لاوێكی كورد دوای دوو مانگ راگیران له گرتنگه‌دا، بۆ گرتووخانه‌ی شاری مه‌ریوان راگوێزرا
لاوێكی خه‌ڵكی ئاوایی "نێ"ی سه‌ر به شارستانی مه‌ریوان دوای دوو مانگ راگیران له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا، بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری مه‌ریوان راگوێزرا. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، وریا فه‌ره‌جی ته‌مه‌ن ٢٥ سال كورِی

عهبدوڵڵاَ كه رێكه‌وتی ١٩ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌ناوچه‌ی سنووری "پیران"ی سه‌ر به مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ره‌وانه‌ی زیندانیی ناوه‌ندی ئه‌و شاره كرا. ئه‌و هاووڵاتییه كورده ماوه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی كرێكاری بووه و له كاتی گهرِانهوهی بۆ ئێران هاورِێ له‌گه‌ڵ لاوێكی دیكه به‌ناوی پشتیوان ئه‌فسه‌ری ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ كورِی سوهراب ده‌ستبه‌سه‌ر كران. رێكه‌وتی ١٤ی گه‌لاوێژ پشتیوان ئه‌فسه‌ری هاورِێ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی له زیندانی تاكه‌كه‌سیه‌وه ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره كراوه. ئه‌و لاوه كورده له ماوه‌ی راگیرانی له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا، له‌ژێر زه‌خت و گوشار و هه‌وره‌ها ئه‌شكه‌نجه‌دا بووه.
له ماوه‌ی دوو رۆژدا له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران سێ لاوی كورد له ئاودا خنكاون
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له شاری سنه، ورمێ و ئیسلام ئابادی غه‌رب سێ لاوی كورد له كاتی مه‌له كردن‌دا له به‌نداوه‌كانی كوردستان خنكاون. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سێ لاوی كورد به‌ناوه‌كانی فه‌ردین قووشچی كورِی فرووته‌ن، ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ خه‌ڵكی سنه و له به‌نداوی گاوشان، موسلیم (مورتزا) شه‌هسه‌واری ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی ئیسلام ئاباد غه‌رب له به‌نداوی شیانی ئه‌و شاره و و لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ له به‌نداوی شههرچای

ی ورمێ له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا به‌هۆی ناشاره‌زایی له مه‌له گیانیان داوه. فه‌ردین قووشچی رۆژی هه‌ینی ٢٠ی گه‌لاوێژ ر له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورِێیهكی بۆ مه‌له سه‌ردانی به‌نداوی "گاوشان" هه‌ڵكه‌وتوو له نێوان سنه و كامیاران كردبوو، به‌هۆی ناشاره‌زایی له مه‌له‌كردن له‌و به‌نداوه‌دا خنكاوه. له رووداوێكی دیكه‌دا لاوێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵه‌ی كورد به‌ناوی موسلیم شه‌هسه‌واری خه‌ڵكی ئیسلام ئابادی كرماشان رێكه‌وتی ٢١ی گه‌لاوێژ له به‌نداوی "شیان"ی ئه‌و شاره به‌هۆی گیركردنی لاقه‌كانی له قه‌وزه و قورِای ناو به‌نداوه‌كه خنكاوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌مان رۆژ له به‌نداوی شههرچایی له ده‌ورووبه‌ری ورمێ سێ لاوی كورد كه‌وتونه‌ته ناو ئه‌و به‌نداوه‌وه و سه‌ره‌نجام یه‌ك له‌و لاوانه كه ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵ بووه به‌هۆی نه‌بوونی شاره‌زایی له مه‌له گیانی له‌ده‌ست داوه.
كوشتن
ى هاوه‌لاتیه‌كى كورد به ده‌ستى هێزه‌كانى ئینتزامى هێزى ئینتزامى كاسبكارێكى كوردیان به ناوى ساڵح یادوهر زاده‌ى شێوانى كوشت. ناوبراو كه ٢٥ ساڵه خه‌ڵكى گوندى شێوان سه‌ر به شارى سڵماس بوو و به هۆى گوله‌ى هێزه‌كانى ئینتزامى گیانى دا.
٧٠ له‌سه
دى زیانبهركهوتووانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئازه‌ربایجان منداڵ و ژنن به‌رێوه‌به‌رى گشتى پزیشكى قانونى ئازه‌ربایجانى رۆژهه‌لات گووتى: زۆربه‌ى كوژراوان له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى رۆژى رابردوو ژنان و مندالان پێكى ده‌هێنن. به‌هرامى سه‌مه‌دى زیادى كرد: ئه‌و بریندارانه‌ى بارودۆخیان هه‌ستیار بووه مندالانى كه‌متر له ٩ ساڵ بوون كه زۆربهویان له رێگه‌ى نه‌خۆشخانه گیانیان داوه.
له یه‌ك ساڵى رابردودا به‌رهه‌م هێنانى نه‌وتى ئێران به راده‌ى یه‌ك ملیون بوشكه كه‌م

بۆته‌وه
واشینگتون پوست ١٠ى ئوت ى ٢٠١٢لهندن راپۆرتى دا كه عێراق له رژیمى ئێران كه دووهه‌مین به‌رهه‌م هێنه‌رى نه‌وتى ئوپێكه ، بو یه‌كه‌م جار له‌ماوه‌ى ساڵه‌كانى ١٩٨٠ تا ئێستا له‌پێوه‌ند به به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت پێش كه‌وتووه كه ئه‌و ئاڵوگۆره سهمبولیكه به هوى ئابڵوقهكانى روژ ئاوا دژ به ئێران بووه و له هه‌مان كاتیش دا ده‌رخه‌رى پێشكه‌وتنى پیشه‌سازى وزه‌ى وه‌لاتى عێراقه. به پێى هه‌واڵى مانگى رابردوى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌ى وزه ، عێراق توانیویه‌تى رۆژانه ٣ ملیۆن بۆشكه نه‌وت به‌رهه‌م بێنێت كه زۆرترین راده‌ى به‌رهه‌مى نه‌وته دواى هێرش بو سه‌ر عێراق به رێبه‌رى ئه‌مریكا. له هه‌مان كات دا به‌رهه‌مى نه‌وتى ئێران بۆ یه‌كه‌م جار دواى ٣٠ ساڵ بۆ ژێر ٣٠ ملیۆن بۆشكه له رۆژدا كه‌م بۆته‌وه كه ئه‌و راده‌یه له مانگى رابردوى ژوئیه به ٢٠٩ ملیۆن بۆشكه له رۆژ كه‌م بوته‌وه. له ٥ ساڵى رابردودا به‌رهه‌مى نه‌وتى ئێران تا راده‌ى یه‌ك ملیون بۆشكه له رۆژ كه‌م بۆته‌وه كه ئه‌و جیاوازییه چاوهرِوان ده‌كرێت زیاتریش بێت چوونكه عێراق له دروستكردنه‌وه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى خوى به‌رده‌وامه له كاتێك دا كه ر
ژیمى ئێران به‌رده‌وام له ته‌حریم دایه.
فه‌رمانى رژیمى ئێران بۆ تیرۆرى كه‌سایه‌تیه‌كانى نه‌ته‌وه‌یى عێراق
ئهحمهدالعهلوانى ، نوێنه‌رى پارلمانى عێراق له ئه‌لعراقیه ووتى ، لێپرسراوانى پله به‌رزى رژیمى ئێران بۆ تیرۆرى كه‌سایه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى عێراق كه دژى ده‌ست تێوه‌ردانى رژیمى ئێران له عێراقن، فه‌رمانى ده‌ر كردووه. هه‌روه‌ها ناوبراو زیادى كرد ئه‌لعراقیه زانیارى له ده‌ست دایه كه ئه‌وه ده‌رده‌خا له‌م دواییه دا قاسم سلیمانى فه‌رمانده‌ى سوپاى قودس بۆ پالاوتن و سرِینهوهى سه‌مبوله نهتهوییهكانى عێراق ، كه دژى ده‌ست تێوه‌ردانى رژیمى ئێران له ئێراقن بریارى ده‌ر كردووه و نیگه‌رانیشن له‌وه‌ى كه ئورگانه ئه‌منیه‌تیه‌كانى عێراق له به‌رێوه‌بردنى ئه‌و فه‌رمانانه ده‌ستى هه‌بێت .
نه‌بونى هیچ رێكارێكى سیاسى له سوریا
سه‌رهه‌نگ

عه‌بدولحه‌مید زهكریا له ئه‌رته‌شى ئازادى سوریا ووتى : من له حه‌له‌ب هاتووم و ته‌نیا ئه‌رته‌شى ئازادى سوریام بینى ، هه‌روه‌ها ووتیشى له سوریا هیچ رێكارێكى سیاسى بوونى نیه و له سوریا ته‌نیا رێكارى نیزامى هه‌یه كه شۆرِشیهكان ئه‌و رێگایه‌یان گرتۆته پێش و ناوبرا ووتیشى به‌شار ئه‌سد موستهحهقى ئیعدامه چونكه هیچ رێگایه‌كى نه‌هێشتوته‌وه بو خه‌ڵك.
جیابوونه‌وه‌ى نوێنه‌رى سوریا له شورِاى مافى مرۆڤ

دانى بعاج نوێنه‌رى سوریا له شوراى مافى مرۆڤ له رێكخراوه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جیابوونه‌وه‌ى خۆى له رژیمى جینایهتكارى به‌شار ئه‌سد راگه‌یاند. ناوبراو ووتى ئیترحهز ناكات وه‌ك نوێنه‌رى ئه‌و وه‌ڵاته به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ى خۆى هه‌ر بۆیه ده‌ست كشاندنه‌وه‌ى خۆى راده‌ستى دمیشق كردووه .