داخرانى ١٣ سینه‌ما له ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا
به پێ

ى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موكریان، سه‌رۆكى ئیداره‌ى كاروبارى سینه‌مایى فه‌رهه‌نگ و ئێرشادى رژیم له ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا وتى كه ئێستا له ١٦ سینه‌ماى پارێزگاكه‌مان ١٣ سینه‌ماى داخراوه. ته‌نیا سێ سینه‌ما له ورمێ كار ده‌كه‌ن. حۆسه‌ین په‌ناهى ئه‌قده‌م رایگه‌یاند كه له ماوه‌ى سێ مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا ٥٠ له‌سه‌د بینه‌رانى سینه‌ماى ئه‌م پارێزگایه كه‌م بووه‌ته‌وه.
لاوان زۆرترین پشكى بیكَارییان هه‌یه
به پێى

گه‌لاڵه‌ى سه‌رژمیرى هێزى كار كه له به‌هارى ٩١ له لایه‌ن ناوه‌ندى ئاماره‌وه بلاو بووه‌ته‌وه رێژه‌ى بێكارى لاوانى ١٥ بۆ ٢٤ ساڵ گه‌یشتووه‌ته ٢٨،٦ له‌سه‌د. ئێستا رێژه‌ى بێكارى لاوان له ئێران دوو هێنده‌ى رێژه‌ى بێكارى ته‌واوى ئێرانه( ١٢،٩ ). بێكارى ژنان یه‌كێك له بابه‌ته گرنگه‌كانى كۆمه‌ڵگایه، رێژه‌ى بێكارى ژنانى لاو له حالێكدایه كه زیاتر له ٦٥ له‌سه‌دى داواكارانى خوێندنى بالاى ئێران ژنانن. بێشك بارهێنان یه‌كێك له بابه‌ته سه‌ره‌تاییه‌كانى كار ، به‌لام به‌شێكى زۆرى ژنانى بارهاتوو دواى ته‌واو كردنى خۆێندنهكانیان ناتوانن برۆنه بازارى كاره‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرى جیابووه: رژێمى ئه‌سه‌د له كۆتاییدایه
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له ئه‌مان، ریاز حجاب وه‌زیرى جیابووه له رژێمى ئه‌سه‌د رایگه‌یاند كه حكومه‌تى ئه‌سه‌د ته‌نیا كۆنترۆلى ٣٠ له‌سه‌دى خاكى سوریه‌ى به‌ده‌سته‌وه ماوه و له قۆناخى كۆتاییدایه. ئه‌م به‌رپرسه‌ى رژێمى سوریه له كۆنفرانسێكى هه‌واڵیدا رایگه‌یاند كه رژێمى ئه‌سه‌د له بارى ئابوورى، نیزامى و رۆحیه‌وه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و رووخانى ده‌سه‌لاتى به‌شارئه‌سه‌د نزیك بووه‌ته‌وه.
ماهێرئهسهد به تۆندى بریندار كراوه
به پێى راپۆرت

ى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بستانى ئه‌لوه‌ته‌ن، له زار جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیه، به‌شارئه‌سه‌د رازى بووه به واز هێنان له ده‌سه‌لات و ماهێرئهسهدى براى، فه‌رمانده‌ى له‌شكرى چوارى گاردى سه‌رۆك كۆمارى كه سه‌ره‌كیترین هێزى سهركهت كردنى نارازیان بووه له ته‌قینه‌وه‌ى بیناى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى له ده‌مێشق دوو قاچى خۆى له ده‌ست داوه. به وته‌ى بوگدانۆف، به‌شارئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆمارى سوریه رازى بووه كه واز له ده‌سه‌لات بێنێت.
ژماره‌ی كوژراوانی سوریا گه‌یشته ٢٣ هه‌زار كه‌س
له‌ماوه‌ی (١٧) مانگی نارِهزایهتی و شۆرِشهكهی سوریادا دژ به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د (٢٣) هه‌زار كه‌س كوژراون و ته‌نها له‌م مانگه

شدا (٢٤٠٠) كه‌س كوژراون. رامی عهبدولرِهحمان، بهرِێوهبهری روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندوه: تا رۆژی (١٣) ی ئه‌م مانگه (٢٣) هه‌زار كه‌س له سوریا كوژراون. ورده‌كاری زیاتری ئاشكراكرد كه: (١٦١٤٢) له كوژراوه‌كان مه‌ده‌نی و (١٠١٨) كه‌سیشیان له سه‌ربازانی جیابوه و (٥٨٤٢) كه‌سیشیان له سه‌ربازانی رژێمی سوریان، ئه‌و كه‌سانه‌شی كه مه‌ده‌نی بون و هاوشانی سوپای ئازاد چه‌كیان هه‌ڵگرتوه له ریزی قوربانیانی مه‌ده‌نی ئهژماركراون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و ئامارانه شهبیحهكان و ئه‌و كه‌سانه‌ش ناگرێته‌وه كه له زیندانه‌كانی سوریا بێ سه‌رو شوێنن، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ناسنامه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه. وتیشی: له‌ماوه‌ی نێوان (١-/١٣/٨) دا (٢٤٠٩) كه‌س كوژراون.