ئه‌گه‌رى ر
فاندنى سه‌رنووسه‌ری گۆڤارى ئیسرائیل - كورد مه‌ولوود ئه‌فه‌ند خه‌ڵكى شارى مه‌هاباد و دانیشتووى هه‌رێمى كوردستان كه ماوه‌ێك بوو له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ئیسرائیل كورد هاوكارى ده‌كرد، ماوه‌ى ٢٠ رۆژه بێ سه‌ر و شوێنه و شێمانهى ئه‌وه ده‌كرێ له لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه رفێندرابێ. به‌رپرسی ده‌زگای ئیسرائیل - كورد رایگه‌یاندوه په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری سه‌ر به‌و ده‌زگایه پچرِاوه و سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری رفاندنی نیگه‌رانی خۆی دهربرِی. به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان له‌دواى سه‌ردانێك بۆشارى سلێمانى ماوه‌ى ٢٠ رۆژ له‌مه‌به‌ر هیچ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به ناوبراو له‌به‌رده‌ست دانییه و ئه‌و نیگه‌رانیه‌ی دروست كردوه كه له‌وانه‌یه له لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی ئێرانه‌وه رفێنرابێ. پێشتر به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌زگای ئیسرائیل كورد، له راگه‌یاندنێكدا له‌سه‌ر تۆرِی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ره‌تی كردۆته‌وه كه سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه‌یان رفێندرابێت.
خوێندكارێكی كورد له شاری سه‌ڵماس كوژرا
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كچه خوێندكارێكی كوردی خه‌ڵكی ماكۆ كه‌له شاری خۆی سه‌رقاڵی خوێندن بووه، به‌ده‌ستی ٢برا كوژراوه. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، مه‌هناز قهندكانلوو كچی محه‌ممه‌د خوێندكارێكی كوردی خه‌ڵكی

گوندی "میلان"ی سه‌ر به شاری ماكۆ كه‌له زانكۆی سه‌ڵماس سه‌رقاڵی خوێندن بووه، پاش رفاندن له‌لایه‌ن ٢براوه كوژراوه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و رووداوه له خۆی به هه‌واڵنێری ئاژانسی كوردپای راگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سانه پاش رفاندنی ئه‌و كچه خوێندكاره دستدرێژییان كردۆته سه‌ری و پاره و زێرِهكانیان به‌تاڵان بردووه و دواتر كوشتوویانه. هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه بكوژه‌كان له‌به‌ر زێرِهكانی كه بایی ٢٠میلیۆن تمه‌ن بووه، ناوبراویان كوشتوه. ته‌رمی بێ گیانی ئه‌و كچه خوێندكاره ٢ رۆژ لهمهوپێش له ژێر پردێك له جاده‌ی نێوان خۆی بۆ سه‌ڵماس له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بینراوه‌ته‌وه. بكوژانی ئه‌و كچه خوێندكاره ده‌ستبه‌سه‌ر و راده‌ستی ده‌زگای قه‌زایی كراون. سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی رابردوودا ته‌نیا له شاری ماكۆ دوو ژنی دیكه كوژراون.
كرماشان، نزیك به ٨٠ له‌سه‌دى ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه‌كان داخراون
به پێى هه‌وا

ڵى هه‌واڵده‌ره موكریان. نوێنه‌رى كرماشان له مه‌جلیسى شۆراى رژیم رایگه‌یاند كه نزیك به ٨٠ له‌سه‌دى ناوه‌نده سهنعهتیهكانى كرماشان داخراون كه ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م كێشه‌یه كۆمیتهێكى تایبه‌ت دابمه‌رزێ. حه‌یده‌رى ته‌یب وتى كه پارێزگاى كرماشان له به‌شه جۆراوجۆره‌كاندا تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه كه ده‌بێت به به‌كار هێنانى ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه كرماشان بگه‌یندرێته پله‌ى شیاوى خۆى. هه‌روه‌ها له به‌رێوه نه‌چوونى هێندێك پرۆژه ره‌خنه‌ى گرت و خوازیارى به‌رێوه‌چوونى به‌په‌له‌ى ئه‌م پرۆژانه بوو.
بچران
ى جه‌ره‌یانى گازى هێندێك گه‌ره‌كه‌كانى سنه به پێى هه‌واڵى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، به هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له عه‌مه‌لیاتى هه‌ڵكه‌ندنى پرۆژه‌ى ژێرپردى زانكۆى كوردستان له شه‌قامى پاسدارانى سنه، جه‌ره‌یانى گازى نزیك به ٥٠ هه‌زار به‌شداربووى شار و ٥ هه‌زار به‌شداربووى گونده‌كان له سه‌عات ٥ى ئێواره‌ى شه‌ممه بچرا و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م كێشه به‌رده‌وامه.
خوێندكارێكی كوردی مه‌هابادی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا

خوێندكارێكی كوردی خه‌ڵكی مه‌هاباد چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. دیاكۆ خه‌یاتی خوێندكاری كارناسیی بالا له زانستگای تاران سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كراوه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره. ماڵپهرِی "جرس" بڵاوی كرده‌وه، هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌هابادییه هه‌تا ئێستا روون نه‌بۆته‌وه.
مامۆستا زانكۆى له شنۆ به زیندان مه‌حكوم كرا
به پێى هه‌واڵى ناوه‌ندى ههواڵهرى موكریان، ره‌سوڵ ته‌یمورى مامۆستاى به‌شی زانسته مرۆڤایهتیهكانى زانكۆى په‌یام نوورى شنۆ له‌لایه‌ن لقى یه‌كى دادگاى شۆرشى ورمێ به ساڵێك زیندان كه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ هه‌ڵپه‌سێراوه مه‌حكوم كرا. به پێى ئه‌م راپۆرته تۆمه‌نى ئه‌م شارۆمه‌نده هاوكارى وپه‌یوه‌ندى به یه‌كێك له حیزبه‌كانى نه‌یارى رژێم و چالاكى ته‌بلیغى دژبه رژێم بووه. جێگه‌ى باسه ره‌سوڵ ته‌یمورى پێشتر له خهزهڵوهرى سالى ٩٠ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو كه دوایى به دانانى بارمته‌ى ٥٠ میلیۆن له زیندان ئازاد كرا.
سوریا ئهمنیهنى نه‌ته‌وه‌یى ئێرانه
جه‌واد محه‌مه‌دى به‌رێوه‌به‌رى گشتى نێونه‌ته‌وه‌یى شۆراى بالاى ئینقلابى فه‌رهه‌نگى به ئاماژه به بارودۆخى سوریه

وتى كه شاهێدى قۆرسترین هێرشى رهوانین بۆسه‌ر سوریه له لایه‌ن ولاتانى رۆژئاواییه‌وه، كه ده‌بێت ئێمه له ته‌واوى بواره‌كاندا چالاك بین چونكو سوریه بۆ ئێمه ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌ییه و ئێران ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێكى بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د بدات له‌به‌رئه‌وه‌ى كه هیچ نیزامێك به‌و راده‌یه له‌گه‌ڵ نیزامى ئێمه هاوئاهه‌نگ نییه. محه‌ممه‌دى وێراى ئاماژه به سه‌فه‌رى ئه‌م دواییانه‌ى لاڤرۆف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیه بۆ ئێران رایگه‌یاند كه به‌م سه‌فه‌ره ئه‌گه‌ره‌كان لهمهرِ هه‌ڵوێستى روسیه كۆتایى پێ هات ئه‌م وتووێژانه بوو به هۆى نزیكى زیاترى روسیه و ئێران بۆ پشتیوانى كردن له سوریه.
ئاماده‌باشى نیزامى ناوه‌كانى روسیه، ئامانج ئێرانه
به‌رپرسێك

ى نیزامى له ناوه‌ندى هاوبه‌شى ئه‌رته‌شى روسیه رایگه‌یاند كه به‌چه‌ند ناوى نیزامى ده‌ستورى ئاماده‌باشى رۆیشتن بۆ ئاوه‌كانى سوریه‌مان داوه. ئه‌م به‌رپرسه روسیه كه نه‌یویست ناوى بلاو بێته‌وه وتى كه مه‌دیته‌رانه ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌لاتى ناوگانى ره‌شى روسیه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ناوگانى ده‌ریایى ره‌شى روسیه له حالى خۆته‌یار كردن بۆ رۆیشتن بۆ ئه‌م ناوچه‌یه كه له‌وانه كه‌شتى گواستنه‌وه‌ى یهگانى پیاده‌ى ده‌ریاییه. پایگاى هه‌واڵده‌رى (دیكا) سه‌ربه ئه‌رته‌شى ئیسرائیل ئه‌م هه‌واڵه‌ى پشت‌راست كرده‌وه و وتى كه هێزه چه‌كداره‌كانى ده‌ریایى روسیه له چه‌ند سه‌عاتى داهاتوو له سوریه جێگر ده‌بن. سێرگهى لاورۆف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیه وتى كه هه‌وڵ بۆ روخانى رژێمى سوریه به‌شێكه له یارى ژئۆسیاسى گه‌وره‌تر له ناوچه‌كه‌یه كه له كۆتایى رژێمى ئێران ده‌كاته ئامانج.
سوریا هه‌نگاوى دو
ایى كۆشكى سپى، ئه‌گه‌رى هێرشى نیزامى به پێى هه‌واڵى رۆیترز، كۆشكى سپى رۆژى شه‌ممه( ١٦ ژۆئه‌ن) رایگه‌یاند كه له دواى هه‌ڵپه‌ساردنى چالاكى چاودێرانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له سوریه، سه‌رقاڵى راگۆرینه‌وه بۆ چۆنیه‌تى به‌ره‌و روو بونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانى سوریهداین. تامى ویتۆر وتووێژى كۆشكى سپى وتى كه له رژێمى سوریه داواده‌كه‌ین كه بریاره‌كانى گهلالهى ئاشتى عه‌نان به‌رێوه ببات. سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان رایده‌گه‌ێنن كه ئه‌مریكا به دواى به‌رنامه‌دارشتن بۆ هێرشى نیزامى و كاتى ئه‌م هێرشه له سوریه‌دایه، به پێى راپۆرتى پێرس تى وى وب سایتى ئیسرائیلى ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانى به دواى دیارى كردنى كاتى هێرش بۆسه‌ر سوریه‌ن، شاندێك له نه‌یارانى رژێمى سوریا بۆ وتووێژ و وه‌رگرتنى چه‌كى قۆرس له ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا له واشه‌نگتۆن به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
سوریا: ٧١ كه‌س كوژران كه زۆربه‌یان له دیمه‌شقی پایته‌خت بوون
به‌هۆی به‌رده‌وامیی كاره توندوتیژییه‌كانی سوریاوه، ٧١ كه‌س كه زۆربه‌یان له شاری دیمه‌شقی پایته‌خت بوون، كوژران. رێكخراوی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كاره توندوتیژییه‌كانی دوێنێی سوریاوه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ٧١ كه‌س. رێكخراوه‌كه، كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه، ئه‌وه‌شی خستهرِوو كه زۆربه‌ی كوژراوه‌كان له شاری دیمه‌شقی پایته‌خت بوون، كه بریتیبوون له ٤٣ كوژراو. به‌پێی ئاماری رێكخراوه‌كه، ژماره‌ی كوژراوه‌كانی دوێنێ به‌مشێوه‌یه بووه: حمس ١٤، ئیدلب پێنج، لازقیه چوار، ده‌رعا دوو، له‌هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی دیرلزور، حهلهبو حه‌سه‌كه‌ش كه‌سێك كوژراوه.