مهحكومیهت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى دوو شارۆمه‌ندى كورد له سه‌رده‌شت و ماكۆ
به پێ
.jpg)
ى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موكریان، شارۆمهندێكى خه‌ڵكى سه‌رده‌شت به ناوى مه‌حه‌مه‌د مه‌حمودى له لایه‌ن دادگاى شۆرشى مه‌هاباده‌وه به تۆمه‌تى ئه‌منیه‌تى به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. هه‌روه‌ها شارۆمهندێكى خه‌ڵكى گۆندى قۆرى سه‌ربه شارى ماكۆ به ناوى به ناوى خۆسره‌و پاكار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ى زیندان كراوه كه تا ئیستا هیچ زانیاریێك له هۆكارى گیرانى ئه‌م شارۆمه‌نده بلاو نه‌بوه‌ته‌وه.
ئابلۆقهكان: رێگاى كرینى دا و ده‌رمان دژوار بووه‌ته‌وه
ئابلۆقه‌ى ئا

بوورى ئێران ئه‌م جاره به‌شى ده‌وا و ده‌رمانى گرتووه‌ته‌وه و له ئاكامى كه‌م بوونه‌وه‌ى ده‌رمان، نه‌خۆشه‌كان كێشه‌یان بۆ دروست بووه. تا ئیستا یه‌ك حاله‌تى مردن به هۆى نه‌بوونى ده‌رمان رووى داوه و مه‌ترسی گیانى و كه‌مئه‌ندام بوون زۆربه‌ى نه‌خۆشه‌كان ده‌گرێته‌وه. به‌رێوه‌به‌رى كانوونى همۆفیلى ئێران رایگه‌یاند كه به داخه‌وه رووداوێكى خراب كه رووى داوه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئابلۆقه ئابووریه‌كان و ئابلۆقه‌ى بانكى ناوه‌ندى، رێگه‌ى كرینى ده‌رمان دژوار بووه‌ته‌وه.
چوونه‌سه‌ری رێژه‌ی ژنانی تووشبوو به ئیدز له ئێران
لێپرسراوێك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه رایگه‌یاند، رێژه‌ی ژنانی تووشبوو به نه‌خۆشیی " HIV " له ئێران رووی له زیاد بوون كردووه. دكتور عه‌باس سه‌داقه‌ت وتی: پێویسته ناوه‌نده پێوندیدارهكان هۆشداری و به‌رچاو روونی زیاتر به هاووڵاتییان و به‌تایبه‌تی ژنان بده‌ن، چونكه رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ رێژه‌ی تووشبوان به ئیدز له‌نێو ژنانی ئێرانی‌دا روو له زیاد بوون ده‌كات. ئه‌و لێپرسراوه له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئیسنا ئاشكرای كردووه، به‌شێكی به‌رچاو له‌و ژنانه‌ی كه تووشى نه‌خۆشیی ئیدز بوونه به‌كارهێنه‌رانی ماده سرِكهرهكانن. ئه‌و لێدوانانه له حاڵێك دایه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شۆرای ئینقلابی فه‌رهه‌نگیی حكوومه‌تی ئێران به‌بێ راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سرِینهوهی رۆژی جیهانیی ئیدزیان له رۆژژمێری فه‌رمیی وڵات‌دا په‌سند كرد و ئه‌م برِیاره له‌لایه‌ن سهركۆماریشهوه ته‌ئید كراوه. سرِینهوهی رۆژی جیهانیی ئیدز له‌ناو رۆژژمێری فه‌رمیی وڵات له حاڵێكدا جێبه‌جێكراوه كه نه‌ته‌نیا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لێی ئاگادار نه‌بووه، به‌ڵكوو به‌پێی ئاماره‌كانی خودی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ٢٣ هه‌زار كه‌سی تووشبوو به نه‌خۆشیی ئیدز له ئێران ته‌نیا شناسایی كراون و نزیك به ٥ به‌رابه‌ری ئه‌و ئاماره‌ش هێشتا نه‌ناسراون و به شار

اوهیی ماونه‌ته‌وه. هه‌ر چه‌نده به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی و ده‌رمانی ئێران ژماره‌ی تووشبوان به نه‌خۆشیی ئیدز له كۆتایی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٠دا نزیك به ٢٣ هه‌زار و ٥٠٠ راگه‌یه‌ندراوه و هه‌ر ئه‌و ناوه‌نده ئاماری ساڵی پێشووی ٢٠ هه‌زار و ٩٧٥ كه‌س راگه‌یاندبوو، به‌ڵام كارناسانی زانستی پزیشكی ئه‌و ئامارانه به راست نازانن و له‌و باوهرِه دان كه ئاماره‌كان له‌و رێژه‌یه زیاترن. له وڵاتی ئێران زیاتر له سهدا١٠ی تووشبوان به ئیدز له رێگای جنسییه‌وه تووش ده‌بن و هه‌روه‌ها نزیك به له‌سه‌دا ٤٦ی تووشبوان ته‌مه‌نیان له نێوان ٢٥ هه‌تا ٣٤ ساڵ دایه.
گرانبوونى ٢٥ له‌سه‌دى پێداویستى بینا له‌م ساڵدا
سه‌رۆك

ى یه‌كێتى پێداویستى بینا وتى كه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ كهڵوپهلى دروست كردنى خانوو لانیكه‌م ٢٥ له‌سه‌د زیادى كردووه. مه‌حه‌مه‌د جه‌عفه‌ر مۆنتهزرى رایگه‌یاند كه نرخى هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه له‌م ساڵدا ١٥ له‌سه‌د زیادى كردووه، هه‌روه‌ها نرخى گه‌چ تا ١٥ له‌سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه كه ئه‌م هۆكارانه بوونه‌ته هۆى گرانبوونى خانووبه‌ره له ئێران.
دووپات كردنه‌وه‌ى درێژه‌دان به گهلالهى ناوه‌كى و پشتیوانى له ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن جهلیلییهوه
نوێنه‌رى

خامنه‌یى له شۆراى بالاى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى له كۆنفرانسى هه‌واڵده‌رى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ فالع فه‌یاز، راوێژكارى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى عێراق رایگه‌یاند كه ئاژاوه‌ى ئیستاى سوریه هۆكاره‌كه‌ى پشتیوانى سوریه له خۆراگرى فه‌لستینه. هه‌روه‌ها له ولامى پرسیارێك لهمهرِ گه‌لاڵه‌ى ناوه‌كى ئێران وتى كه هه‌ڵوێستى ئێمه روونه و باوه‌رمان وایه كه زانستى ناوه‌كى بۆ هه‌مووان بێت و چه‌كى ناوه‌كیش بۆ كه‌س نه‌بێت. جه‌لیلى هه‌روه‌ها وتى كه دیموكراسى له رێگاى ناردنى تیرۆریست و چه‌ك بۆ سوریه وهدى ناێت و ده‌بێت پێش به‌م كاره بگرین.
رژێمى ئ
اخوندى پله‌ى چواره‌مى ته‌لاقى له دونیا هه‌یه به وته‌ى ده‌بیرى كومیته‌ى ته‌ندورستى شۆراى شارى تاران، ئێران پله‌ى چواره‌ى ته‌لاقى له دۆنیا هه‌یه و رۆژانه ٥٠٠ په‌روه‌نده‌ى ته‌لاق له تاران ده‌كرێته‌وه. له‌م پێناوه‌دا سه‌رۆكى دادگاى كه‌ره‌ج رۆژى سێشه‌ممه ١٧ ى گه‌لاوێژ رایگه‌یاند كه ریشه‌ى ٧٠ له‌سه‌دى ئه‌م تهلاقانه كێشه‌ى ئابوورى و گیرۆده بوون به ماده سرِكهرهكانه.
ته‌رخان كردنى ١٦ میلیارد تمه‌ن بۆ پاراستنى سنووره‌كانى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا
به پێى

هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موكریان، شارامى عه‌باسى نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ له كۆبوونه‌وه‌ێك به ئاماده بوونى هه‌واڵنێران رایگه‌یاند كه ١٦ میلیارد تمه‌ن بۆ ته‌یاركردن و ته‌كمیلى پێداویستیه‌كانى پاراستنى سنووره‌كانى ناوچه‌ى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا ته‌رخان كراوه.
ئه‌گه‌رى دانانى ناوچه‌ى دژه فرین له سوریه
به پێى راپۆرت

ى رۆیتێرز، جان برنان، راوێژكارى گه‌وره‌ى كۆشكى سپى له كارووبارى دژه تیرۆریستى رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كه ناوچهێكى دژه فرین له سوریه دابنرێت بۆ پێش گرتنى بۆمبارانى شاره‌كانى سوریه له لایه‌ن هێزه‌كانى بهشارئهسهدهوه. قسه‌كانى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى برمن له كاتێكدایه كه كۆشكى سپى له‌م رۆژانه‌ى دواییدا یارمه‌تى به نه‌یارانى به‌شارئه‌سه‌د زیاتر كردووه و له حالى به‌رنامه دارشتن بۆ دواى ده‌ورانى به‌شارئه‌سه‌ده.
كوژراوانی دوێنێی سوریا گه‌یشته ١٥٠ كه‌س
له‌به‌رده‌وامی پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئازاد و سوپای سوریا، چالاكوانانی سوریا رایده‌گه‌یه‌نن، دوای پێكدادانێكی توند له نێوان هه‌ردو سوپادا، هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له ناوچه‌ی حه‌ی سه‌لاحه‌دینی شاری حه‌له‌ب كشاوه‌ته‌وه و لیژنه هه‌ماهه‌نگیه‌كانی ناوخۆش كوژرانی ١٥٠ كه‌سی دیكه‌كان راگه‌یاند. ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، له‌سه‌ر زاری چالاكوانه سورییه‌كانه‌وه، رایگه‌یاند: كه سوپای ئازادی سوریا زیانی گه‌وره‌یان به رژێمه‌كه‌ی ئه‌س

هد گه‌یاندوه له شاری حه‌له‌ب و له‌ئێستاشدا به‌شێكی زۆری ئه‌و شاره كۆنترِۆڵكراوه. ئه‌وه لێدوانه له‌كاتێدایه، هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به‌رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د باس له هێرشی زه‌مینی ده‌كه‌ن بۆسه‌ر شاری حه‌له‌ب و كوژرانی ده‌یان كه‌سیان راگه‌یاند كه به تیرۆریست ناوبراون. به‌ڵام سوپای ئازاد ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ناوچه‌ی حه‌ی سه‌ڵاحه‌دین و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی حه‌ڵه‌ب له ژێر كۆنترِۆڵی ئه‌واندایه. ئه‌وه‌شیان خستوهتهرِو، فرِۆكهخانهی حه‌له‌ب و باره‌گای ئه‌منی سیاسی‌یان كۆنترِۆڵكردوه، ئه‌مه ویرِای ئه‌وه‌ی فرِۆكهیهك و ٥ تانكیشیان تێكشكاندوه. له‌به‌رامبه‌ر هێرشی به‌رده‌وامی سوپای سوریاشدا، روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردوه، كه به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دوێنی چوارشه‌ممه ١٥٠ كه‌س له ناوچه جیاجیاكانی سوریا كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.