ئابلۆقه‌ى نه‌وتى ئێران له‌لایه‌ن كنیاوه
كنیا رایگه

یاند به هۆى نیگه‌رانى له ئاكامى ئابلۆقه‌ى نه‌وتى ئێران له كرینى نه‌وتى ئه‌و وه‌لاته پاشه‌گه‌ز بۆته‌وه. ئه‌م ولاته مانگى رابردوو قهراردادێكى بۆ كرینى ٤ تۆن نه‌وتى خاو له شیركه‌تى نه‌وتى ئێران واژۆ كردبوو كه واژۆى ئه‌م قه‌رارداده به دژكرده‌وه‌ى سه‌فاره‌تى ئه‌مریكا له كنیا به‌ره‌وروو بووه‌ته‌وه.
پێشنیارى هێرش بۆ سه‌ر سوریا له لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه به ئۆباما
به پێ

ى راپۆرتى باشگاى هه‌واڵنێران له زار دیكافایلهوه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى تركیا دواى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فرۆكه‌ى شهرِكهرى تركیا له لایه‌ن سوریه‌وه له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فوونیدا داواى له ئۆباما كرد كه هێرش بكه‌نه سه‌ر سوریا. ئه‌ردۆغان وتوویه كه هێزه‌كانى زه‌مینی، ده‌ریایى و هه‌وایى تركیا بۆ هێرش كردن دژبه سوریا له ئاماده‌ییدان.
لاریجانى خوازیارى كرده‌وه‌ى زۆرترى تیرۆریستى دژبه ئیسرائیل بوو
سه‌رۆكى مه‌جلیسى ئێران وتى كه نابێت له به‌رانبه‌ر بوونه‌وه‌رێكى موزاحیمى وه‌ك ئیسرائیل ته‌نیا دژكرده‌وه نیشان بده‌ین
)/data/20120319/images/cartoon3.jpg)
به‌ڵكوو ده‌بێت له به‌رانبه‌ر ئه‌م رژێمه‌دا سهرهرِاى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى دهستوپهیوهندهكانى كارگه‌لێك بكه‌ین كه ئه‌م رژێمه زیاتر له‌وه پێ رانهكێشێ. ناوبراو وێراى ده‌ست خۆشى له وه‌زاره‌تى ئیتلاعات پشتیوانى خۆى له كاره‌كانیان ده‌ربرى.
هێزی كورد له كۆنگره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه له قاهیره كشایه‌وه
وه‌فدی كوردانی سووریه له كۆنگره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته، له نارِهزایهتی به نه‌گونجاندنی ده‌سته‌واژه‌ی "گه‌لی كورد" له به‌ڵێننامه‌ی نیشتمانیی سووریه كشانه‌وه. ماڵپهرِی ئاوێنهنیووز به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیه بڵاوی كردۆته‌وه، ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه، ئه‌و وه‌فده‌ی كوردانی سووریه كه به‌شدارییان له كۆنگره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سوریه له قاهیره كردبوو، به‌هۆی نه‌گونجاندنی ده‌سته‌واژه‌ی "گه‌لی كورد" له به‌ڵێننامه‌ی نیشتمانیی سووریه، له كۆنگره‌كه كشانه‌وه. به به‌شداریی زیاتر له ٢٥٠ كه‌سایه‌تیی ئۆپۆزسیۆنی سووریه، رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئم ح

هفتهیه كاره‌كانی كۆنگره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومه‌تی سووریه له قاهیره پایته‌ختی میسر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و رۆژی سێشه‌ممه‌ش به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا. مورشید خه‌زنه‌وی كه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینیی كورد به‌شداری له كۆنگره‌كه‌دا كردبوو، یه‌كه‌م كه‌سایه‌تیی كورد بوو له كۆنگره‌كه كشایه‌وه و له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه بێت، ئه‌وا "ده‌ڵێین خۆزگه‌مان به به‌شار ئه‌سه‌د". ژماره‌یه‌ك له به‌شداربوانی كۆنگره‌كه ناوهێنانی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان له به‌ڵێننامه‌ی نیشتمانی سوریه به هه‌نگاوێك بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورد و به‌دابه‌شبوونی خاكی سوریه لێك داوه‌ته‌وه.
پارانه‌وه‌ى رژێمى ئاخوندى بۆ ئاسایى كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ میسر
به پێ

ى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى مه‌نا، ئه‌حمه‌دى نژاد له‌گه‌ڵ مه‌حه‌مه‌د مرسى سه‌رۆك كۆمارى میسر ته‌له‌فونیى قسه‌ى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست. سه‌رۆك كۆمارى ئێران له‌م وتووێژه‌دا داواى له مرسى كرد كه له دانیشتنه‌كانى غه‌یره بهڵێندارهكان كه ٨ى خه‌رمانان له تاران به‌رێوه ده‌چێت به‌شدارى بكات. په‌یوه‌ندى نێوان ئێران و میسر له ساڵى ١٩٨٠ له دواى به ره‌سمى ناسینى ئیسرائیل له لایه‌ن میسره‌وه بچراوه. عه‌لى ئه‌كبه‌ر وهلایهتى راوێژكارى خامنهاى رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ میسر بۆ ئێمه زۆر گرینگه و داوامان له سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و ولاته كردووه كه له كۆبوونه‌وه‌كانى جیهانى ژنان و ولاتانى ئیسلامى به‌شدارى بكات.
ئێران جارێكی تر ئاوی ئه‌ڵوه‌ن كه‌م ده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌ت

ی سه‌رچاوه ئاویه‌كانی عێراق رایگه‌یاندوه، ئێران جارێكی تر ئاوی روباری ئه‌ڵوه‌نی كه‌مكردوه‌ته‌وه و داوایان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كردوه له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران گفتوگۆ بكه‌ن. عه‌لی هاشم، بهرِێوهبهری گشتی پرۆژه‌كان له وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاویه‌كان به (تۆرِی هه‌واڵی عێراقی) راگه‌یاندوه: ئێران برِێكی زۆر ئاوی روباری ئه‌ڵوه‌نی كه‌مكردوه‌ته‌وه، بۆیه به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌مان راگه‌یاندوه به‌زوترین كات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌ن.
عه‌لی هاشم، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، كه كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ناوچه كشتوكاڵیه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و روباره ده‌بێت و ماوه‌ی ٤ ساڵه حكومه‌تی ئێران چه‌ندین جار ئاوی روباری ئه‌ڵوه‌ندی گرتوه‌ته‌وه، كه به شاری خانه‌قیندا تێپهرِدهبێت ئه‌وه‌ش زیان به ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران له رۆژێكدا بۆ ١.١ ملیۆن به‌رمیل دابه‌زی
به‌گوێر

هی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له دوای سزا نوێكانی ئه‌وروپا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، بۆ ١.١ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا دابه‌زیوه. ژاپۆن و كۆریای باشور، كه له گه‌وره هاورده‌كارانی نه‌وتی ئێران بوون، سه‌رجه‌م هاورده‌یه‌كی نه‌وتی ئێرانیان وه‌ستاندوه به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابوردو وڵاتانی ئه‌وروپا له برۆكسل به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاندیان. دابه‌زینی ئه‌و رێژه‌یه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له كاتێكدایه كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌لای كه‌مه‌وه برِی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی ئه‌و وڵاته ٢.٢ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بو له رۆژێكدا.