كۆبوونه‌وه‌ى
ناره‌زایه‌تى له به‌رانبه‌ر پارێزگاى كوردستان به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موكریان، رۆژى شه‌ممه ٤ى خه‌رمانان خه‌ڵكى گۆندى دووشان له ناره‌زایه‌تى به نه‌بوونى ئاوى خواردنه‌وه له به‌رانبه‌ر پارێزگاى كوردستان له شارى سنه كۆبوونه‌وه و رایانگه‌یاند كه له ٢٤ سه‌عات ته‌نیا ٢ سه‌عات ئاوى خواردنه‌وه‌یان هه‌یه، سێ مانگه به‌دوادا چوون بۆ ئه‌م كێشه‌یه ده‌كه‌ن و به‌رپرسان ولامیان ناده‌نه‌وه. جێگه‌ى باسه كه گۆندى دووشان له ٥ كیلۆمه‌ترى شارى سنه‌دایه.
پشتگیریی دادستانی سنه له تاقمێكی ساخته‌چی و فرۆشیاری ماده هۆشبه‌ره‌كان
ئه‌ندامانی تیمێكی گه‌وره‌ی داگیركاری زه‌وی و به‌رهه‌مهێنه‌ری ماده هۆشبه‌ره‌كان كه له‌لایه‌ن دادستانی ئێستای سنه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرا، پاش ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌سانی ئاگاداره‌وه، له‌قاودران، هه‌ڵاتن. به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، له ماوه‌ی ٢٠ رۆژی رابردوودا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی ناسراوی شاری سنه پاش له‌قاودانیان، ئه‌و تیمه

به یارمه‌تیی یه‌كێك له لێپرسراوانی قه‌زایی سنه هه‌ڵاتن. به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دادگوسته‌ریی شاری سنه، ئه‌م بانده گه‌وره‌یه چه‌ندین ساڵه به پشتیوانیی چه‌ند لێپرسراوێكی حكوومه‌تی له شاری سنه ده‌ستیان داوه‌ته داگیركردنی زه‌وی و به‌رهه‌مهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان. به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، عه‌بدوڵڵا عه‌زیزی به‌رپرسی لێژنه‌ی زۆرانبازیی پارێزگای كوردستان یه‌كێك له سه‌ره‌كی ترین ئه‌ندامانی ئه‌و بانده به هاوكاریی لێپرسراوانی ده‌وڵه‌تی به ساخته‌كاری ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌یان هێكتار له زه‌وی و زاری ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌دا گرتووه و له‌و رێگایه‌وه داهاتێكی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه. له حاڵی حازردا كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییانی شاری سنه سكاڵاكانی خۆیان راده‌ستی ده‌زگای قه‌زایی كردوو و هاوكات نیگه‌رانیی خۆیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌دوادانه‌چوونی ئه‌و ده‌زگایه به‌هۆی ده‌ست تێدابوونی لێپرسراوانی پارێزگا له‌و ساخته‌كارییه، درهبرِیوه.
ئاگر لێرِهوار و دارستانه‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامانیشی گرته‌وه
له‌یه‌ك رۆژی رابردووه هه‌تا ئێستا لێرِهوار و دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری چه‌ندین ئاوایی سه‌ر به شارستانی پاوه له ئاگردا سووتاوون. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی كوردپا، ئه‌و ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه خه‌سارێكی به‌رچاوی به لێرِهواره پارێزراوه‌كانی ئاوایی به‌له‌بزان، هیروێو شاخه‌كانی ماكوان له پارێزگای كرماشان گه‌یاندووه. هه‌واڵنێری ئاژانسی كوردپا راش

یگهیاند، به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌یی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها زۆری دارستانه‌كان ئیمكانی و خێرایی كووژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌روو كردۆته‌وه. ساڵی رابردووش به هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه له لێرِهوارهكانی ناوچه‌ی هه‌ورامان له پاوه،كه‌ڵكیان له هیڵی كۆپته‌ر به‌مه‌به‌ستی كۆژاندنه‌وه‌ی وه‌رگرت. ئه‌و ناوچانه به‌یه‌كێك له شوێنه پارێزرا و دڵرِفێنهكانی پارێزگای كرماشان دێنه ئه‌ژمار به‌ڵام به هۆی كه‌مته‌ر خه‌می ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كان له وه‌رزی گه‌رمادا تووشی سووتان ده‌بن. له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا به ده‌یان حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستان و لێرِواری ده‌ورووبه‌ری شاره‌كانی "مه‌ریوان، سه‌وڵاوا، پاوه، نه‌وسوود، كامیاران، جوانرِۆ و سه‌لاسی باوه‌جانی" روویان داوه.
لاوێك ل
ه ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ته‌رمه‌كه‌ی به خنكاوی دۆزرایه‌وه لاوێكی خه‌ڵكی ئاوایی زهلاوان به هۆیه‌كی نادیار ته‌رمه‌كه‌ی به خنكاوی له ناو ماڵی خۆیان دۆزرایه‌وه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، جه‌لال ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و كورِی عومه‌ر، خه‌ڵكی ئاوایی "زهولان"ی سه‌ر به ناوچه‌ی باسكی كۆڵهسهی سه‌رده‌شت به هۆیه‌كی ناروون گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و لاوه له‌به‌ر ده‌ست دا نیه.
ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌ى ولاتانى بێلایه‌ن به به‌شدارى ٣٠ له‌سه‌دى ئه‌ندامان
شانزههه

مین كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رانى بێ لایه‌ن به به‌شدارى كه‌متر له یه‌ك سێهه‌مى ئه‌ندامانى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ئاستى كارناسان له تاران ده‌ستی پێكرد. جولانه‌وه‌ى ولاتانى بێ لایه‌ن له ١٢٠ ئه‌ندام و ٢١ چاو‌دێر پێك هاتووه كه ته‌نیا ٣٥ ولات له‌م كۆبوونه‌وه‌دا به‌شداریان كردووه. ئه‌م كۆبوونه‌وانه له سێ ئاستى كارناسان، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و سه‌رۆكى ولاتان هه‌ر یه‌كه‌و له دوو رۆژدا به‌رێوه ده‌چێت. به‌رپرسانى رژێمى ئاخوندى هیوادارن له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا بتوانن له ئابلۆقه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان رزگارییان بێت، قه‌یرانى سوریه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له گه‌لاڵه ناوه‌كیه‌كه‌ى خۆیان داكۆكى بكه‌ن.
كوژران
ى سه‌رۆكى سازمانى ئیتلاعاتى ئاسمانى رژێمى سوریه به پێى راپۆرتى شه‌به‌كه‌ى هه‌واڵده‌رى ئه‌لعه‌ره‌بیه، جه‌میل حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى ئه‌و سازمانه رۆژى شه‌ممه ٤ى خه‌رمانان له ده‌فته‌رى كاره‌كه‌ى خۆى تیرۆر كراوه.
ده‌ست
به‌سه‌ر كردنى سێ ئێرانى به تاوانى ته‌زویرى ده‌رهه‌م له ئیمارات سه‌رتیپ خه‌لیل ئیبراهیم ئهلمهنسوورى، به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى تاوانى دۆبهى له دانیشتنى هه‌واڵده‌رى رایگه‌یاند كه سێ كه‌سى ئێرانى به تاوانى ته‌زویر و فرۆشى دهرههمى ئیمارات له بازاره‌كانى دۆبهى ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له تاوانباران ده‌ست پۆلیس كه‌وتووه ئه‌و پووڵه ته‌زویرانه له ئێران چاپ كراون.