سه‌ره‌تایى مرۆڤه بهلهبهرچاوگرتنى راگهیهنداروى جیهانى مافى مرۆڤ و ٥٤٤٧ حاله‌تى پیشێل كردنى مافه كه به بوونى په‌یماننامه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى پێشێل كردنى سه‌ره‌تایى مافى مرۆڤ ئه‌ژمار ناكرێ. زۆربه‌ى پێشێلكارییه‌كانى مافى مرۆڤ له سیاسه‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت سه‌رچاوه ده‌گرێ و جێگه‌ى باسه كه به له‌به‌ر چاو گرتنى ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌تى ئێران ئیزنى چالاكى به لایه‌نگرانى مافى مرۆڤ نادات ئه‌م راپۆرته ته‌نیا به‌شێكى چكۆله‌یه له پێشێلكارییه سیستماتیكهكانى مافى مرڤ له ئێران كه راپۆرته‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه.
كرێكارى
له مانگى پووشپه‌رى ئه‌مساڵ ٤٥ راپۆرت لهمهرِ پێشێلكارى مافى كرێكاران له ئێران تۆمار كراوه كه زیاتر له ١١٨٠٤ حاله‌تى پێشێلكارى مافى كرێكاران له‌خۆ ده‌گرێت. به پێى ئه‌م راپۆرتانه ٣١٣٦ كرێكار به هۆى داخرانى كارخانه یان كه‌م كردنه‌وه‌ى كرێكار له‌سه‌ر كارهگهیان ده‌ركراون، ٢٣٠٥ كه‌س ٦١ مانگ حه‌قده‌ستیان پێ نه‌دراوه. ١١ كرێكار به هۆى نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى كارى گیانیان داوه و ٢٥ كه‌سیش بریندار بوون ٥٤٤٧ كریكار له سه‌ر كاره‌كه‌یان دهرِكراون، ٣٩ كارخانه یان ناوه‌ندى به‌رهه‌مهێنان داخراون. له ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا چالاكێكى كرێكارى موحاكمه و دوو چالاكى كرێكارى له لایه‌ن دادگاى شۆرشه‌وه به ١٠٨ مانگ زیندانى ته‌عزیرى و ٧ میلیون ریاڵ سزاى پووڵى مه‌حكوم كراون. به پێى ئه‌م سه‌رژمێرییه و به به‌راورد به پێشێلكردنى مافى كرێكاران له مانگى پووشپه‌رى ساڵى پێشوو ٦٨ له‌سه‌د و له چاو مانگى رابردوو ١٦ له‌سه‌د زیادى كردووه.
كه‌مینه ئائینیهكان
له مانگى رابردوو له كۆى ١٤ راپۆرتى تۆمار كرا‌و ٧٢ حاله‌تى پێشێلكارى مافى كه‌مینه ئایینیه‌كان له ئێران رووى داوه كه بریتیه له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ٢٠ كه‌س و بانگهێشتى ٢٠ كه‌سیتر بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات، ١١ كه‌س له دادگا مه‌حاكمه كراون و كه‌سێكى به‌هاییش له چالاكى ئابوورى قه‌ده‌غه كراوه. هه‌روه‌ها ٨ كه‌س له كه‌مینه ئایینیه‌كان له لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زایى رژێمه‌وه به ٣٢٧ مانگ زیندانى ته‌عزیرى و ٩٧ میلیون ریاڵ جه‌ریمه مه‌حكوم كراون. هه‌روه‌ها ماڵى ١٢ شارۆمه‌ند له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه پشكێنراوه. به پێى ئه‌م ئاماره پێشێلكارى مافى كه‌مینه ئایینیه‌كان له بهراورِد به مانگى پووشپه‌رى ساڵى پێشوو ٢٣ له‌سه‌د و له چاو مانگى رابردوو ٣٢ له‌سه‌د كه‌مى كردووه.
كه‌مینه قه‌ومى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
له مانگى رابردوو له كۆى ٥ راپۆرتى ترمار كرا‌و ٢٨ حاله‌تى پێشێلكارى مافى كه‌مینه قه‌ومى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ئێران روى داوه كه بریتیه له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ٢٦ شارۆمه‌ند و بانگهێشتى كهسێكیتر بۆ دادگا و لێدان و شكه‌نجه‌ى كهسێكیتر. به پێى ئه‌م ئاماره پێشێلكارى مافى كه‌مینه قه‌ومى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له به‌راورد به مانگى پووشپه‌رى ساڵى رابردوو ٤٥ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو ٢٥ له‌سه‌د كه‌مى كردووه.
ئه‌سناف و بازارى
له مانگى رابردوو له كۆى ١١ راپۆرت ٣٠٦ حاله‌ت پێشێلكارى مافى ئه‌سناف له ئێران تۆمار كراوه، داخستنى ٢٩٦ چایخانه، قاوه‌خانه و ناوه‌ندى پێشوازى، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى چالاكێكى سنفى له پێشێلكارییه‌كانى ئه‌م به‌شه بووه كه له به‌راورد به مانگى پووشپه‌رى ساڵى پێشوو ٢٧ له‌سه‌د زیادى كردووه،له چاو مانگى رابردوو ٢١ له‌سه‌د كه‌مى كردووه.
فه‌رهه‌نگى
له مانگى رابردوو له كۆى ٧ راپۆرت ٧ حاله‌ت پێشێلكارى مافى فه‌رهه‌نگیان له ئێران روى داوه، له‌م به‌شه ده‌بێت ئاماژه به پێش‌گرتن له قسه‌كردنى ٥ كه‌س و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئیجازه‌ى كه‌سیكى تریش بكه‌ین كه له به‌راورد به مانگى پووشپه‌رى ساڵى پێشوو ١٤ له‌سه‌د پێشێلكارى مافى فه‌رهه‌نگیان زیادى كردووه و له چاو مانگى رابردوو ٢٢ له‌سه‌د كه‌مى كردووه.
ژنان
له مانگى رابردوو ١ حاله‌تى پێشێلكارى مافى ژنان له ئێران تۆمار كراوه كه بریتیه له كۆشتنى نامووسى ژنێك له یه‌زد، پێشێلكارى مافى ئافره‌تان له به‌راورد به مانگى پووشپه‌رى ساڵى رابردوو ٨٠ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو ٨٠ له‌سه‌د كه‌مى كردووه.
مندالان
له مانگى رابردوو له كۆى ٥ راپۆرت، ٤٣٠٠٥ حاله‌ت پێشێلكارى مافى مندالان له ئێران روى داوه كه ده‌بێت ئاماژه به بوونى ٤٣٠٠٠ هه‌زار منداڵى خێزاندار و دوو حاله‌تى كۆشتنى مندالان له‌لایه‌ن دایك وباوكه‌وه و حاله‌تێكى ئازارى جینسى بكرێت كه له به‌راورد به مانگى پووشپه‌رى ساڵى رابردوو ١٦ له‌سه‌د زیادى كردووه و له چاو مانگى پێشوو هیچ گۆرانێكى نه‌كردووه.
ئێعدام
له مانگى رابردوو له كۆى ٢٩ راپۆرت،١٤٣حالهت سه‌پاندن و به‌رێوه بردنى حوكمى ئێعدام له زیندانه‌كان و له به‌رچاوى گشتى له ئێران روى داوه. له مانگى پووشپه‌ر ١٠٨ شارۆمه‌ند به ئێعدام مه‌حكوم كراون و ٣١ زیندانى به تۆمه‌تى مادهسركهرهكان، ته‌عدا و سیخۆرى ئێعدام كراون. ٢٨ زیندانى به راگه‌یاندنى ره‌سمى ده‌زگاى قه‌زایى ئێعدام كراون، و سێ زیندانیش به شێوه‌ى نهینى ئێعدام كراون كه ئێعدام له به‌راورد به مانگى پووشپه‌رى ساڵى رابردوو ٥٣ له‌سه‌د زیادى كردووه و له چاو مانگى پێشوو ٥ له‌سه‌د كه‌مى كردووه.
خوێندكاران
له مانگى رابردوو له كۆى ٧ راپۆرت، ٨ حاله‌ت پێشێلكارى مافى خۆێندكاران له ئێران تۆمار كراوه. به پێى ئه‌م راپۆرته ٣ خوێندكار ده‌ستبه‌سه‌ر و ٣ خوێندكار له زانكۆ ده‌ر كراون، هه‌روه‌ها دوو خوێندكار له خوێندن بێبه‌ش كراون كه پێشێلكارى مافى خوێندكاران له به‌راورد به مانگى پووشپه‌رى ساڵى رابردوو ٦٨ له‌سه‌د و له چاو مانگى پیشوو ٦٨ له‌سه‌د كه‌مى كردووه.
زیندانیان
له مانگى رابردوو له كۆى ٥١ راپۆرت، ٩٤ حاله‌ت پێشێلكارى مافى زیندانیان له ئێران تۆمار كراوه كه بریتییه له ١٢ حاله‌ت را‌گرتن له شوێنى نه‌شیاو، ٢١ حاله‌ت پێش گرتن له چاوپێكه‌وتنى زیندانیان به بنه‌ماڵه‌كه‌یان، ٢٠ حاله‌ت بێبه‌شى له پێراگهیشتنى پزیشكى، ٧ حاله‌ت گواستنه‌وه‌ى ئیجبارى بۆ شوێنى نادیار، گواستنه‌وه‌ى ٣ كه‌س بۆ ژورى تاكه‌كه‌سى، مانگرتنى ٤ زیندانى سیاسى و به‌كارهێنانى كه‌له‌بچه و پابه‌ند و فشار هێنان بۆ زیندانى ٤ حاله‌ت، پێرانه‌گه‌یشتن به داواكارى زیندانى ٢ حاله‌ت، دورخستنه‌وه‌ى زیندانیێك و ٢ حاله‌تى بێبه‌ش كردن له پارێزه‌ر كه ئه‌م پێشێلكاریانه له به‌راورد به مانگى پووشپه‌رى ساڵى رابردوو ٤٠ له‌سه‌د و له چاو مانگى پێشوو ٢ له‌سه‌د كه‌مى كردووه.
ئه‌ندیشه و به‌یان
له مانگى رابردوو له كۆى ٤١ راپۆرت، ١٨٠٠ حاله‌ت پێشێلكارى ماف له به‌شى ئه‌ندیشه و به‌یان له ئێران روى داوه. به پێى ئه‌م راپۆرته ٤٣ كه‌س له چالاكانى ئه‌م به‌شه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ٤ كه‌س بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات و دادگا بانگهێشت كراون، ١٢ كه‌سیش له دادگا لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه. لانیكه‌م ١٦٢٢ دیشى ماهواره له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه، ١٠٠ سایتى ئینترنێتى فیلتر كراوه و دوو كافى نێت داخراوه. هه‌روه‌ها ٩ كه‌س له چالاكانى ئه‌م به‌شه به ٢١٩ مانگ زیندانى ته‌عزیرى، ٦ مانگ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراو ٢١٣٠٠٠٠٠٠ جه‌ریمه و ١٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكوم كراون كه پێشێلكارى ماف له به‌شى ئه‌ندیشه و به‌یان له به‌راورد به مانگى پووشپه‌رى ساڵى رابردو ٢ له‌سه‌د زیادى كردووه و له چاو مانگى رابردوو ٨ له‌سه‌د كه‌مى كردووه.