بلاوكراوه ناوچه‌ییه‌كانی پارێزگای كرماشان یه‌ك له دوای داده‌خرێن
بڵاوكراوهك

انى پارێزگای كرماشان به‌هۆی كێشه‌ی به‌ربڵاوی ماڵیه‌وه یه‌ك له دوای یه‌ك داده‌خرێن. سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌كانی كرماشان بڵاویان كرده‌وه، زۆربه‌ی بلاوكراوه فه‌رهه‌نگییه‌كان به‌هۆی كێشه‌ی ماڵی و چوونه‌سه‌ری نرخی كاغه‌ز و چاپ ناتوانن درێژه به چالاكییه‌كانیان بده‌ن. سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد له حاڵی حازردا نزیك به ٢٥ بلاوكراوه له پارێزگای مۆڵه‌تی چالاكییان هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا چه‌ند بلاوكراوه به شێوه‌ی فه‌رمی و به‌رده‌وام چاپ و بڵاو ده‌كرێنه‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا دوو حه‌فته نامه‌ی "نقد حال" و "ئاوای كرماشان" له دوایین ژماره‌ی خۆیاندا رایانگه‌یاندووه كه چیدیكه توانای بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌كانی داهاتوویان نیه. له حاڵێكدا كه پارێزگای كرماشان پارێزگایه‌كی كوردنشینی ئێرانه و دانیشتوانه‌كه‌ی به چه‌ندین زاراوه‌ی شیرینی كوردی ده‌په‌یڤن، به‌ڵام هیچ گۆڤار، حه‌فته‌نامه و رۆژنامه‌یه‌كی كوردیی تێدا چاپ و بڵاو نابێته‌وه.
دره‌وشان
هوهى دوو كاراتهكارى كوردستانى له كێبه‌ركێى جیهانى به پێى هه‌واڵى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، دوو كاراتهكارى كوردستانى به ناوه‌كانى مه‌حمود حسین ئابادى و میلاد شه‌هباز له كێبهركێهكانى جیهانى شێوه‌ى شیتۆریۆ له شارى كۆلۆمبۆ پایته‌ختى سریلانكا توانیان میدالى زێر و مێدالى زیو به‌ده‌ست بێنن. ئه‌م كێبركێیانه به به‌شدارى ١٢ ولات به‌رێوه چوو.
سهربازبگیری له ناوچه كوردنشینه‌كان و برسیه‌تیی سه‌ربازان له مانگی ره‌مه‌زاندا
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا و له زۆربه‌ی ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران، پاسگا ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له گه‌ڵاڵه‌یه‌كی تازه‌دا ده‌ستیان به سهربازبگیری كردووه. به‌پێی راپۆرِتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، له حاڵێكدا كه پێشتر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه واده‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیان ده‌گه‌یشت بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ له چاوهرِوانیدا رایاندهگرتن، كه‌چی ئێستا پاسگا ئینتزامیه‌كان له شار و گونده‌كانی كوردستاندا ده‌ستیان كردۆته‌وه به سهربازبگیری. ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتییانه له‌و باوهرِه دان، ئه‌و كه‌سه‌ی كه واده‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی گه‌یشتووه له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌س

هر دهكرِی و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه واده‌ی خزمه‌تی سه‌ربازییان گه‌یشتووه، به‌ڵام غه‌یبه‌تی نیه هوشداری پێ ده‌درێت و داوای لێ ده‌كرێ كه خۆی به "حه‌وزه‌ی نیزام وه‌زیفه" بناسێنێت. هه‌واڵنێری كوردپا له زاری چه‌ند هاووڵاتییه‌كی گوندنشینه‌وه رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك كه هه‌واڵ و زانیاری له‌باره‌ی "سه‌رباز فه‌راری"یه‌وه به پاسگا بدات له به‌رامبه‌ردا برِی ١٢٠هه‌زار تمه‌ن وه‌رده‌گرێ. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌پێی زانیارییه‌كان له شاری سنه، خه‌ڵكی ئه‌و شاره رۆژانه شاهیدی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لاوه‌كانن.
هندستان، ئێران به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نیوده‌لهی تۆمه‌تبارده‌كات
پۆلیسی هندستان به‌پرسیارێتی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له مانگی شوباتدا رویدا و دیبلۆماتكارێكی ئیسرائیلی كردبوه ئامانج، خسته ئه‌ستۆی گاردی كۆماری ئێرانی. ئهمرِۆ دوشه‌ممه رۆژنامه‌ی (تایمز ئۆف ئیندیا) بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ناوهرِۆكی راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتوه، كه گاردی شۆرِشی ئێرانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوس محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د كازمی، له كانونی دوه‌می ٢٠١١ دا تاوتوێی چۆنێتی هێرشكردنه سه‌ر دیبلۆماتكاره ئیسرائیلییه‌كانی هندستانیان كردوه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند زانایه‌كی ئێرانی كوژران و ئێران ئیسرائیلی به كوشتن‌یان تۆمه‌تبارده‌كرد. رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: هندستان، ئێرانی له پێنج گومان‌لێكراو ته‌قینه‌وه‌كه ئاگاداركردوه‌ته‌وه، كه ئه‌وانیش جۆسهنگ ئه‌فشار و سی

داگات زاده مه‌سعود و سیانی ترن. به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش، مه‌سعود رێكخه‌ری كاره‌كه‌یه و له هه‌ریه‌كه له جۆرجیا و بانكۆك و نیوده‌لهی پلانی هێرشكردنی داناوه، هاوكات پۆلیس ئاماژه‌ی به تێوه‌گلانی ژنێكی ئێرانیش كردوه به ناوی له‌یلا رۆحانی له هێرشه‌كانی جۆرجیا و بانكۆك و نیوده‌لهی. له ١٣ی شوباتی ئه‌مساڵ، له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له نیوده‌لهی بۆمبێك به دیبلۆماتكارێكی ئسرائیلیدا ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامیشدا هاوسه‌ره‌كه‌ی و ٣ كه‌سی تریش برینداربون، ئیسرائیلیش ئێرانی به ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه و ته‌قینه‌وه‌كانی جۆرجیا و بانكۆك تۆمه‌تباركرد، كه باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیلیان كردبوه ئامانج.
سه‌پان
دنى حوكمى ئێعدام بۆ چوار تاوانبارى فه‌سادى مالى گه‌وره وته‌بێژى ده‌زگاى قه‌زایى سه‌پاندنى حوكمى ئێعدام بۆ چوار كه‌س له تاوانبارانى فه‌سادى بانكیى گه‌وره‌ى راگه‌یاند و وتى كه به‌شێكى په‌روه‌نده‌كه كه ٣٩ تاوانبارى بوو له دادگا پێراگهیشتنى بۆ كراوه و قازى حوكمى بۆ تاوانباران ده‌ر كردووه. به پێى ئه‌م حوكمه ٤ كه‌س به ئێعدام مه‌حكوم كراون، ٢ كه‌س به زیندانى هه‌تاهه‌تایى و بۆ تاوانبارانى دیكه به زیندان تا ٢٥ ساڵ و جه‌ریمه و دانه‌وه‌ى پووڵه‌كه مه‌حكوم كراون كه به‌م زووانه حوكمه‌كه‌یان پێ راده‌گه‌ێنین.
هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و دروست كردنى بتوونى دژه مووشه‌ك
به هه‌واڵى

سه‌رچاوه‌ى حكومه‌تى، خاكه‌لێوه‌ى ئه‌مساڵ لئۆن پانێتا وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه قه‌راره هێرشى ئه‌مریكا بۆ ئێران ده‌ست پێبكات، به‌لام سه‌ره‌تا ده‌بێت بۆمبه سه‌نگه‌ر شكێنهكانمان به هێز بكه‌ین. چوار مانگ دواى ئه‌و وتانه مایكل دۆنلى جێگرى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا وتى كه واشه‌نگتۆن گه‌وره‌ترین بۆمبى به هێزى كه توانایى رۆیشتن تا قولایى ٦٠ مه‌ترى زه‌وى هه‌یه دروست كردووه. به پێى راپۆرتى بلاوكراوهى ئێكۆنۆمیست، ئێران بتوونى هوشمهندى به‌رهه‌م هێناوه كه توانایى به‌رگرى له به‌رانبه‌ر موشه‌كى ئاسنى هه‌یه.
پیواز ده‌گمه‌ن و سێ به‌رانبه‌ر گران بووه
به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌كانى حكومه‌تى، كه‌م بوونى پیواز بووه به هۆى گران بوونى سێ به‌رانبه‌رى نرخه‌كه‌ى له بازاره‌كان، ن

رخى پیواز له چه‌ند رۆژى رابردوو ٥٠٠ تا ٦٠٠ تمه‌ن بوو كه ئێستا ٧٠٠ تا ١٠٠٠ تمه‌نه له مه‌یدانى مێوه فرۆشان و له بازاره‌كانیش نرخى تا ١٨٠٠ تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه.
خاڵێكی پشكنینی ستراتیژی له شاری حه‌له‌ب كۆنترۆڵ كرا، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌رپرسانى سورى
سوپای سوریای ئازاد خاڵێكی پشكنینی ستراتیژی له باكووری رۆژئاوای شاری حه‌له‌ب كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و به‌وه‌ش ده‌توانن به ئازادیی له‌نێوان ش

اره‌كه و سنووری توركیادا هاتوچۆ بكه‌ن. ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له زاری ژه‌نراڵ فرزات عه‌بدولناسر، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سوپای سوریای ئازاد بڵاویكردۆته‌وه، خاڵی پشكنینی "ئهنادان" كه ده‌كه‌وێته پێنج كیلۆمه‌تر باكووری رِۆژئاوای حه‌له‌به‌وه، كاتژمێر (٥)ی سه‌رله‌به‌یانی ئهمرِۆ دووشه‌ممه دوای شهرِێكی ١٠ كاتژمێریی له‌لایه‌ن سوپای ئازاده‌وه كۆنترۆڵكراوه. له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی سكای نیوز سوپای ئازاد ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر هه‌شت تانك و چه‌ندین پارچه چهكو ته‌قه‌مه‌نیدا و كامێرای كه‌ناڵه‌كه وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی كوژراوی سوپای رِژێمی سوریای گرتووه. چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش جه‌ختیان كردۆته‌وه كه سوپای ئازاد ١٢ سه‌ربازی رژێمیان به‌دیل گرتووه و ٢٥ سه‌ربازی دیكه‌ش له سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د ههڵگهرِاونهتهوه. هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی رِۆیتهرز، جێگری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شاری لازقیه‌ی خۆرئاوای سوریا و ١٢ ئه‌فسه‌ری تر له رِژێمی سوریا ههڵگهرِاونهتهوه و به‌ره‌و توركیا هه‌ڵاتوون. چالاكوانانی سوریا رِایانگهیاند، ئه‌مرۆ له ئاكامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی رِژێمی سوریا ٣٠ كه‌س كوژراون كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی شاره‌كانی ده‌رعا و دیمه‌شق و ریفی دیمه‌شق بوون. له‌لایێكى دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئهمرِۆ دووشه‌ممه رِایگهیاند، خالد ئه‌یوبی، ههڵسورِێنهری كاروباری نێرده‌ی دیپلۆماتی رِژێمی سوریا له له‌نده‌ن، ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.
هێزه ده‌وڵه‌تیه‌كان له ناوچه‌ى شێخ مسكین، له شارى ده‌رعا رۆژى یه‌كشه‌ممه له هێرشێكى وه‌حشیانه‌دا لانیكه‌م ٣٠ كه‌سیان سوتاند یان سوریان بریون.
په‌كه‌كه كوژرانی (٤٩) سه‌رباز و تێكشكاندنی هێلیكۆپته‌رێكی سوپای توركیای رِاگهیاند
هێزی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه، باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان، رِایگهیاند له‌ماوه‌ی هه‌شت رِۆژی رِابردوودا (٤٩) سه‌ربازی تیمی تایبه‌تی سوپای توركیایان كوشتووه‌و كۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكیشیان تێكش

كاندووه. به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فورات ماوه‌ی (٨) رۆژه هێزه‌كانی هه‌په‌گه ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی ده‌وربه‌ری شه‌مزینانیان كۆنترۆڵكردووه و له رۆژی ٢٤ی ته‌مووزه‌وه له‌ناوچه‌كانی ناورِهزان و روبونوسی سه‌ر به نه‌هرێ له‌نێوان گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌و سه‌ربازانی سوپای توركیادا شهرِ و پێكادان له‌ئارادایه و تائێستاش به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها رِونیكردۆتهوه شهرِ و پێكادانه‌كان له‌گوندی گهلاشك، نیركۆله، گردی گۆمان و مهرگهساوه، سهربارا و سهرتهت به سه‌ختی به‌رده‌وامه و ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی تایبه‌ت به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی ره‌وانه‌ی ناوچه نزیكه‌كانی هه‌رێمه‌كه كراون و له هه‌مانكاتدا تۆپبارانكردنی قه‌دپاڵ و گرده‌كانی گارێ و مهرگهساڤه، چیای كورمهزگهتا به‌رده‌وامه.