و ناوچەیی و دۆخی كورد بە گشتی و هەروەها دۆخی كورد لە كوردستانی ئێران و بزووتنەوە رەواكەی و هەروەها بارودۆخی قەیراناویی رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی و ئەركەكانی ئێستای ئازادیخوازان و بارودۆخی سازمان و ئەرك و كارەكانی تەشكیلاتی، پێش كەش بە پلۆنوم كرا. ئهندامانى پلۆنوم لەدوای شى كردنهوهو لێدوانى گەرم,راپۆرتی سكرتێری گشتیان پەسەند كرد. پاشان پاشماوەی یەكەمین رۆژی كاری پلینۆم تەرخان كرا بۆ پێشنیار و رەخنە و تێبینیەكانی بەرپرسانی كومیتە كانی دەرەوەی سازمان و بەشێكی بەرچاو لە بەرپرسان و كادرهكانی كومیتەكانی دەرەوە كه ژمارهییكیان ئامادەبوون و ژمارهییكیان لە رێگەی ئینتەرنێت بەشداریان لە پلۆنوم دا كرد و پێشنیار و تێبینیەكانی خۆیان پێش كەش كرد. پێشنیار و تێبینیەكان لە چوارچێوەی كاركرد و هەڵسوورانی سازمان بە گشتی و هەروەها بەرنامە و كاركردی كومیتەكانی دەروە بە تایبەت بوو. سەرلەبەیانی رۆژی دووهەمی پلۆنوم تایبەت كرا بە گوێگرتن بۆ رەخنە و پێشنیارەكانی بەرپرسانی ئورگان و كادرە پێشكەوتووەكانی هەركام لە ئورگان و كومیسیۆنەكانی سازمان. باس و وتووێژی كادر و سەركردایەتی سازمان و هەروەها پێش كەش كردنی پێشنیارە بە سوودەكانی كادرە دڵسۆزەكانی سازمان بۆ چاكسازی لە بەرنامەكانی رابردوو و پێش كەوتنی تەشكیلات تا ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە٥ی گەلاوێژ درێژەی كێشا. لەدوای ئەو برگەیش كۆبوونەوەكان شەوی هەمان رۆژ بە تاوتوێ كردن و هەڵسەنگاندنی بەرنامە و راسپاردەكانی پلۆنومى سێهەمی كومیتەی ناوەندی و دیاری كردنی رێژەی وەدی هاتن و كارپێكردنی بریار و راسپاردەكانی و باس كردن لە هۆ و لەمپەرەكانی جێبەجێ نەبوونی بەشێك لە بریارەكانی درێژەی هەبوو. لەژێر رۆشنایی راپۆرتی سیاسی و تەشكیلاتی سكرتێری گشتی دەستووری كاری سەرلەبەیانی رۆژی سێهەمی پلۆنومى چوارەمی كومیتەی ناوەندی تایبەت كرا بە كار و بەرنامە و سیاسەتی داهاتووی تەشكیلات هەتا كۆتایی پلۆنومى چوارەم و دەسپێكی پلینۆمی پێنجەم.
لە جەریانی پلۆنومى چوارەم راپەرینی خەڵكی سوریا بە گشتی و خەڵكی كوردستانی سوریا بە تایبەتی بە گرینگ و چارەنووس ساز زانرا و لەو چوارچێوەیەدا ئازادكردنی چەندین شاری كوردی بە نوقتەگۆرانێك لە راپەرینی یەك ساڵ و نیوی جەماوەر لە دژی بەشار ئەسەد و وشیاری نەتەوەیی خەڵكی كورد لەو وەڵاتە لێكدرایەوە. هەر لەو پێوەندییەدا پلۆنوم گریمانەی ئەوەی كرد كە بەشار ئەسەد بە پیلان خۆراگریی ئەوتۆی نهكردوهلە شارەكانی كوردستان بهمهبهستى نانەوەی كێشە و ناكۆكی لە ریزی ئازادیخوازان و پشت تێكردنی وەڵاتی تركیا لە خەباتی خەڵكی راپەریوی سوریا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئازادكردن و كۆنترۆڵی شارە كوردییەكان بە دەست كوردانی سوریا بە خالێكی بەهێز بۆ پێشخستنی دۆزی كورد و دەستەبەر بوونی مافەكانی خەڵكی كوردستان لە داهاتوو دا وەسف كرا. لەوپێوەندییەدا پلۆنوم سیاسەتی كوشتار و قڕكردنی خەڵكی راپەریوی سوریای بەدەست هێزە جینایەتكارەكانی ئەسەد مەحكووم كرد و داوای لە نەتەوەیەكگرتووەكان كرد بە زووترین كات رێوشوێنی پێویست بۆ بەرگرتن لە ماشینی جینایەتی بەشار ئەسەد بگرنە بەر. روو بە هێز و لایەنە كوردییەكانی كوردستانی سوریا پلونوَم پێشنیازی بههێزهسیاسهكانى كوردلهسوریهكرد تابه وریایی و مامەلەی دروست لەگەڵ دۆخی ئێستا بهرهورووبن و یەكێتی ریزەكانی كوردستانی بكهنه سهردێرى بهرنامهكانیان . پلوَنوم بریاریدا سازمانی خەبات پشتیوانی بی ئەم لاو و ئەولای خەباتی خەڵكی سوریا و بەتایبەتی خەڵكی كورد و دەستبەركردنی مافی كوردەكان و وەدی هاتنی دیموكراسی و مافی هاوەلاتیان بێ. پلۆنوم دۆخی ئێستای ئێران و فشارە ئابوورییەكان بۆ سەر خەڵكی ئێران و كوردستانی هەڵسەنگاند و لەو چوارچێوەیەدا رژیمی نابەرپرسیاری ئاخوندی بە هۆی سیاسەتە بەرزەفرییە ناوكەییەكانی بە تاوانباری سەرەكی ئەو دۆخە نەشیاوە زانی و ئەو سیاسەتەی دەسەڵاتدارانی مەحكووم كرد و لەئەگەری بەردەوام بوون و قووڵبوونەوەی كێشە ئابوورییەكان تەقینەوەی رقی خەڵكی بە نزیك لێكدایەوە و هەر بۆیە ئامادەكاری بۆ هاتنە ئارای هەر دۆخێكی لەناكاو و كتوپری بە زەروری و پێویست زانی. هەرلەو چوارچێوەیەدا یەكریزی چینهجیاجیاكانى خەڵكی كوردستان بههوَییكى گرینگ بوَسهركهوتنى یهكجارى ودهستهبهركرانى مافهبنهرهتیهكان زاندرا. پلۆنوم بە لەبەرچاوگرتنی لاواز بوونی پێگەی دەسەڵاتی ئێران بە لەدەست دانی یەك لەدوای یەكی هاوپەیمانەكانی ناوچەیی خۆی تاوتوێ بۆ قەیرانی وەڵاتی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و لەو چوارچێوەیەدا پشتیوانی خۆی بۆ لابردنی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ دەربڕی. لەبەشێك لە قسەكانی
پلۆنومى چوارەم و هەڵسەنگاندنی دۆخی هێزە شۆڕشگێرەكانی كوردستانی ئێران، وێرای دەربڕینی نیگەرانی لەحاست پێوەندییە ناباشەكانی هێز و لایەنە سیاسیەكان پلۆنوم بریاری دا بەردەوام بێ لەسەر بوونى پێوهندى لە گهڵ هێز و لایەنەكان.ههر لهچوارچێوهى پێوهندى و دۆستایهتى دا پلۆنومى چوارهم بهلێن شكاندنى كوبلێر نوێنهرى نهتهوهیهكگرتووهكان و لێدوانه بێ جێكانى ناوبراوى له دژى سازمانى موجاهیدینى خهڵقى ئێران كه رێگه خۆشكهرن بۆ جینایهتێكى تر له شارى ئهشرهف مهحكووم كرد و پێداگرى لهسهر پشتیوانى و داكۆكى له مافه مهشروعهكانى دانیشتووانى شارى ئهشرهف كرد.
لەدوای قسەو و باس لەسەر چەندین تەوەری سیاسی و پەسەندكردنی چەندین بریاری سیاسی، بارودۆخی سازمانی خەبات و تشكیلات هەڵسەنگاندنی بۆ كرا. لەوبەشەی كاری پلینۆم باس لە كاركرد و چالاكی سەرجەم كومیسیۆن و ئورگانەكانی ناوخوَى كوردستان و و دەرەوەی كوردستان كرا و بەرپرسانی هەركام لە ئورگانەكان راپۆرتی كار و چالاكی و پێشنیار و تێبینیەكانیان پێش كەش بە پلۆنوم كرد. پلینۆم وێرای بەرز نرخاندی كارو هەڵسوورانی ئورگان و كومیسیۆنەكانی سازمان لەماوەی رابردوو، كەم و كورییەكان و لاوازی لەبەشی دارایی و ئابووری بە سەرچاوەی بەشێك لە كێشە و كەم و كورییەكان زانی و بریار بۆ لابردنی لەمپەرەكان لە دەستووری كاری كومیتەی ناوەندی دا مایەوە. لەدرێژەی كاری پلۆنوم چەندین ئالوگۆری بچووك لە قەوارە و رێكخستنی بەشەكان دروست كرا و لەو چوارچێوەیەدا كاری كومیتەی دەرەوەی سازمان ئالورگۆری بەسەرداهات و لهمهوبهدوا كومیتهى دهرهوه كاری سیاسی و دیپلۆماسی ئهركى سهركى دەبێ. لەئالوگۆرەكانی تر چاكسازی و رێكخستنی قەوارەی شانە و تەشكیلاتی ئاشكرای سازمان لە هەرێمی كوردستان و دەرەوەی كوردستان بوو.
پلۆنوم لە دوای ٣ رۆژ لە شەوی هەینی ٦ی گەلاوێژی ١٣٩١ بە بریار و بەڵینی كار و هەڵسوورانی زیاتری سەركردایەتی سازمانی خەبات ی كوردستان كۆتایی بە كارەكانی خۆی هێنا.
مهرگ ونهمان بوَرژیمى مروڤ كوژو دیكتاتوَرى ئاخوندى
سهركهوتوو بى خهباتى ئازادیخوازى گهلى كوردو خهلكى ئێران
كومیتهى ناوهندى
سازمانى خهباتى كوردستانى ئێران
٢٨٧٢٠١٢