شكه‌نجه دراو و ته‌رمى شێواوى شوانه له ناوشارى مه‌هاباد بلاو بۆوه، رقى په‌نگخواردووى خه‌ڵك ته‌قیوه و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تى و هاونیشتمانى گه‌یشته لوتكه‌ى خۆى. خه‌ڵك به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به كوشتنى ئه‌و لاوه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به دروشم و رێپێوان به‌ره‌نگارى دیكتاتۆرانى ده‌سه‌لاتدار بوونه. له‌كاتێكدا رژیم به گومانى خۆى راپه‌رینى خه‌ڵكى نارازیی شارى مه‌هاباد له ماوه‌ێكى كورت دا كۆتایی پێ دێ، زۆرى نه‌خایاند كه باهۆزى ئه‌و راپه‌رینه شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستانیشى گرته‌وه و هه‌ر له ماكۆوه تا كرماشان و ئیلام خه‌ڵك له دژى جینایهتهكانى ده‌سه‌لات هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به سه‌ختى به‌رنگارى هێزه به‌كرێگیراو و چلكاوخۆرهكانى رژیم بوونه‌وه. ئه‌و زنجیره راپه‌رین و ته‌زاهوراته نزیك به مانگێكى خایاند و به شێوه‌یێكى رێكخراو و مونه‌زم ده‌نگى ناره‌زایه‌تى، هه‌ر رۆژه و له شارێك به‌رز ده‌بۆوه، تا واى لێهات ده‌سه‌لات له‌دواى ئه‌وه‌ى كه چه‌ندین هاولاتى دیكه‌ى كوردى شهلاڵى خوێن كرد و ژماره‌یێكى به‌رچاویشى بریندار و ره‌وانه‌ى گرتووخانه‌كان كرد ، ئه‌مجار چۆكى بۆ خه‌ڵك دادا و له‌رێگه‌ى پارانه‌وه و به‌لێنى به سزا گه‌یاندنى تاوانباران و ...هتد له هه‌وڵى دامراكاندنهوهى رقى پیرۆزى خه‌ڵكدا بوو. له‌ماوه‌ى ئه‌و یه‌ك مانگه به ده‌یان كه‌س شه‌هید بوون و ژماره‌یێكى به‌رچاویش بریندار كران و خه‌ڵكێكى زۆریش ده‌سته‌به‌سه‌ر كران به جۆرێك كه تا ئه‌و یه‌ك دوو ساڵه‌ى رابردوو پیراگهیشتن به په‌روه‌نده‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌ر ناره‌زایه‌تیه‌كانى هاوینى ٨٤ گیرابوون كۆتایی پێنه‌هاتبوو و ئێستاش كه‌سانێك به‌و هۆیه‌وه له زیندانهكانى رژیم دان.
ئه‌و هاوده‌نگى و هاوههڵوێستیهى خه‌ڵكى كوردستان بێ وێنه بوو. خه‌ڵكى كوردستان جارێكى تر زۆر به یه‌كگرتوویی سه‌لماندیان كه ئه‌و رژیمه‌یان ناوێ و له‌به‌رانبه‌ر كوشتنى رۆڵه‌كانیان بێ ده‌نگ نابن و خاوندارهتیان لێده‌كه‌ن. رژیم له‌و یه‌ك مانگه دا سه‌خترین رۆژه‌كانى دهسهلاتداریهتیهكهى تێپه‌راند و ترسی به‌رده‌وامى و په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه بۆ باقى شاره‌كانى ئێران و ههلایسانى شۆرِشێكى به‌ربلاو خه‌مى گه‌وره‌ى ده‌سه‌لات بوو. هه‌ر چه‌ند به داخه‌وه كوردستان به ته‌نیا مایه‌وه و ته‌نانه‌ت وه‌ك هاوسۆزیش به ده‌گمه‌ن له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانى تر‌ى ئێران كرده‌وه و لێدوان درا.
راپه‌رینه پرِشكۆكهى هاوینى ٨٤ ئه‌زموونێكى گرانبه‌هاى له ده‌فته‌رى شۆرِشى رزگاریخوانهى گه‌لى كورد له كوردستانى ئێران تۆمار كرد و له وێنه‌ى ئه‌و یه‌كگرتوویه له كاتى له‌سیداره‌دانى ٤ لاوى تێكۆشه‌رى كورد له كوردستان ره‌نگى دایه‌وه و بینمیمان كه ئیتر وه‌ك نه‌ریتیك خه‌ڵكى كوردستان له ده‌سه‌لاتى قه‌بووڵ ناكه‌ن كه رۆڵه‌كانیان به بێ هۆ و بێ به‌زییانه له‌ناو ببا و له‌سێداره‌یان بدا و ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ێكى له‌م چه‌شنه به‌رێوه ببا بێ گومان نرخه‌كه‌ى زۆر گران ده‌بێ و خه‌ڵكى ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تى به‌ربلاو به‌رێوه ده‌بن و ریزه‌كانى خۆیان یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن و ئه‌زموونى زیاتر وه‌ده‌ست دێنن و هه‌ستى نه‌ته‌وه‌ییان تێدا به‌رز ده‌بێته‌وه.
جێگه‌ى خۆیه‌تى له ساڵیادى ئه‌و راپه‌رینه مه‌زنه‌ى كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستان سلاو بنێرین بۆ سه‌رجه‌م قوربانیان و شه‌هیدانى ئه‌و راپه‌رینه و شه‌هید شوانه‌ى سه‌ید قادر ،چه‌خماخه‌ى سه‌رهه‌ڵدانه‌كان و شانازى به خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ین كه سه‌ره‌راى هه‌موو نه‌هامه‌تى و سهختیێك كه به هۆى ئه‌و ده‌سه‌لاته‌وه ده‌بێ تووشى بن هه‌رگیز بی ده‌ربه‌ست نین له راست گه‌له‌كه‌یان و به یه‌كگرتووی و هاوده‌نگیه‌وه به‌ره‌ورووى بكوژان و جینایهتكارانى رژیمى ئاخوندى ده‌بنه‌وه.