ئه‌تۆمی له سایتى پارچین تاقیكردنه‌وه رووى داوه.
پشتراستكردنه‌وه‌ى هێرشی سایبیری بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تى زانستى رژیمى ئێران
بی بی سی، له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ى راپۆرت گه‌لێك،سه‌باره‌ت به هێرشی سایبیری بۆ سه‌ر به‌شی ئێنتێرنێتى وه‌زاره‌ت

ى زانست و تێكنۆلۆژیاى ئێران ،ئه‌و وه‌زاره‌ت خانه‌یه هێرشی سایبری بۆسه‌ر خۆى پشت راست كرده‌وه،به‌ڵام وتى ئه‌و هێرشه هیچ ئاكامێكى نه‌بووه. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له وه‌زاره‌تى زانست،سه‌باره‌ت به‌و هێرشه سایبێریه به رۆژنامه‌ى شه‌رقى وت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و هێرشه، پێوه‌ندی به پرۆژه‌كانى هاوبه‌شی وه‌زاره‌تى زانست و وه‌زاره‌تى دیفاعه‌وه هه‌بووبێ و هێرش به‌ران به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به سێروهرهكانى سه‌ره‌كى و ده‌ست خستنى ئیتڵاعات و درووست كردنى كێشه له وه‌زاره‌تى زانست ئه‌و هێرشه‌یان به‌رێوه بردبێ.
گه‌ڵاڵه‌ى
رژیمى ئاخووندى بۆ سه‌ركووتى خه‌ڵك
به هاتنى ساڵی تازه و باشتر بوونى كه‌ش وهه‌وا، جارێكى تر ماشینى سه‌ركووتى رژیم وهكار كه‌وته‌وه. هێزه‌كانى ئینتزامى رژیمى ئاخووندى گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان بۆ دژایه‌تى له‌گه‌ڵ كه‌سانی بێ حیجاب ده‌ست پێ كردۆته‌وه و ئه‌مجار به هیوان تا به جیگر كردنى هێزه‌كانى سه‌ركووت له مه‌یدانه‌كان و شه‌قامه‌كان ودامه‌زراوه تیجارییه‌كان وهه‌روه‌ها هێزه ماتۆرسهوارهكان وماشێنهكانى ئه‌منیه‌تى ئه‌خڵاقى له ناوشاره‌كاندا،له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى چۆنیه‌تى جڵوبه‌رگیان به برواى خۆیان باش نیه،هه‌ڵسوكه‌وتى توند بكه‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هێزى ئینتزامى رژیم وتى: له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه جل و به‌رگى دانه‌پۆشراو ده‌فرۆشن،هه‌ڵسووكه‌وتى تووندمان ده‌بێت.
ساد
ق لاریجانى: ده‌بێ قه‌بووڵى كه‌ین له ده‌زگای دادوه‌ری گه‌نده‌ڵى هه‌یه سادق ئامۆڵی لاریجانى،سه‌رۆكى ده‌زگای دادوه‌ری رژیمى ئاخووندى ئێران رۆژی یه‌ك شه‌ممه دانى به‌وه‌نا كه له‌ناو ده‌زگاى دادوه‌ریدا گه‌نده‌ڵى هه‌یه و سه‌باره‌ت به دانانى هێندێك له به‌رپرسان له شوێنه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان ره‌خنه‌ى گرت. سادق ئامۆڵی لاریجانى،سه‌رۆكى ده‌زگای دادوه‌ری رژیمى ئاخووندى ئێران ،كه له چۆارمین كۆبوونه‌وه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى ته‌ندورستى ئیداری به‌شداری كردبوو، سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵى ئیداری وتى: پلهگهلێكى شاراوه هه‌یه كه توانایی ئه‌وه‌یان هه‌یه كێشه‌كانیان له جێگاكانى جۆراجۆر چاره‌سه‌ر كه‌ن ،ته‌نانه‌ت له ناو ده‌زگای دادوه‌ری دا.