بێهروز ئهردهلانئێران وهلاَتێكى به‌پیت و به‌ره‌كه‌ته و ئه‌گه‌ر دهسهلاَتێكى خه‌ڵكى ببێت، له وهلاَتانى پێشكه‌ووتو نامێنێته‌وه. ئه‌م وهلاَته خاوه‌ن نه‌وتێكى زۆر وكانزاگهلێكى زۆره كه له ناوچه‌كه بێ وێنه‌یه. له‌بارى كشت و كاڵ و ئاژه‌ڵدارى ده‌وڵه‌مه‌نده و ئه‌گه‌ر به‌باشى په‌ره به‌م دوو كاره بدرێ وبهشێوهیێكى سه‌رده‌میانه په‌ره‌ى پێبدرێت،به‌شێكى زۆرى خه‌رجى ئێران دابین ده‌كات. هاوكات خه‌ڵكێكى كاسب و پیشه‌یى هه‌یه و به لهباركردنى....
كه‌شێكى ته‌ندورست بۆیان، تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه لهماوهیێكى كه‌مدا له‌بارى گه‌شه و پێشخستنى پیشه‌ییه‌وه پیش ده‌وروبه‌ر بكه‌ون. به‌ڵام به‌هۆى رِژیمى دژهخهڵكى ئاخوندى ئه‌م وهلاَته به‌گشتى ماوه‌ى ٣٣ساڵه چۆته قه‌یرانێكى قوڵه‌وه و ده‌یان گرفتى كۆمهلاَیهتى و ئابوورى دهورهى دراوه. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى زیانى كۆمهلاَیهتى و نه‌خۆش خستنى به‌شى كاریگه‌رى كۆمه‌ڵگاى ئێران، بارێكى ئابوورى ناله‌باریش یه‌خه‌ى به‌و وهلاَته گرتووه و به‌م هۆیه‌وه مه‌ترسیێكى گه‌وره چاوهرِێى خه‌ڵك ده‌كات. هۆى سه‌ره‌كى دارِمانى ئابوورى ، دهگهرِێتهوه بۆ بارودۆخى سیاسى رِژیم و به‌هۆى نه‌هاتنه‌وه‌ى سیستمى سیاسى ئێستاى ئێران له‌گه‌ڵ جیهانى پێشكه‌وتووى ئه‌مرۆیى، ئێران رِۆژ له‌دواى رِۆژ به‌ره‌و گۆشه‌گیربوون پاڵى پێوه نراوه، تا گه‌یشتۆته حاستێك كه ئابڵوقه‌ى ئابوورى به‌سه‌ردا بسه‌پێ وشارِهگى ئابوورى ئێران كه نه‌وته بكرێته ئامانج. سه‌پاندنى سزا و ته‌مێ كردنى رِژیم به‌هۆى سهرهرِویێهكانیهوه له‌حاڵێكدایه كه خه‌ڵكى ئێران زۆربه‌یان له‌ژێر هێڵى هه‌ژاریدان. هاوكات رِژیمیش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى گهلاَله ئه‌تۆمیه گوماناویهكهى. به‌ردوامى ئه‌و رِژیمه له‌سه‌ر سهرپێچیهكانى بهرانبهركۆمهڵگاى جیهانى، كاردانه‌وه‌ى به‌دوادا هاتوه و له‌ماوه‌ى رِابردودا چه‌ندین وهلاَت سه‌رمایه‌كانى خۆیان له‌ئێران كێشاوه‌ته‌وه و هاوكات پێوه‌ندى ئابووری و سیاسیان هێناوه‌ته نزمترین پله. له‌درێژه‌ى كشانه‌وه‌ى سه‌رمایه‌كان له‌ئێران و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى سه‌رمایه‌ى ئێران، ووته‌بێژى بانكى تۆكیۆ میتسۆ بۆشى به هه‌واڵنێرى فهرانسهى گوت: ئه‌وان له‌دادگاى ئامریكاوه حوكمێكیان پێگه‌یشتوه تا ٢میلیاردو٦٠٠میلیون دولار لهداراییهكانى رِژیمى ئێران ده‌ست به‌سه‌ر بكه‌ن. له٢٣ى ئوكتۆبرى ١٩٨٣ ماشێنێكى بۆمب رِێژكراو به ١٩تۆن ماده‌ى ته‌قینه‌وه خۆى كرد به بنكه‌ى ئا‌مریكا له به‌یروت و ته‌قیه‌وه كه بوو به هۆى كوشتنى ٢٤١نیزامى ئامریكایى. به‌دواى ئه‌و كاره‌دا ئا‌مریكا رِژیمى ئێرانى خسته لیستى رِهشى تیرۆره‌وه. دادگاى ئا‌مریكا له‌ساڵى ٢٠٠٧ حوكمى ده‌ركرد كه ده‌بێت رِژیمى ئێران قه‌ره‌بووى قوربانیان بداته‌وه و برِى ٢میلیارد و٦٥٠میلیون دۆلار بدات. هاوكات كومپانیاى ئێم تى ئێن به مه‌به‌ستى پهیرِهوى كردن له گهلاَلهى یاساى بایكوت كردنى ئێران، لهبهرهبهرى پچرِانى هاوكارییه‌كانى بۆ ئێرانه و ده‌یهه‌وێ كاروبارى پێوه‌ند به پێوه‌ندییه‌كان له‌ئێران بكێشێتهدهر. له‌لایێكى دیكه‌وه كومپانیاى ماشێن دروست كردنى ئیتالى فیات كه كونترِۆڵى تاقمى ماشێن سازى كریسلهرى ئهمریكیشى له ئیختیاردایه، رۆژى هه‌ینى رِایگهیاند هه‌موو موعامهلهیێكى له‌گه‌ڵ ئێران رِاگرتوه. به‌پێى رِاپۆرتى رِویتێر،كومپانیاى فیات له رِاگهیێندراویێكدا رِایگهیاند كه له‌مه‌به‌ولا هیچ كام له‌و كومپانیایانهى كه پێوه‌ندیان به ناوبراوه‌وه هه‌یه نابێت موعامه‌له له‌گه‌ل ئێران بكه‌ن. شیركه‌تى پیشه‌سازى ماشێن دروست كردنى فیات،دروست گه‌رى ماشێنى گه‌وره‌ى كهشاوهرزى وپیشهیى وبیناسازى ،سه‌روه خانه‌واده‌ى ئانگلیه وله هه‌نگاوێكى جیادا رِایگهیاند كه موعامه‌له له‌گه‌ڵ ئێران رِادهگرێت.هاوكات لهلاێیكى دیكهوهرِۆژنامهى نیویۆرك تایمز له رِاپۆرتێكدا بلاَوى كرده‌وه كه كومپانیای هۆندا پێوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ ئێران دهپچرِێنێت. كومپانیاى ژنرِاڵ موتۆرز كه شه‌ریكى تیجارى كومپانیاى فه‌رانسه‌یه (پژۆ_سیترۆینه)،هاوكارى خۆى بۆ رِژیم رِاگرتوه.ئه‌م كومپانیایه به كومپانیاكانى رِنۆ ونیسانی گوتوهكه پێوه‌ندى خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران بپچرِن. هاوكات ناوه‌ندى ماشێن دروست كردنى ئێران رِایگهیاند كه دروست كردنى ماشێن له ئێران زۆر دابه‌زیوه. به پێى ئامار دروست كردنى ماشێن له مانگى گولاَنى ئه‌مساڵ ، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سالاَنى رِابردوو بهراوهردى بكه‌ین ٣٣ له‌سه‌د دابه‌زیوه وگه‌یشتۆته ٥٧هه‌زار و٦٠٠ماشێن واته ١٦ له‌سه‌د. له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاڵۆزییه له بازارى ماشێن سازى و دروست بوونى گرفتى له‌م جۆره، مه‌وداى بایكوت وئاڵقهى گه‌مارۆ چرِتر ده‌بێته‌وه و كۆدهنگیهكان له دژى رِژیم زیاتر ده‌بێت. ماك فۆرمین جێگرى رِاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌ویى كۆشكى شپى تایبه‌ت به كاروبارى ئابوورى نێونه‌ته‌ویى، هاوكات له‌گه‌ڵ وهرِێ خستنى كوبونه‌وه‌ى تاقمى جى ٨ له ئا‌مریكا گوتى:بایكوت كردنى ئێران له‌كۆتایى مانگى ژوئێن یانى ١ى پوشپه‌ر له‌لایه‌ن ئامریكا‌و ئوروپا به ته‌واوى كارى پێده‌كرێت. ئه‌م هه‌نگاوه په‌یامێك ده‌نێرێت كه وهلاَتانى تاقمى ٨ ئاماده‌ن كه پاشهاتى ئه‌م بایكوته له‌به‌رچاوبگرن و وا گهلاَڵهیان دارِشتووهكه بازارى هه‌ستیارى نه‌وت تووشى دارِمان نه‌بێت. بێن رِدز،جێگرى رِاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى كۆشكى سپى له‌كاروبارى پێوه‌ندى ئیستراتیژیك، له‌باره‌ى رِاگهیێندراوى سه‌رانى تاقمى ٨ گوتى: ئه‌مه په‌یامێكه بۆ رِژیمى ئێران كه پێویسته به‌خۆیدا بچێته‌وه و باوهرِسازى بكات. بۆ به‌رده‌وامى فشار خستنه سه‌ر رِژیم ئه‌مریكا هه‌نگاوه‌كانى چرِتر ده‌كاته‌وه و جمهوریخوازهكان له سه‌ناى وهلاَته یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێن خوازیارى هه‌نگاوێكى به‌په‌له‌ن له‌دژى رِژیم ،كه ئه‌وه‌ش خۆى له ئاماده‌كردن بۆ رِووبهرووبوونهوهى نیزامى له‌گه‌ڵ رِژیم ده‌بینێته‌وه. مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئا‌مریكا كه له‌ده‌ست جمهوریخوازهكانه،كارایى نیزامى له دژى رِژیم به رِێگه چاره ده‌زانن ولهم رِاستایهدا خه‌ریكه كۆده‌نگى دروست ده‌بێت كه بێگومان كاریگه‌رى زیاتر داده‌نێت له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى سه‌رمایه له‌ئێران و ئهوئێرانیانهى كه له نێوخۆ سه‌رمایه‌یان خستۆتهگهرِ له‌هه‌وڵى بردنى بۆ وهلاَتانى ده‌ره‌وه‌دان. وهلاَتانى ده‌وروبه‌ر به‌تایبه‌ت وهلاَته عه‌ره‌بیه‌كان له‌م گه‌مارۆدانه ئابورییه‌ى ئێران زۆرترین قازانجیان به‌ركه‌وتوه. له‌لایێك زۆرترین سه‌رمایه‌ى سه‌رمایه‌دارانى ئێرانى رِوى تێكردوه ولهلایێكى دیكه به‌هۆى بایكوتى به‌شى نه‌وتى ئێران،عێراق وچه‌ند وهلاَتێكى دیكه جێگه‌ى رِژیم ده‌گرنه‌وه.ئه‌م فشار‌و ئالۆَزیانه له‌كاتێكدایه كه ئه‌گه‌ر رِژیم لهكۆبونهوهى تاقمى ٥كۆ١ لهمسكۆ وهلاَمدهر نه‌بێت ئاڵقه‌ى گه‌مارۆ ته‌نگتر ده‌بێته‌وه. له‌وپێوه‌ندیه‌دا ئا‌مریكا داواى لهرِژیم كردوه كه‌ئه‌بێت نیگه‌رانى كۆمه‌ڵگاى جیهانى كه‌م بكاته‌وه.كلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وهلاَتهیهكگرتوهكان گوتى:ئێران قه‌راره تا دهسپَێكى وتووێژ لهمسكۆ هه‌نگاوى كرداره‌كى هه‌ڵبگرێت بهپێچهوانى رِاى كلینتۆن ئه‌گه‌ر رِژیم وهلاَم نه‌داته‌وه،فشاره‌كان زیاتر ده‌كرین وئه‌م كایه له‌وانه زیاتر بخایه‌نێت .به‌پێى رِابردوى رِژیم ونارِاستى له به‌ڵێنه‌كانیدا له ئێستاوه ئاكامى كۆبوونه‌وه‌ى مسكۆ و وهلاَمى به‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى دیاره كه بێجگه له‌كات كوشتن نه‌بێت شتێكى دیكه نییه.ئه‌م یاریه‌ى رِژیم ته‌نیا به‌زیانى گه‌لانى ئێرانه و گوشهگیركردن و سه‌پاندنى ئابڵوقه‌ى ئابوورى، نه‌ك غرورى ئێرانیانى پێبه‌رز نابێته‌وه، به‌ڵكوو رِۆژه رِهشى دیكه‌ى له‌دوایه و ئه‌گه‌ر ئه‌م رِهوته درێژه بكێشێت، نه‌خۆشى و ناخۆشى زیاتر یه‌خه‌ى كۆمه‌ڵگا ده‌گرێت به شێوه‌یێك كه رِزگاربوون له‌و دۆزه‌خه ده‌بێته كارێكى مه‌حاڵ. سه‌پاندنى ئابڵوقه‌ى ئابورى به‌ر له‌وه‌ى رِژیمى پێ پێمل بكرێت رِیشهى گه‌شه‌ى كۆمه‌ڵگاى ئه‌و وهلاَتهى ویشك ده‌كات و زه‌ره‌رمه‌ندى ئه‌م رِێكاره جه‌ماوه‌رن كه ده‌بێت به‌هۆى رِژیمێكى سهرهرِۆى دیكتاتۆر،تامى تاڵى هه‌رچى ناخۆشیه بچێژن.به‌هۆى ئه‌م گه‌مارۆیانه‌وه،رِژیم بیانوى زیاترى ده‌ست ده‌كه‌وێت وبه بیانوى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى وهێرشى دژمنانى ده‌ره‌كى،ههرحهرهكهتێكى ئازادیخوازانه به توندترین شێوه سه‌ركوت ده‌كات وفه‌زاى ئێران به‌گشتى به‌تایبه‌ت كوردستان رِۆژلهدواى رِۆژ ئه‌منیه‌تى تر ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ سه‌پاندنى ئه‌م سزایانه به‌سه‌ر ئێران‌دا، پێویسته رۆژئاوا‌و ئه‌و وهلاَتانهى كه كاركردى رِژیم له راستاى په‌ره‌پێدانى گه‌ڵاڵه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى به مه‌ترسى بۆ سه‌رخۆیان ئه‌ژمار ده‌كه‌ن،بابه‌ته‌كانى دیكه‌ى وه‌ك په‌ره‌پێدانى ترۆریسم وپێشێل كردنى مافى مرۆڤ له ئێران بخه‌نه به‌رنامه‌ى كاریانهوهاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ست كردن به‌مه‌ترسى چه‌كى ئه‌تۆم ،چه‌كى ترۆرى رِژیم وپێشێل كردنى مافى مرۆڤ تێكه‌ڵ به مه‌ترسى ئه‌تۆمى بكه‌ن وبه‌دوور له هه‌رجۆره بهرژهوهندیێك،خۆیان له‌گه‌ڵ رِژیم ساغ بكه‌نه‌وه‌و گوێ له داواى گه‌لانى ئێران بگرن كه‌ئه‌و رِژیمه ریفَورمخوازنیهوئامانجى له درێژه‌دان به دیالۆگ ودانیشتن له‌گه‌ڵ رِۆژئاوا كات كرِینه و ده‌یهه‌وێ له‌م رِێگهوه گارانتى خۆى به به ده‌ست هێنانى چه‌كى ئه‌تۆم وبلاَوكردنهوهى نفوزى خۆى لهناوچهلهرِێگهى ترسه‌وه گارانتى بكات.كاتێك ئه‌م فشاره ئابوریانه بۆسه‌ر رِژیم كاریگه‌رى ده‌بێت كهبابهتهكانى دیكه‌ى پێشێلكارى رِژیم پشت گوێ نه‌خرێت وبهبۆنهى گهلاَڵهى ئه‌تۆمى وپه‌ره‌دان به‌م كاره،سهرهرِۆیهكانى دیكه‌ى له‌بیر نه‌برێنه‌وه.له‌ماوه‌ى رِابردودا رِژیم په‌ره‌ى داوه‌به پێشێلكردنى مافى مرۆڤ ورِۆڵى ترۆریسم په‌روه‌رانه‌ى زیاتر لهناووچهكه په‌ره پێداوه.به‌هێنانه به‌رباسى پێشێلكاریه‌كان وهاوكات ئاورِدانهوهله ویستى جهماوهروپشتیوانى له هێزه ئازادیخوازه‌كان، فشار بۆ سه‌ر رِژیم زیاتر ده‌بێت. له‌م حاڵه‌دایه كه یان پێملى هه‌مو ویسته‌كان ده‌بێت یان خۆ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ته‌وژمه‌دا رِاناگرێ وگۆرِانكارى دێته پێش. بێگومان ئه‌م سیاسه‌ته‌ى ئێستاى رِۆژئاواو ئه‌و وهلاَتانى كه گه‌ره‌كیانه رِژیم ته‌سلیم به ئێرادهى خۆیان بكه‌ن،سه‌ركه‌وتنێكى ئه‌وتۆى به‌ده‌ست نههێناوهبهڵكو له‌هێندێك باردا رِژیمى یاغیتركردوهوئاخوندان به قۆستنه‌وه‌ى ئه‌وهه‌له له‌هه‌وڵى دروست كردنى دووبهرهكیدان.كاتێك سیاسه‌تى گێزه‌رو گۆپاڵ كارایى ده‌بوو كه جیهان به‌گشتى له‌به‌ره‌ى بایكوت كردنى رژیمه‌وه رِاوهستابان.دوو گه‌وره هێزى جیهان واته چین ورِوسیه له ئێستادا وه‌ك پشتیوانى سه‌ره‌كى له‌پشت رِژیم رِاوهستاون وتوانیویانه به‌ربه كۆده‌نگى زیاتر سه‌باره‌ت بهرِژیم بگرن.به خوێندنه‌وه‌ى بارودۆخى ئاڵۆزى ئێستاى ئێران، گهورههێزانى سهپێنهرى ئابڵوقه‌ى ئابورى یان ته‌مێ كارانى رِژیم، ئه‌و رِاستیهیان زیاتر بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌بێت له جیاتى گرتنه‌به‌رى هێلى دیاڵۆگ وسات وسهوداى كاتى،بیر لهرِیگهى دیكه‌ى وه‌ك گۆرِانكارى رِیشهى له‌ئێران بكه‌نه‌وه.بێگومان بیركردنهوهله گۆرِانكارى پێویستى به پشتیوانى له ئازادیخوازانى ئێرانى هه‌یه وبه‌بێ مه‌یداندان به هێزهشۆرِشگێرهكان وههرهوهها سرِینهوهیان له‌لیستى رِهشى تیرۆر‌و پاڵپشتى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى مادى ومه‌عنه‌وى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رِژیمى دیكتاتۆرى ئاخوندى سه‌خت ودژوار ده‌بێت.
ڕێکه‌وت: 2012-06-12 19:37:43
به‌شی ( گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران )
تاگی ئه‌رشیڤی خه‌بات مێدیا
خوێنه‌ران له کاتی گه‌ران بۆ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه توانیویانه ئه‌و نووسینه بدۆزنه‌وه
گه‌مارۆى ئابووری گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى گه‌مارۆى وكاریگهریيهكانى ئابووری وكاریگهریيهكانى گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر گه‌مارۆى له‌سه‌ر ئابووری له‌سه‌ر گه‌مارۆى ئابووری له‌سه‌ر وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر گه‌مارۆى وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى ئێران ئابووری ئێران گه‌مارۆى ئابووری ئێران وكاریگهریيهكانى ئێران گه‌مارۆى وكاریگهریيهكانى ئێران ئابووری وكاریگهریيهكانى ئێران گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى ئێران له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى له‌سه‌ر ئێران ئابووری له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى ئابووری له‌سه‌ر ئێران وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى ئابووری گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى گه‌مارۆى وكاریگهریيهكانى ئابووری وكاریگهریيهكانى گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر گه‌مارۆى له‌سه‌ر ئابووری له‌سه‌ر گه‌مارۆى ئابووری له‌سه‌ر وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر گه‌مارۆى وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى ئێران ئابووری ئێران گه‌مارۆى ئابووری ئێران وكاریگهریيهكانى ئێران گه‌مارۆى وكاریگهریيهكانى ئێران ئابووری وكاریگهریيهكانى ئێران گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى ئێران له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى له‌سه‌ر ئێران ئابووری له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى ئابووری له‌سه‌ر ئێران وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى ئابووری گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى گه‌مارۆى وكاریگهریيهكانى ئابووری وكاریگهریيهكانى گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر گه‌مارۆى له‌سه‌ر ئابووری له‌سه‌ر گه‌مارۆى ئابووری له‌سه‌ر وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر گه‌مارۆى وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى ئێران ئابووری ئێران گه‌مارۆى ئابووری ئێران وكاریگهریيهكانى ئێران گه‌مارۆى وكاریگهریيهكانى ئێران ئابووری وكاریگهریيهكانى ئێران گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى ئێران له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى له‌سه‌ر ئێران ئابووری له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى ئابووری له‌سه‌ر ئێران وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى ئابووری گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى گه‌مارۆى وكاریگهریيهكانى ئابووری وكاریگهریيهكانى گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر گه‌مارۆى له‌سه‌ر ئابووری له‌سه‌ر گه‌مارۆى ئابووری له‌سه‌ر وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر گه‌مارۆى وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى ئێران ئابووری ئێران گه‌مارۆى ئابووری ئێران وكاریگهریيهكانى ئێران گه‌مارۆى وكاریگهریيهكانى ئێران ئابووری وكاریگهریيهكانى ئێران گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى ئێران له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى له‌سه‌ر ئێران ئابووری له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى ئابووری له‌سه‌ر ئێران وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران گه‌مارۆى ئابووری وكاریگهریيهكانى له‌سه‌ر ئێران