یه‌كێكی دیكه له دوو خویندكاری بریندار كراوی بۆكانی، گیانی له ده‌ست دا
یه‌كێكی دی

كه له دوو خویندكاره بریندار كراوه‌ی كوردی خه‌ڵكی بۆكان كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامیی حكوومه‌ته‌وه درابوونه به‌ر دهسترِێژ، له نه‌خۆشخانه گیانی دا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، یه‌كێكی دیكه له دوو خوێندكاره كورده‌ی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی: سه‌لاحه‌دین فیشاڵ خه‌تایی كورِی عه‌زیز ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ كه رێكه‌وتی ٢٨ی جۆزه‌ردان له‌سه‌ر جاده‌ی ته‌ورێز كه‌وتوونه‌ته به‌ر دهسترِێژی هێزی ئینتزامی، پاش دوو حه‌فته رێكه‌وتی ١١ی پووشپهرِ له نه‌خۆشخانه‌ی ئازه‌ربایجانی ته‌ورێز گیانی داوه. له رووداوی رێكه‌وتی ٢٨ی جۆزه‌رداندا سیامه‌ند كه‌ریمی یه‌كێكی دیكه له‌و دوو خوێندكاره كورده ده‌ستبه‌جێ گیانی دابوو. به پێى راپۆرتى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌و دوو خوێندكاره كورده له‌ناو ماشیندا بوون و به‌بێ هۆ له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامییه‌وه دراونه‌ته به‌ر دهسترِێژی راسته‌وخۆ.
كنیا دوو ئێرانى ده‌ستبه‌سه‌ر كراوى به به‌رنامه دارشتن بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و ئیسرائیل تاوانبار كرد
هه‌واڵده‌رى ئاسۆشه‌یتدپرێس له زار به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى كنیاوه ده‌ڵێت دوو ئێرانى كه ماوه‌ێك پێش به تۆمه‌تى مه‌واد

ى ته‌قینه‌وه له‌م ولاته ده‌ستبه‌سه‌ر كران تاوانبارن به گه‌لاڵه دارشتن بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و ئیسرائیل، ئه‌م دوو كه‌سه له ئه‌ندامانى سپاى قۆدس، شاخه‌ى ده‌ره‌وه‌ى سپاى پاسدارانى ئێرانن. به پێى به‌رگه‌ى تاوانى نێوبراوان له‌لایه‌ن دادستانى كنیاوه، ئه‌حمه ئهبۆلفهتحى و مه‌نسور موسه‌وى دوو حه‌وتووى پێش له شارى مۆمباسا به ١٥ كیلۆ مه‌وادى ته‌قینه‌وه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
كه‌م بوونه‌وه‌ى نرخى گه‌شه‌ى ئابورى و زۆربوونى نرخى بێكارى
جێگرى

سه‌رۆكى كۆمیسیۆنى ئابوورى مه‌جلیس رایگه‌یاند كه له ئیستادا نرخى گه‌شه‌ى ئابوورى له ولات له به‌رنامه‌ى چوارم و پێنجه‌مى گه‌شه‌پێدان دوا كه‌وتووه، مه‌حه‌مه‌د ره‌زا پورئیبراهیمى له وتوێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێرى ئابوورى هه‌واڵده‌رى ماڵى میلله‌ت وتى كه به پێى به‌رنامه‌ى چوارم و پێنجه‌مى گه‌شه‌پێدان نرخى به‌رهه‌مهێنانى شتومه‌ك و خزمه‌تگه‌یاندن له ئێران له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه ئه‌بێت ٨ له‌سه‌د له ساڵێكدا بێت به‌لام ئێستا ئه‌م رێژه‌ییه ٥/٣ له‌سه‌ده. ناوبراو به وتنى ئهوهێكه بێكارى له ولاتى ئێمه قه‌یرانێكه كه به قه‌ده‌غه‌بوونى دامه‌رزان له ده‌زگا حكومیه‌كان له ده‌وڵه‌تى هه‌شته‌مه‌وه ده‌ستیپێكردووه له ده‌وڵه‌تى نۆهه‌م و ده‌یه‌م زیادى كردووه.
ئه‌رته‌شى ئه‌مریكا: بیرۆكه‌ى داخستنى گه‌رووى هۆرمز له بیركهن
به پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌ى نیۆیۆرك تایمز، به‌رپرسانى بالاى ئه‌مریكا له ناردنى هێزى نوێ بۆ كه‌نداوى فارس به مه‌به‌ستى

پێش گرتن له داخستنى گه‌رووى هۆرمز و هه‌روه‌ها به هێزكردنى توانایى خۆیان له ئه‌گه‌رى هێرشى نیزامى بۆ ناو خاكى ئێران هه‌واڵیان دا. به پێى ئه‌م هه‌واڵه رێژه‌ى ناوى مین هه‌ڵگره‌وه له ٤ فه‌روه‌ند بۆ ٦ فه‌روه‌ند زیاد كراوه هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى هێزى هێرشبه‌رى ناوه فرۆكه هه‌ڵگره‌كانى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، فرۆكه‌ى رادارگریزى اف-٢٢ و اف- ١٥ سى به‌ره‌و كه‌نداوى فارس وهرێكهوتوون. ده‌ریادار جاناتان گرینت، فه‌رمانده‌ى هێزى ده‌ریایى ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه مه‌به‌ست له‌م زیاد كردنى هێزه ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسانى ئێرانى بیرۆكه‌ى داخستنى گه‌رووى هۆرمز له سه‌ریان ده‌ركه‌ن.
پێنج ئیعدام له ماوه‌ى دوو رۆژدا رێژه‌ى ئیعدام له‌مساڵدا گه‌یشته ٢٠٣ كه‌س
رژێمى ئاخ

وندى له ماوه‌ى رۆژه‌كانى ١١ و ١٢ ى پووشپه‌ر ٥ كه‌سى له شاره‌كانى سمنان، ئه‌هواز و ئه‌هه‌ر ئیعدام كردووه، له ئه‌هه‌ر ئه‌م ئیعدامه له به‌ر چاوى گشتى به‌رێوه چووه، هه‌واڵده‌رى ده‌وڵه‌تى ئیسنا رۆژى ١٢ى پوشپه‌ر ئیعدامى كه‌سێكى له ئه‌هواز راگه‌یاند و له رۆژى ٨ى پووشپه‌ر دوو زیندانى له شارى رۆبات كه‌ریم له‌به‌ر چاوى گشتى ئیعدام كران. به‌م پێیه رێژه‌ى ئیعدام كراوان له سه‌ره‌تاى ئه‌مساله‌وه تا ئیستا گه‌یشته ٢٠٣ كه‌س كه هێندێك له‌م ئیعدامانه به شێوه‌ى نهێنى به‌رێوه چوون.
به وته‌ى
ئۆپۆزسیۆنى سوریه له حه‌وتووى رابردوو ٨٠٠ كه‌س كوژراون به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى ئاسۆشه‌یتدپرس، ئۆپۆزسیونى سوریه ده‌ڵێ له ماوه‌ى حه‌وت رۆژى رابردوو ٨٠٠ كه‌س له سوریا كوژراون كه خوێناوی‌ترین حه‌وتوو بووه له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵكى له سوریه، به پێى ئامارى سه‌رچاوه‌كان تا ئیستا له ماوه‌ى ١٥ مانگى رابردوو ١٥ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكى سوریه به ده‌ستى هێزه‌كانى به‌شارئه‌سه‌د كوژراون.
وریایی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا به رژێمى ئاخوندى
ویلیا‌م هێگ

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا رایگه‌یاند كه ئابلۆقه نه‌وتیه‌كانى یه‌كیه‌تى ئورووپا قورسترین ئابلۆقه‌یه كه ولاتانى رۆژئاوایى دژ به رژێمى ئێران په‌سه‌ندیان كردووه. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا وتى كه ئه‌م ئابلۆقانه نیشانه‌ى مه‌به‌ستى برِشتى یه‌كیه‌تى ئۆروپایه بۆ زیادكردنى فشاره‌كان دژ به رژێمى ئێران، ئه‌م رژێمه ته‌نیا دوو رێگه‌ى هه‌یه یان به نهێنى كارییه‌كانى خۆى درێژه ده‌دات و له ئاكامدا له‌گه‌ڵ ئابلۆقه‌ى زۆرتر و گۆشه‌گیرى نێونه‌ته‌وه‌یى به‌ره‌وروو ده‌بێته‌وه یان لهمهرِ به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى هاوكارى ده‌كات. ویلیا‌م هێگ وریایی دا كه ئه‌گه‌ر ئێران كرده‌وه‌ى خۆى نه‌گۆرێت فشاره‌كان بۆسه‌ر ئه‌م رژێمه تۆندتر ده‌بێته‌وه.