مهحكومیهتى دوو شارۆمه‌ندى كورد به زیندان
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موكریان، لقى یه‌كى دادگاى شۆرشى مه‌هاباد دوو شارۆمه‌ندى خه‌ڵكى گۆندى گرلێن، له ناوچه

ى میاندواو به ناوه‌كانى قاسم ره‌حیمى و مه‌حه‌مه‌د ئیبراهیم زاده‌ى به تۆمه‌تى ئه‌منیه‌تى هه‌ركامه به یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكوم كرد. جێگه‌ى باسه كه ئه‌م دوو شارۆمه‌نده شه‌ش مانگى پێش ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و ئیستا له زیندانى ناوه‌ندى مه‌هاباد ده‌ورانى مهحكومیهتى خۆیان تێده‌په‌رێنن.
سه‌ركه‌وتنی سینهماكارنی كوردی ئێران به‌رده‌وامه
كورته فیلمی ده‌نگی باران له بیست و حهوتهمین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "قلیبیه"ی توونس به‌شداری ده‌كات و چوار كورته فیلمی دیكه‌ی سینه‌ماكارانی كورد بۆ به‌شداری بیست و نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كورته فیلمی تا

ران هه‌ڵبژێردراون. به‌پێی راپۆرتی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی كورته فیلم، كورته فیلمی ده‌نگی باران له ده‌رهێنانی جه‌لال ساعیدپه‌نا سینه‌ماكاری خه‌ڵكی سنه له بیست و حهوتهمین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "قلیبیه"ی توونس كه برِیاره رێكه‌وتی ٤ی خه‌رمانان بهرِێوه بچێت، به‌شداری ده‌كات. هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كورته فیلمی ئه‌زموونیی "شوێن پێی ژیان"، دووه‌مین به‌رهه‌می خانمه سینه‌ماكاری كورد "فاتمه ده‌ستمه‌رد" و له به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماكاری كورد مه‌نسوور چه‌مه‌نی له‌ناو ٢٥٧ كورته فیلمی نێردراو بۆ بیست و نۆیه‌مین فێستیڤاڵی كورته فیلمی تاران بۆ به‌شی ئه‌زموونی هه‌ڵبژێرداوه.
چالاكێكی سیاسی ـ مه‌زهه‌بی دوای یه‌ك مانگ گیران، له گرتنگه‌ی ئیتلاعاتی سنه دایه
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی به‌رگری له مافی مرۆڤی كوردستان، پاش زیاتر له یه‌ك مانگ له گیرانی عه‌بدوڵڵا عه‌باسی چالاكی

سیاسی ـ مه‌زهه‌بیی كورد، هێشتا به نارِوونی له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ده‌ستبه‌سه‌ره. عه‌بدوڵڵا عه‌باسی یه‌كێك له لێپرسراوانی نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن ئه‌مینی به‌رپرسی شۆرای مه‌كته‌بی قورئانی كوردستان كه رێكه‌وتی ٦ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له بازگه‌ی پۆلیسی جاده‌ی سنه ـ كرماشان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی ستادی خه‌به‌ری ئیداره‌ی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستان كرابوو، هێشتا به نارِوونی له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه ده‌سته‌به‌سه‌ره. سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه پێشتر به بنه‌ماڵه عه‌بدوڵڵا عه‌باسی راگه‌یه‌ندرابوو كه ناوبراو پێش له جێژنی ره‌مه‌زان به دانانی وه‌سیقه ئازاد ده‌كرێت، به‌ڵام سهرهرِای ئاماده‌كردنی وهسیقهش له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه هێشتا هه‌ر له گرتنگه‌ی ئیتلاعاتی سنه راگیراوه.
هێرشى هێزه‌كانى رژێم بۆسه‌ر دهسفرۆشانى سنه
به پێى راپۆرتى كۆمیته‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ یارمه‌تى به دامه‌زراندنى سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان، رۆژى یه‌كشه‌ممه ٥ى خه‌رما

نان مه‌ئمورانى سه‌دى مهعبهرى شاره‌دارى سنه، سه‌عات ٥ى دوانیوه‌رۆ به چه‌ندین ماشێن یر له كه‌سانى گۆپاڵ و چه‌قۆ به ده‌سته‌وه هێرشیان كرده سه‌ر كاسبكاران له مه‌یدانى كارئاموزى سنه و له نێوان مه‌ئمورانى گۆپاڵ به‌ده‌ست و مێوه فرۆشان شهرِ و پێكدادان ده‌ستى پێكرد، هێرش كردنه‌سه‌ر ده‌ست فرۆشان له لایه‌ن مه‌ئمورانى شاره‌داریه‌وه له‌گه‌ڵ دژكرده‌وه‌ى تێكراى ده‌ست فرۆشه‌كان به‌ره‌وروو بوو و مه‌ئموران به بردنى هێندێك له كهڵوپهڵى مێوهفرۆشان ناچار به جێهێشتنى ئه‌و شوێنه بوون.
كۆكردنه‌وه‌ى ١٤٠٠ ده‌زگاى ماهواره له بۆكان
به پێى

هه‌واڵى سایتى موكریان، سه‌رۆكى ئیداره‌ى هه‌واڵده‌رى فه‌رمانده‌یى ئینتزامى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا رایگه‌یاند، له حه‌وتووى رابردوو ١٤٠٠ ده‌زگاى وه‌رگرى كه‌ناڵه‌كانى ماهواره‌یی له بۆكان له ژێر ناوى گه‌لاڵه‌ى به‌رز كردنه‌وه‌ى ئه‌منیه‌تى كۆمه‌لایه‌تى كۆ كردۆته‌وه.
مرسى
له تاران: هیواى رژێمى ئاخوندى بوو به بلقى سه‌ر ئاو به پێى راپۆرتى رادیو ئالمان، سه‌رۆك كۆمارى میسر پێش له رۆیشتنى بۆ تاران داواى له ولاتانى زڵهێزى دۆنیا روسیه و چین كرد كه یارمه‌تى به‌شارئه‌سه‌د بده‌ن كه له ده‌سه‌لات واز بێنێت. به‌رپرسانى رژێمى ئاخوندى هیوادار بوون له‌گه‌ڵ میسر كار بكه‌ن بۆ پاڵپشتى له به‌شارئه‌سه‌د. مرسى پێش له رۆیشتنى بۆ چین و ئێران له یه‌كه‌مین وتووێژى نێونه‌ته‌وه‌یى خۆى له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى رۆیترز وتى، كاتى ئه‌وه هاتووه كه به‌م خوینرشتنانه كۆتایى بهێندرێت و خه‌ڵكى سوریه به مافى خۆیان بگه‌ن، رژێمێك كه خه‌ڵكى خۆى ئه‌كوژێت ده‌بێت له‌مه‌یدان نه‌مێنێت. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه له‌م بارودۆخه‌دا رێفۆرم له سوریه سوودى نیه و ده‌بێت رژێم بگۆردرێت.
ناردنى پا
سداران بۆ پێش‌گرتن له رووخانى ئه‌سه‌د به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى واڵ ئیستریت ژۆرناڵ له زار سه‌رچاوه‌ى ئاگادار له سپاى پاسداران، ئێران ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازێكى زۆرى بۆ شهرِ له پاڵ هێزه‌كانى به‌شارئه‌سه‌د بۆ سوریه ره‌وانه كردووه. هه‌رچه‌نده كه به‌رپرسانى ئێرانى ده‌لێن له قه‌یرانى سوریه ده‌ستیان نییه، به‌لام فه‌رمانده‌كانى سپا به روونى رایانگه‌یاندووه كه تاران یارمه‌تى نیزامى سوریه ده‌دات. ئابنووش فه‌رمانده‌ى سپاى قه‌زوێن پێشتر له كۆبوونهوهێكى ده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند، ئێمه ئه‌مرۆ له هه‌موو بوارێكه‌وه له شهرِداین له لایه‌نى نیزامى له سوریه و له لایه‌نى فه‌رهه‌نگى له ئێران.
سۆلتان
یه: به‌رده‌وام ده‌بین له پیتاندنى ئۆران‌یۆم نوێنه‌رى هه‌میشه‌یی رژێمى ئاخوندى له ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ناوه‌كى رایگه‌یاند، رژێمى ئێران هیچ كات چالاكى پیتاندنى ئۆران‌یۆم راناگرێت چونكوو به ئاشتى خوازانه كه‌ڵكى لێ وه‌رده‌گرێت. سۆلتانیه له دانشتنێكى هه‌واڵده‌رى له په‌راوێزى دانشتنى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى شانزه‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ولاتانى بێ لایه‌ن له ولامى هه‌واڵنێرى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له‌مه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێران سهرهرِاى ناره‌زایه‌تى كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى، چالاكى پێتاندنى ئۆرانیۆمى زیاتر كردووه وتى، ئێران چالاكیه‌كانى خۆى لهمهرِ پیتاندنى ئۆران‌یۆم راناگرێت و ئه‌ركى ئاژانس دۆزینه‌وه‌ى راستى راپۆرتهكانه له لایه‌ن ولاتانه‌وه و مافى داوه‌رى نیه.