برایانى عه‌لایی خه‌لاتى جیهانى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ ئیدزیان پێبه‌خشرا
خه‌لات

ى جیهانى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ ئیدز رۆژى یه‌كشه‌ممه ٢٢ى ژوئیه له واشنگتۆن له لایه‌ن شارۆن ئستۆن هۆنه‌رمه‌ندى ناسراوى هالیوود درا به برایانى عهلایى. به پێى هه‌واڵى رادیو ئالمان بۆنیادى لێكۆلهرهوهى ئیدز، خه‌لاتى ئلیزابت تایلۆر تایبه‌ت به دژایه‌تى به‌م نه‌خۆشیه‌ى به ئارِهش و كامیار عهلایى دو دكتۆرى كوردى خه‌ڵكى كرماشانى ئێران پێشكه‌ش كرد. برایانى عهلایى له ئێران به تۆمه‌تى رووخانى نه‌رم به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكوم كراون. دكتۆر ئارشى عهلایى مۆتهخهسسى ئیدز و ئیعتیاد و یه‌كێكه له بۆنیاتنهرانى كلینیكى سێ گۆشه بۆ چاره‌سه‌رى ئیدز و ئیعتیاد و هیپاتیت له ئێران.
٦٧ ساڵ زیندان بۆ ٢٠ شارۆمه‌ندى مه‌هابادى
به پێى ه

هواڵى هه‌واڵده‌رى موكریان، ٢٠ شارۆمه‌ندى كورد خه‌ڵكى شارى مه‌هاباد كه پاییز‌ى رابردوو به تۆمه‌تى ئه‌منیه‌تى له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شارى مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانى كرابوون له لایه‌ن دادگاى شۆرشى مه‌هاباده‌وه به ٦٧ ساڵ زیندان مه‌حكوم كران.
كهبوودو
هند: رۆژى سێشهمه مانگرتنه‌كه‌م ده‌شكێنم ئه‌مرۆ دوشه‌ممه ٢ ى گه‌لاوێژ له سه‌ره‌تاى دووهه‌مین مانگى مانگرتنى مه‌حه‌مه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند به بنه‌ماڵه‌كه‌ى راگه‌یاند كه رۆژى سێشه‌ممه به داواكارى ته‌واوى ویژدانه وه‌خه‌به‌ر هاتووه‌كان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو خوازیارى شكاندنى مانگرتنه‌كه‌م بوون به مانگرتنى خۆم كۆتایى دێنم. كه‌بوودوه‌ند هه‌روه‌ها سپاس و پێزانینى خۆى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌م ماوه‌دا پشتیوان و خه‌مخۆرى بوون راگه‌یاند.
هاووڵاتییه‌كی كورد به دسترِێژی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌ت له ئاگردا سووتا
رۆژی رابردوو هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی، پاش دهسترِێژی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر ماشینه‌كه‌ی

، له ئاگردا سووتا و گیانی له‌ده‌ست دا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١ی مانگی گه‌لاوێژ هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی "سابیر خوون سیاوه‌شان" خه‌ڵكی شه‌هره‌كی تازئاوای سه‌لاسی باوه‌جانی له حاڵێكدا به ماشینی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نیه‌وه له حاڵی حهرهكهتدا بووه له نزیك گوندێكی ناوچه‌ی "شێخ سه‌ڵه" كه‌وتۆته به‌ر دهسترِێژی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌ت و له‌ناو گرِی ئاگردا گیانی له‌ده‌ست داوه. ئه‌و هاووڵاتییه كورده به ماشینی سایپا سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بووه كه كه‌وتۆته به‌ر هێرشی هێزه نیزامییه‌كانی حكومه‌تی ئێران. شایه‌تحاڵان به هه‌واڵنێری كوردپایان راگه‌یاندووه ئه‌و هاووڵاتییه كورده به ماشینكهی و سه‌دان لیتر نه‌وته‌وه له ئاگردا سووتاوه. سابیر خوون سیاوه‌شان خێزانداره و سێ منداڵی هه‌یه و له‌و رێگایه‌وه بژیوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی دابین كردووه.
كرێكارانی به‌نداوی خاكیی "زێویه"ی كامیاران ٤ مانگه مووچه‌یان پێنه‌دراوه
نزیك به ١٠٠ كرێكاری به‌نداوی خاكیی "زێویه" له كامیاران ماوه‌ی ٤ مانگه له‌لایه‌ن لێپرسراوانه‌وه مووچه‌یان پێنه‌دراوه. به‌پێی هه‌واڵی "كۆمیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی دامه‌زراوه كرێكارییه‌كان" نزیك به ١٠٠ كرێكاری به‌نداوی خاكیی زێویه له

نزیك كامیاران ماوه‌ی ٤ مانگه مووچه‌یان پێنه‌دراوه. به‌نداوی خاكیی زێویه له ٢٠ كیلۆمیتریی باكووری رۆژئاوای كامیاران هه‌ڵكه‌وتووه و له ساڵی ١٣٨٤ه‌وه ئه‌و پرِۆژهیه به به‌ڵێنده‌ریی "شیركه‌تی جیهادی نه‌سر" ده‌ستی پێكردووه. به وته‌ی چالاكانی كرێكاری و ماڵپهرِی رێكخراوه كرێكارییه‌كان ره‌وشی ژیان و مووچه‌ی كرێكارانی كورد له‌و به‌نداوانه له دۆخێكی خراپ دایه و شه‌پۆلی له‌كار ده‌ركردنیان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێكردووه. له ماوه‌ی ٤ مانگی رابردوودا ته‌نیا له دوو به‌نداوی ژاوه له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه و به‌نداوی "داریان" له ده‌ورووبه‌ری پاوه ٢٨٠ كرێكاری كورد له‌سه‌ر كار ده‌كراون.
نه‌وتى ئێران له به‌رانبه‌ر گه‌نم، برنج، چا و شه‌كر
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى مێهر، رژێمى ئێران له سێ مانگى رابردوو وه‌رگرتنى گه‌نم، برنج، چا و شه‌كر، رۆن، كاغه‌ز و ه

ێندێك كه‌ل و په‌لى سه‌نعه‌تى له به‌رانبه‌ر فرۆشى نه‌وت خستوه‌ته ناو سیاسه‌تى خۆیه‌وه. به پێى ئه‌م هه‌واڵه ئێران له‌گه‌ڵ پاكستان رێكه‌وتووه كه به وه‌رگرتنى یه‌ك میلیۆن ته‌ن گه‌نم كوودى ئۆرهى پیترۆشیمى به‌م ولاته بدات. مه‌حه‌مه‌د حسین په‌یوه‌ندى به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجوومه‌نى سه‌نعه‌تى پێترۆشیمى وتى كه ئه‌م رێكه‌وتنه به هۆى كێشه‌ى ئابلۆقهكان له نێوان ئێران و پاكستان واژۆ كراوه. رۆژى هه‌ینى ٣٠ ى پووشپه‌ر یه‌كه‌مین بارى ئاردى ئاوه‌رده كرا‌و له ولاتى هێند له به‌رانبه‌ر فرۆشى نه‌وت به‌م ولاته هاتوه‌ته بازاره‌كانى ئێران. چاوه‌روان ده‌كرێ به‌رپرسانى ئێرانى بێجگه له‌چین ئالوگۆرى نه‌وت له به‌رانبه‌ر ئارد و گه‌نم له‌گه‌ل هێند ئه‌نجام بده‌ن.
قه‌یرانى گرانبوونى نرخى مریشك له ئێران
له ئێران پر

سی گرانبونی مریشك، بوه‌ته پرسێكی گشتی، ئه‌وه‌ش مانای كه‌مبونه‌وه‌ی توانای كرِینی زۆربه‌ی ئێرانییه‌كانه. ئاژانسی (رۆیته‌رز) بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی پۆلیسی نیشتمانی به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی وتوه، كه وێنه‌ی كه‌سانێك له‌كاتی خواردنی مریشكدا بڵاونه‌كه‌نه‌وه، چونكه ره‌نگه كۆمه‌ڵێك گرژی كۆمه‌ڵایه‌تی لێبكه‌وێته‌وه، كه چاوهرِواننهكراو بێت. به‌هۆی نه‌بونی پلان و سزا داراییه‌كانی وڵاتانی خۆرئاواوه بۆ سه‌ر ئێران، نرخی شمه‌ك به‌گشتی به‌رزبوه‌ته‌وه، نرخی كیلۆیه‌ك مریشك گه‌یشتوه‌ته ٦٥ هه‌زار ریاڵ (زیاتر له ٥ دۆلار)، كه سێ هێنده‌ی نرخی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ره، ئه‌وه‌ش واده‌كات زۆر كه‌س نه‌توانن بیخۆن له وڵاتێكدا كه داهاتی تاك له ٢٠٠٩دا چوار هه‌زار و ٥٢٠ دۆلار بوه، له ئێستاشدا داهاتی مانگانه‌یان ٣٧٧ دۆلاره.
ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئێران بۆ عێراق رابگرێت
له زار

ی چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیه‌وه، له ژماره‌ی ئهمرِۆیدا رۆژنامه‌ی (ۆڵ ستریت جۆرناڵ) ئاشكرایكردوه، كه واشنتن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه رێ بگرێت له كۆمه‌كیكردنی رژێمی ئه‌سه‌دو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌یه‌وێت عێراق رێ له‌و فرِۆكه ئێرانییانه بگرێت كه به‌ره‌و سوریا دهرِۆن. ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییانه وتویانه، كه گومان ده‌كرێت ئه‌و فرِۆكانهی له ئێرانه‌وه دێنه عێراقه‌وه‌و دواتر به‌ره‌و سوریا دهرِۆن، چه‌ك و شمه‌كیان تێدابێت بۆ رژێمی ئه‌سه‌د. باسیان له‌وه‌شكردوه، كه واشنتن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی میسریشدا قسه بكات بۆ رێگرتن له‌و كه‌شتیانه‌ی له نۆكه‌ندی سوێسه‌وه دهرِۆن و گومانیان لێده‌كرێت چه‌ك و نه‌وت بۆ رژێمی سوریا بگوازنه‌وه.
هه‌ره‌شه‌ى رژێمى سوریا بۆ به‌كارهێنانى چه‌كى شیمیایى
به پێى رایۆرت

ى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له ده‌مشق، سوریه ئه‌مرۆ هه‌ره‌شه‌ى كرد كه له كاتى پێویست له چه‌كى شیمیایى كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره كه رژێمى سوریه به راشكاوانه ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى چه‌كى شیمیایى راده‌گه‌ینێت. پێشتریش باڵوێزى سوریه له عێراق كه رۆیشتبووه نێو ریزى نه‌یاره‌كانى به‌شارئه‌سه‌د رایگه‌یاندبوو كه به‌شارئه‌سه‌د جینایهتكارێكى ته‌واو عه‌یاره و وه‌ك گۆرگێكى بریندار وایه كه ئه‌گه‌ر بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه له چه‌كى شیمیایى كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.
نزیك به سه‌د كۆژراو له ته‌قینه‌وه‌كانى عێراق: نه‌خشى رژێمى ئێران
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له به‌غدا، سه‌رچاوه عێراقیه‌كان ده‌لێن له ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌مرۆى عێراق ٩١ كه‌س كۆژراون و ١٦٠ كه‌سیش بریندار بوونه. هێندێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌لێن له‌دواى ته‌قینه‌وه‌كانى رۆژى چوارشه‌ممه و هێرشى به‌ربلاوى ئه‌رته‌شى ئازادى سوریه و ئه‌گه‌رى زۆرى رووخانى رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د، رژێمه‌كانى تاران و ده‌میشق هه‌وڵ ئه‌ده‌ن راى گشتى به لاى عێراقه‌وه رابكێشن. ئه‌مرۆ عه‌لى لاریجانى هه‌ره‌شه‌ى كرد كه ئه‌گه‌ر بارودۆخى سوریه له‌مه خرابتر ببێت ناوچه‌كه ئاور تێبه‌ر ئه‌ده‌ین. ده‌وترێ باڵوێزى سوریه له عێراق كه له به‌شار ئه‌سه‌د جیا بووه‌ته‌وه له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه عه‌ره‌بیه‌كان رایگه‌یاندووه كه رژێمه‌كانى تاران و ده‌مێشق ده‌ستیان هه‌یه له ته‌قینه‌وه‌كانى عێراقدا.