زیندانیهكى سیاسی به تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خودا به ئێعدام مه‌حكووم كرا
خهباتمێ

دیا: زیندانى سیاسی، هووشه‌نگ ره‌زایی،كه ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش له زیندانى ئه‌وین بۆ زیندانى ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج گوازرابۆوه، له لایه‌ن دادگای شۆرِشی شاری تارانه‌وه به مردن مه‌حكووم كرا. ئه‌و زیندانیه له ساڵی ١٣٨٩ له رۆژئاوای ئێران ده‌ست به سه‌ر كرا و له دوای ده‌ست بهسهربوونى بۆ گرتووخانه‌ى ئه‌وینى تاران گوازرابۆوه. هووشه‌نگ ره‌زایی له دوای چه‌ند ده‌قه دادگایی كردن له لایه‌ن قازی موقه‌یسه،له به‌شی ٢٨ى دادگای شۆرشه‌وه به تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خودا و هه‌روه‌ها به هۆی پێوه‌ندى ناوبراو له‌گه‌ڵ حیزبێكى نه‌یارى رژیم،به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ئه‌و زیندانیه سیاسیه كه ماوه‌ى ٢ ساڵه ده‌ست به‌سه‌ر كراوه، له هه‌موو جۆر چاو پێكه‌وتنێك بێبه‌ش كراوه.
ناوى فرۆكه هه‌ڵگری ئه‌مریكا هاته ناو ئاوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست
ناوێكى فرۆكه هه‌ڵگری ئه‌مریكایی به تێپه‌ربوون له باریكه‌ى سۆئێز،چووه ناو ئاوه‌كانی ئازادی رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ،به‌ڵام جێگه‌ی سه‌ره‌كى ئه‌و ناوه فرۆكه هه‌ڵگره تا ئێستا نادیاره. سه‌رچاوه‌كانى به‌رپرس له به‌رێوه‌بردنى باریكه‌ى سۆئێزی میسر رایانگه‌یاند ، ئه‌و ناوه فرۆكه هه‌ڵگره "ئهیووجیما"رۆژی پێنج شه‌ممه به تێپه‌ر بوون له باریكه‌ى سۆئێزه و له رێگه‌ی ده‌ریای سووره‌وه،به‌ره‌و كه‌نداوى عه‌ده‌ن له باشووری عه‌ره‌بستان وهرێكهوت. ئه‌وه له حاڵێك دایه شۆێنى سه‌ره‌كى ئه‌و ناوه فرۆكه هه‌ڵگره رانه‌گه‌ێندراوه ، به‌ڵام هێندێك له هه‌واڵده‌رییه‌كان ، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شوێنى سه‌ره‌كى ئه‌و ناوه كه‌نداوى فارسه. ناوشكێنى ئه‌مریكایی "جانستۆن هێڵ "،هاورێی ئه‌و فرۆكه هه‌ڵگره ده‌كات. به پێى راپۆرت

ى رۆژنامه‌ى میسری"ئه‌لیۆم ئهڵسابێع "و له زمانى سه‌رچاوه‌كانى به‌رپرس ، تێپه‌ربوونى ئه‌و ناوه فرۆكه هه‌ڵگره له باریكه‌ى سۆئێز ١٤ سه‌عاتى خایاندووه و له ماوه‌ى تێپه‌ربوونى ئه‌و ناوه فرۆكه هه‌ڵگره به‌و باریكه‌یه ده‌وڵه‌تى میسر حكوومه‌ت نیزامی راگه‌یاندووه. راشا تووده‌ى راپۆرتێكى بڵاو كرده‌وه كه ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا خۆی بۆ عهمهڵیاتى ده‌ریایی له كه‌نداوی فارس ئاماده ده‌كات .
زیاتر له ٢هه‌زار هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له ناو ئه‌و ناوه دان و زیاتری ئه‌و هێزانه له‌شه‌ری عێراق و ئه‌فغانستاندا به‌شداریان كردووه . هه‌روه‌ها زیاتر له ١٣٠ مووشه‌كى باڵدار له‌سه‌ر بهڵهمهكانى پاسه‌وان و ئه‌و ژێردهریاییهى كه هاوریی ئه‌و ناوه فرۆكه هه‌ڵگره ده‌كه‌ن، جێگر بوون. به‌پێی راپۆرتى راشا تووده‌ى ،ئه‌مریكا له دوای ههرِهشهكردنى به‌ستنى باریكه‌ى هۆرمز،ئه‌و هێزانه‌ى به شێوه‌ى هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و كه‌نداوی فارس گواستۆته‌وه.
گواستنه‌وه‌ى گرووپێك له زیندانیه‌كانى قزڵ حه‌سارى كه‌ره‌ج بۆ به‌رێوه‌بردنى ئیعدام
به پێی راپۆ

رتى چاڵاكانى مافی مرۆڤ ودیموكراسی له ئێران رۆژی پێنج شه‌ممه ١٤ى بانه‌مه‌ر،٩ زیندانى گرتووخانه‌ى قزڵحه‌سار، بۆ ژووره تاكه‌كه‌سیه‌كان گوازرانه‌وه. ته‌مه‌نى ئه‌و زیندانیانه له نێوان ٢٦و ٣١ ساڵ دایه. له‌و ٩ زیندانیه٣ كه‌سیان پێكه‌وه بران. ناوى ئه‌و زیندانیانه بریتین له: ١-به‌هرام نه‌به‌وی ٣١ ساڵه ٢- به‌همه‌ن نه‌به‌وی ٢٩ساڵه ٣- بێهزاد نه‌به‌وی ٢٦ ساڵه ٤-مه‌جید دووستى ٢٧ ساڵه ٥- ره‌زا گۆڵشه‌ن ٢٨ ساڵه ٦-مه‌جید مام دههى٣١ ساڵه ٧- بابه‌ك به‌راوه‌رد ٣٠ ساڵه ٨- عهڵى ئه‌علایی ٣٠ ساڵه ٩-ئهبۆڵفهزڵ نه‌ورۆزى ٢٨ ساڵه.ئه‌و كه‌سانه قه‌راره به تۆمه‌تى ماده هۆشبه‌ره‌كان، ئێعدام كرێن.
نیگه‌رانى له چالاكیه‌كانى ئه‌تۆمى رژیمى ئێران
به پێی راپۆرتى رادیۆ فه‌رانسه، نۆینهرانى ٥ وڵاتى به‌هێزى جیهان، ئه‌مرۆ وه‌ك ئه‌ندامى شۆرِای هه‌میشه‌یی ئه‌منیه‌تى رێكخر

اویی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له ویه‌ن كۆبوونه‌ته‌وه،جارێكى تر له راگه‌یاندنێكدا، رژیمى ئێرانیان ئاگادار كرده‌وه كه هاوكارى له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى بكات و به گومانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى له‌پێوه‌ند به ئامانجه‌كانى رژیمی ئێران بۆ درووست كردنى بۆمبی ئه‌تۆمی ،كۆتایی بێنێت. له‌و راگه‌یاندنه‌دا هاتووه كه ئه‌ندامانى هه‌میشه‌یی ئه‌منیه‌تى رێكخراویی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام نیگه‌رانى ئه‌وه‌ن كه رژیمى ئێران به رێكهوتننامهكانى رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێبه‌ند نه‌بێت وخوازیاری درووست كردنى چه‌كى ئه‌تۆمی بێت. هه‌روه‌ها داوایان له رژیمى ئێران كردووه كه ته‌واوی ئیتڵاعاتى پێوهنددراو به به‌رنامه‌ی پاڵاوته كردنى ئۆران‌یۆم و دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی،بخاته به‌رده‌ستى پشكێنهرانى ئاژانسی ئه‌تۆمی و رێ‌یان بدات تا سه‌ردانى ته‌واوی ناوه‌نده‌كانى ناوه‌كى رژیم بكه‌ن.
حیزبۆڵلای لوبنان : ئاماده‌ی هه‌ر چه‌شنه ههرِهشهێكین
به پێی

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رژیم ، سه‌رۆكى حیزبۆڵلاى لوبنان وتى: ئێمه له سه‌ر باوه‌ری مقاومه‌ت،سوور و به‌رده‌وامین و ئاماده‌یی رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ، هه‌رچه‌شنه هه‌ره‌شه وكێشهیهك هه‌ین.
حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵلا له چاو پێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ره‌حیمى، جێگری یه‌كه‌مى سه‌رۆك كۆمارى رژیم ، وێراى ئاماژه‌دان به ئاماده‌یی حیزبۆڵلاى لوبنان وتى: ئێمه سه‌ركه‌وتوو ده‌بین. ناوبراو هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به یارمه‌تیه‌كانى رژیم به حیزبۆڵلاى لوبنان سپاسی رێبه‌ری رژیمى ئێرانى كرد. دوو لایه‌ن له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه له‌گه‌ڵ بوونى چه‌ند وه‌زیرێكى رژیمى ئێران به‌رێوه چوو، چۆنیه‌تى بارودۆخى سیاسی ناوچه‌یان هه‌ڵسه‌نگاند .
وته‌كانی به‌رپرسانى ئاڵمانى دژ به رژیمى تاران
به پ

ێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فرانسه، گیدو وێسترۆله،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان به‌ڵێنى دا كه كۆمه‌ڵگای جیهانى ناهێڵن رژیمى ئێران ده‌ستى به چه‌كى ئه‌تۆمى بگات. ناوبراو زیادی كرد، به‌رنامه‌ی ناوه‌كى رژیمى ئێران مه‌ترسێكى گه‌وره‌یه، و ئێمه ناتوانین ئێرانى ئه‌تۆمى قه‌بووڵ كه‌ین. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان وتى: سه‌بری ئیمه تا رێژه‌یه‌كه وكات كوشتن ناتوانین قه‌بووڵ كه‌ین وهه‌روه‌ها له ههرهشهكردنى رژیمى ئێران،سه‌باره‌ت به‌له‌ناو بردنى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل، نیگه‌رانى خۆی ده‌ربری.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى رژیمى ئێران: زۆربه‌ى شۆینهكانى ده‌نگدان چۆڵ بوو
به پێ

ی راپۆرتى هه‌واڵده‌ری پرێس نیووز له تاران، دوهه‌مین خووڵى هه‌ڵبژاردنه‌كانى نۆهه‌مى پارڵمانى رژیم،سه‌رله به‌یانى ئه‌مرۆ ١٥ى بانه‌مه‌ر له تاران و شاره‌كانى دیكه‌ى ئێران ده‌ستى پێكرد. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ٦٥ پالێَوراو، له‌و ١٣٠ كه‌سه‌ى كه بۆ خووڵى دوهه‌م دابین كراون، ده‌توانن بچنه پارڵمانى رژیم. ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه تا سه‌عات ١٨:٠٠درێژهى هه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه رژیم له یه‌ك حه‌وتووى پێشووه له رێگه‌ى به‌رنامه‌ى ته‌له‌ویزیونی خۆی،خه‌ڵكى هان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن،به‌ڵام رێژه‌ى به‌شداری له ته‌واوی شاره‌كان،كه‌م بوو و رژیم بۆ مه‌به‌ستى شاردنه‌وه‌ى، ئاماده‌نه‌بوونى خه‌ڵك له‌سه‌ر سه‌ندووقه‌كانى هه‌ڵبژاردن،كامێراكانى خۆی له‌و شۆێنانهى كه به‌كرێگیراوانى رژیم به‌شداربوون ،جێگر كردبوو.