چوار مانگ بێ ئاگایی له چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له بۆكان
هاووڵا

تییهكی شاری بۆكان دوای تێپهرِینی ٤ مانگ له گیرانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به ئێداره‌ی ئیتلاعاته‌وه، هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، "عه‌لی ماوه‌ت" دانیشتووی گهرِهكی "میراوا"ی بۆكان ماوه‌ی ٤ مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره. هه‌تا ئێستا زانیارییه‌ك له هۆكاری گیران و شوێنی راگرتنی ئه‌و هاووڵاتییه له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
دوو هاووڵاتیی كورد دوای ٢ مانگ گیران چاره‌نووسیان نادیاره
ماوه‌ی دوو

مانگ له‌مه‌وبه‌ر دوو هاووڵاتیی شاری سه‌قز كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نیه. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، "بێهرووز عه‌بدولی و ئه‌یووب موسلیم" خه‌ڵكی شاری سه‌قز ماوه‌ی نزیك به ٢ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌تا چاره‌نووسیان نارِوونه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتییه به مه‌به‌ستی زانینی چاره‌نووسیان به به‌رده‌وامی سه‌ردانی ناوه‌نده ئهمنیهتییهكانییان كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن لێپرسراوانه‌وه هیچ وڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.
گواستنه‌وه‌ى دوو زیندانى سیاسى لاو بۆ زیندانێكى مه‌ترسیدار
به پێى

هه‌واڵى كۆمیته‌ى هه‌واڵنێرانى مافى مرۆڤ، فه‌رهاد و فه‌رید ئه‌كبه‌ر فه‌زلى دوو براى ١٩ و ٢١ ساڵه كه له رێبه‌ندانى ساڵى ٨٩ به تۆمه‌تى سووكایه‌تى به رێبه‌ریى به ٧ و ٩ مانگ زیندان مه‌حكوم كرابوون . رۆژى چوارشه‌ممه ٢١ى پووشپه‌ر بۆ به‌رێوه‌بردنى ماوه‌ى حوكمه‌كه‌یان گوازرانه‌وه بۆ زیندانى بێهبه‌هان. ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ئه‌م دوو برا له كاتێَكدا بووه كه فه‌رهاد ئه‌كبه‌رى له كاتى ده‌ستبه‌سه‌ر كردن‌دا ١٧ ساڵ ته‌مه‌نى بووه و منداڵ حساب ده‌كرێ كه به تۆمه‌تى ئه‌منیه‌تى یه‌ك مانگ له ژێر لێكۆلینه‌وه‌ى مه‌ئمورانى ئیتلاعاتدا بووه. زیندانیه‌كانى ئه‌م زیندانه ده‌ڵێن ئازار و ئه‌زیه‌تى جه‌سته‌یی و جینسى زیندانیه لاوه‌كان له‌م زیندانه شتێكى ئاساییه.
لابردنى مریشك له به‌رنامه‌ى خۆراكى مانگى ره‌مه‌زانى كارمه‌ندان
به‌رێوه‌به‌ر

ى جێگرى بازرگانى وه‌زاره‌تى كانگاكان وتى ، به‌داخه‌وه بووجه‌ى پێویست بۆ دانانى مریشك له به‌رنامه‌ى خۆراكى مانگى ره‌مه‌زان ته‌رخان نه‌كرا و به‌م هۆیه‌وه ته‌نیا رۆن، شه‌كر و برینج له به‌رنامه‌ى خۆراكى كارمه‌ندان هه‌یه. حه‌سه‌ن رادمهرد وتى كه بووجه‌ى كرِینى مریشكمان نییه و ناچارین له برهنامهى خۆراكى كارمه‌ندان لایبه‌رین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سوریا ته‌نها خه‌یاڵه
وه‌زیری ده‌ر

ه‌وه‌ی رژێمى ئێران گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه بۆ حكومه‌تێكی دیكه به خهونو خه‌یاڵ وه‌سف ده‌كات. ئهمرِۆ ٢٩ی ته‌مووزی ٢٠١٢ وه‌لید موعه‌لیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كرد‌و له گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبووه‌وه‌و دواتر كۆنگره‌یه‌كی رِۆژنامهنووسییان سازكرد. له میانه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی رِایگهیاند: گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سوریا ته‌نها خه‌یاڵه. وتیشی: "بیركردنه‌وه لێی كارێكی بێ ئه‌زموونانه و هه‌ڵه‌یه". ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه "چونكه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له سووریا بگۆرِێت، ئه‌وا بۆشاییه‌ك له ده‌سه‌ڵاتدا دروست ده‌بێت و حكومه‌ته‌كه‌ی دیكه‌ش به ئاسانی ده‌سه‌لات ده‌گرێته ده‌ست و به بۆچوونی من ئه‌مه ته‌نها خه‌ونێكه".
ده‌س
ت له كار كێشانه‌وه‌ى جێگر و به‌رێوه‌به‌رانى جههادى كهشاوهرزى ئه‌رده‌بێڵ به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فارس، ١٢ كه‌س له جێگران و به‌رێوه‌به‌رانى جههادى كهشاوهرزى پارێزگاى ئه‌رده‌بێل به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى له بیرى داخراوى به‌رێوه‌به‌ریی و كه‌م كردنه‌وه‌ى ئیعتباراتى ئه‌م پارێزگایه ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه. له نامهێكدا كه ١٢ كه‌س له‌م به‌رێوه‌به‌رانه واژۆیان كردووه رایانگه‌یاندووه كه له به‌شى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا ١٩٠ له‌سه‌د و له به‌شى به‌رهه‌مهێنان ١١٥ له‌سه‌د له ئێعتباراتى ئه‌م پارێزگایه له چاو ساڵى رابردوو كه‌م بوته‌وه و به‌داخه‌وه به‌رپرسان هیچ ئاورێك له‌م پارێزگایه ناده‌نه‌وه.
ده‌وڵه‌تى ئووباما گه‌لاڵه‌ى هێرش كردنه‌سه‌ر رژێمى ئاماده كردووه
رۆژنامه‌ى ئیسرائیلى هائارێتس، بلاوى كرده‌وه كه به‌رپرسانى ئه‌مریكایى بۆ هێور كردنه‌وه‌ى نتانیاهوو بۆ هێرش نه‌كردن

ه‌سه‌ر ئێران به‌شێك له‌و گهلاڵانهى كه ئه‌مریكا ئاماده‌ى كردووه بۆ ئه‌م كاره‌یان پێ نیشاندا. تام دۆنیلۆن راوێژكارى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا له سه‌فه‌رى خۆى بۆ ئیسرائیل رایگه‌یاندووه كه ئه‌مریكا به جیدى به شوێن ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر وتووێژه‌كان به ئاكام نه‌گات هێرشى نیزامى ده‌كاته سه‌ر ئێران.
ئاسارى
مێژوویى دزراوى عێراق له ئێرانه وه‌زاره‌تى گه‌شتیارى و شوێنه‌وارى مێژوویى عێراق داواى له به‌رپرسانى ئێرانى كرد ئه‌م ئاسه‌واره دزراوانه بگێرنه‌وه بۆ عێراق. به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى ده‌وڵه‌تى ئه‌لسه‌باح، به‌رپرسانى عێراقى ده‌لێن له ساڵى رابردوو هێندێك له قاچاخچیانى ئاسه‌وارى مێژوویى عێراق له سنوره‌كانى ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ئه‌و ئاسهوارانهیان لێ زه‌وت كراوه كه ئیستا له ئێرانه و داوایان له به‌رپرسانى ئێرانى كردووه كه بیانگێرنه‌وه بۆ عێراق.
دیپلۆماته‌كانى رژێم له ژێر چاودێرى تۆند دان
به پێى راپۆرتى ته‌له‌فزیۆنى پرێس تى وى، ماڵى چه‌ندین دیپلۆماتى ئێران له تركیا دزى لێ كراوه. به وته‌ى دیپلۆماته‌كانى دانیشتوى تركیا له ماڵى ٥ دیپلۆماتى ئێرانى كومپیته‌ر و مۆبایله‌كانیان دزراوه. به پێى ئه‌م هه‌واڵه هاتووچۆى كاریى و شه‌خسى زۆربه‌ى دیپلۆماته‌كانى ئێران له تركیا له لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراو چاودێرى ده‌كرێ.
بۆ رۆژی دوه‌م هێرشی سوپای رژێمی سوریا بۆ سه‌ر حه‌له‌ب به‌رده‌وامه
بۆ رۆژی دوه‌م له‌سه‌ر یه‌ك هێزه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د هێرشی توندیان كرده سه‌ر شاری حه‌له‌ب و به هۆیه‌وه پێكدادانی توند له نێوان هێزه‌كانی رژێم و شۆرِشگێرِان رویدا و ژماره‌یه‌ك له گهرِهكهكانی ئه‌و شاره‌ش به ته‌واوه‌تی چۆڵكران. چالاكوانانی ئۆپۆزسیۆنیش رایانگه‌یاند: پێكدادانهكانیش زیاتر له هه‌ردو گهرِهكی سه‌ڵاحه‌دین و سكری چرِبونهتهوه و سوپای ئازادیش رێگایه‌كیان دابینكردوه بۆ هاتوچۆ و ده‌رچونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی شاره‌كه.
له دوێنێ شه‌ممه‌وه هێزهكاین رژێمی سوریا به هه‌مو توانا سه‌ربازیه‌كانیانه‌وه هێرشی چرِیان بۆسه‌ر شاری حه‌له‌بی دوه

م پایته‌ختی سوریا ده‌ستپێكردوه و چه‌ندین تانك و ده‌بابه و هه‌لیكۆپته‌ر لهشهرِهكهدا به‌كارده‌هێنن. ناوه‌نده‌كانی ئاماری قوربانیانی سوریاش ئاشكرایانكرد دوێنێ نزیكه‌ی (٢٠٠) كه‌س له سه‌رانسه‌ری سویا بونه‌ته قوربانی و زۆربه‌ی قوربانیه‌كانیش له شاری حه‌له‌ب بون.
له‌لایێكى دیكه‌وه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سوریا بڵاویكرده‌وه: سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كۆمه‌ڵكوژیه‌كی نوێی له ناوچه‌ی (شێخ مسكین) له درعا ئه‌نجامداوه و زیاتر له (٣٠) كه‌سی كوشتوه. چالاكوانانی ئۆپۆزسیۆن به ناوه‌نده‌كه‌یان راگه‌یاندوه: ژماره‌یه‌ك له كوژراوه‌كان سهربرِدراون یان به زیندوێتی سوتێنراون، هه‌روه‌ك تانكه‌كانی سوپای ئه‌سه‌دیش گه‌مارۆی ناوچه‌ی شێخ مسكینیان داوه و به شێوه‌كی ههرِهمهكی تۆپبارانیان كردوه.
مه‌سعوود بارزانی: كه‌م كردنه‌وه‌ی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به واتای راگه‌یاندنی شهرِه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌م كردنه‌وه‌ی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه به واتای راگ

هیاندنی شهرِ دژی ئه‌و هه‌رێمه‌یه. مه‌سعوود بارزانی له وتووێژ له‌گه‌ڵ كاناڵی ئه‌لجه‌زیره وتی: ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا بیهه‌وێ به بیانووی كێشه‌ی نه‌وت، بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكاته‌وه، لێپرسراوانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌وڵه به واتای شهرِ له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. دوابه‌دوای واژۆكردنی گرێ به‌ستێكی نه‌وتی "اكسان موبیل"ئه‌مریكای له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و حكوومه‌ته و به‌غدا به‌ره‌و گرژی روێشت. حكوومه‌تی به‌غدا له تازه‌ترین هه‌وڵی خوێدا هێزه‌كانی ئه‌رشی به كه‌ره‌سه‌ی جه‌نگیه‌وه به‌بێ ئاگاداریی هه‌رێمی كوردستان له سنووری سووریه ـ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان جێگیر كردووه. دوابه‌دوای جێگیربوونی هێزه‌كانی عێراق له هێندێ له شوێنه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سووریه و ههرِهشهی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مریكا ناچار بوو ناوبژیوانی و وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌ر دوولادا بكات.