دوو چالاكى كورد له مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كران
دوو شارۆمه‌ندى مه‌ریوانى له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له‌م شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كران، سۆران دانیشوه‌ر چالاكى مه‌ده‌ن

ى له مه‌ریوان له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان رایگه‌یاند كه ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه ١٧ى جۆزه‌ردان، عۆبه‌ید زارعى چالاكى پێشووى خوێندكارى و عه‌لى تاسه به‌رێوه‌به‌رى كافى نێت رۆژ له شارى مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ى زیندان كران.
ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانى مه‌ریوان و پارێزگاى كرماشان
دارستانه‌كانی نزیك ئاوایی "حه‌سه‌ن ئاوا" هه‌ڵكه‌وتوو له نیوان جاده‌ی سه‌قز ـ مه‌ریوان ئاگری تێبه‌ر بوو. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ئه‌و دارستانانه هه‌موو ساڵێك بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی دیار بێ ئاگری تێبه‌ر ده‌بێ و ئه‌مساڵیش له‌و دیارده‌یه بێبه‌ری نه‌بووه. به وته‌ی شایه‌تحاڵان پانتایی ئاگره‌كه به راده‌یه‌ك بووه كه له‌لای رۆژهه‌ڵاتی شاری م

هریوانهوه ئاگره‌كه دیاره و ته‌مێكی ره‌ش ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داپۆشیوه. له رۆژانی رابردوودا له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه سه‌یرانگای "مه‌لا قوبی"ی مه‌ریوان، هه‌ڵكه‌وتوو له نێوان گونده‌كانی "به‌یه‌ڵه و به‌رقه‌ڵا"ش ئاگری تێبه‌ر دراوه و خه‌سار و زه‌ره‌رێكی زۆری سروشتی و ژینگه‌یی به‌و ناوچه‌یه گه‌یشتووه. له لایێكى دیكه‌وه له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی رابردوودا له شاره‌كانی مه‌ریوان، پاوه و سه‌لاسی باوه‌جانی چه‌ندین حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه روویان داوه و زیانێكی زۆریان به سروشتی كوردستان گه‌یاندووه. ساڵی ١٣٩٠ رێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له لێرِهوار و دارستانه‌كانی پارێزگای كرماشان نزیك به ١١٤ حاڵه‌ت بووه كه ٦/١١٦٨ هێكتار دارستان سووتاون و له ماوه‌ی سێ مانگی رابردووش‌دا نزیك به حاڵه‌ت ئاگركه‌وتنه‌وه له‌و پارێزگایه رووی داوه.
ههرِهشه، لێدان و كوتان پشكی كۆڵبه‌رانی هه‌ناسه ماندوو
فشارى

هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران بۆ سه‌ر كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی كورد زیادی كردووه و له‌و پێوه‌ندییه‌دا كۆڵبه‌رانی ناوچه‌ی تهرگهوهرِ له‌و ههرِهشانه بێبه‌ری نه‌بوون. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی سه‌ر به رژیمى ئاخوندى كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی ناوچه‌ی تهرگهوهرِی "ورمێ"یان داوه‌ته به‌ر لێدان و كوتان و ههرِهشهی كوشتن‌یان لێ كردوون. یه‌كێك له كۆڵبه‌ران به‌و ههواڵنێریهى راگه‌یاندووه، له‌لایه‌ن بنكه‌یه‌كی ئینتزامیی سه‌رسنووره‌وه پێیان راگه‌یاندوون ئه‌گه‌ر بێت و نزیكی سنوور بكه‌ونه‌وه دهتانكووژین. به‌پێی ئاماری تۆمار كرا‌و له ناوه‌ندی ئاماری ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا ته‌نیا له ماوه‌ی ٥٠ رۆژی رابردوودا ١٤ كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌كانی رژیمى ئێران كوژراو و بریندار بوون.
كۆبوونه‌وه‌ی نارِهزایهتیی ١٠٠ ئه‌ندامی "تهعاوهنیی مسكن"ی كارگه‌ی نه‌ساجی له سنه
ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی بهرِێوهبهریی تهعاوهنیی كرێكارانی "نه‌ساجیی كوردستان" رایگه‌یاندووه، ١٠٠ ئه‌ندامی ئه‌و تهعاوهنیه له نارِزایهتی به نه‌دانی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی خانوو ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئیعترازی. جه‌بار خوداموراد

ی به هه‌والده‌ریی كاری ئێران (ئیلنا)ی وتووه: "ئیداره‌ی خانوبهر و شارسازیی پارێزگای كوردستان به پشت گوێ خستنی داخوازیی ئه‌ندامانی "تهعاوهنیی مه‌سكه‌نی كرێكارانی نه‌ساجی" مۆڵه‌تی یاسایی كردنه‌وه‌ی خانوبهریان پێنادات و ئه‌مه له حاڵێك دایه كه ماوه‌ی ١١ ساڵه زه‌وی بۆ كردنه‌وه‌ی خانووی كرێكاران دابین كراوه". خودامورادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له كۆی ٣٠٠ ئه‌ندامی تهعاوهنیی مه‌سكه‌نی كرێكارانی كارگه‌ی نه‌ساجیی سنه، ١٠٠ كرێكاریان له نارِهزایهتیی به‌م مه‌سه‌له‌یه ئهمرِۆ دووشه‌ممه له‌به‌رده‌م ئیداری گشتیی خانوبه‌ره و شارسازیی پارێزگای كوردستان له سنه كۆبوونه‌ویه‌كی ئیعترازیان رێك خست. جه‌بار خودامورادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ئێستا ٢٢ ته‌عاونیی دیكه‌ی كه‌رته‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خانوبه‌ره و شارسازی ده‌رگیرن و ئه‌و ناوه‌نده‌ش له دانی مۆڵه‌تی یاسایی بۆ كردنه‌وه‌ی خانووی كرێكاری خۆی ده‌بوێرێ و سه‌دان كه‌سیش به‌م بۆنه‌وه تووشی گیروگرفت بوون.
بارینى خۆڵ، ئیلامى گرته‌وه
به پێ

ى هه‌واڵى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، سكرتیرى كه‌ش ناسى پارێزگاى ئیلام رایگه‌یاند كه بارینى خۆڵ له رۆژى رابردوو پارێزگاى ئیلامى گرتووه‌ته‌وه. ناوبراو وتى كه ئه‌م خۆڵ بارینه به هۆى گێژهلۆكهى وه‌لاتى عیراقه كه هاتوه‌ته ناوچه سنورییه‌كانى رۆژئاواى ئێران . ناوبراو هه‌روه‌ها زیادى كرد هاتنه ده‌ره‌وه له‌م كه‌ش و هه‌وایه‌دا زۆر خراپه و ته‌واوى خه‌ڵك تووشى نه‌خۆشى جۆراوجۆر ده‌كات.
١٥٨ هه‌زار ها
وسهرگیرى و ٢٣ هه‌زار جیابوونه‌وه له ماوه‌ى ٦٠ رۆژدا رێكخراوى سهبتى ئه‌حوالى ولات رایگه‌یاند كه ١٥٨ ههزارو٦٣٣ حاله‌تى پیكهێنانى ژیانى هاوسه‌رى له ٢ مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا تۆمار كراوه كه ١١١ هه‌زارو ٤٥٨ حاڵه‌تى له شاره‌كان و ٤٧ هه‌زارو ١٧٥ حاڵه‌تى له دێهاته‌كان تۆمار كراوه. هه‌ر له‌و ماوه‌دا ٢٢ هه‌زارو ٦٢٨ حاڵه‌تى جیابوونه‌وه تۆمار كراوه كه زۆرترین رێژه‌ى له شاره‌كان به ١٩ هه‌زارو ٢٦ حاله‌ت و له دێهاته‌كان ٣ هه‌زارو ٦٠٢ حاڵه‌ت تۆمار كراوه.
هه‌وڵه‌كانى رژیم بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نوورى مالیكى
په‌رله‌مانتارێكی عیراقییه، رایگه‌یاند كه ئێران فشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر موقته‌دا سه‌در بۆ ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه له داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالكی. حه‌مزه گهرتانی، په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی عیراقییه، له لێدوانێكیدا

بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند:"له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه فشارێكی زۆر ده‌خرێـه سه‌ر موقته‌دا سه‌در بۆ ئه‌وه‌ی له داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالكی، پاشگه‌ز ببێته‌وه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئیئتیلافی عیراقییه، ئهوهشیخستهرِوو كه، هاوپه‌یمانی نیشتمانی هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه به تۆمه‌تباركردنی سه‌درییه‌كان به له‌تكردنی یهكرِیزی شیعه‌كان، وتیشی:"ئه‌و وه‌فده ئێرانییه‌ی پێش ماوه‌یه‌ك نێوانگیری كرد له نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی‌و ره‌وتی سه‌در توانی سه‌ر بكهوێتو بۆچوونی سه‌درییه‌كان له به‌رامبه‌ر پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالكی، بگۆرِێت". حه‌مزه گهرتانی، برِوایوایه كه جگه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالكی، هیچ رێگایه‌كی دیكه له‌به‌رده‌م لایه‌نه نه‌یاره‌كانی مالكی نه‌ماوه‌ته‌وه، وتیشی:"له ئێستادا پێنج دۆسێهمان ئاماده‌كردووه بۆ لێپرسینه‌وه‌ی مالكی، كه سه‌ره‌كیترینیان بریتییه له پێشێلكردنی ده‌ستوورو خراپی باری ئه‌منی، ئه‌مه جگه له دۆسێیه‌ی گه‌نده‌ڵی".
حۆكمى ئێعدام بۆ پێنج كه‌سیتر له چالاكانى عه‌رب زمان
به پێى ر

اپۆرتى چالاكانى مافى مرۆڤ له ئێران پێنج كه‌س له چالاكانى بوارى مه‌ده‌نى له شارى رامشیر به ناوه‌كانى مه‌حه‌مه‌د عه‌لى عموورى به‌رێوه‌به‌رى بلاوكراوهى خوێندكارى ئهلتۆراس له زانكۆى سه‌نعه‌تى ئیسفه‌هان، هاشم شه‌عبانى، هادى راشدى و برایانى مۆختار و جابر ئالبۆشكه به تۆمه‌تى هه‌وڵدان دژبه ئه‌منیه‌تى ولات و دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خودا به ئێعدام مه‌حكوم كردووه، كهسێكیتریش به ناوى عه‌بدۆلره‌حمان عهساكره به ٢٠ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه.
دڵهرِاوكێى زۆرى رژێم سه‌باره‌ت به لابردن یان دوورخستنه‌وه‌ى زۆره‌ملێى به‌شارئه‌سه‌د
جێگرى

كاروبارى عه‌ره‌بى ئافریقایى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گهلالهى هێندێك له ولاتان بۆ لابردن یان دوورخستنه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌دى به شكست خواردوو ناو برد. حسین ئه‌میر عهبدۆلاهیان به ئاماژه به‌وه‌یكه سوریه جیاوازه له لیبی و جێبه‌جێ كردنى هه‌ر چه‌شنه رێكارێكى غه‌یره سیاسى ده‌بێته هۆى كاره‌سات له ناوچه‌كه، رایگه‌یاند ده‌بێت كات بدرێ به به‌شارئه‌سه‌د بۆ به‌رێوه‌بردنى ریفۆرم له سوریا. ناوبراو هه‌روه‌ها هه‌ر چه‌شنه هێرشێكى نیزامى بۆ سه‌ر سوریاى به كارێكى گه‌مژانه و كاره‌ساتبار زانى.
ژنانى بێ حیجاب ١٠ رۆژ تا ٢ مانگ زیندان ده‌كرێن
جێگرى دادستانى گشتى و شۆرشى ئه‌هواز رایگه‌یاند، به پێى قانوون بێ حیجابى تاوانه و له‌گه‌ڵ كه‌سانى تاوانبار به پێى

قانوون هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كرێ، وهلیۆلا فه‌تاحى وتى كه ژنانى بێ حیجاب ئه‌گه‌ر له شه‌قامه‌كان یان شوێنه گشتیه‌كان ده‌ركه‌ون بۆ ماوه‌ى ١٠ رۆژ تا دوو مانگ زیندان و ٥٠ تا ٥٠٠ هه‌زار ریاڵ سزاى نه‌قدى ده‌كرێن.