كووژرانى هاووڵاتیه‌ك له ناوچه‌ى رهبهتى شاری سه‌رده‌شت
هاووڵا

تیهكى خه‌ڵكى دێی نستان،سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت به هۆی ته‌قه كردنى كه‌سانێكى نه‌ناسراو كووژرا. یه‌كێك له هاووڵاتیانى دێی نستان له پێوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موكریان،وتى: هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكى دێی نستانى سه‌رده‌شت به ناوی ره‌حمان شیرینى( ره‌حمان دڵسۆز )، چۆارشه‌ممه شه‌و ٢٧ ى بانه‌مه‌ر له كاتێكدا كه به ماتۆر به‌ره‌و دێی نستان ده‌رۆشته‌وه،به هۆی ته‌قه كردن له ناوبراو كووژرا. له‌و پێوه‌ندیه‌دا ، ٣كه‌س به ناوه‌كانى كه‌ماڵ مهحهممهدى ، بارزان خزرزاده و مه‌حه‌ممه‌د نازی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانى رژیمه‌وه بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساعه‌تێك ده‌ست به‌سه‌ر كرابوون.
له مه‌ریوان كۆنگره‌ی رێزلێنان له مامۆستا ئه‌بووبه‌كر موسهنف چۆرِی به‌رێوه چوو
ئه‌نجۆمه‌نی فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان له رۆژانی ٢٧ و ٢٨ی بانهمهرِدا كۆنگره‌ی یاد و رێزلێنان له مامۆستا مه‌لا ئه‌بووبه‌كر موسهنف چۆرِیی بهرِێوه برد. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ئه‌نجۆمه‌نی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان به یارمه‌تیی چالاكانی فه‌رهه‌نگیی ئه‌و شاره و به ئاماده‌بوونی كه‌سایه‌تییه ئایینی و فه‌رهه‌نگییه‌كانی كوردستانی ئێران و میوانانی هه‌رێمی كوردستان له رۆژانی ٢٧ و ٢٨ی بانهمهرِدا كۆنگره‌ی یاد و رێزلێنانی مامۆستا ئه‌بووبه‌كر موسهنف

چۆرِی زانای بلیمه‌تی كوردی بهرِێوه برد. عه‌لامه مه‌لا ئه‌بووبه‌كر موسهنف چۆرِی، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه پێشه‌نگ و ناوداره‌كانی كوردستانه كه‌له بواره‌كانی ئایین، فیقه دا شاره‌زا بووه و شاعیرێكی به توانا بووه كه شاره‌زایه‌كی زۆری له زانسته‌كانی سه‌رده‌می خۆی هه‌بووه و دوو كتێبی فارسیی "ریازهلخولود و سراج ئهلتهراف" ههكام نوونهیهكی به‌رچاون له په‌خشانی ره‌وانی فارسیی ئه‌و زاته مه‌زنه. كتێببێكی دیكه‌ی به‌ناوی "ئافتاب عاله‌م" كه سه‌رجه‌م شێعره فارسییهكانین چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه و به‌رهه‌می دیكه‌ی له بواره‌كانی: فیقه، عیرفان، ته‌سه‌وف، مێژوو، مێژووی ئیسلام، كه‌لام فه‌لسه‌فه، ئه‌ده‌بیاتی فارسی و عه‌ره‌ب جۆراوجۆردا نووسیوه كه هه‌تا ئێستا بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه.
ناوی فرۆكه هه‌ڵگری ئه‌مریكا به ٢١٠٠چهكدارهوه هاته ناو جه‌ده‌وه
سه‌رچاوه‌كانى نیزامى وئیتڵاعاتى رایانگه‌یاند، ناوى فرۆكه هه‌ڵگری "ئیووجیما" كه هه‌ڵگرى ٢١٠٠ چه‌كداری ده‌ریاییه، گه‌شته

ناو به‌نده‌رى جه‌ده‌ى عه‌ره‌بستان .به‌رپرسه‌كانى ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به هاتنى ئه‌و ناوه فرۆكه هه‌ڵگره هیچ زانیاریه‌كیان بڵاو نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانى نیزامى وئیتڵاعاتى ئاشكرایان كرد كه ناوى فرۆكه هه‌ڵگرى ئاویی و زه‌ویی ئیووجیما له به‌نده‌رى جه‌ده‌ى عه‌ربستان له‌نگه‌رى گرتووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له ٢١ ساڵی رابردووه تا ئێستا ئه‌وه یه‌كه‌م جاره كه به‌و رێژه‌یه، هێزى ده‌ریایی و ئاسمانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا هاتۆته نزیكه‌ى ناوچه‌ى كه‌نداوى فارس.
كات، كاتى به‌ره‌وسه‌ر بردنى ئابڵۆقه‌كان دژ به رژیمى تارانه
گرووپی

"هاوپه‌یمان دژ به ئێرانى ناوكه‌یی" له به‌رنامه‌یه‌كی ٤ ماده‌یی دا، خۆازیاری ئابڵۆقه كردنى زیاتری رژیمى ئاخووندى بوون. پێش كه‌ش كه‌رانى ئه‌و به‌رنامه‌یه كه هێندێك له به‌رپرسانى ئه‌منیه‌تى پێشووى ئه‌مریكان، رایانگه‌یاند، ئابڵۆقهكانى ئێستاى دژ به رژیمى ئێران، ته‌واو نییه، چوونكه، ئه‌زموون نیشانى داوه كه هه‌نگاوه‌كانى نیوه چڵى ئه‌و رژیمانه نابێته هۆی گۆرانى سیاسه‌ته‌كانى ناره‌وای ئه‌وان. هه‌ربه‌و هۆیه،كاتی ئه‌وه‌یه كه ئابڵۆقهكانى دژ به رژیمى تاران تووندتر بێت.
زۆربه‌ى خه‌ڵكى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هێرشی نیزامى بۆ سه‌ر رژیمى ئێرانن
به پێی را

پۆرتى رادیۆ فه‌ردا، له راپرسی یه‌كدا، كه له لایه‌ن هاووڵاتیانى ٢١ وڵاتى جیهانه‌وه به‌رێوه چووه، زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى رژیمى ئێران به چه‌كى ناوكه‌یی نارازین. ٦٣ له‌سه‌د له ئه‌مریكاییه‌كان كه له‌و راپرسییه‌دا به‌شداریان كردووه له‌گه‌ڵ هێرشی نیزامى بۆسه‌ر رژیمى ئێرانن. ئه‌و راپرسیه له‌٢٦ هه‌زار كه‌س له هاووڵاتیهكانى جیهان، به‌ده‌ست هاتووه.
ئێع
دامى ٢ ڵاوى دیكه له زیندانى شاری ئیسفه‌هان ده‌زگاى دادوه‌رى رژیمى ئاخووندى ٢ لاوی دیكه‌ى له زیندانى ئیسفه‌هان له سێداره دا. تۆمه‌تى ئه‌و ئێعدام كراوانه ،دزی و ته‌عه‌داكردن راگه‌یاندراوه. رژیمى ئاخووندى هه‌موو رۆژێك چه‌ند للاو به تۆمه‌تى جۆراجۆر له سێداره ده‌دا و ته‌نانه‌ت له‌و چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا زیاتر له ٣٠ كه‌سی ئێعدام كردووه.
نیگه‌رانى ده‌ربرینى رژیمى تاران له په‌سه‌ند كردنى بریارنامه‌ى كۆنگره‌ى ئه‌مریكا
رژیمى ئاخووندى له دژكرده‌وه‌ى خۆی سه‌باره‌ت به په‌سه‌ند كردنى بریارنامه‌ى نوێ، له كۆنگره‌ى ئه‌مریكا،نیگه‌رانى خۆی راگه

یاند وئه‌و بریارنامهیهى به" بریارنامه‌ى شهر خوازانه‌ى ئه‌مریكا" دژ به خۆی زانى. هه‌واڵده‌رییه‌كانى رژیم ،سه‌باره‌ت به‌و بریارنامه‌یه نووسیان: هه‌ڵس وكه‌وتى نۆێی كۆنگره‌ى ئه‌مریكا،سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی رژیمى ئێران ، بۆته یه‌كێك له گرینگ ترین باسه‌كانى ههواڵدهریهكانى ئه‌مرۆی جیهان .به پێی ئه‌و بریارنامه‌یه ، ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا، بوونى ،رژیمى ئێرانى ناوكه‌یی ناتوانی قه‌بووڵ بكات وله‌و كاته‌دا كه ته‌نیا چه‌ند رۆژ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی ١+٥ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران له به‌غدا نه‌ماوه ،ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامى بۆسه‌ر ئه‌و رژیمه زیاتر بووه.
٦ هاووڵاتى خوزستانى له‌سه‌ر ودهمى ئێعدام كردن دان
قهر

اره ٦ هاووڵاتى خووزستانى رۆژی یه‌كشه‌ممه،٣١ ى بانه‌مه‌ر له دادگای شۆرشی شاری دزفوول دادگایی بكرێن. رێكخراوى عه‌فووی نێو نه‌ته‌وه‌یی له راگه‌یاندنێكدا، سه‌باره‌ت به بارودۆخى ئه‌و زیندانیانه و مه‌ترسی مه‌حكووم بوونى ئه‌وان به ئێعدام وریایی دا. ئه‌و ٦ هاووڵاتیه عه‌ره‌ب زمانه، له مانگى رێبه‌ندانى ساڵی ١٣٨٩ له خه‌ڵف ئاوای ( رامشیر ) له رۆژهه‌ڵاتى ئه‌هواز، به تۆمه‌تى كرده‌وه دژ به ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی له‌رێگه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نایاسایی و چاڵاكى تهبڵیغاتى دژ به رژیمى ئاخووندى، ده‌ست به‌سه‌ر كراون. هێزه‌كانى ئه‌منیه‌تى هۆی ده‌ست به‌سه‌ر كردنى ئه‌و كه‌سانه‌یان، به هۆى پێوه‌ندى به چاڵاكانى عه‌ره‌بی ئێرانى له ئه‌هواز راگه‌یاندووه.
كرێكارانى مێترۆی ئه‌هواز ٥ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌ر نه‌گرتووه
به پێی راپ

ۆرتى هه‌واڵده‌رى رژیم وله زمان یه‌كێك له كرێكارانى شهمهندهفرِى شاری ئه‌هواز،٨٠٠كهس له كرێكارانى مێترۆى شاری ئه‌هواز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له ژێر گه‌رمای ٥٠ ده‌ره‌جه كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ٥مانگه كه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و له ترسی ئه‌وه‌ى كه له كار بێكار نه‌كرێن نا‌وێرن هیچ ناره‌زایه‌تییه‌ك له خۆیان نیشان بده‌ن.