ره‌زا شه‌ریفی بۆكانی به‌ندكراوی سیاسیی كورد له‌گه‌ڵ دایكی دیداری كرد
پاش ماوه‌یه‌كی

زۆر پێشگیری له چاوپێكه‌وتنی ره‌زا شه‌ریفی بۆكانی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن دادستانی تارانه‌وه ئیزن درا چاوی به دایكی بكه‌وێت. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، پاش فشارى زۆر بۆ سه‌ر ره‌زا شه‌ریفی بۆكانی له‌لایه‌ن لێپرسراوانی زیندانی ره‌جایی شه‌هری كه‌ره‌جه‌وه بۆ پێشگیری له دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، سه‌ره‌نجام له‌لایه‌ن "مه‌حموود جه‌عفه‌ری ده‌وڵه‌ت ئابادی" دادستانی تارانه‌وه ئیزن دراوه چاوی به دایكی بكه‌وێت. له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌زگای قه‌زایی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران به‌مه‌به‌ستی دوور خستنه‌وه‌ی بۆ زێندانێكی دیكه ههرِهشهی له بنه‌ماڵه‌ی ره‌زا شه‌ریفی بۆكانی كردووه. ره‌زا شه‌ریفی بۆكانی مانگی بانهمهرِی سالی ١٣٨٩ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن دادگاكانی ئینقلابی تاران و شه‌هریاره‌وه سه‌رجه‌م به ٧ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان حوكم دراوه.
سه‌رانى یه‌كیه‌تى ئورووپا ئابلۆقه‌ى نه‌وتى ئێرانیان په‌سه‌ند كرد
به پێ

ى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى ریانووستى، سه‌رانى ٢٧ ولاتى ئه‌ندامى یه‌كیه‌تى ئۆروپا بریارى سه‌پێندراو لهمهرِ ئابلۆقه‌ى هاوه‌رده كردنى نه‌وتى ئێران بۆ ولاتانى ئه‌ندامى ئه‌م یهكیهتیهیان له یه‌كه‌مى ژوئیه‌وه په‌سه‌ند كرد. هرمان وان رۆمبى، سه‌رۆكى شۆراى ئۆروپا رۆژى هه‌ینى دواى دانیشتنه‌كانى دوو رۆژه‌ى سه‌رانى ئه‌م یه‌كێتیه رایگه‌یاند كه گرێبه‌سته‌كانى هاورده‌كردنى نه‌وت له ئێران بۆ ئه‌م یه‌كێتیه پێش له ٢٣ى ژانویه، ئه‌بێت تا یه‌كه‌مى ژوئیه كۆتایى پێ بێت.
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى سالحى ئاكامى بایكۆتى رژێم
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى قبرس، رۆژى چوارشه‌مه ( ٦ى پووشپه‌ر) عه‌لى ئه‌كبه‌ر سالحى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له فرۆكه‌خانه‌ى لارناكا به هۆى بوونى ناوى له ناو لیستى ره‌شى یه‌كیه‌تى ئۆروپا له لایه‌ن پۆلیسى دژه تیرۆرى قبرسه‌وه

ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به پێى ئه‌م هه‌واڵه ئاراتۆ كوزاكۆ ماركولى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قبرس، به به‌رپرسانى فرۆكه‌خانه‌ى راگه‌یاندووه كه پێشتر سالحى سه‌رۆكى سازمانى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران بووه نێوى له لیستى ره‌شدا بووه به‌لام به وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ناوى له‌م لیسته لابراوه. سالحى مه‌به‌ستى خۆى له‌م سه‌فه‌ره بۆ قبریس كه به تازه‌یى سه‌رۆكایه‌تى ده‌وره‌یی یه‌كیه‌تى ئۆروپاى له ئه‌ستۆ گرتووه، نزیك بوونه‌وه‌ى یه‌كیه‌تى ئۆروپا و ئێران راگه‌یاندبوو به‌لام له سه‌ره‌تاى رۆیشتنى كهلهبچهى پۆلیسى دژه تیرۆر له دهستیدراوه تاكوو هه‌موو جینایهتكارانى رژێم بزانن كه جینایه‌ته‌كانیان له چاو دۆنیا ون نابێت، ئابلۆقهكانى یه‌كیه‌تى ئۆروپا دژبه رژێم به‌م زووانه به‌رێوه ده‌چێت و وتووێژى شكست خورادووى رژێم ناتوانێ پێش به به‌رێوه‌چوونى ته‌حریمه‌كان بگرێت.
ئۆلمپیكى له‌نده‌ن،رێگه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژادیان نه‌دا
ئه‌ندامى شاندى به‌رێوه‌به‌رى كۆمیته‌ى نه‌ته‌وه‌یى ئۆلمپیك هه‌واڵى رۆیشتنى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ مه‌راسمى ده‌ستپێكى

ئۆلمپیك له له‌نده‌نى به درۆ خسته‌وه. مهدى هاشمى وتى كه هه‌ر چه‌شنه بریارێك لهمهرِ سه‌فه‌رى سه‌رۆك كۆمار بۆ له‌نده‌ن په‌یوه‌سته به بریارى دوایى كه به له‌به‌ر چاو گرتنى كه‌ش و هه‌واى نێونه‌ته‌وه‌یى بریار ده‌درێت. پێشتر عه‌باسى وه‌زیرى لاوان و وه‌رزش له نهرۆیشتنى ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ له‌نده‌ن به هۆى بابه‌تى سیاسیه‌وه هه‌واڵى دابوو.
دژكرده‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژێم به به‌یانیه‌ى ئیمارات و ئه‌مریكا
جێگرى عه

ره‌بى و ئافریفایى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، به‌یانیه‌ى بلاو كراوه له‌لایه‌ن ئیمارات و ئه‌مریكا دواى سه‌فه‌رى شیخ مه‌حه‌مه‌د بن زاید جێگرى فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى ئیمارات و وهلیعههدى ئه‌بوزه‌بى بۆ ئه‌م ولاته‌ى به ده‌ستێوه‌ردانى راسته‌وخۆى له كاروبارى ناوخۆیى ئێران زانى و به تۆندى ره‌دى كرده‌وه. ئه‌میر عهبدهلاهیان دووپاتى كرده‌وه كه سێ دۆرگه‌ى تۆنبى گه‌وره، تۆنبى بچوك و ئه‌بوومووسا خاكى جیانهكراوى ئێرانن و ده‌ستێوه‌ردانى ولاتانى بێگانه به ئامانجى كێشه نانه‌وه له ناوچه‌كه‌یه، ئێمه چه‌ندین جار رامانگه‌یاندووه كه ئاماده‌ى وتووێژین له‌گه‌ڵ ولاتانى ناوچه‌كه و به تایبه‌ت ئیمارات بۆ هاوكارى و نزیكبوونه‌وه.
هه‌نارده‌كردنى گازى ئێران بۆ تركیا راگیرا
به پێ

ى هه‌واڵى مێهر، به هۆى ته‌قینه‌وه و ئاوركهوتنهوه له هێلى گواستنه‌وه‌ى گازى ئێران له ناوچه‌ى رۆژئاواى تركیا، هه‌نارده‌كردنى گازى سروشتى بۆ ئه‌م ولاته داخراوه. ئه‌م هێلى گواستنه‌وه‌ى گازه رۆژى چوارشه‌مه سه‌عات ١١ى شه‌و له گۆندى هیدریلى و كالندر له پارێزگاى ئاگرى تركیا ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ى له سوریه ده‌كرێ جینایه‌ت دژبه مرڤایهتیه
كۆمی

سه‌رى بالاى مافى مرۆڤى سازمانى نێونه‌ته‌وه‌یى لهمهرِ پێشێلكارى مافى مرۆڤ له سوریه ده‌لێت، كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى و به‌تایبه‌ت شۆراى ئه‌منیه‌ت ئه‌و تواناییه‌یان هه‌یه كه بارودۆخى سوریه ببه‌نه دادگاى كهیفهرى نێونه‌ته‌وه‌یى. ناوى پیلاى رایگه‌یاند، به‌و شێوه‌ى من به پێى به‌ڵگه‌و شاهێد به كۆمیسیۆنى جینایه‌ت دژبه مر‌ۆڤم راگه‌یاندووه ئه‌وه‌ى له سوریه تێده‌په‌رێت جینایه‌ت دژبه مرۆڤایه‌تیه، شارۆمه‌ندان بۆمباران كراون و به كۆمه‌ڵ كوژراون و ئه‌مه جێگاى نیگه‌رانیه و دادگاى كهیفهرى نێونه‌ته‌وه‌یى ده‌بێت له‌م باره‌وه لێكۆلینه‌وه بكات.