دانیشتووانى چه‌ند گه‌ره‌كى هه‌ژارى قه‌سری شیرین ده‌بێ ماڵه‌كانیان بروخێنن
شاره‌دار

ی قه‌سری شیرین به دانیشتووانى چه‌ند گه‌ره‌كى هه‌ژاری ئه‌و شاره‌ى راگه‌یاند، كه ماڵه‌كانیان برووخێنن. به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى مووكریان ، له ماوه‌ى چه‌ند رۆژی پێشوو و له دوای رووخانى ماڵیك له شارۆچكه‌ى قه‌سری تازه، له شاری قه‌سری شیرین سه‌ر به پارێزگای كرماشان، له لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه به دانیشتووانى ده‌یان ماڵ، كه له گه‌ره‌كى هه‌ژاری قه‌سری تازه، پاڵی ئاوا، و كۆتایی ئۆمیدوار، درووست كراون ،راگه‌یاندراوه كه ماڵه‌كانى خۆیان برووخێنن. شاره‌داری قه‌سری شیرین وتى : ئه‌گه‌ر به پێی ئه‌و ده‌ستووره كار نه‌كه‌ن ،شارداری قه‌سری شیرین، خۆی راسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كات به رووخانى ئه‌و ماڵانه.
له زانكۆی و
رمێ ئه‌نجومه‌نێكی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی خوێندكارانی كورد داخرا ئه‌نجۆمه‌نی وێژه‌یی "وه‌رز"ی خوێندكارانی كورد له زانكۆی نازلووی شاری ورمێ له‌لایه‌ن لێپرسراوانی زانكۆوه داخرا. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، لێپرسراوانی زانكۆی نازلووی شاری ورمێ به بهرِێوهبهرانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یان راگه‌یاندووه، له‌مه‌وبه‌دوا ناتوانن درێژه به چالاكییه‌كانیان بده‌ن و هه‌رچه‌شنه كۆبوونه‌وه و سیمینارێكی وێژه‌یی له‌گه‌ڵ دژكرده‌وه‌ی به‌رپرسانی زانكۆوه بهرهورِوو ده‌بێته‌وه. یه‌كێك له بهرِێوهبهرانی ئه‌نجومه‌نی "وه‌رز" به هه‌واڵنێری كوردپای راگه‌یاندووه، ئێمه چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كۆرِێكی تایبه‌تیمان به مه‌به‌ستی رێزگرتن له "فه‌قێ ته‌یران" شاعیری نه‌ته‌وه‌یی كورد بهرِێوه برد و دواتر له‌لایه‌ن لێپرسراوانی زانكۆوه پێمان راگه‌یه‌نرا كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه مافی چالاكیی كردنی نیه. ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بیی "وه‌رز" مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٩٠ له‌لایه‌ن خوێنكارانی كوردی زانكۆی نازلووی شاری "ورمێ"وه دامه‌زراوه.
كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئیمێڵهكانى وه‌ك یاهوو،جیمێڵ، ئێم ئێس ئێن و هات مایڵ له سیستمه‌كانى بانكى ئێران قه‌ده‌غه كرا
وه‌ز

یری ده‌ره‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ئێران ، رۆژى دوشه‌ممه ١٨ى بانه‌مه‌ر له نامه‌یه‌كدا، داوای له مه‌حموود به‌همه‌نى،سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى رژیمى ئێران،كردووه،له‌وه به‌مڵاوه له كاتى كردنه‌وه‌ى حسێبی بانكى ،ته‌نیا ئیمێڵی ناوخۆیی قه‌بووڵ ده‌كرێ و ناردنى حسێبی بانكى به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئیمێڵی خاریجى قه‌ده‌غه كرا. به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى سه‌ر به سووپای رژیم، ئه‌ونامه‌یه به شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى له هه‌واڵده‌رییه‌كانى رژیم بڵاو كراوه وئه‌وه له حاڵێكدایه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئێكانتى جیمێڵ، یاهوو، ئێم ئێس ئێن یان هات مایڵى هه‌بێ،بانكه ئێرانیه‌كان ،راپۆرتى حسێبه بانكییهكهیان بۆ نانێرێ وده‌بێ ئه‌و كه‌سه، هه‌ر له‌و بانكهدا ئیمێڵی ناوخۆیی درووست بكات.
ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بستان و ده‌وڵه‌تى ئێمارات به‌ڵێنیان به كۆره‌ى باشوور داوه كه پێداویستیه نه‌وتیه‌كانى ئه‌و ده
وڵهته دابین بكه‌ن باك جائه وان، وه‌زیری دارایی كۆره‌ی باشوور، رۆژى دووشه‌ممه ٧ى بانه‌مه‌ر، له دوای كۆبوونه‌وه‌ى ئابووری له ئه‌بوو زه‌بی، به رۆژنامه‌وانه‌كانی وت: ده‌وڵه‌تى ئێمارات وده‌وڵه‌تى عه‌ربستان به‌ڵێنیان داوه كه هه‌ر جۆره پێداویستیه‌كى نه‌وتى كۆره‌ى باشوور دابین بكه‌ن. به وته‌ى وه‌زیری دارایی كۆره‌ى باشوور له كاتى هه‌ر كێشه‌یه‌ك له هه‌نارده‌ى نه‌وتى رژیمى ئێران، دوو ده‌وڵه‌تى عه‌ربستان وئێمارات ئاماده‌ى دابین كردنى نه‌وتى كۆری باشوورن.
ترسی رژیمى ئێران،سه‌باره‌ت به جێگر كردنى به‌شێك له ئه‌ندامانى موجاهیدینى خه‌ڵق له ئازهربای
جان به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رژیم: رامین میهمان په‌ره‌ست،وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هه‌واڵده‌ری ،سه‌باره‌ت به جێگر كردنى به‌شێك له ئه‌ندامانى موجاهیدینى خه‌ڵق له ئازه‌ربایجان، به رۆژنامهوانهكانى وت: كێشه‌ى موجاهیدینى خه‌ڵق به ته‌واویی روونه وكرده‌وه‌ی ئیمه سه‌باره‌ت به‌وان ئاشكرایه. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌كانى موجاهیدینى خه‌ڵق بیانهه‌وێ، له وڵاته‌كانى دراوسێ ئێمه جێگربن ،سرووشتیه كه ئێمه سه‌باره‌ت به‌و مهسئهڵهیه ،دژكردهویهكى زۆر تووندمان ده‌بێت و داوا له وڵاتانى دراوسێ ده‌كه‌ین كه ئاگادارى كرده‌وه‌كانى خۆیان بن، تا نه‌بێته هۆی ئه‌و كه پێوه‌ندى دراوسێی ئێمه ناخۆشی تێ بكه‌وێ.
كارناسێكى ئاژانسی نێو ده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمی له ئێران گیانى دا
سازمانى وزه‌ى ئه‌تۆمی رژیمى ئێران رۆژى سێ شهممه١٩ى بانه‌مه‌ر،به شێوه‌ى ره‌سمى، راپۆرتى گیان دانى كارناسێكى نێوده‌وڵه‌تى وزه

ى ئه‌تۆمى به هۆی رووداوی نێو جاده‌یی له پارێزگای مه‌ركه‌زى بڵاو كرده‌وه. ههواڵدهریهكانى رژیمى ئاخووندى ناوى ئه‌و كارناسهیان "ئۆك سیئۆك سیئۆ"خه‌ڵكی كۆره‌ى باشوور راگه‌یاندووه ونووسیانه كه ناوبراو له كاتى رۆیشتن بۆ مه‌ئموریه‌ت، له نزیكى دامه‌زراوه‌ى خۆنداب له پارێزگای مه‌ركه‌زى، تووشی رووداوی نێو جاده‌یی بوو و هه‌ر به‌و هۆیه، گیانى داوه. دامه‌زراوه‌ى خۆنداب راكتۆری ئاوی قورسه كه له نزیكى شاری خۆنداب سه‌ر به پارێزگای مه‌ركه‌زییه،كه له حاڵی درووستكردنیدان .هه‌روه‌ها له‌لایه‌كى دیكه‌وه به پێی راپۆرتى ئاسۆشێتێد پرێس: تا ئێستا مه‌قه‌ری سه‌ره‌كى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى له ویه‌ن ،سه‌باره‌ت به‌و رووداوه هیچ هه‌ڵوێستێكى له خۆی نیشان نه‌داوه.
ده‌ست به
سه‌ر كردنى زیاتر له ١٤٠ لاو له شاری تاران رژیمى ئاخووندى زیاتر له ١٤٠ لاوی تارانی له به‌رنامه‌یه‌كى حكوومه‌تى ، به ناوی" ئه‌منیه‌تى ناو گه‌ره‌كه‌كانى تاران"، ده‌ست به‌سه‌ر كران . حوسین ساجدى نیا ، به‌رپرسی هێزى ئینتزامى تاران رایگه‌یاند، له ٣٧٥ گه‌ره‌كى تاران سه‌باره‌ت به‌و به‌رنامه‌یه، كرده‌وه‌ى سهركوتكهرانهى به‌رێوه بردووه.
رۆژی سێشه
ممه ١٩ى بانه‌مه‌ر ١٧ كه‌س له سووریا به ده‌ستى هێزه‌كانى بشار ئه‌سه‌د، شه‌هید كران كومیته‌ى شۆرشی سووریا رایگه‌یاند، كه تا نێوه‌رۆی ئه‌مرۆ ١٩ى بانه‌مه‌ر ١٧كهس به ده‌ستى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د،له ناوچه‌كانى جۆراجۆری سووریا،به‌تایبه‌ت له شاره‌كانى حه‌مس،ئه‌دله‌ب،ریفی ده‌مێشق، شه‌هید كران.ئه‌و له حاڵیك دایه كه بان كی مون، به‌رێوبه‌ری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رۆژی سێ شه‌ممه له كۆنفراسێكدا وتى: هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د، بێ به‌زه‌ییانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵكى بێ تاوانى سووریا و رۆژانه ده‌یان كه‌سیان لێ شه‌هید ده‌كات. بان كی مۆن، به‌رێوبه‌ری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و كردهویانهى رژیمى ئه‌سه‌دى به تووندى مه‌حكووم كرد.