كرێكاریى له جیهان كه تیایدا رێپێوان و مانگرتنى كرێكاران به‌رێوه‌بچێ و ده‌نگى خۆیان به گوێى تێكرِاى چین و توێژ و ده‌سه‌لاته‌كان بگه‌یێنن، دیارى كرد.
له ئێران‌دا كرێكاران به هۆى نه‌بوونى به‌رنامه‌یێكى تۆكمه‌ى ئابوورى و پیشه‌سازى و هه‌روه‌ها ئاكامى ئابڵوقهكانى سه‌ر رژیم، تووشى هه‌ل و مه‌رجێكى قه‌یراناوى و دژوار بوونه‌ته‌وه‌و رێژه‌ى بێكارى به‌شێوه‌یێكى به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه، له هه‌مانكاتدا به هۆى داخرانى ناوه‌نده‌كانى پیشه‌سازى و كارگا و كارخانه‌كان، كرێكارى ئه‌و به‌شانه له سه‌ر كاره‌كانیان وه‌ده‌ر ده‌نرێن و ده‌چنه ریزى بێكارانى وه‌لاته‌وه. هه‌روه‌ها گرانى و هه‌لاوسانى ئابوورى ته‌نگى به كۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت كرێكاران هه‌ڵچنیوه.
به پێى راپۆرته‌كانى خودى رژیم، هێڵى هه‌ژارى له ئێران‌دا به ٩٠٠ هه‌زار تمه‌ن دیارى كراوه، وه‌ك دیاره حه‌ق ده‌ستى كرێكاره‌كان ناگاته ٤٠٠ هه‌ژار تمه‌ن، به‌و پێیه كرێكاران له ئێران‌دا له ژێر هێڵى هه‌ژاریدان، و ده‌سه‌لاتى زاڵ به سه‌ر ئێران‌دا نه‌یتوانیوه ئاورِێكى جیددى و مه‌یدانى له كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان بداته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه له كوردستاندا به‌هۆى گرینگى نه‌دانى رژیم به‌و ناوچه‌یه رێژه‌یێكى به‌رچاوى خه‌ڵكى كوردستان بۆ كار روو له ناوچه دووره ده‌سته‌كانى ئێران ده‌كه‌ن و بۆ بژیوى ژیان روو له كارى كوره‌خانه و باخه‌وانى و جۆره‌ها كارى دیكه ده‌كه‌ن كه له‌و جۆره كارانه‌دا به تێكرِاى ئه‌ندامانى خانه‌واده‌كانیان به گه‌وره و بچووكه‌وه ده‌بێ تاو بده‌نه كاركردن. هه‌روه‌ها به‌شێكى زۆر له ژنان و پیاوان به ناچارى روو له كارى سه‌رسنوور و كارى كۆڵبهرى ده‌كه‌ن، كه زۆر جار له‌لایه‌ن هێزه‌كانى رژیمه‌وه راسته‌وخۆ ده‌كرێنه ئامانج، هه‌ر له نوێترین راپۆرتدا له ماوه‌ى سێ مانگى رابردوودا ٧٦ كه‌س له كۆڵبهرانى سه‌رسنوور له‌لایه‌ن هێزه‌كانى رژیمه‌وه كوژراون و ٣ كه‌سى دیكه‌ش سه‌رما بردوونى.
له كاتێكدا كرێكاران و خه‌ڵكى هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێشى ئێران و كوردستان له خراپترین هه‌ل و مه‌رجدا ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن، رژیمى ئێران داهاتى وه‌لات خه‌رجى وه‌ده‌ست هێنانى چه‌كوچۆڵى قه‌ده‌غه‌كراو ماڵوێرانكه‌ر ده‌كات و هه‌روه‌ها سامانى خه‌ڵكى ئێران خه‌رجى ئاژاوه و بشێوى نانه‌وه له وه‌لاتان و پشتیوانى له ترۆریزمى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات.
بێ شك هه‌تا رژیمى ئێران له ئارادا بێ هه‌ل و مه‌رجى كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانى ئێران رۆژ له دواى رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێ. بۆیه تاكه رێگه‌ى رزگارى و دابین بوونى ماف و ئازادییه‌كانى كرێكاران و باقى چین و توێژه‌كانى ئێران، به رووخانى رژیمى ئاخوندان وه‌دی دێ.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتى كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان بۆ ده‌سته‌به‌ر بوونى ماف و ئازادییه‌كانیان.
به‌رز و به‌رێز بێ ١٢ى بانهمهرِ (١ى مه‌ى) رۆژى جیهانى كرێكاران.
ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران
١٢ى بانهمهرِى ١٣٩١