١٩٠ كرێكاری به‌نداوی ژاوه‌ی سنه له‌سه‌ر كار ده‌ركران
شیركه‌تی به‌ڵێنده‌ریی "معتبر" كه یه‌ك له شیركه‌ته‌كانی به‌نداوی ژاوه‌ی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه‌یه، سهرهرِای ئه‌وه‌ی كه مووچه و م

هزایای چوار مانگ كرێكارانی نه‌داوه، ١٩٠ كرێكاریشی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا ١٩٠ كرێكاری گرێبه‌ستیی به‌نداوی ژاوه هه‌ڵكه‌وتوو له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه كه له‌لایه‌ن شیركه‌تی به‌ڵێنده‌ریی "معتبر"ه‌وه ماوه‌ی ٤ مانگه مووچه و مه‌زایایان پێنه‌رداوه، له‌سه‌ر كاریش ده‌كراون. یه‌كێك له كرێكارانی ئه‌و به‌نداوه كه نه‌یوسیت ناوی ئاشكرا بكرێت، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی كوردپا وێرِای پشرِاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، وتی: ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیه كه له‌لایه‌ن لێپرسراوانی ئه‌و به‌نداوه و شیركه‌ته بهڵێندهرهكانهوه هه‌ڵوێستی له‌و چه‌شنه به‌رامبه‌ر كرێكاران ده‌گیرێته به‌ر و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ند جار كرێكاران به‌بێ دانی مووچه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. پێشتریش چل كه‌س له كرێكارانی به‌شی "خۆڵه سووره"ی به‌نداوی "ژاوه" به حوكمی كارفه‌رما له‌سه‌ر كار ده‌ركرابوون.
ده‌ست به‌سه‌ر كردنى ٢ هاوڵاتى شاری بانه له لایه‌ن هێزه‌كان ئه‌منیه‌تى
رۆژی چوا

ر شه‌ممه ٢٠ى بانه‌مه‌ر، هێزه‌كانى ئه‌منیه‌تى رژیمى ئاخووندى به هێرشكردنه سه‌ر ماڵه‌كانیان، ٢ كه‌س له شاری بانه، ده‌ست به‌سه‌ر و بۆ شۆێنێكى نادیار گواسترانه‌وه. به پێی راپۆرتى كه‌مپه‌ینى دیفاع له زیندانیان سیاسی و مه‌ده‌نى، ٢ هاوڵاتى بانه‌یی به ناوه‌كانى سه‌عدوللا مۆحهممهدى و عهڵى عه‌بدوڵازاده به هۆی سیاسی و ئه‌منیه‌تى ،له لایه‌ن هێزه‌كانى ئیتڵاعاته‌وه، له ناو ماڵه‌كانیان ده‌ست به‌سه‌ر كران وبۆ شۆێنێكى نادیار گوازرانه‌وه.
كرێكارێك له شاری سنه به‌هۆی رووداوی كاره‌وه گیانی له‌ده‌ست دا
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وب

هر كرێكارێكی ئیداره‌ی ئاوی شاری سنه به‌هۆی رووداوی كاره‌وه گیانی دا. ماڵپهرِی كۆمیته‌ی هاوده‌نگی بۆ پێكهێنانی دامه‌زراوه كرێكارییه‌كان بڵاوی كرده‌وه، غالب زارعی كرێكاری ئیداره‌ی ئاوی شاری سنه له كاتی كردن له تالاری په‌ردیس له ئه‌نجامی دارِووخانی چاڵاو گیانی داوه. پێشتریش فه‌تحوڵڵا سوهرابی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی دارِووخانی دیوار له گهرِهكی "ته‌په‌ی كه‌رباسی"ی شاری سنه گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ند كرێكاری دیكه‌ش به ناوه‌كانی سه‌لاح قاسمی، ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و كرێكاری پرِۆژهی "مسكن مهر"، عه‌بدوڵڵا توركه‌مان خه‌ڵكی گوندی "میلان"ی سه‌ر به شاری ماكۆ و كرێكار له كارگه‌یه‌كی به‌خێو كردنی په‌له‌وه‌ر و عهلیمحهممهد ساڵح قاتع، خه‌ڵكی سه‌قز كرێكار له كانگایه‌كی به‌رد له گوندی مه‌ڵقه‌ره‌نی سه‌قز به هۆی رووداوی كاره‌وه گیانیان داوه.
كێشه‌له نێوان پێوه‌ندییه‌كانى رژیمى ئێران وئه‌فغانستان
به پێ

ی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رژیم، له ناره‌زایه‌تى به وته‌كانى به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى ئه‌فغانستان دژ به باڵوێزخانه‌ى رژیمى ئێران له كابۆڵ، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه ، شاه مه‌ردان قۆڵ، كارداری باڵوێزخانه‌ى ئه‌فغانستان له تاران بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،بانگهێشت كرا. به پێی ئه‌و راپۆرته، له چاو پێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كارداری ئه‌فغانستان ، رژیمى ئێران نیگهرانیهكانى خۆیان،سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ى ئه‌منیه‌تى ،په‌یمانى ئێستراتیژیكى نێوان ئه‌مریكا وئه‌فغانستان، رایگه‌یاند .
ئه‌حمه‌دی نژاد، وته‌كانى سه‌رۆكى پارڵمانى رژیمی ئێرانى به‌درۆ خسته‌وه
سه‌رۆك كۆماری رژیمى ئێران ،مه‌حموودى ئه‌حمه‌دى نژاد، وته‌كانى لاریجانى ،سه‌رۆكى پارڵمانى رژیم،سه‌باره‌ت به‌بریاری ده‌وڵه‌ت بۆمه‌به‌ستى زیاتر كردنى نرخى هه‌ر لیتر به‌نزین بۆ ٢هه‌زار تمه‌نى به درۆ خسته‌وه. مه‌حموودى ئه‌حمه‌دى ن

ژاد له سه‌فه‌ری خۆی بۆ مه‌شهه‌د له پارێزگای خۆراسانى ره‌زه‌وی وتى: كه‌سانێك ئیتڵاعاتێكى ناراست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه وده‌ڵێن به‌نزین قه‌راره به ٢هه‌زار تمه‌ن بگات،به‌ڵام ئه‌وه بزانن كه ئه‌و قشانه هه‌مووی درۆیه ودرووست نیه.ئهولهحاڵێك دایه كه حه‌وتویه‌ك له‌وه پێش سه‌رۆكى پارڵمانى رژیم رایگه‌یاندبوو كه نرخى به‌نزین دهبێته٢ههزار تمه‌ن ونرخى گاز ٢ به‌رنابه‌ر ونرخى گازۆڵ ٣بهرانبهر ده‌بێت. له دوای بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌و راپۆرته ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری رژیمی ئێران رایگه‌یاند، كه ئه‌و راپۆرته دوور له راستیه.
نه‌گه‌یشتن به رێكه‌وتنى ناوكه‌یی باشتره له رێكه‌وتنێكى بێ قازانج
به پێی

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فرانسه،" ده‌نى ئایاڵۆن" جێگری وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل وتى ، نه‌گه‌یشتن به رێكه‌وتنى ناوكه‌یی له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران باشتر له‌وه‌یه كه رێ به رژیمى ئاخووندى بده‌ین به‌رده‌وام بێ له پاڵاوتهكردنى ئۆران‌یۆم و ئه‌و رژیمه نزیكتر بكه‌ینه‌وه له درووست كردنى بۆمبی ئه‌تۆمى. ئه‌و به‌رپرسه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل ، ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران له حاڵی وتووێژدان ، ده‌بێ به رژیمى ئێران بسه‌ڵمێنن كه ده‌ست له پاڵاوته كردنى ئۆران‌یۆم هه‌ل َبگرێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك بێجگه له پاڵاوته كردنى ئۆرانیۆمى ٥ له سه‌دى ، رێ بهرژیمى ئێران نه‌ده‌ن له درووست كردنى بۆمبی ئه‌تۆمی نزیكتر بێته‌وه.
دۆز
ینهوهى سه‌رچاوه‌كانى نه‌وتى له ده‌ریای خه‌زه‌ر له دوای دۆزینه‌وه‌ى مه‌یدانێكى ٥٠ تریڵیۆن فوتى،چوارگۆشه‌ى گاز له دریای خه‌زه‌ر، له درێژه‌ى چاڵاكی دۆزینه‌وه‌ى گاز له سه‌كۆى پاڵاوتگه‌ى ئه‌میركه‌بیر، سهرچاوهگهڵێكى تازه‌ى دیكه له‌و ناوچه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه.به پێی راپۆرته‌كان، له دواى دۆزینه‌وه‌ى گاز له مه‌یدانه گازییهكانى ناوچه‌ى ناسراو به سه‌رداری جه‌نگه‌ڵ له ناو ئاوكانى ده‌ریای خه‌زه‌ر ، سهرچاوهگهڵێكى زۆرگهورهى نه‌وتى خاویی دیكه له ناوچه‌دا، دۆزراوه‌ته‌وه.
تهقینهوهكا
نى ده‌مێشق ٥٥ كوژراو وسه‌دان كه‌سی بریندار، لێكهوتهوه به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رژیمى سووریا،روودانى ٢ ته‌قینه‌وه له پێته‌ختى سووریا، زیاتر له ٥٥ كوژراو ١٠٠ كه‌سی برینداری لێكهوتهوه. سه‌رله به‌یانى رۆژی پێنج شه‌ممه ٢١ى بانه‌مه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌ك، ٢ ته‌قینه‌وه له ناوچه‌كانى باشووری ده‌مێشق رووی دا. به پێی ئه‌و راپۆرته، ئامانجى ئه‌و ته‌قینه‌وانه ٢ دامه‌زراوه‌ى نیزامى وئهمنیهتى،به تایبه‌ت ناوه‌ندى ئیداره‌ى دژ به تیرۆریسم له ناوچه‌ى ئهلقهراز له باشووری پێته‌خت بووه.تا ئێستا هیچ گرووپێك،مهسئوولیهتى ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌یان به‌ئه‌ستۆی خۆیان نه‌گرتووه.
ئۆباما ئا
بڵۆقهكانى دژ به رژیمى سووریا زیاتر ده‌كات به پێی راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رژیم: باراك ئۆباما سه‌رۆك كۆماری ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا، به هیوایه بهستێنهكانى یاسایی پێویست، بۆ درێژه‌ى ئابڵۆقه‌كان دژ به رژیمى سووریا، درووست بكات. سه‌رۆك كۆماری ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا رۆژی رابردو به كۆنگره‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، رژیمى سووریا هه‌ره‌شه‌یه‌ك،دژ به ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی وئامانجه‌كانى دیپڵۆماتیكى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا، به حسێب دێ. هه‌روه‌ها باراك ئۆباما وتى : كوشتنى خه‌ڵكى بێ تاوانى سووریا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه، دامه‌زراویی ناوچه‌كه تێك ده‌دا. ئۆباما به شێوه‌ى ره‌سمى داوای له به‌شار ئه‌سه‌د كرد كه له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ى لاچێت ورێگه بۆ گواستنه‌وه‌ى سیاسی له سووریا بێنێته دی.