چارەنووسی خۆیان دیاری دەكەن. هەر چەند بڕیاری جەماوەر بۆ لابردنی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد لە سوریە تائێستانههاتوَتهدى و خوێنێكی زۆر لەو پێناوەدا رژاوه,بەڵام لە ئاكامدا ئەو دەسەڵاتەش لە ناودەچێ و حوكمی كۆت و بەند لەو وەڵاتەش كۆتایی دێت.
رووخانی رژیمی بەشار ئەسەد كاریگەری زۆری دەبێ لە سەر ورەی خەڵكی ناوچەكە ولهبهرانبهردالاوازى دیكتاتۆرەكان،روداوهكان ئەوەدهسهلمێنن كە لە داهاتوویێكی نزیكدا خەڵكی ئێران لە بەرانبەر رژیم رادەپەرن و بە شێوەیێكی یەكگرتووانە هەوڵ بۆ لەناوبردنی ئەو دەسەڵاتە دەدەن. خەڵكی ئێران بە هەموو پێكهاتەو نەتەوەكانیەوە هەر بە هاتنی خومەینی و دار و دەستەكەی بۆ سەر دەسەڵات، بە دەست زوڵم و نابەرابەریەوە ناڵاندویانە و لە ئێستاشدا كەوتوونە ژێر فشاری قورسی هەژاری و بێكاری و گرانیەوە. رژیم ئەو راستیە باش دەزانێ كە چیتر جەماوەری ئێران تەحەمولی ئەو هەموو فشارە ناكەن و كەڵك لە هەر دەرفەتێك وەردەگرن بۆ راپەرین و لەناوبردنی دەسەڵاتە بێ بنەما و نادەستووریەكەیان. هەر بۆیە رژیم زیاتر لە هەموو كاتێ بۆ مانەوەی پشت دەبەستێ بە هێزی سەركوت و چاوترسانی خەڵك.
لەم هەل و مەرجەی نوێیەی كە هاتۆتە ئاراوە، لاوان و خوێندكاران ئەركێكی مێژووییان دەكەوێتە ئەستۆ و دەبێ پێشەنگ بن لە هاندان و رێكخستنی باقی چین و تووێژەكانی كۆمەڵگای كوردستان و ئێران دژ بە رژیمی دەسەڵاتداری ئاخوندی و كۆتایی هێنان بەو سیستەمە.
هەر بۆیە دەبێ خوێندكاران و لاوانی شۆرشگێڕی كوردستان ریزەكانیان یەكخەن و رێگە بۆ ئاڵووگۆرێكی بنەرەتی لە كوردستانی ئێران خۆش بكەن و روشنبیری و هوشیاری نەتەوەیی پەرە پێبدەن. پێشرەو بن لە یەكریزی و تەبایی لە كوردستاندا.
هەر بەو بۆنە پیرۆزەوە داوا لە لاوان و خوێندكارانی نێو ریزەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران دەكەین كە بە هەست كردن بە بەرپرسایەتی زیاتر لە رابردوو كار بۆ بەرەو پێشبردنی بەرنامە و پرۆژە نەتەوەیی و نیشتمانیەكانی سازمانەكەیان بكەن و لەو پێناوەدا چالاكانە هەڵسوڕێن.
بروخێ رژیمی دیكتاتۆری ئێران و سەركەوێ خەباتی ئازادیخوازانەی سەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان و ئێران
هەر شەكاوە بێ ئاڵای سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران
كۆمیتەی خوێندكارانی سازمانی خەبات
٥ی خەرمانانی ٢٧١٢ كوردی