ناوى ١١ شارۆمه‌ندى ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له مه‌هاباد
خه‌باتم

ێدیا: به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موكریان، چه‌ند شارۆمه‌ندى خه‌ڵكى مه‌هاباد به ناوه‌كانى دیاكۆ خه‌یات، شاهۆ حسینى، جه‌ماڵ قادرنژاد، شه‌مزین ئه‌حمه‌دنژاد، یه‌عقوب خزرى، مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین سه‌لیمى، شاهۆ پهرتهوى، ئۆمید قادرى ئه‌قده‌م، خه‌لیل زیبایى، مه‌حه‌مه‌د سواركار و ئه‌سعه‌د سلێمان نژاد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ده‌وترێ به دواى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ئه‌م كه‌سانه، مالى چه‌ند كه‌سێكیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه پشكێنراوه و تا ئێستا هیچ زانیاریێك له‌لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه سه‌باره‌ت به هۆى گیرانى ئه‌م كه‌سانه بلاو نه‌بۆته‌وه به‌لام ده‌وترێ تۆمه‌تى چه‌ند كه‌سیان ئه‌منیه‌تییه.
كه‌میی ئاوی زه‌ریاچه‌ی ورمێ‌و نابووتیی ماكۆ، قه‌ره‌زیائه‌دین و پولده‌شت
ساڵانێكی زۆره زه‌ریاچه‌ی ورمێ رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و مه‌رگی یه‌كجاره‌كی دهرِوات و ناوه‌نده به‌رپرسیاره‌كان كه خۆیان پێكهێنه‌ری ئه‌و دۆخه‌ن، ئێستا دهیانهوێبه پچرِانی ئاوی رووباره‌كانی سێشاری ماكۆ، پولده‌شت و قه‌ره‌زیائه‌دین، ئاوی ئه‌و زه‌ریاچه‌یه دابین بكه‌ن. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ده‌وڵه‌تی ئێران پاش هێنانه ئارای چه‌ندین گه‌ڵاڵه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی كه‌میی ئاوی زه‌ریاچه‌ی ورمێله رێگای گواستنه‌وه‌ی ئاو بۆ ئه‌و زه‌ریاچه‌یه، ئێستا دهیههوێبۆ دابین كردنی ئه‌و ئاوه له رێگای كاناڵێكهوه ته‌واوی ئاوی رووباره‌كانی سێشاری ماكۆ، پولده‌شت و قه‌ره‌زیائه‌دین بكێشێته‌وه بۆ زه‌ریاچه‌ی ورمێكه ئه‌و سێشاره له‌گه‌ڵ كه‌میی ئاو بهرهورِوو ده‌بنه‌وه. لێپرسراوانی حكوومه‌ت له ورمێبه بێ له‌به‌رچاو گرتنی رای كارناسانی ده‌ره‌كی دیسان دهیانههوێكارساتێكی دیكه‌ی ژینگه‌یی و سروشتی بخوڵقێنن كه ئه‌م جاره‌یان له ماكۆ و له رێگای لێدانی كاناڵه‌وه ئاو بۆ زه‌ریاچه‌ی ورمێبگوازنهوه.

به وته‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، سه‌یر له‌وه دایه كه له‌م گه‌ڵاڵه نابه‌جێیه‌دا ته‌واوی ئاوی رووباره‌كانی سێشاری ماكۆ، پولده‌شت و قه‌ره‌زیائه‌دین بۆ ئه‌و كاناڵه ده‌گوازرێنه‌وه، هه‌تا به قه‌ولی ئه‌ندازیاران رووباری ئه‌ره‌س كه دهرِژێته زه‌ریاچه‌ی خه‌زه‌ره‌وه، تووشی كه‌م ئاوی نه‌بێت. له درێژه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌دا هاتووه كه ده‌شت و بیابانه‌كانی پولده‌شت كه ساڵانێكی زۆره به‌هۆی نه‌بوونی ئاو روویان له نابووتی كردووه، ده‌وڵه‌ت هیچ گه‌ڵاڵه‌یه‌كی بۆ پێشگیری وشك بوونی له باخ و مه‌زراكانی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام نه‌داوه و ئێستا ئه‌و ناوچه‌یه تووشی له‌ناوچوونی خاك بووه و ئه‌نجامه‌كه‌شی زیادبوونی بیابانه. ئه‌مه له حاڵێك دایه پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات زۆر سه‌رچاوه‌ی ئاوی هه‌یه و بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییانه بۆ زه‌ریاچه‌ی ورمێهیچ هه‌وڵێك نه‌دراوه و دهیههوێئاوی ناوچه كوردنشینه‌كانی دیكه كه خۆیان له‌گه‌ڵ گرفتی كه‌میی ئاو بهرهرِوون، بۆ زه‌ریاچه‌ی ورمێبگوازێتهوه كه به وته‌ی خه‌ڵكی ماكۆ، پولده‌شت و قهرهزئادین به جێبه‌جێكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه وهرزێرِی و ئاژه‌ڵداریی له‌و شارانه له‌ناو ده‌چێت.
شۆراى ئه‌منیه‌ت، ناردنى چه‌ك و چۆڵى رژێم بۆ سوریه و تاله‌بان
به پێى هه‌واڵ

ى رۆیتێرز، كۆمیتهێكى شۆراى ئه‌منیه‌تى سازمانى نێونه‌ته‌وه‌یى راپۆرتێكى بلاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا به پێشێلكردنى ئابلۆقهكانى سازمانى نێونه‌ته‌وه‌یى له‌لایه‌ن رژێمى ئێرانه‌وه ئاماژه دراوه. ئه‌م راپۆرته كه له‌لایه‌ن شاندێكى كارناسى چاو‌دێر له به‌رێوه‌بردنى ئابلۆقهكانى شۆراى ئه‌منیه‌ت نوسراوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه رژێمى ئێران له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوو ٣ حاله‌تى گه‌وره و غه‌یره قانوونى هه‌نارده كرنى چه‌ك و چۆلى به‌رێوه بردووه كه ٢ حاله‌تى بۆ سوریه و حاله‌تى سیهه‌م به وته‌ى سه‌رچاوه‌ى بریتانیایى ناردنى راكێت بووه بۆ نیزامیهكانى تاله‌بان له ئه‌فغانستان. به پێى ئه‌م راپۆرته ئێران به بریاره‌كانى شۆراى ئه‌منیه‌ت گرنیگى نادات و پێشێلیان ده‌كات.
پشت‌راست كردنه‌وه‌ى حوكمى ئیعدامى ٢ كه‌س له تاوانبارانى مزگه‌وتى جامێعى زاهێدان
به پێى

هه‌واڵى هه‌واڵنێرانى هێرانا، سه‌رۆكى گشتى دادگۆستهرى پارێزگاى سیستان و به‌لوچستان رایگه‌یاند كه حوكمى ئیعدامى ٢ كه‌س له تۆمه‌تبارانى ته‌قینه‌وه‌ى مزگه‌وتى جامێعى زاهێدان له ساڵى ٨٩ له‌لایه‌ن دیوانى بالاى ئێرانه‌وه پشت‌راست كراوه‌ته‌وه و ٤ كهسیتریش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى سێ كه‌س له ده‌ست و پهیوهندهكانى رژێم له فرۆكه‌خانه‌ى قاهێره
به پێ

ى هه‌واڵى رۆژنامه‌ى مسرى ئه‌لیۆم، سێ ئێرانى كه له عیراقه‌وه به پاسپۆرتى ته‌زویرى تركیا ئه‌یانویست برۆنه میسر له فرۆكه‌خانه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. سه‌رچاوه‌ى ئه‌منیه‌تى رایانگه‌یاند كه مهئمورینى گۆمرك پاره‌ى ئێرانیان له‌م كه‌سانه دۆزیوه‌ته‌وه و سازمانى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى و سرویسى ئیتلاعات ئه‌یانه‌وێت لهمهرِ هاتنى ئه‌م كه‌سانه بۆ میسر لێكۆلینهو بكه‌ن.
٤٠ له‌سه‌دى توانایى به‌رهه‌مهێنانى ولات له‌ناوچووه
به

پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى مێهر، نوینه‌رى ئیسفه‌هان له مه‌جلیس رایگه‌یاند كه له ئیستادا ٤٠ له‌سه‌دى به‌رهه‌مهێنانى ولات به هۆى به‌ربه‌سته‌كانه‌وه داخراوه و كه‌ڵكى لێ وه‌رناگیرێت. ئه‌بیت ٣٠ له‌سه‌دى دهرامهدى ئامانجدار كردنى یارانه‌كان بدرێت به به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان و نوێنه‌ره‌كان ده‌بێت بۆ به‌رێوه بردنى ئه‌م قانونه هه‌نگاو هه‌ڵبگرن، ئه‌گینا درێژه‌ى ئه‌و ره‌وته زیانى زۆر قورسی ئابوورى لێده‌بێته‌وه.
یه‌ك كیلۆ له هه‌ر دوو كیلۆ تریاكى بهكارهێنراوى دۆنیا له ئێران به‌كار دێت
ره‌زا ئ

هفشارى سه‌رۆكى ئهنجۆمهنى ژار ناسى ئاسیا و ئه‌قیانوسیه وتى كه له دوو كیلۆ تریاكى مه‌سره‌فى یه‌ك كیلۆى له ئێران به‌كار ده‌بردرێ. ناوبراو رایگه‌یاند كه ٩٣ له‌سه‌دى مه‌وادى هۆشبه‌رى دۆنیا له ئه‌فغانستان به‌رهه‌م دێت و به هۆى هاوسنووریمان له‌گه‌ڵ ئه‌م ولاته ئیعتیاد له ولاتى ئێران هه‌ر رۆژ زۆرتر ئه‌بێت و دژایه‌تى له‌گه‌ڵى تاقه‌ت پرۆكێنه. هه‌روه‌ها وتى كه له ئیستادا داواكارى مه‌سره‌فى مه‌وادى سۆنهتى به‌ره‌و مه‌سره‌فى مه‌وادى سه‌نعه‌تى وه‌ك شیشه و هێرۆئین و كریستال گۆراوه كه زۆر مه‌ترسیدارتره له تریاك و زه‌ره‌رى به زووترین كات خۆى نیشان ئه‌دات.