له خوێنى شه‌هیدانى كورد و كوردستان ده‌ستى پێكرد. پاشان به‌رێز كاك بابه‌شێخى حوسێنى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات له سه‌ر ژیان و خه‌باتى چه‌ندین ساڵه‌ى مامۆستاى نه‌مر قسه ى كرد. به‌رێزان له قسه‌كانى دا ووتى:ماموَستا, ته‌واوى ته‌مه‌نى ژیانى خۆى له خزمه‌ت كوردستان دابوو و هه‌ر له لاویه‌تى و ئه‌و كاته‌ى سویندى ئه‌ندام بوونى له كۆمه‌ڵه‌ى ژ كاف،ى خوارد، تا دوایین ساتى ژیانى پاك و راستگۆ و دلسۆز و شۆرشگێر و خاوه‌ن ئیمان به رێبازى ئازادی مایه‌وه. هه‌رگیز سه‌رى بۆ زاڵم و سته‌مگه‌ر نه‌وى نه‌كرد.
رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینى له به‌رانبه‌ر رژێمى په‌هله‌وى, له‌و كاتانه‌ى ئه‌و رژێمه به شێوهێكى زۆر درندانه ئازادیخوازانى ده‌چه‌وسانه‌وه، هه‌روه‌ها رێبه‌رایه‌تى كردنى به‌شێك له جولانه‌وه‌ى مافخوازى گه‌لى كوردستانى ئێران له به‌رانبه‌ر رژێمى خومه‌ینى و هێزه به كرێگیراو داگیركه‌ره‌كانى و مل نه‌دان بۆ هیچ جۆره داواییكى رژێمى به‌عسى عێراق و هه‌روه‌ها یارمه‌تى هه‌مه‌لایه‌ن و هه‌مه جۆره‌ى به خه‌ڵكى كوردستانى عێراق به تێكرا و هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستانى عێراق به تایبه‌ت, سه‌ره‌راى درندهیى رژێمى به‌عس و مه‌ترسى زۆر له سه‌ر ژیان و گیانى خۆدى مامۆستا و ئه‌ندامانى سازمانى خه‌بات.كه ئه‌و هه‌لوێست و كرده‌وه شۆرشگێرانه‌ى سازمانى خه‌بات و مامۆستاى نه‌مر له به‌رانبه‌ر رژێمى عێراق ده بوونه هوَى ئه وه كه زۆر جار سازمانى خه‌بات بكه‌وێته ژێر فشارى حكومه‌تى ئه‌و كاتى عێراق و ته‌نانه‌ت رێگاى هاتووچۆ كردن له پێشمه‌رگه كانى ده‌گیرا و ئه‌ندامانى زیندانى و شكه‌نجه ده‌كران.
به‌رێز كاك بابه‌شێخى له درێژه‌ى قسه‌كانى دا ووتى: ژیانى مامۆستا سه‌ید جه‌لال حوسه‌ینى پرِن له‌ده‌رسى شۆرِشگێرِى و مقاومه‌ت پاك و دڵسۆزانه كه جێگه‌ى خۆیه‌تى نه ته‌نها بۆ ئه‌ندامانى سازمانى خه‌بات به‌ڵكو بۆ ئازادى خوازان و باوهرِانى دیكه‌ش ببێته نموونه و ده‌رسى لێ وه‌رگیرێت .
له‌پاش ووته‌كانى به‌رێز كاك بابه‌شێخى حوسه‌ینى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى كوردستان په‌یامى هاوبه‌شى كومیته‌ى ئافره‌تان و ناوه‌ندى لاوان و خوێندكارانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له لایه‌ن خاتوو شیلان محه‌ممه‌دى ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى سازمان پێش كه‌ش كرا.
له‌پاش ئه‌و برَگهى به‌رنامه‌كان ، به‌رێز مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌ن زاده كه‌سایه‌تى سیاسى دیارى كوردستان به بۆنه‌ى كۆچى دوایی مامۆستاى خهباتكارمان چه‌ند ووتهیێكى پێش كه‌ش كرد. به‌رێز مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌ن زاده له ووته‌كانى دا ئاماژه‌ى به هه‌ستى به‌رزى نه‌ته‌وه‌یی مامۆستا سه‌یید جه‌لال كرد و ووتى مامۆستا سه‌یید جه‌لال وێراى مامۆستا شێخ عیزه‌دین هه‌ر له ده‌ورانى كۆماره‌وه كوردایه‌تى و كارى سیاسیان ده‌سپێكرد و له‌دواى ئه‌و كاته‌ش پشتیوانى خه‌باتكاران بوون و من یه‌كێك له‌و كه‌سانه بووم كه له خزمه‌ت هه‌ر دوو مامۆستاى ئازیز قوتابی بوومه و ئه‌گه‌ر چى ئه‌ندامى حیزب نه‌بوون ده‌یانزانى من كارى سیاسی ده‌كه‌م پشت و په‌نام بوون و پشتیوانیان لێده‌كردم. مامۆستا له‌درێژه‌ى قسه‌كانى دا ووتى: مامۆستا سه‌یید جه‌لال یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه له سه‌رده‌مى شۆرِشى گه‌لانى ئێران له ناوچه‌كه‌ى خۆى و ده‌وربه‌رى راپه‌رى و رێبه‌رایه‌تى جه‌ماوه‌رى راپهریوى كرد.ئه‌وه یه‌كێك له سه‌روه‌رییه‌كانى بوو. سه‌روه‌رییه‌كى گه‌وره‌تر ئه‌وه بوو كه له دواى رژیمى شا كه رژیمێك به‌ناوى دینه‌وه هاته سه‌ر كار، عه‌با و عه‌مامه‌ى ئاخوندان نه‌یتوانى چاوى مامۆستا له دیتى حه‌قیقت به لارێ‌دا ببا و مامۆستا سه‌یید جه‌لال یه‌كێك له‌و مامۆستا ئایینیانه‌ى كوردستان بوو كه له‌دژى زوڵم و ناعهداڵهتیهكانى رژیمى ئاخوندى وێستایه‌وه و درێژه‌ى به خه‌باتى دا. مامۆستا سه‌یید جه‌لال خه‌باتكارێكى بێ وێنه و شاعیر و ئه‌ده‌بێكى لێهاتوو بوو و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه دا ئاماژه‌ى به چه‌ند شیعرى مامۆستا كرد و بۆ ئاماده‌بووانى خوێنده‌وه.....,.
به رێز شه ماڵ پیران به نوێنه رایه تى پارتى ئازادى كوردستان په یامێكى به و بوَنه وه پێش كه ش كرد‌و له سه ر ژیان وتێكوَشانى ماموَستاى خه‌باتكار قسه ى كرد.
له‌درێژه‌ى به‌رنامه‌كاندا په‌خشانێك له لایه‌ن كاك كامیل نورانى فه رد له سه ر ماموَستا ى نه مر پێش كه ش كرا.
به رێز عه لى زیره ك په یامى یه كییتى شوَرِشگێرانى خوینده وه و له به شێك له په یامى یه كیتى شورشگێران باس له شوَرشگێرى ماموستا سه‌یه‌د جه‌لال كرا و به یه‌كێك له‌و رێبه‌ره ده‌گمه‌نانه زانرا كه خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى له‌ریزى پێشه‌وه‌ى قوربانیدان بوون له پێناو رزگارى خاك و خه‌ڵكدا.
له درێژه ى رێوره سمه كه داپه یامى رێكخراوه كوردستانیه‌كانى به‌شدارى رێوهرسمهكه خوێندرایه‌وه كه بریتى بوون له :
كۆمه‌ڵه‌ى شۆرِشگێرى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان
حیزبی دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران
حیزبی دیمو‌كراتى كوردستانى
كۆنسهى به‌رێوه‌به‌رى كۆما جڤاكێن كوردستان KCK
حیزبی وه‌حده‌ى دیمو‌كراتى كورد له سوریا (مه‌حموود محه‌ممه‌د ئه‌بوو سابیر)
پارتى دیمو‌كراتى كورد له سوریا (الپارتى) بێهجه‌ت به‌شیر
پارتى ئازادى كورد له سوریا عه‌بدولكه‌ریم عه‌لى میرانى
پارتى دیمو‌كراتى كورد سوریا فه‌یسه‌ڵ ئیسماعیل
پارتى یه‌كێتى كوردستانى ـ سوریا (كاوه خه‌لیل)
حیزبی شیوعى كوردستان مه‌كته‌بی پێوه‌ندییه‌كان
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان رێكخستنى ٣ى هه‌ولێر كومیته‌ى ٢٥ى رێكخستنى رزگارى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ناوچه‌ى رزگارى
یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان ناوچه‌ى رزگارى
یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان ناوه‌ندى لاوانى رزگارى.