نامه‌ی ٦٠ زیندانیی سیاسی بۆ پشتیوانی له كه‌بوودوه‌ند له‌لایه‌ن لێپرسراوی زیندانه‌وه زه‌وت كرا
بێهنام

ئیبراهیم زاده هاوبه‌ندییه‌كی ئاغای كه‌بوودوه‌ند له سی و شه‌شه‌مین رۆژی مانگرتنی ئه‌و چالاكه‌ی مافی مرۆڤدا و بۆ پشتیوانی كردنی مانی له خواردن گرت. ده‌بیرخانه‌ی رێكخراوی به‌رگری له مافی مرۆڤی كوردستان هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا له راگه‌یه‌ندراوێك دا بڵاوى كرده‌وه كه نامه‌ی ٦٠ زیندانیی سیاسی، مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ بۆ وێنه كه‌سانێكی وه‌ك: ره‌ئیس دانا و سه‌یفزاده كه تێیدا به نیسبه‌ت بارودۆخی جه‌سته‌یی محه‌مه‌دسدیق كه‌بوودوه‌ند هۆشدارییان به لێپرسراوانی قه‌زایی داوه و داوای به‌دواداچوونیان كردبوو، له كاتی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی له زیندان ئاشكرا بووه و له‌لایه‌ن به‌رپرسی زیندانه‌وه زه‌وت كراوه.
چوار ساڵ زیندانى بێ مورهخهسى زیندانى كورد
به پێى هه‌واڵى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، یۆسف رهحمانیپور شارۆمه‌ندى خه‌ڵكى بۆكان كه ماوه‌ى چوار ساڵه له زیندانه

و ماوه‌ى سێ ساڵ له ده‌ستبه‌سه‌ر بوونى له زیندانى ئیسفه‌هان و یه‌ك سالیش له ورمییه، له ماوه‌ى ئه‌م چوار ساڵه له مورهخهسى و گهرِانهوه بۆ شاره‌كه‌ى خۆى بێ به‌ش كراوه. جێگه‌ى باسه كه یۆسف رهحمانیپور له لایه‌ن دادگاى شۆرشى مه‌هاباده‌وه به تۆمه‌تى ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانى رژێم و هه‌وڵدان دژبه ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه
بێكاری بۆته په‌رۆشیی سه‌ره‌كیی لاوانی ئیلام
سهرهرِای به‌ڵێ

نییهكانی لێپرسراوانی شاری ئیلام لهمهرِ دابین كردن و ره‌خساندنی هه‌لیكار، به‌ڵام ئیستاش زۆربه‌ی لاوانی شاری ئیلام بێكارن. هه‌واڵده‌ریی فارس بڵاوی كرده‌وه، له كاتی دانی بهڵێنیینهكانی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌تا ئێستا زیاتر له حه‌وت ساڵ تێدهپهرِێ، به‌ڵام بێكاری ئهمرِۆكه بۆته په‌رۆشیی سه‌ره‌كیی لاوانی پارێزگای ئیلامه. ئه‌وه‌ی كه جێگای تێرِامانه لێدوانه‌كانی لێپرسراوانی ئیداره‌ی "تعاون و رفاه"ی ئه‌و پارێزگایه كه رایگه‌یاندووه هه‌تا كۆتایی "به‌رنامه‌ی پێنجه‌م" ده‌رفه‌تی ٤٠ هه‌زار پیشه له‌و پارێزگایه دابین ده‌كه‌ین. به‌پێی ئه‌و خشته زه‌مه‌نییه‌ی كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماری حكوومه‌تی ئێرانه‌وه بڵاو بۆته‌وه، پارێزگا كوردنشینه‌كان وه‌كوو ئیلام و لورِستان زۆرترین رێژه‌ی ئاماری بێكارییان له‌ناو پارێزگاكانی ئێران‌دا هه‌یه.
پێشوازى ئه‌مریكا له ئابلۆقه‌ى نه‌وت و هه‌ره‌شه‌ى رژێم بۆ داخستنى گه‌رووى هۆرمز
له كاتێكدا

كۆشكى سپى له به‌یاننامه‌ێكدا له به‌رێوه‌بردنى ئابلۆقهكان له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تى ئۆروپاوه پێشوازى كرد، به‌رپرسێكى رژیم رۆژى یه‌كشه‌مه رایگه‌یاند كه به به‌رێوه‌چوونى ته‌واوى ئابلۆقهكان ئێران گه‌رووى هۆرمز داده‌خات. ئه‌رسه‌لان فهتحیپوور سه‌رۆكى كۆمیسیونى ئابوورى مه‌جلیس رۆژى یه‌كشه‌ممه له وتووێژ له‌گه‌ڵ رایلكه‌ى ئه‌لعاله‌م وتى كه ئه‌گه‌ر به ته‌واوى ئابلۆقه بكرێن ئێمه‌ش ناهێلین دڵۆپێك نه‌وت له گه‌رووى هۆرمز تێپه‌رێ و له‌و كاته‌شدا نرخى نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌و ولاتانه ناتوانن ولامى خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆیان بده‌نه‌وه.
گه‌لاڵه‌ى
مه‌جلیس بۆ داخستنى گه‌رووى هۆرمز جه‌واد كه‌ریمى قۆدوسى ئه‌ندامى كۆمیسیونى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌ی مه‌جلیس رایگه‌یاند كه گهلاڵهیێك له مه‌جلیس به هاوكارى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه په‌سه‌ند كراوه له دژكرده‌وه به ئابلۆقهكانى یه‌كیه‌تى ئۆروپا، به پێى ئه‌م گه‌لاڵه‌یه ئێران به پێى مافى حاكمیه‌تى خۆى پێش به رۆیشتنى ئه‌و نه‌وت ههڵگرانهى كه نه‌وت بۆ ولاتانى یه‌كیه‌تى ئۆروپا ده‌به‌ن ده‌گرێت. كه‌ریمى فۆدۆسى رایگه‌یاند كه ئامانج له‌م گه‌لاڵه‌یه وه‌لام دانه‌وه به ئابلۆقه زاڵمانهكانى یه‌كیه‌تى ئۆروپایه.
خه‌لاتى رژێمى ئاخوندى، ژیانى هاوسه‌رى مندالانى ژێر ١٠ ساڵ
به‌رێوه

به‌رى سهبتى ئه‌حوالى تاران رایگه‌یاند كه له ساڵى ٩٠، ٧٥ كچ یان كۆر كه ته‌مه‌نیان له ژێر ١٠ ساڵه‌وه بووه ژیانى هاوبه‌شیان پێك هێناوه، ٣٩٢٩ كچ و كۆرى ١٠ تا ١٤ ساڵ و ١٩٢٣٧ بووك و زاواش ته‌مه‌نیان ١٥ بۆ ١٩ ساڵبووه. هه‌روه‌ها له ساڵى ١٣٨٥، ٣٣ ههزارو٣٨٣ كچى ژێر ١٥ ساڵ ژیانى هاوسه‌رییان پێك هێناوه كه ئه‌م رێژه‌یه له ساڵى ١٣٨٩ بۆ ٤٣ هه‌زارو ٤٥٩ حاله‌ت گه‌یشتووه.
هه‌واڵنێرانى ت
ایبهتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئیعدامى بێ وچانیان له ئێران مه‌حكوم كرد سێ هه‌واڵنێرى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌واڵنێرى تایبه‌ت به ئێران، هه‌واڵنێرى شكه‌نجه و هه‌واڵنێرى ئیعدام، ئیعدامه سه‌ره رۆكان، ئیعدام له‌به‌ر چاوى گشتى و ئیعدامى بێ دادگایى و نادادپه‌روه‌رانه‌یان له ئێران مه‌حكوم كرد. كارناسانى سه‌ربه‌خۆ ئیعدام له‌به‌ر چاوى گشتیان به كارێكى بێره‌حمانه و نامرۆڤانه زانى و نیگه‌رانى خۆیان له‌م باره‌وه ده‌ربرى. له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ ٢٥ ئیعدام له‌به‌ر چاوى گشتى به‌رێوه چووه. هه‌واڵنێران رایانگه‌یاند كه ئه‌مساڵ لانیكه‌م ١٤٠ و به پێى هێندێك سه‌رچاوه ٢٢٠ كه‌س له ئێران ئیعدام كراون. هه‌واڵنێرانى سه‌ربه‌خۆى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به جیدى داوایان له رژێمى ئاخوندى كرد ئیعدامه‌كان له ئێران رابگرێت.
بێكارى و هه‌ژارى ئابوورى، زۆر بوونى بێ وێنه‌ى ته‌لاق له گوونده‌كان
ب

ه پێى هه‌واڵى مێهر، زۆر بوونى رێژه‌ى جیابوونه‌وه ده‌نگێكى مه‌ترسیداره كه ئێمه نایبیسین. به پێى ئامارى سایتى سه‌بت ئه‌حواڵ له ساڵى رابردوو یه‌ك هه‌زار و ٢١ حاڵه‌تى جیابوونه‌وه له پارێزگاى كههگیلۆیه و بۆیرئه‌حمه‌د سه‌بت كراوه، ئه‌مه له حالێكدایه كه رێژه‌ى ته‌لاق له ساڵى ٨٩، ٨٣٤ و له ساڵى ٨٨، ٦٧٦ حاله‌ت بووه. به پێى ئه‌م راپۆرته رێژه‌ى جیابوونه‌وه له گووندهكانى ئه‌م پارێزگایه له ساڵى ٨٨ تا ٩٠، ٣٢٠ حاله‌ت بۆ ٣٩٤ حاله‌ت زیادى كردووه كه هۆى زۆربه‌ى ئه‌م جیابوونه‌وانه نه‌دارى و ئیعتیاد به ماده هۆشبه‌ره‌كانه.