سێ كه‌سی دیكه له گیراوانی ئاوایی "نێ" ره‌وانه‌ی زیندانی گشتیی مه‌ریوان كران
پاش زیاتر له چل رۆژ له گیرانی چه‌ند لاوی خه‌ڵكی گوندی "نێ"ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، سێ كه‌سی دیكه‌یان له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ره‌وانه‌ی زیندانی گشتیی مه‌ریوان كران. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ١٤ی گه‌لاوێژ سێ كه‌س له لاوانی گوندی نێ به‌ناوه‌كانی "بورهان كیانپوور كورِی عوسمان ته‌مه‌ن

١٧ ساڵ، عادڵ په‌روازه كورِی ره‌حمان ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و پشتیوان ئه‌فسه‌ری ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ كورِی زۆراب" له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هه‌تا كاتی دادگایی كردنیان ره‌وانه‌ی زیندانی گشتیی مه‌ریوان كراون. له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی رابردوودا حه‌مید پهرهیزكار كورِی ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و ئیدریس كاوه كورِی كه‌ریم ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ خاوه‌ن ژن و مناڵ و خه‌ڵكی گوندێ نێ راده‌ستی به‌ندیخانه‌ی گشتیی شاری مه‌ریوان كراون. له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا له چه‌ند كاتی جیاجیادا ٧ لاوی خه‌ڵكی گوندی نێ و دوو چالاكی خوێندكاریی دیكه‌ی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوه‌كانی "عه‌لی تاسه و عوبه‌ید زارعی" له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتییهكانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ژنه سینه‌ماكارێكی كورد دوو خه‌ڵاتی سینه‌مایی له ئێران به‌ده‌ستهێنا
ژنه سینه‌ماكاری كورد فاتمه ده‌ستمه‌رد، دوو خه‌ڵاتی له فێستیڤاڵه‌كانی ناوخۆی ئێران به‌ده‌ستهێنا. به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی په‌یامنێر، كورته فیلمی ئه‌زموونیی "شوێن پێی ژیان"، دووه‌مین به‌رهه‌می خانمه سینه‌ماكاری كورد "فاتمه ده‌ستمه‌رد" و له به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماكاری كورد مه‌نسوور چه‌مه‌نی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی داوهریی٤٨ـهمین خولی فێستیڤاڵی ناوچه‌یی ناوچه‌یی "دێنا" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌زموونی، دیپڵۆمی شانازی

به‌ده‌ستهێنا. كورته فیلمی ئه‌زموونیی "شوێن پێی ژیان" خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌زموونیی ئه‌و فێستێڤاڵه و هه‌روه‌ها دیپڵۆمی شانازی به‌ده‌ستهێنا و چووه قۆناغی كۆتایی و به‌شی پێشبرِكێی سه‌ره‌كیی ٢٩ـه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تارانه‌وه، كه برِیاره دوو مانگی داهاتوو به به‌شداریی به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی سه‌رتاسه‌ری ئێران و وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له "سینه‌ما فه‌لستین"ی شاری تاران بهرِێوه بچێت. هه‌روه‌ها كورته فیلمی ئه‌زموونی "بێده‌نگیی تاڵاوه‌كان" له ده‌رهێنانی خانمه سینه‌ماكاری مه‌ریوانی فاتمه ده‌ستمه‌رد، له به‌شی "فیلمی لاوان"دا له یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی حه‌زره‌تی عه‌لی ئه‌كبه‌ر، له شاری تاران به‌شداری كرد و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ری ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵه‌وه، وه‌كوو لاوی سه‌ركه‌وتوو و نموونه‌ی ئێران له به‌شی فیلم‌دا ده‌ست نیشان كرا.
ئیلام له
تووشبوون به نه‌خۆشى سالك له پله‌ى یه‌كه‌مدایه سه‌رۆكى ناوه‌ندى بێهداشتى پارێزگاى ئێلام رایگه‌یاند كه پارێزگاكه‌یان پله‌ى یه‌كه‌مى له تووشبوون به نه‌خۆشى سالك هه‌یه و بۆ له ناو بردنى ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت. جه‌واد نوورلاهى وتى كه به پێى ئاماره‌كان له هه‌ر ١٠٠٠ كه‌س ١٥٥ كه‌س به نه‌خۆشى سالك گیرۆده‌ن كه زۆرترین رێژه‌ى تووشبووان به‌م نه‌خۆشینه له ناو مندالان، خویندكاران و نیزامیهكانه. جێگه‌ى باسه كه نه‌خۆشى سالك نه‌وعێك نه‌خۆشى پێستییه كه له ئهنگهلى ته‌ك یاختهیى له جنسى لیشمانیا به هۆى گازى مێشووله‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
به‌ره‌وسه‌رچوونى سه‌رژمێرى خۆكوژى به حه‌بی برینج
خۆكوژى به حه‌بی برینج له ئێرانى ژێر ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌كان به‌ره‌وسه‌ر چووه. سه‌رژمێرى قوربانیان له چوار مانگى رابردو

و له پارێزگاكانى تاران، مازه‌نده‌ران، گیلان و لورستان گه‌یشته ١١٦ كه‌س, به پێى ئیعترافى میدیاكانى حكوومه‌تى ئه‌و سه‌رژمێرییه له ٤ ساڵى رابردوو به به‌رده‌وامى به‌ره‌وسه‌ر ده‌چێ. به جۆرێك كه له ساڵى ٨٧ ، ٢٢٨ كه‌س و له ساڵى ٨٨ ، ٤٦٠ كه‌س و له ساڵى ٩٠ ٤٦٣ كه‌س بوونه‌ته قوربانى.
رووخانى ئه‌سه‌د به ماناى ده‌ستپێكى شهرِى جیهانیه
میشل عه‌و

ن: سه‌رۆكى گه‌وره‌ترین حیزبى مه‌سیحى لۆبنان وتى كه له ژێر سێببهرى كه‌مته‌رخه‌مى ولاتانى عه‌ره‌بیدا بۆ ئیسرائیل پهرواێزێكى ئه‌من دروست بووه، و هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ولاتانى كه‌نداوى فارس و ئیسرائیل ئه‌وه‌یه كه له ئێران دوور بن. سه‌رۆكى جه‌ره‌یانى ئازادى نه‌ته‌وه‌یى لۆبنان له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ رایلكه‌ى ئه‌لمیادین، به ئاماژه به وه‌یكه روسیه و چین ئیجازه ناده‌ن كه رژێمى به‌شارئه‌سه‌د بروخێت وتى كه ئه‌گه‌ر كاتى رووخانى ئه‌سه‌د نزیك ببێته‌وه شهرِێكى جیهانى نوێ له ئارادا ده‌بێت به هۆى ئه‌وه‌یكه به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه له روسیه وچین زۆرتره و ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات كه به به‌رژه‌وه‌نده نه‌وتیه‌كانى خۆى بگات. سه‌رۆكى جه‌ره‌یانى ئازادى نه‌ته‌وه‌یى لۆبنان له ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى سه‌له‌فیه‌كان له سوریه نیگه‌رانى خۆى ده‌ربرى.
داواكارى ئ
ێران له تركیا بۆ ئازادى ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانى رژێم له سوریه عه‌لى ئه‌كبه‌ر سالحى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژێمى ئاخوندى له په‌یوه‌ندیێكى ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ڵ داوود ئۆغلوو وه‌زیرى ده‌ره‌وى تركیا داواى كرد كه ئانكارا به په‌له بۆ ئازاد كردنى زائێرانى به بارمته‌گیراو گیراو له سوریه هه‌وڵ بدات.
ههواڵنێ
رى ده‌نگ و ره‌نگى ئێران له باكۆ به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا به پێى راپۆرتى دامه‌زراوه‌ى ئاران، قازى دادگاى پێداچوونه‌وه له باكۆ دواى بیستنى دیفاعیاتى ئانار قاسملوو، پارێزه‌رى ئانار بایراملى، ههوالنێرى ناوچه‌یی ئێران له ئازه‌ربایجان، حوكمى دوو ساڵ زیندانى ناوبراوى بۆ یه‌ك ساڵ كه‌م كرده‌وه. ئانار بایراملى ١٧ فۆریهى رابردوو له ماڵه‌كه‌ى خۆى له ئازه‌ربایجان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا بوو.
لاریجانى هه‌ره‌شه‌ى له ولاتانى رۆژئاوایى و ئیسرائیلى كرد
سه‌رۆكى مه‌جلیسى شۆراى ئیسلامى رژیم به ئاماژه به كرده‌وه‌كانى رۆژئاوا و ئه‌مریكا له سوریه وتى ، ئه‌م ئاورهى كه له شام هه‌ڵگیرساوه سههیونیستهكان ده‌سوتێنێت. عه‌لى لاریجانى رایگه‌یاند كه ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ى كوفى ع

هنان و په‌یوه‌ندى به‌رپرسانى ئه‌مریكایى له‌گه‌ڵ هێندێك له سیاسه‌توانانى ناوچه‌كه و پالپشتى نیزامى و چه‌ك و چوڵ بۆ شێواندنى بارودۆخى سوریه باس له نه‌خشه‌ى نوێى ئه‌م ئاژاوههچیانه له ناوچه‌كه ده‌كات. هه‌روه‌ها وتى كه سههیونیستهكان له‌م رۆژانه‌ى دواییدا قسه‌ى گه‌وره گه‌وره لهمهرِ حیزبولا و ئێران ده‌كه‌ن، به‌لام ترسى ئه‌وان له ناوئاخنى ئه‌م قسانه‌دا هه‌ستى پێده‌كرێت. لاریجانى رایگه‌یاند كه هیوادارم به زوترین كات مافى خه‌ڵكى ناوچه‌كه له ده‌ست ئه‌م دیكتاتۆرانه‌ى پێوه‌ندیدار به ئه‌مریكا وهدى بێت و خه‌ڵك سالارى جێگر بێت.
هه‌واڵده‌رى پاسداران: مه‌ترسی رووخانى ئه‌سه‌د جیدییه
هه‌واڵده‌رى

پاسداران ناسراو به فارس، لهمهرِ رووخانى دیكتاتۆرى خوینرێژى سوریه نیگه‌رانى دهربرَِى و نووسى، ئه‌گه‌ر ماوه‌ێك له‌مه‌و پێش نه‌یارانى ئه‌سه‌د ته‌نیا له چوارچێوه‌ى هێندێك له تیرۆریسته‌كان له چه‌ند شارى چكۆله‌ى سوریه بوون، به‌لام ئیستا رێژه‌یان زۆرتر بووه و ده‌نگى پێیان له ده‌ورووبه‌رى مهقهرى حكومه‌تى له ده‌مێشق و حه‌له‌ب ده‌بیسرێت. له‌م رۆژانه‌ى دوایى شاره‌كانى ده‌میشق و حه‌له‌ب بووه‌ته شوێنى رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى تیرۆریسته‌كان و هێزه‌كانى ئه‌سه‌د، ئه‌مه ماناى جیدى بوونى مه‌ترسیه.
سه
فهرى كلینتۆن بۆ تركیا لهمهرِ قه‌یرانى سوریه به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، وته‌بێژێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هیلارى كلینتۆن حه‌وتووى داهاتوو بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تركیا له‌مه‌ر كێشه‌ى سوریه بۆ ئه‌و ولاته سه‌فه‌ر ده‌كات. چاوپێكه‌وتنى كلینتۆن له تركیا له حالێكدایه كه حه‌وتووى رابردوو بلاو بووه كه پایهگاێكى نهێنى ئه‌م ولاته له نزیك سنوورى سوریه بۆ یارمه‌تیدانى نه‌یارانى رژێمى ئه‌سه‌د دامه‌زراوه.