هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه لاقێكی له‌ده‌ست دا
هاووڵاتیی

هكی دانیشتووی ناوچی "هۆمڵ"ی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت كه‌وتۆته سه‌ر مینی چێنراو و له ئه‌نجامدا لاقێكی له‌ده‌ست داوه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٤ی جۆزه‌ردان هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی ناسر ره‌سووڵی ناسراو به (ره‌سووڵ باپیر) خه‌ڵكی گوندی "قه‌له‌ره‌شێ" له شوێنێك به‌ناوی سه‌ردۆڵ له ناوچه‌ی "هۆمڵ"ی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت كه‌وتۆته سه‌ر مینی چێنراو و له ئه‌نجامدا لاقێكی له‌ده‌ست داوه. ناسر ره‌سووڵی له‌به‌ر قووڵیی برینكه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌ی "قه‌ڵادزێ"ی هه‌رێمی كوردستان و له‌وێشه‌وه براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی.
هێرشى مه‌ئمورانى شاره‌دارى بۆسه‌ر ده‌ست فرۆشانى شارى سنه
به پێى ه

هواڵى هه‌واڵده‌رى موكریان،مه‌ئمورانى شاره‌دارى سنه هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ست فرۆشانى ئه‌م شاره و كهڵوپهلهكانیان بردن. رۆژى سێشهمه ٢٣ى جۆزه‌ردان مه‌ئمورانى شاره‌دارى سنه له چه‌ند تیمى جیاوازدا هێرشیان كرده‌سه‌ر ده‌ست فرۆشانى جاده‌ى فرده‌وسى و ته‌واوى كه‌ل و په‌له‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد ته‌نانه‌ت ته‌رازوى ئه‌و منالانه‌ى له پشووى هاوینیدا بۆ یارمه‌تى به بنه‌ماڵه‌كانیان و په‌یدا كردنى بژیوى ژیانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خه‌ریكى كارن ئه‌وانه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد. جێگه‌ى باسه ئه‌م كرده‌وه‌ى مه‌ئمورانى شاره‌داری وێراى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵك و ده‌ست فرۆشه‌كان درێژه‌ى هه‌یه.
هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بانه به دهسترِێژی راسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌كان به توندی بریندار بوو
هاووڵات

ییهكی خه‌ڵكی گوندی "سارداو"ی سه‌ر به شاری بانه له دوو كیلۆمیتریی سنووری ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته به‌ر ته‌قه‌ی راسته‌خۆی هێزه نیزامییه‌كان و به توندی بریندار بووه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، كاتژمێر ١٢ی نێوهرِۆی رۆی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٤ی جۆزه‌ردان هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی عه‌باس ره‌شیدی كورِی ره‌شید و خه‌ڵكی گوندی "سارداو"ی سه‌ر به‌خشی "نمه‌شیر"ی شاری بانه له شوێنێك به‌ناوی "كانیزهرد" له نزیك ٢ كیلۆمیتریی سنوور كه‌وتۆته به‌ر دهسترِێژی راسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كان و گولله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و به توندی بریندار بووه. ئه‌و هاووڵاتییه برینداره ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری بانه كراوه و ئێستا له حاڵه‌تی بێهۆشیدا له‌ژێر چاوه‌دێریی پزیشكی دایه. كه‌سانی ئاگاردار له‌و رووداوه به هه‌واڵنێری كوردپایان راگه‌یاندووه كه عه‌باس ره‌شیدی له‌سه‌ر سنوور نه‌بووه و هیچ بار و كه‌لوپه‌لێكی پێ نه‌بووه، به‌ڵام دراوه‌ته به‌ر دهسترِێژی گولله و بریندار كراوه.
له‌رژێمى ئاخۆندى په‌یدا كردنى نانى ویشكیش دژواره
له سێ

ساڵى رابردوو به گران بوونى پێداویستیه‌كانى ژیان، خه‌ڵك ده‌یانوت به نان و په‌نیر قه‌ناعه‌ت ئه‌كه‌ین، به‌لام به كرده‌وه‌ى بێوێنه‌ى ده‌وڵه‌ت به گران كردنى نان، په‌یدا كردنى نان و په‌نیریش بۆ خه‌ڵكى هه‌ژار رۆژ له دواى رۆژ سه‌ختتر ده‌بێته‌وه. نوێنه‌رى فلاورزجان له مه‌جلیسى شۆراى رژیم به ره‌خنه گرتن له ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رێوه بردنى فازى دوههمى گهلالهى ئامانجدار كردنى یارانه‌كان رایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ى خۆى پێى خۆش نه‌بێت نایكات، به‌لام وادیاره به نه‌بوونى بووجه‌ى ته‌واو بۆ ئه‌م فازه له به‌رێوه بردنى په‌شیمان ببێته‌وه. ئه‌م نوێنه‌ره وتى كه له چه‌ند رۆژى رابردوو ٢٠ له‌سه‌د نرخى نان گران بووه و ئه‌مه بۆ خه‌ڵك قه‌بوڵ ناكرێ، ئه‌بێت سازمانهكانى چاودێرى ، چاودێرى هه‌لاوسان و گران بوونى نرخه‌كان بكه‌ن تاكوو خه‌ڵك كێشه‌ى زۆرتریان بۆ دروست نه‌بێت.
كۆمیسهرى وزه‌ى یه‌كێتى ئۆروپا: ئابلۆقه ئه‌خه‌ینه سه‌ر نه‌وتى ئێران
كۆمی

سه‌رى وزه‌ى یه‌كێتى ئۆروپا له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رق وتى، ئابلۆقهكانى یه‌كێتى ئۆروپا دژبه پیشه‌سازى نه‌وتى ئێران له یه‌كه‌مى جۆلاى به‌رێوه ده‌چێت. ناوبراو وتى كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى ئێران ئه‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیێكى سالمى له‌گه‌ڵ ئۆروپادا بێت، ئه‌بێ له بابه‌تى دۆزینه‌وه‌ى رێگه چاره‌ى كێشه ناوه‌كیه‌كه‌ى جیدى بێت. كۆمیسهرى وزه‌ى یه‌كێتى ئۆروپا رایگه‌یاند كه ئه‌م یه‌كێتیه نایه‌وێت به‌رێوه بردنى ئابلۆقهكان دژبه نه‌وت هه‌ڵگره‌كانى ئێران دوا بخات. ناوبراو كرده‌وه‌ى عه‌ره‌بستان و هاوكارییه‌كانى ئه‌م ولاته‌ى له‌گه‌ڵ ئابلۆقهكان به گرینگ زانى.
وریایی سه‌باره‌ت به به‌كاربردنى شیشه له ناو ژنان
كارناسانى ب

هشى ئیعتیاد باوه‌ریان وایه كه ٣٥ له‌سه‌دى ژنان له رێى دۆستان و له میوانى و ٦٥ له‌سه‌دیشیان له رێى هاوسه‌رانى مۆعتادیانهوه رو له به‌كارهێنانى مه‌وادى مۆخه‌دیر ده‌كه‌ن. به وته‌ى ئه‌م كارناسانه زۆربه‌ى ژنانى مۆعتاد له گروپى ته‌مه‌نى ٢٥ بۆ ٣٤ ساڵن كه زۆربه‌یان به حه‌بی ئێكستازى و شیشه ئێعتیادیان هه‌یه، به پێى راپۆرتى ستادى بهرهبهركانێ له‌گه‌ڵ مه‌وادى مۆخه‌دیر ٦٠ هه‌زار ژنى مۆعتاد به شێوه‌ى ره‌سمى له ئێران بوونى هه‌یه. به پێى راپۆرته‌كان ئیستا جۆرێكى نوێ له مه‌وادى مۆخه‌دیر به ناوى كروكۆدیل هاتوه‌ته ناو بازارى ئێرانه‌وه كه نرخى له هێرۆئین كه‌متره به‌لام له هێرۆئین مهرگهێنهرتره.
ئیدهعاى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ده‌ست و پێوه‌نده سه‌ره‌كیه‌كانى تیرۆرى زانایانى ناوكه‌یی رژێم
وه‌زاره‌ت

ى ئیتلاعات له راگه‌ێندراوێكدا بلاوى كرده‌وه كه ده‌ست و پێوه‌نده‌كانى سه‌ره‌كى تیرۆرى شه‌هریارى، ئه‌حمه‌دى ره‌وشه‌ن و قهشقایى له گهلالهێكى خێرا و به پلانى ئیتلاعاتیى له دواى یه‌كه‌مین تیرۆردا و به ناساندنى هێندێك له ئه‌فسه‌رانى ئیتلاعاتى رژێمى سههیونستى و تیرۆریستانى سه‌ربه‌م ولاته، به چاودێرى شه‌و و رۆژانه و په‌یدا كردنى سهرهپهتهكان توانیمان له ناوچه جیاوازه‌كان، ئه‌م تیرۆریستانه ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ى گرتوخانه‌یان بكه‌ین كه له رۆژانى داهاتوو زانیارى زیاتر بلاوده‌كه‌ینه‌وه.