هاوڵاتیه‌كی كورد سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت
خه‌باتمێدیا: هاوڵاتیه‌كی شاری مه‌ریوان دوای تێپهرِ بوونی دوو ساڵ له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری مه‌ریوانه‌وه به‌تاوانی ئه‌ندامبونی له‌حزبێكی كوردی سزای له‌سێداره‌دانی بۆ برِایهوه. به‌ختیار میعما

ری ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له گرتوخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان راگیراوه. پارێزه‌ری به‌ختیار میعماری به (كه‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تی مافی مروڤی له ئێران)ی راگه‌یاندووه، دادگای شاری مه‌ریوان بێ ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنراوی هه‌بێت ئه‌و هاووڵاتییه‌ی به تاوانی ئه‌ندام بوون له حیزبێكی كوردیی دژ به‌ری حكوومه‌تی ئێران سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنێت. پارێزه‌ره‌كه پێیوایه به‌ختیار میعماری له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و لێداندا دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و دواتر له هه‌موو لێپرسینهوهكانیدا ئه‌و تاوانانه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام دادگا به‌پێی ئه‌و دانپێدانانه حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردووه.
هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی كورد به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ بریندار كرا
ماشێنی هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی كورد له ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه درایه به‌ر دهسترَێژی و ش

ۆفێرهكهی به توندی بریندار كرا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی "لوقمان جوانرِۆیی" له حاڵێكدا كه به ماشێنێك له جۆری تویۆتا له حاڵی تێپهرِین به‌سه‌ر جاده‌ی تازئاوا هه‌ڵكه‌وتوو له سه‌لاسی باوه‌جانی بوو، كه‌وته به‌ر دهسترِێژی راسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كان و له ئه‌نجامدا ئه‌و هاووڵاتییه بریندار كرا و ماشێنهكهشی له ئاگردا سووتا. لوقمان جوانرِۆیی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی شاری كرماشان و هه‌تا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه زانیارییه‌ك لهمهرِ ته‌ندرووستیی له‌به‌ر ده‌ستدا نیه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا رێكه‌وتی ١٧ی گه‌لاوێژ ماشێنی دوو هاووڵاتیی دیكه له شوێنێك به ناوی "ملهتشقێ" له ئه‌نجامی راوه‌دوونانی هێزی ئینتزامیی پێكیان دادا و له ئه‌نجامدا هه‌ر دوو ماشێنه‌كه ئاگریان گرت و هه‌ر دوو سه‌رنشینی ماشێنه‌كه له ئاگردا سووتاون.
راوه‌دوونانی هێزی ئینتزامی بووه هۆی سووتان و گیان له‌ده‌ست دانی دوو هاووڵاتیی كورد
دوو ماش

ێنی هاووڵاتییان له ناوچه‌ی "ملهتشقێ" له ئه‌نجامی راوه‌دوونانی هێزی ئینتزامیی پێكیان دادا و له ئه‌نجامدا ماشێنه‌كان ئاگریان گرت و سه‌رنشینی هه‌ر دوو ماشێنه‌كه له ئاگردا سووتان. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ١٧ی گه‌لاوێژ دوو ماشێنی جۆری سایپا له جاده‌ی "ملهتشقێ" هه‌ڵكه‌وتوو له نێوان سه‌لاسی باوه‌جانی ـ روانسه‌ر له ئه‌نجامی راوه‌دوونانی هێزی ئینتزامیی پێكیان دادا و شۆفێری هه‌ر دوو ماشێنه‌كه له ئاگردا سووتان. ناوی ئه‌و ٢ هاووڵاتیه كوژراوه " مسته‌فا ئیسار" ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ خه‌ڵكی جوانرِۆ و "ته‌حسین محه‌ممه‌دی" ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ خه‌ڵكی روانسه‌ر راگه‌یه‌ندراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و دوو هاووڵاتییه بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان سه‌رقاڵی كاسبی كردن و گواستنه‌وه‌ی گازۆئیل بوون و ئه‌مه‌ش بۆته بیانوویه‌ك كه له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانه‌وه ده‌درێنه به‌ر دهسترِێژ.
ههوالنێرێك له ورمێ كه‌وته به‌ر لێدان و سوكایه‌تى كردن
به پێ

ى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موكریان، له ده‌ستپێكى رۆژى هه‌والنێر، مه‌حه‌مه‌د ئیمامیان وێبلاگ نووس و یه‌كێك له هه‌واڵنێرانى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا له لایه‌ن یه‌كێك له به‌رپرسانى ئه‌م پارێزگایه و نزیكه‌كانى به توندى كه‌وته به‌ر لێدان و سوكایه‌تى كردن. هۆى ئه‌م كاره ره‌خنه‌گرتنى ئه‌م هه‌واڵنێره بووه له‌م به‌رپرسه سیاسیه. ئه‌میر خالق نژاد رۆژنامه‌وانى لۆكاڵى له‌م باره‌یه‌وه نووسیویه كه سیاسه‌تمه‌دارێك كه وهلامى ره‌خنه به لێدان و سوكایه‌تى ئه‌داته‌وه، له قازانجى فاشیسمى ئه‌ده‌بى و رۆژنامه‌وانى ئاگاداره.
چاوپێك
هوتنى نوێنه‌رى خامنه‌یى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده تیرۆریسته‌كانى حیزبۆڵلا به پێى راپۆرتى رایلكه‌ى ته‌له‌فزیۆنى ئه‌لمه‌نار، سه‌عید جه‌لیلى ده‌بیرى شۆرِاى بالاى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى ئێران و شاندى هاورِاى به تایبه‌ت غه‌زنفه‌ر رۆكن ئابادى باڵوێزى ئێران له لۆبنان له‌گه‌ڵ سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵلا، سكرتێرى حیزبۆڵلاى لۆبنان چاوپێكه‌وتن و لهمهرِ بارودۆخى ناوچه‌كه و به تایبه‌ت ئالوگۆره سیاسیه‌كانى لۆبنان و سوریه وت‌ووێژیان كرد.
رژێم ئاماده‌ى كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزى عه‌مه‌لیاتى خۆى دژبه ئه‌مریكایه
باشگاى هه‌واڵ

نێرانى لاو، ئۆرگانى غه‌یره ره‌سمى سازمانى ئیتلاعاتى سپا هه‌ره‌شه‌ى كرد كه ئه‌گه‌ر ٤٨ ئێرانى بارمته گیراو له سوریه زه‌ره‌ر ببینن، تاران ئاماده‌یه له توانایی عه‌مه‌لیاتى خۆى دژبه ئه‌مریكا كه‌ڵك وه‌ر بگرێت. هه‌روه‌ها ئه‌م رۆژنامه نووسیویه كه ئێران، عه‌ره‌بستان، تركیا و قه‌ته‌ر به پهیمانكارى ئهمریكاله سوریه ده‌زانێت و ئاماده‌یه هه‌رچه‌شنه بهربهرهكانێیكى ناراسته‌وخۆ به به‌ربه‌ره‌كانێى راسته‌وخۆ بگۆریت. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا دوێنى نوێنه‌رى خامنه‌یى بۆ تاوتوێ كردنى بارودۆخى ئه‌م بارمته گیراوانه رۆیشته سوریه و چاوى به به‌شارئه‌سه‌د كه‌وت.
رژێ
مى تاران ناردنى پاسدار بۆ سوریه‌ى پشت‌راست كرده‌وه عه‌لى ئه‌كبه‌ر سالحى دواى چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلوو وه‌زیرى ده‌ره‌وى تركیا له‌مه‌ر بارمتهگیراوهكانى ئێران له سوریه وتى كه ئه‌و كه‌سانه خانه‌نشین كراوى سپا و ئه‌رته‌ش بوون. كه بۆ زیاره‌تى ئه‌هلى به‌یت رۆیشتوونه‌ته سوریه و له كاتى گیراندا جگه له پێناسه و جلوبه‌رگ هیچیان پێ نه‌بووه.