بێهروز ئهردهلانفاڵگرو دهلاَڵهكان پێكه‌وه له كه‌شی سیاسی ئێران چالاكن وزۆر جار وه‌كو ههواڵنێرو لێكۆله‌ر دێنه مه‌یدان وبه درۆ خۆڵ ده‌كه‌نه چاوی خه‌ڵك. سه‌ره‌په‌تی ئه‌وكه‌سانه له ده‌ست شیركه‌ته چه‌ند نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی چه‌ك وچوڵ وكومپانیای نه‌وتی وحكومه‌ت گه‌لێكه كه خه‌ڵكی پێ به‌دیل ده‌گرن تا ئیراده‌ی خۆیانی پێ سه‌ر بخه‌ن. رِاستی ئێمه له چ زه‌مانێكدا ده‌ژین:ده‌ورانی به‌رده‌داری یان ده‌ورانی رِۆشتن به‌ره‌و دیموكراسی؟ئامانجی ئه‌و كه‌سانه...
له دنیای مه‌جازی رِاگهیاندا یه‌ك شته،ئه‌ویش حیسابی بانكی ئه‌وانه كه پوڵی خۆرِایی تێبكرێت.هه‌ر له‌قسه‌كانیان رِا دیاره‌كه چهندسوكن.له‌باره‌ی دهلاَلهكان ده‌بێت چه‌ند كتێب بنوسرێ وكونفرانس بگیردرێت وزنجیره‌ی ته‌له‌فیزیونی ونمایشنامهی وه‌كوو دایی جان ناپلیون بنوسرێ. له‌سه‌ر خاڵی هاوبه‌شی ئه‌وانه كه خه‌ڵك ده‌فرۆشن،كاربكرێت.ئه‌وانه كۆبوونه‌وه ده‌گرن،به‌ڵێن ده‌ده‌ن وبۆ ساویلكه‌كان دا‌و داده‌نێن. له‌حاڵێكدا كه‌خۆیان به ئاشقی ئازادی ودیموكراسی نیشان ده‌ده‌ن، باشترین پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ دیكتاتۆره‌كان هه‌یه. ئه‌وانه هه‌م له ئاخورِ ده‌خۆن هه‌م له توبهره. هه‌ركامه‌یان ده‌زگایێكی وهرِێخستوه وبه دوای بهرِێوهبردنی پرِۆژهی گه‌وره‌وه‌ن. له رِۆژنامهكانی ده‌ره‌وه بابه‌ت ده‌نوسن. ئادره‌س ونیشانی خۆیان ناده‌ن وناوی ره‌مزی بۆ خۆیان داده‌نێن.له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ده‌ره‌كی پێوه‌ندی قوڵیان هه‌یه‌و رِاوێژیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.بۆ جیگیركردنی خۆیان ده‌ست بۆ هه‌موو كارێكی نه‌شیاو ده‌به‌ن وله رِشتنی خوێنی بێ‌تاوان باكیان نیه.دهلاَلاَن له‌ماوه‌ی ئهو٣٣ساڵهی رِژیمی ئاخوندی،رِۆژ له‌دوای رِۆژ زورتروبههێز بوون.وه‌كو مار كارده‌كه‌ن،به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زیر ووهكیل پێوه‌ندی ده‌گرن،كه هیچ شتێك له ده‌ست ئه‌وان ده‌رناچێت .هه‌رله كرِینی چه‌كی پێشكه‌وتوو تا گهلاَڵهی تیرۆر‌و گرتنی نارِازیان،له ئازاد كردنی بارمته وسه‌فه‌ری كورت ماوه یان درێژماوه بۆ پیادهكرنی مه‌به‌ستی دهسهلاَتداران.فاڵچیهكانی رِژیم ده‌یانگوت له‌گه‌ڵ شه‌یتانی گه‌وره هیچ كات ناگه‌نه ئاشتی وله بیری ئه‌وه‌دان كه ئیسلامی ئازیز بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان هه‌نارده بكه‌ن.خه‌بات له دژی ئیستكبار ببوه دوكانێكی گه‌رم،كه‌له ژێر سێبه‌ری ئه‌م دروشمانه ویسته‌كانی كۆمه‌ڵگایان ژێر پێناو زۆرێك له ئازادیخوازانیان به په‌تی سێدارهوهكران.دیكتاتۆر پێویستی به كاری قاچاخ هه‌یه.دهلاَڵهكان هه‌موویان دهربهدهرووبهدوای نانی مفتهوه وێڵن ودژمنی پله یه‌كی خه‌باتكارانی گیان له سه‌رده‌ستی ئازادین وئامانجی سه‌ره‌كیان نفوزكردنه نێو نارِازیانه به ئه‌مری رِژیم.قوربانیه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن وئه‌وانه ده‌خه‌نه دا‌و.بۆ قوربانیان فرمێسكی تیمساح دهرِێژن وبه‌رگی رِهشیان بۆ ده‌پۆشن.بهلاَم هاوكات بۆ بكوژانی ئه‌وانه نامه‌ی به فیدات بم ده‌نوسن.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌ستور له خامه‌نه‌یی وه‌رده‌گرن،میراتی باوكیان له خه‌ڵكی دیكه داواده‌كه‌ن.ئه‌وانه تۆڵه وخوێن مژین به زیره‌كی ده‌زانن وله سیكناڵه كانی رِاگهیاندنی ده‌ره‌وه له هه‌موو خه‌باتكارێكی رِاستهقینه باشتر ده‌ناسێندرێن.هه‌موو جل وبهرگێكیان بۆ ئاماده‌كراوه تاكاتێك چوونه ئه‌و چه‌ند ده‌زگا رِاگهیاندنه كه‌م نه‌هێنن.له‌ماوه‌ی سالاَنی رِابردودا له گه‌لێك درگایاندا تا خۆیان وه‌كو ووته‌بێژی جوولاَنهوهی سه‌رانسه‌ری بناسێنن.بۆ به ده‌ست هێنانی رِۆڵی سه‌ره‌كی ده‌یان رِۆڵیان دهگێرِا.خۆیان وه‌ك ماتهمگێرِی قوربانیان ده‌ناساند.ئه‌م كه‌سانه له ده‌زگا رِاگهیاندنهكانی دهرهوهمهجالێكی زۆریان بۆ رِهخساوهو وه‌ك ووته‌بێژی رِژیمی ئێستا‌و هاوكات ئاڵترناتیو،باس له مافی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن وبه ئیشتیای خۆیان باس له ماف وئازادی به پێی بیری ناسیونالیستانه‌ی خۆیان له ئێران ده‌كه‌ن وبه بێ گوێدانه پره‌نسیپی ئه‌خلاقی و سیاسی ئه‌زمون و خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران ده‌ده‌نه به‌ر تانهورِیگهیان پێده‌درێت به پێی ویستی كۆنه په‌رستانی ده‌ره‌كی كه ئێستاش خه‌ون به داگیركاری گه‌لانه‌وه ده‌بینن،مێژووی گه‌لێكی ٤٠ میلیونی وه‌ك كوردبخهنه ژێر پرسیار.ئه‌وكه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م جۆره بیر‌و بۆچوونه‌ن به‌درێژایی مێژوو نۆكه‌رو پێملی دیكتاتۆر ودژبه بنه‌ماكانی ئازادی بوون وهیچ كات له‌سه‌ر بیرێك ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه.بێ باوهرِی ئه‌مانه وای كردوه كه به‌ئاسانی بكه‌ونه داوی رِژیم ولایه‌نانی ده‌ره‌كی و وه‌ك مۆرهێكی بێكهڵك به‌كار بهێندرێن.بێگومان جوولاَنهوهی سه‌رانسه‌ری وخه‌باتی بێوچانی گه‌لی كورد،زۆر له‌وه به‌هێزتره كه به قسهوبیری چه‌وتی نه‌یارانی خه‌باتی رِزگاری نه‌ته‌وه‌یی وچه‌سپاندنی دیموكراسی له ئێران،ئه‌م پرۆسه‌یه رِابوهستێت وكاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئیستا‌و داهاتووی ئێران وكودستان هه‌بێت.ئه‌وكه‌سانه دژی بنه‌مای ئازادین وله‌هه‌ر لایه‌ك بای بێت شه‌نى خۆیان ده‌كه‌ن،ده‌بێت هه‌ر نۆكه‌رو ئاڵقه‌له‌گوێ بن.كارته‌كانیان سوتاوهوهیچ گهڵاڵهیێكیان بۆ پیاده ناكرێت،ته‌نیا ده‌توانن بۆ كورت ماوه بمێنن و له رِوودانی هه‌رجۆره گۆرِانكاریێك له ئێران وتهفروتوونا بوونی رِژیمی دیكتاتۆر ،ئه‌مانیش خۆریان ئاوا ده‌بێت وئاسهوارێكیان لێ نامێنێت.
ڕێکه‌وت: 2012-05-22 17:02:26
به‌شی ( دهلاَڵ و فاڵگره‌وه‌كان بازاریان گه‌رمه )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه
دهلاَڵ و دهلاَڵ و فاڵگره‌وه‌كان دهلاَڵ فاڵگره‌وه‌كان و فاڵگره‌وه‌كان دهلاَڵ و فاڵگره‌وه‌كان بازاریان دهلاَڵ بازاریان و بازاریان دهلاَڵ و بازاریان فاڵگره‌وه‌كان بازاریان دهلاَڵ فاڵگره‌وه‌كان بازاریان و فاڵگره‌وه‌كان بازاریان دهلاَڵ و فاڵگره‌وه‌كان بازاریان گه‌رمه دهلاَڵ گه‌رمه و گه‌رمه دهلاَڵ و گه‌رمه فاڵگره‌وه‌كان گه‌رمه دهلاَڵ فاڵگره‌وه‌كان گه‌رمه و فاڵگره‌وه‌كان گه‌رمه دهلاَڵ و فاڵگره‌وه‌كان گه‌رمه بازاریان گه‌رمه دهلاَڵ بازاریان گه‌رمه و بازاریان گه‌رمه دهلاَڵ و بازاریان گه‌رمه فاڵگره‌وه‌كان بازاریان گه‌رمه دهلاَڵ فاڵگره‌وه‌كان بازاریان گه‌رمه و فاڵگره‌وه‌كان بازاریان گه‌رمه دهلاَڵ و فاڵگره‌وه‌كان بازاریان گه‌رمه دهلاَڵ و دهلاَڵ و فاڵگره‌وه‌كان دهلاَڵ فاڵگره‌وه‌كان و فاڵگره‌وه‌كان دهلاَڵ و فاڵگره‌وه‌كان بازاریان دهلاَڵ بازاریان و بازاریان دهلاَڵ و بازاریان فاڵگره‌وه‌كان بازاریان دهلاَڵ فاڵگره‌وه‌كان بازاریان و فاڵگره‌وه‌كان بازاریان دهلاَڵ و فاڵگره‌وه‌كان بازاریان گه‌رمه دهلاَڵ گه‌رمه و گه‌رمه دهلاَڵ و گه‌رمه فاڵگره‌وه‌كان گه‌رمه دهلاَڵ فاڵگره‌وه‌كان گه‌رمه و فاڵگره‌وه‌كان گه‌رمه دهلاَڵ و فاڵگره‌وه‌كان گه‌رمه بازاریان گه‌رمه دهلاَڵ بازاریان گه‌رمه و بازاریان گه‌رمه دهلاَڵ و بازاریان گه‌رمه فاڵگره‌وه‌كان بازاریان گه‌رمه دهلاَڵ فاڵگره‌وه‌كان بازاریان گه‌رمه و فاڵگره‌وه‌كان بازاریان گه‌رمه دهلاَڵ و فاڵگره‌وه‌كان بازاریان گه‌رمه