چالاكێكی خوێندكاریی كوردی دوای تێپهرِینی یه‌ك مانگ گیران، چاره‌نووسی نادیاره
دوای تێپهرِینی یه‌ك مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌دیبه كه‌لانته‌ری چالاكی خوێندكاری خه‌ڵكی روانسه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك لهمهرِ چاره‌نووسی نیه و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی په‌رۆشی

ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، یه‌كێك له نزیكه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كچه كورده به هه‌واڵنێری كوردپای راگه‌یاندووه، دوای تێپهرِینی یه‌ك مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌دیبه كه‌ڵانته‌ری، بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌كیان له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران و شوێنی راگرتنی كچه‌كه‌یان له‌به‌ر ده‌ستدا نیه. ئه‌دیبه كه‌ڵانته‌ری ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و ده‌رچووی رشته‌ی راوێژكاری، رێكه‌وتی ٢٠ی پووشپهرِ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی روانسه‌ره ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزرا. ئه‌دیبه كه‌ڵانته‌ری یه‌كێك له چالاكانی خوێندكاریی شاری روانسه‌ر بووه و پێشتریش بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و كچه كورده بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان به مه‌بستی ئاگادار بوون له ره‌وشی ئه‌دیبه وهگهرِ خستووه، به‌ڵام هه‌تا ئیستا هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه. بارودۆخی نادیاری ئه‌دیبه په‌رۆشی لای بنه‌ماڵه‌كه‌ی درووست كردووه.
ناوى
شهركهرى ئه‌مریكى مهلهوانانى ئێرانى له ده‌ریاى عه‌مان رزگار كرد به پێى راپۆرتى رادیو فه‌ردا، ناوى شهركهرى ی‌و ئێس ئێس جیمز ئه‌ى ویلیامز، مهلهوانانى ئێرانى كه له ده‌ریاى عه‌مان به‌له‌مه‌كه‌یان ئاورى گرتبوو رزگار كرد. ئه‌مه لانیكه‌م بۆ حهوتهمین جاره كه هێزه ده‌ریاییه‌كانى ئه‌مریكا مهلهوانانى ئێرانى له ئاوه‌كانى ناوچه‌كه رزگار ئه‌كه‌ن. به وته‌ى وتهوێژى ناوگانى پێنجه‌مى ئه‌مریكا ئاماده‌كارى بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م مه‌له‌وانانه ده‌كرێت.
نوێترین وایرۆسى ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ هێرشى سایبێرى
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیترز، وایرۆسێكى سایبێرى نوێ له رۆژهه‌لاتى ناوین دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌توانێت له ئالووگۆرى مالى، ئیمهیل و چالاكى له رایلكهكانى كۆمه‌لایه‌تى سیخۆرى بكات. به وته‌ى شیركه‌تى كاسیرسكاى، ئه‌م وایرۆسه به ناوى گاوس، توانایى هێرشى بۆ ژێرخانه سه‌ره‌كیه‌كان هه‌یه و له لایه‌ن ئه‌و شیركه‌ته‌وه دروست كراوه كه پێشتر وایرۆسى ئێستاكس نێتى بۆ هێرش كردنه سه‌ر گه‌لاله ناوه‌كیه‌كه‌ى ئێران دروست كردبوو.
پاشاى عه‌ره‌بستان بانگهێشتى ئێرانى قبووڵ نه‌كرد
حسین

ئه‌میر عهبدۆلاهیان، دواى دانیشتنى راوێژكارانهى تاران لهمهرِ بارودۆخى سوریه له ولامى پرسیاری ئه‌گه‌رى هێرشى نیزامى بۆسه‌ر سوریه وتى، ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت هێرش بكرێته سه‌ر سوریه له‌وه‌یكه ئه‌م ولاته له هێڵى پێشه‌وه‌ى خۆراگریدا بووه، ئه‌رته‌شى ئه‌م ولاته ده‌توانێت له خۆى دیفاع بكات. جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له ولامى پرسیارێك كه پاشاى عه‌ره‌بستان له كۆبوونه‌وه‌ى ولاتانى بێلایه‌ن به‌شدارى ده‌كات یان نه؟ وتى كه له‌وانه‌یه به هۆى نه‌خۆشى مه‌له‌ك عه‌بدۆلا له‌م كۆبوونه‌وه‌دا به‌شدارى نه‌كات.
ئاژان
سى وزه، به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى ئێران له ژێر ٣ میلیۆن بۆشكهوهیه به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له پاریس، ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه ئه‌مرۆ له راپۆرتى مانگانه‌ى خۆى رایگه‌یاند كه به‌رهه‌مهێنانى رۆژانه‌ى نه‌وتى ئێران له مانگى ژوئیه بۆ ٢ میلیۆن و ٩٠٠ هه‌زار بۆشكه كه‌م بووه‌ته‌وه. هه‌ر له‌م راپۆرته‌دا هاتووه كه به‌رهه‌مهێنانى نهتى عێراق له چاو ئێران زیاتر بووه. هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه نووسیویه كه جگه له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت، هه‌نارده كردنى نه‌وتى ئێران دواى به‌رێوه چوونى ئابلۆقهكانى یه‌كیه‌تى ئورووپا بۆ نیوه كه‌م بووه‌ته‌وه.
رزگار بوونى په‌ناخوازانى ئاواره‌ى ئێرانى له ئاوه‌كانى ئۆسترالیا
به پێى را

پۆرتى رادیو ئالمان، هێزه دهریاوانیهكانى ئۆسترالیا پاپۆرێكى هه‌ڵگرى زیاتر له ٢٠٠ په‌ناخوازى ئاواره‌یان رزگار كردووه. وه‌زیرى په‌نابه‌رى ئۆسترالیا وتى كه ئه‌م پاپۆره كه له ئاوه‌كانى ئه‌ندۆنێزیا له كێشه‌دا بوو هه‌ڵگرى ٢١١ كه‌س له ولاتانى سری لانكا، ئه‌فغانستان، پاكستان و ئێران بووه كه رۆژى چوارشه‌ممه ١٨ ى گه‌لاوێژ له‌دواى راگه‌یاندنى دروست بوونى كێشه عه‌ملیاتى رزگاركردنمان به‌رێوه‌برد.
پاسداران: ناهێلین ئاشتیێك وه‌ك ده‌ورانى ئیمام حه‌سه‌ن روو بدات
فه‌رمانده‌ى سپاى لامرد وتى، ئه‌وان باش ئه‌زانن ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان نه‌ك له رۆژهه‌لات

ى ناوین به‌لكوو له دۆنیادا له ناو ده‌چێت. زائرى نژاد به ئاشتى نێوان ئیمام حه‌سه‌ن و مه‌عاویه ئاماژه‌ى كرد و رایگه‌یاند كه سپاییهكان و بهسیجییهكان ناهێلن ئاشتى وه‌ك ده‌ورانى ئیمام حه‌سه‌ن روو بدات. ئه‌مرۆ له ناوبردنى ئیسرائیل به ده‌ست سپا و بهسیجهوهیه و ئه‌وان وائه‌زانن ئێران، ئه‌فغانستان و عێراقه.
سوریا؛ شهرِ به‌رده‌وامه‌و ده‌یان كه‌سیش كوژران
شهرِوپێ

كدادانی چه‌كداری نێوان سوپای ئازادی سوریا‌و هێزه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له حه‌له‌ب به‌رده‌وامی هه‌یه، هاوكات ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران. به‌پێی ئاژانسی سی ئێن ئێن، ئهمرِۆ شاری حه‌ما روبهرِوی بۆردومانێكی سه‌خت بوهتهوهو تائێستاش زیانه گیانییه‌كان نه‌زانراون، هه‌روه‌ك له شاره‌كانی حه‌ڵه‌ب و حمصیش پێكدادانی توند له نێوان سوپای ئازادی سوریا و سه‌ربازانی سه‌ر به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامی هه‌یه. لای خۆشیانه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سوپای ئازادی سوریا ئاماژه‌یان به كشانه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی حه‌له‌ب و ته‌ئكیدیشیان كردوه‌ته‌وه، كشانه‌وه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی ته‌كتیكییه. به‌پێی دوایین ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ژماره‌ی كوژراوانی سوریا له سه‌ره‌تای شۆرِشهوه زیاتر له ١٧ هه‌زار كه‌سه، له‌هه‌مانكاتدا روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ژماره‌ی كوژراوه‌كان به زیاتر له ٢٤ هه‌زار كه‌س داده‌نێت.
به‌ریتانیا به زیاتر له ٧ ملیۆن دۆلار هاوكاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌قۆناغێكی دیكهداو جارێكی تر هاوكاری ئۆپۆزسۆنی سوریا ده‌كه‌ن، هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كیش برِی ئه‌و هاوكارییانه به زیاتر له ٧ ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنێت. ویلیا‌م هیگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئهمرِۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له ئاستێكی به‌رزتردا هاوكاری دارایی و مرۆیی پێشكه‌ش به گه‌لی سوریا‌و نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته ده‌كات، ئه‌مه به‌له‌به‌رچاوگرتنی زیادبونی ژماره‌ی قوربانییه‌كان و شكستهێنانی هه‌وڵه دبلۆماسییه‌كان. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هاوكارییه‌كان خۆی له كه‌لوپه‌لی ده‌رمان و په‌یوه‌ندیدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه‌شی وت: هاوكارییه‌كان چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌خۆ ناگرێت. به‌پێی برِیارهكهی به‌ریتانیا، هاوكارییه‌كان به به‌های پێنج ملیۆن جونه‌ی ئسته‌رلینی داده‌نرێت، كه ده‌كاته نزیكه‌ی (٧.٨) ملیۆن دۆلار.
تێكههڵچوونى توند له نێوان نیزامیهكانى ئۆردۆن و ئه‌رته‌شى سوریه
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئه‌لعه‌ره‌بیه، سه‌رله به‌یانى رۆژى هه‌ینى تیكگیرانێكى توند له نێوان هێزه‌كانى نیزامى به‌شارئه‌سه‌د و ئه‌رته‌شى ئۆردۆن له ناوچه‌ى سنوورى تل شه‌هاب، رووى داوه. ئه‌م تێكههڵچونه كاتێك روى دا كه هێزه‌كانى به‌شارئه‌سه‌د هه‌وڵیان ئه‌دا نه‌هێلن بنه‌ماله ئاواره‌كانى سوریه برۆنه ناو خاكى ئۆردۆن كه له‌گه‌ڵ دژ كرده‌وه‌ى ئه‌رته‌شى ئۆردۆن به‌ره‌وو وو بوونه‌وه. خه‌ڵك و ئه‌رته‌شى ئه‌م ولاته له په‌ناخوازانى سوریه پشتیوانى ده‌كه‌ن و تا ئیستا ١٤٠ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ى سورى رۆیشتونه‌ته ناو خاكى ئۆردۆنه‌وه.