مهحكومیهتى دوو شارۆمه‌ندى كورد به ٨ ساڵ زیندان
به پێى

هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موكریان، دوو شارۆمه‌ندى خه‌ڵكى بۆكان به ناوه‌كانى قاسم ره‌حیمى ئازه‌ر و جه‌لال ناسرى له لایه‌ن دادگاى پێدا چوونه‌وه‌ى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا به زیندان محكوم كران. ره‌حیمى ئازه‌ر و ناسرى كه زیاتر له سێ مانگ له زیندان دان به تۆمه‌تى ئه‌منیه‌تى هه‌ركامه‌یان به چوار ساڵ زیندان مه‌حكوم كراون كه ئیستا له زیندانى ناوه‌ندى مه‌هاباد ماوه‌ى زیندانه‌كه‌یان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
بوومه‌له‌رزه چه‌ند شارى ئێران و كوردستانى هه‌ژاند
ئهمرِۆ دوانی

وه‌رۆ كاتژمێر ٥‌و پێنج دوو بوومه‌له‌رزه‌ى به هێز ناوچه‌كانى وه‌رزقان و ئهههرى له ئازه‌ربایجانى رۆژهه‌لات هه‌ژاند. هێزى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه له ئه‌هه‌ر ٦/٢ ریشته‌ر بووه. له لایێكى دیكه‌وه ئه‌و بوومه‌له‌رزانه شاره‌كانى مه‌هاباد و ورمێ و ده‌ورووبه‌ری به رێژه‌یێكى كه‌م هه‌ژاندوه. ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه بۆته جێگه‌ى نیگه‌رانى و به پێى هه‌واڵه‌كان خه‌ڵك رژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان. هێله كانى ته‌له‌فوون پچراوه و له خهسارهتى گیانى و ماڵى بوومه‌ڵه‌رزه له ئه‌هه‌ر و وه‌رزقان هیچ زانیاریێك تا ئێستا بلاو نه‌بۆته‌وه.
ماموستایه‌كی ئایینی و دوازده هاووڵاتیی له شاری سایین قه‌ڵا ده‌ستبه‌سه‌ر كران
مامۆستایه‌كی ئایینی ناوچه‌ی هه‌وشار هاورِێ له‌گه‌ڵ دوازده كه‌س میوان كه له‌ماڵی ئه‌و مامۆستایه بوون، له‌لایه‌ن هێزه ئ

همنیهتییهكانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، مه‌لا شه‌فیق مامۆستای ئاوایی "قزقۆپی"ی سه‌ر به شاری سایین قه‌ڵا له ناوچه‌ی هه‌وشار رێكه‌وتی ٢٠ی گه‌لاوێژ له كاتی به‌ربانگدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا . به وته‌ی شایه‌تحالان سهرهرِای بێ رێزی كردن به‌و مامۆستا ئایینیه، دوازده كه‌سی دیكه‌ش كه له ماڵی مه‌لا شه‌فیق میوان بوون، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون . هه‌واڵنێری ئاژانسی كوردپا رایگه‌یاند، مه‌لا شه‌فیق و ئه‌و دوازده كه‌سه ره‌وانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی شاری ورمێ كراون. هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و ١٣ كه‌سه نه‌زانراوه و لهمهرِ چاره‌نووسیان هه‌واڵێك له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
میدیاكانی ئیسرائیل: پایزی ئه‌مساڵ ئیسرائیل هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران
ئهمرِۆ شه‌ممه میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێت له وه‌رزی پایزی ئه‌مساڵ و پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران. رۆژنامه‌ی (تایمز ئۆف ئیسرائیل) له ژماره‌ی ئهمرِۆیدا، به پشت به‌ستن به راپۆرتێك بڵاویكرده‌وه: بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك

وه‌زیرانی ئیسرائیل لێكۆڵینه‌وه له‌وه ده‌كات پێش هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه برِیاره مانگی تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ بهرِێوهبچێت، گورزێكی سه‌ربازی له دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بوه‌شێنێت. هه‌روه‌ك رۆژنامه‌ی (یه‌دیحوت ئه‌حره‌نوت)ی ئیسرائیلیش بڵاویكرده‌وه: حكومه‌تی ئیسرائیل به‌رنامه‌رێژی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی پایزدا هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێرن.
دوێنێ هه‌ینیش، هه‌مان دو رۆژنامه بڵاویانكرده‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری ده‌یانه‌وێت له پایزدا هێرش بكه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیان به پشتیوانی و ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان و سوپای ئیسرائیل هه‌یه، به‌ڵام وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زیری به‌رگری هه‌واڵه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه.
ئه‌مریكا دژبه ته‌وه‌رى شه‌رئه‌نگێز ئابلۆقه‌ى نوێى په‌سه‌ند كرد
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاسۆشه‌یتدپرێس، ده‌وڵه‌تى ئوباما رۆژى هه‌ینى ٢٠ى گه‌لاوێژ ئابلۆقه‌ى نوێى دژبه شیركه‌تى نه‌وتى سیترۆلى سوریا و حیزبۆلاى لۆبنان په‌سه‌ند كرد. ئامانج له‌م ئابلۆقانه كه‌م كردنه‌وه‌ى ده‌ورى سه‌ره‌كى ئێران له پشتیوانى له رژێمى سوریایه. هاوكات به په‌سه‌ند كردنى ئه‌م ئابلۆقه نوێیانه هیلارى كلینتۆن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تركیا و چالاكانى نه‌یارى رژێمى سوریا گه‌یشته ئستانبۆل.
ئیتلاعاتى ئالمان: رژێمى ئه‌سه‌د گه‌یشتۆته كۆتایی
به پێى ب

هراوهردى سازمانى ئیتلاعاتى ئالمان، رژێمى به‌شارئه‌سه‌د گه‌یشتووه‌ته قۆناخى كۆتایى خۆى، به پێى وته‌ى گرهارد شیندلر سه‌رۆكى ئه‌م سازمانه، نه‌یارانى چه‌كدار به به‌كار هێنانى شهرِى چریكى بوونه‌ته هۆى له ناو‌و چوونى ئه‌رته‌شى سوریا. شنیدلر وتى كه سازمانى ئیتلاعاتى ئالمان به ده‌ستپێكى ناره‌زایه‌تییه‌كان له سوریا بریارى دا كه بارودۆخى ئه‌م ولاته ههڵبسنگێنێت، به‌م هۆیه‌وه ئیستا ئالمان به‌م بریاره گه‌یشتووه كه رژێمى سوریه گه‌یشتووه‌ته قۆناخى كۆتایى.
ره‌خنه‌ى توندى جێگرى ئه‌ردۆغان دژبه رژێمى ئێران
جێگرى سه‌ر

ۆك وه‌زیرانى تركیا له كۆبوونه‌وه‌ى هه‌واڵنێران وتى كه ئانكارا هه‌ر چه‌شنه كرده‌وه‌ێك كه پێویست بێت بۆ به‌ربه‌ره‌كانێى رژێمى ئێران ده‌گرێته‌به‌ر. جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى تركیا رایگه‌یاند كه نه‌ته‌نیا له بابه‌تى سوریا به‌ڵكوو زۆرێك له بریاره‌كانى رژێمى ئێران ئێمه‌ى ناره‌حه‌ت كردووه.
٨ له‌سه‌د گیرۆده بووان به مادهسرِكهرهكان ژنن
مه‌حه‌مه‌د سا

دق فهتحۆلاهى رایگه‌یاند كه ٨ له‌سه‌د مۆعتادانى ئێران ژنانن و گه‌نده‌ڵى ئێخلاقى و نه‌خۆشى وه‌ك ئیدز و هیپاتیت له درێژه‌ى ئیعتیادى ژنان په‌ره‌ى سه‌ندووه، كه ده‌بێت كارناسانى شاره‌زا و ده‌وڵه‌ت له فكرى چاره‌دا بن، به دۆزینه‌وه‌ى كار و پێراگه‌یشتن به پێداویستیه‌كانى بنه‌ماڵه‌كانیان به‌ده‌نه‌ى كۆمه‌ڵگا له زه‌ره‌رى زیاتر بپارێزن.
سوپای ئازاد پێشرِهوی ده‌كات و ١٨٠ كه‌سی تر كوژران
ناوچه جیاجیاكانی

شاری حه‌له‌ب روبه‌روی بۆردومانی سه‌خت ده‌بێته‌وه و پێكدادانی زه‌مینیش، له نێوان هێزه‌كانی سوپای ئازاد و سه‌ربازانی سه‌ر به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامی هه‌یه و دوێنێ هه‌ینیش ده‌یان كه‌س كوژراون. لیژنه هه‌ماهه‌نگییه‌كانی سوریا ئاشكرایانكرد، له شه‌وی رابردوه‌وه فرِۆكهی سه‌ربازییه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆردومانی ناوچه جیاجیاكانی شاری حه‌له‌ب ده‌كه‌ن و له ناوچه‌كانی دیكه‌ش ١٨٠ كه‌س كوژراون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ناوچه‌كانی عه‌سالی و قه‌ده‌م له دیمه‌شق پێكدادانی توند له نێوان سوپای ئازاد و سه‌ربازانی سه‌ر به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د رویانداوه و چهیندین كوژرا و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له كۆی ژماره‌ی كوژراوه‌كانی دوێنێ، ٣١ كه‌سیان سه‌ر به سوپای سوریا بون و ١٧ كه‌سی دیكه‌ش سه‌ر به سوپای ئازادی ئه‌و ولاته بون.