ئینسان بووه و هه‌وڵى داوه، به‌شێك له پێشێلكارییه‌كانى مافى مرۆڤ له كوردستان ئاشكرا بكات و به شێوه‌یێكى دوور له توندوتیژى له راست مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى تاكى كورد له كوردستانى ئێران به خاوه‌ن ده‌ركه‌وێ و داكۆكیان لێ بكا و بیاناسێنێ. له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وله ئینسانیانه ماوه‌یێكى زۆره خراوه‌ته زیندان وله زیندانیش‌دا تووشى چه‌ند نه‌خۆشى سه‌خت و درێژماوه بووه. ماوه‌ى نێزیك به مانگێكه مانى له‌خواردن گرتوه و ئێستا بارودۆخى ته‌ندروستى زۆر خراپ بووه و تا دێ به‌ره‌وخراپتر ده‌چێ. سه‌ره‌راى هه‌موو ئه‌و ئازار و شكه‌نجه روحى و جه‌سته‌ییانه‌ى له زیندان تووشی هاتووه ئێستا ته‌نانه‌ت ئیزنى بینینى كوره‌كه‌ى له‌سه‌ر ته‌ختى نه‌خۆشخانه‌ى پێ ناده‌ن و ده‌یانهه‌وێت له‌ژێر بارى ئه‌و هه‌ڵ و مه‌رجه تاقه‌ت پرۆكێنه دا به چۆكى دا بێنن. به‌لام به‌رێز كه‌بودوه‌ند تاوى داوه‌ته رێگه‌یێك كه ته‌نیا مرۆڤه خۆراگر و وره پۆلایینهكان ده‌توانن بیگرنه به‌ر و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئاگادارى راده‌ی بێ به‌زه‌یی و دیكتاتۆریه‌تى رژیمه ده‌یهه‌وێ درێژه به خه‌باته كۆلنهدهرانهكهى له‌به‌رانبه‌ر ده‌زگاى جه‌هل و نه‌زانى ئاخوندى بدا و جیهانیان ئاگادارى ئه‌و غه‌دره‌ى به كورد ره‌وا ده‌بیندرێ بكاته‌وه.
به‌مه‌به‌ستى پشتیوانى له‌م تێكۆشه‌ره‌ى مافى مرۆڤه ،كه‌مپه‌ینى پشتیوانى له موحه‌ممه‌د سه‌دیق رِاگهیێندراوه و داواده‌كرێت رۆژى ١٠ پووشپه‌ر ببێته رۆژى خاوه‌نداریه‌تى و پشتیوانى له كه‌بوودوه‌ند.
سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران پشتیوانى خۆى له‌و هه‌ڵوێسته شیاو و به‌نرخه رِادهگهیێنێت وداوا له‌سه‌رجه‌م خه‌ڵكى كوردستان چ له‌ده‌ره‌و و چ له‌ناوخۆ ده‌كات له‌رێگه‌ى جۆراوجۆر له‌و ههڵسوورِانهدا به‌شدارى بكه‌ن وپشتیوانى خۆیان بۆ ناوبراو دووپاته بكه‌نه‌وه.
كۆمیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران
٨ى پووشپه‌رى ١٣٩١