سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران
حه‌فته‌ی پ

ێشوو سێ هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ٢ی خه‌رمانانی حه‌فته‌ی پێشوو سێ هاووڵاتیی كورد به‌ناوه‌كانی له‌تیف عه‌لیخانی، سیامه‌ند عه‌لیخانی و محه‌ممه‌دئه‌مین سه‌عیدی خه‌ڵكی گوندهكاكی "گوێزلی و بێژوێ" پاش گیران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه، ره‌وانه‌وه شوێنێكی نادیار كراون. به وته‌ی كه‌سوكاری نزیكی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه هه‌تا ئێستا له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر و شوێنی راگیرانیان زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نیه. سهرهرِای به‌دواداچوون و په‌یجۆری بنه‌ماڵه‌كانیان به مه‌به‌ستی زانین له چاره‌نووسیان، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه هیچ وه‌ڵامێكیان پێنهرداوهتهوه و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی نیگه‌رانییان.
هێرشی درندانه‌ى هێزه‌كانى حكومه‌تى عێراق بۆ سه‌ر دانیشتووانى ئه‌شه‌ره‌ف
له‌كاتێك كه كاروانى شه‌شه‌مى ئه‌ندامانى موجاهیدین له ئه‌شره‌فه‌وه به‌ره‌و لیبرتى وهریكهوتبوون و هێزه‌كانى حكوومه‌ت

ى عێراق له كاتى پشكنینى ئهندامنانى موجاهیدینى خه‌ڵق به شێوه‌یێكى درندانه ههلیانكووتایه سه‌ریان و ٢٠ كه‌سیان لێ بریندار كردن. ئه‌و رووداوه له دواى ئه‌وه پێشهات كه هێزه‌كانى عێراق به ئاشكرا سه‌عات و كه‌ل و په‌له‌كانى ئه‌ندامانى تازهاتوو بۆ ناو لیبرتیان له كاتى بشكنین دا ده‌دزى و سووكایه‌تیان به‌و په‌نابه‌رانه ده‌كرد و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ژماره‌یان نزیك به ٤٠٠ كه‌س بوو دژكرده‌وه‌یان نیشان دا و داواى كۆتایی هینان به دزینى كه‌ل و په‌ل و سووكایهتیهكانى هێزه چه‌كداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقیان ده‌كرد كه له دواى ئه‌و ناره‌زایه‌تیه به میله و دار و به‌رد هێَشیان كرایه سه‌ر و ٢٠ ئه‌ندامى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵق بریندار كران. ئه‌مرۆش شۆراى میللى موقاومه‌ت له راگهێنداروێكدا قسه‌كانى ووته‌بێژى بان كى مۆن سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه هیچ بریندارێك له‌و تێكگیرانه نه‌بووه ره‌د كرده‌وه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به رێگه‌خۆشكردن بۆ جینایه‌تى دیكه لێكدایه‌وه.
شیركه‌تى هێندى خوازیارى وه‌رگرتنى پوولێكى زیاتر له سه‌رمایه‌دانان له مه‌یدانه گازییهكانى رژیم بوو
شیركه‌ت

ێكى هێندى داواى له رژیمى ئێران كردووه كه به هۆى ته‌حریمه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پوولێكى زیاترى له سه‌رمایه‌دانان له مه‌یدانه گازییهكانى رژیم ده‌وێ. ئورگانى هه‌واڵده‌رى سپاى پاسداران له ژێر ناوى زێدهخوازى شیركه‌تى هێندى به بیانووى تهحریمهكانهوه نووسی: شیركه‌تى هێندى "ئی وی ئێل" كه تهحریمهكانى ئه‌مریكاى كردۆته بیانووى دواخستنى چالاكیه‌كانى خوازیارى بردنه‌سه‌ره‌وه‌ى نرخى گهرَانهوهى سه‌رمایه‌كانى له‌و مه‌یدانه بووه.
پشتیوانى رژیمى ئێران له ئه‌لقاعیده بۆ كرده‌وه‌ى تێكده‌رانه له عه‌ره‌بستان
به پێ

ى نووسراوه‌ى رۆژنامه‌ى ئه‌لقودسی عه‌ره‌بی: یه‌كێك له زانایانى ئایینى عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى رژیمى ئێرانى به‌وه تۆمنهتیار كردووه كه پشتیوانى له ئه‌لقاعیده ده‌كا تا كرده‌وه‌ى تێكده‌رانه له عه‌ره‌بستانى سهغوودى به‌رێوه ببا. جێگه‌ى باسه كه ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌دواى ئه‌وه‌وه دێ كه ماوه‌ێك لهمهوبره تیمێكى ترۆریستى له عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى گیران.
بێ لاینه‌كان: به‌خشینى داهات له گیرفانى خه‌ڵكى هه‌ژارى ئێران
كۆمه‌ڵه‌ى

مانگى سوورى رژیمى ئێران هه‌واڵى ناردنى یارمه‌تى مرۆڤدۆستانه‌ى بۆ ٢٦ وه‌لاتى ئه‌ندامى جولانه‌وه‌ى بێ لایه‌نه‌كان و وهرێخستنى ناوه‌نده دهرۆمانیهكان له ٢٢ وه‌لاتى بێ لایه‌ن بلاو كرده‌وه. ئه‌فانستان، فه‌له‌ستین، سودان، بنین، پاكستان، تونس، لوبنان، سوریا، یه‌مه‌ن، كینیا، ئوزبه‌كستان، لیبى، كوره‌ى باكوور، عێراق، سومالى و نیكاراگۆیه له‌و وهلاتانهن كه یارمه‌تیان وه‌رگرتووه. له‌ئێران زیاتر له ٢٠ هه‌زار ناوچه‌ى بێ به‌ش هه‌یه به‌لام رژیمى ئاخوندى به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌خشینى داهاتو و پوولى خه‌ڵكى ئێران. یه‌كێك له ئامانجه‌كانى ئه‌و یارمه‌تیانه په‌ره‌دان به مه‌زهه‌بی شیعه و په‌ره‌دان به ده‌سه‌لاتى رژیم له وه‌لاتانى جیهانه.
توركیا نۆ كه‌س به تۆمه‌تی كاری سیخورِیی بۆ ئێران ده‌ستگیرده‌كات
پۆلیسی تور

كیا هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی نۆ كه‌سی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری سیخورِی بۆ ئێران ده‌ستگیركرد. ئهمرِۆ ٢٩ی ئاگۆستى ٢٠١٢ رِۆژنامهی زه‌مانی توركی رِایگهیاند: دوای ئه‌وه‌ی ٩ كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه خرابوونه ژێر چاودێرییه‌وه ده‌ستگیركران. به پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سایتی زه‌مان دوێنێ له میانه‌ی چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی پۆلیس له ناوچه‌كانی ئیغدیرو كۆجالی و ئاگری ٩ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كاریان بۆ ده‌زگای هه‌واڵگریی ئێران كردووه و چاودێریی ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆنی سوریایان كردووه. هه‌روه‌ها به پێی رِوونكردنهوهیهكی پارێزگاری ئیغدیر، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠١١ دوو هاوڵاتی ئێرانی و توركێكیان ده‌ستگیركردووه كه چه‌ند به‌ڵگه‌نامه و زانیارییه‌كی تایبه‌تیان پێبووه، پۆلیسی توركیا دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ئه‌و زنیارییانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه له‌و سێ كه‌سه‌وه توانیویانه ئه‌و نۆ كه‌سه‌ش ده‌ستگیر بكه‌ن، كه چه‌ند پارچه چه‌كێك و ئامێری لاسیلكیان پێبووه.
موحاكهممهى ترۆریستهكانى سپاى پاسداران له كۆمارى ئازه‌ربایجان
به پێى راپۆرتى را

دیو فه‌ردا، ٢٢ كه‌س له هاوهلاتیانى كۆمارى ئازه‌ربایجان رۆژى سێ شه‌ممه به تۆمه‌تى گه‌لاڵه‌ى هێرشی ترۆریستى و هاوكارى له‌گه‌ڵ سپاى پاسداران له دادگاێكى باكۆ موحاكهممه ده‌كرێن. هه‌واڵده‌رى ئینته‌رفاكس راپۆرتى دا، تاوانى ئه‌و كه‌سانه به‌رنامه‌رێژى بۆ هێرشی ترۆریستى له‌دژى باڵوێزخانه‌كانى ئه‌مریكا و ئیسرائیل له باكۆ بووه. تاوانبارانى ئه‌و په‌روه‌نده‌یه ره‌شه‌ممه‌ى ساڵى رابردوو به تۆمه‌تى پێوه‌ندى له گه‌ڵ سپاى پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ئه‌سه‌د دیهه‌وێ رژیمى ئاخوندیش راسته‌وخۆ بێنێته ناو شه‌ره‌كه
به‌شار ئه

سه‌د سه‌رۆك كۆمارى سوریا له ووتووێژێكدا رایگه‌یاند: ئێمه له ئێستا دا له شه‌رێكى ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تین و بۆیه پێویسته كاتى پێویستمان بۆ روون بوونه‌وه‌ى ئاكامه‌كه‌ى له‌به‌رده‌ست دابێ. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه لێپرسراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژیمیش گووتوویه‌تى: رژیمى ئاخوندى به ده‌نگى به‌رزه‌وه پشتیوانى له‌به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كا. له لایێكى دینكهوه نیكۆلاى ماكارۆف سه‌رۆكى ناوه‌ندى هاوبه‌شی ئه‌رته‌شى رووسیه ده‌لێ وه‌لاته‌كه‌ى مهبهساتى نییه هێزه نیزامیهكانى له سه‌ریا بكشێنێته‌وه.
هێنری كیسنجه‌ر: ئێران سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م ده‌بێت
وه‌زیری پێشوتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی زایۆنیزمی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م ده‌بێت، كه تیایدا پێویست ده‌كات ئیسرائیل زۆرترین عه‌ره‌ب بكوژێت و نیوه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوهرِاست داگیربكات. هێنری كیسنجه‌ر، وه‌زیری پێشوتری ئه‌مه‌ریكا، به رۆژنامه‌ی (ده‌یلی سكیپ)ی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندوه: به سوپای ئه‌مه‌ریكامان راگه‌یاندوه، كه پێویسته حه‌وت وڵاتی خۆرهه‌ڵاتی ناوهرِاست داگیربكه‌ین، چونكه بایه‌خی ستراتیژیی و نه‌وت و سه‌رچاوه‌ی تری ئابورییان هه‌یه و ته‌نیا ههنگاوێكیشمان ماوه، ئه‌ویش

لێدانی ئێرانه، كاتێك روسیا و چینیش له خه‌وی غه‌فڵه‌تی خۆیان بێدارده‌بنه‌وه، ئه‌وكات ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه و جه‌نگه گه‌وره‌كه روده‌دات، كه ته‌نیا یه‌ك هێز تیایدا سه‌ركه‌وتو ده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیله، پێویسته ئیسرائیل به هه‌مو هێزێكی خۆیه‌وه شهرِبكات و زۆرترین عه‌ره‌ب بكوژێت و نیوه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوهرِاست داگیربكات.
ئه‌وه‌شی وتوه: ئێستا له خۆرهه‌ڵاتی ناوهرِاستدا ته‌پڵی شهرِ لێدراوه و ئه‌و كه‌سه‌شی گوێی لێنیه، به‌دڵنیاییه‌وه كهرِه. كیسنجه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌گه‌ر كاره‌كان به‌و شێوه‌یه بهرِێوهبچن كه پلانیان بۆ دارِێژراوه، ئه‌وكات نیوه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوهرِاست بۆ ئیسرائیل ده‌بێت، ئێرانیش وه‌ك كوتانی دوایین بزمار ده‌بێت به تابوتی چین و روسیادا، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری پێدان له‌وه‌ی به هێزی ساخته و فشۆڵی خۆیانه‌وه نه‌نازن، ئه‌وكاتیش بۆ هه‌میشه دهرِوخێن و جیهان بۆ تاكه هێزێكی جیهانی ده‌بێت.
شۆرِشگێرِانی سوریا (١٠) هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی تێكده‌شكێنن
وته‌بێژی كه‌تیبه‌ی رزگاری شام بۆ كه‌ناڵی جزیره‌ی ئاشكراكردوه: له هێرشێكیاندا بۆ سه‌ر فرِۆكهخانهی تفتنازی سه‌ربازی له پارێزگای ئه‌دله‌ب و له ئه‌نجامدا، له‌كۆی (٢٠) هه‌لیكۆپته‌ر (١٠) دانه‌یان تێكشكاندوه. هاوكات روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: سه‌ر له‌به‌یانی ئهمرِۆ پێكدادانی قورس له‌نێوان شۆرِشگێرِانی سوپای ئازادی سوریا و هێزه‌كانی رژێمی سوریا رویداوه له ده‌روبه‌ری فرِۆكهخانهی تفتنازی سه‌ربازی له پارێزگای ئیدله‌ب و ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه بیستراوه و دوكه‌ڵ سه‌ر فرِۆكهخانهكهی گرتوه. له لایێكى دیكه‌وه به‌سمه قه‌زمانی، چالاكوانی دیاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا، كه هاوكات به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سوریایه، دوێنێ سێشه‌ممه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له ئه‌نجومه‌نی ناوبراو راگه‌یاند