په‌سه‌ندكردنى حۆكمى ئێعدامى دوو زیندانى سیاسى كورد له لایه‌ن دیوانى بالا
به پێى راپۆ

رتى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى موكریان، لقى ٣١ى دیوانى بالاى ولات حۆكمى ئێعدامى دوو زیندانى سه‌رده‌شتى به ناوه‌كانى ئیبراهیم عیساپوور و سیروان نژاوى كه له مانگى پووشپه‌رى ساڵى ١٣٩٠ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خۆدا و ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانى رژێم له لایه‌ن دادگاى شۆرشى مه‌هاباده‌وه به ئێعدام مه‌حكوم كرابوون ، په‌سه‌ند كرده‌وه. جێگه‌ى باسه كه پارێزه‌رى یه‌كێك له ئێعدامیهكان له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى موكریان په‌سه‌ند كردنى حۆكمى ئێعدامى ناوبراوانى له‌لایه‌ن دیوانى بالاى ولاته‌وه پشت‌راست كرده‌وه.
گاواراس و به‌همه‌ن قوبادی بۆ خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی "سان سێباستییان" له ركه‌به‌ری دان
سینه‌ماكاری جی

هانی "گۆستاو گاواراس" و سینه‌ماكاری ناوداری كورد "به‌همه‌ن قوبادی" بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ٦٠مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "سان سێباستییان"ی ئیسپانیایی له ركه‌به‌ری دان. به‌پێی هه‌واڵی به ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، له پاش سه‌ركه‌وتنی فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" Rhino Season دوایین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری ناودار و به ئه‌زموونی كورد "به‌همه‌ن قوبادی" له یه‌كه‌مین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تیی خۆیدا له به‌شی تایبه‌تی سی و حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "تۆرێنتۆ" له وڵاتی كانادا و پێشوازیی زۆربه‌ی رخنه‌گرانی سینه‌مای جیهان، له‌م فیلمه و هه‌روه‌ها نووسینی رخنه‌ی پۆزێتێڤ له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌مای شاعیرانه‌ی ئه‌م فیلمه "به‌همه‌ن قوبادی، مۆنیكا بێلوچی، بێهرووز وسووقی، بێلجین بێلگین وئارهش له‌باف" ئێستاكه له ٦٠مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "سان سباستییان"ی ئیسپانیایی ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م فیلمه له‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ی جیهانی سینه‌ما نمایش بكرێت. ٦٠مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "سان سێباستیان" چه‌ند رۆژه كه به ئاماده‌بوونی سینه‌ماكارانی ناوداری جیهان و نمایشی فیلمه‌كانیان ده‌ستی پێكردووه و فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" له رۆژانی ٥‌و ٦ی مانگی ره‌زبه‌ر(٢٦ و ٢٧ی سێپتامبری ٢٠١٢ی زایینی) له‌م فیستیڤاڵه نمایشكرا و له‌لایه‌ن رخنه‌گرانی سینه‌ما، رۆژنامه‌نووسان و بینه‌رانه‌وه پێشوازیی لێكرا.
ئورووپا و ئه‌مریكا ئاماده‌ى به‌رێوه‌بردنى ته‌حریمى توندتر دژى رژیمى ئێران
پشتیوان

ى ئاشكراى رژیم له به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه چه‌كداره توندرهوهكانى ناوچه‌كه، بۆ پاڵنه‌رێكى زیاتر تا وه‌لاتانى رۆژئاوایی هه‌لوێستێكى توندتر دژى رژیمى ئێران په‌سه‌ند بكه‌ن. هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه رۆژى یه‌كشه‌ممه له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند یه‌كێتى ئورووپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئاماده‌ن تا ته‌حریمى قورس‌تر دژى ئێران په‌سه‌ند بكه‌ن به مه‌به‌ستى پێش‌گرتن له به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی ئه‌و رژیمه و نه‌هێڵن ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ئێران. به پێى دیپلۆماته رۆژئاواییه‌كانه‌وه دیارى كردنى هێڵى سوور له لایه‌ن نتانیاهو بۆته پاڵنه‌رێك تا فشاره‌كان بۆسه‌ر رژیم زیاتر بكرێ. وه‌زیرى دارایی ئیسرائیل له ووتووێژێكدا ووتى هه‌رچه‌ند ئابوورى ئێران به ته‌واوى دانهرماوه به‌لام تا كۆتایی ساڵى ٢٠١٢ ئێران به هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى فرۆشى نه‌وت ٤٥ تا ٥٠ میلیارد زه‌ره‌ر ده‌كات.
حه‌ماس: سوریا كاریگه‌رى خست سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران
جێگرى س

هرۆكى ده‌فته‌رى سیاسی حه‌ماس له ووتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى میسرى ئهیۆم دانى به‌وه‌دانا كه پێوه‌ندییه‌كانى حه‌ماس له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌رى رووداوه‌كانى سوریا و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ساردى كه‌وتۆته پێوه‌ندییه‌كانمان. له‌لایێكى دیكه خالید مه‌شعه‌ل سه‌رۆكى ده‌فته‌رى سیاسی حهماسش ووتى ئه‌ردۆغان رێبه‌رى جیهانى ئیسلامه و ئه‌وه ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ئیدعاكانى پێشوویانه و زیاتر دژایه‌تى خامنه‌یی ده‌گه‌ێنێ كه پێشتر ئه‌و نازناوه‌یان لێنابوو.
یه‌كه‌ى پووڵى سوریاى قه‌یراناوى به نرختره له قرِانى ئێران
یه‌كه‌ى پووڵى

سوریاى قه‌یراناوى به نرختره له قرِانى ئێران قه‌یراناوى و ئه‌فغانستان به نرخترن له قرِانى ئێران. نرخى دۆلار ئه‌مرۆ گه‌یشته ٣٣٥٠ تمه‌ن و قرِان ٩ له‌سه‌دى دیكه دارووخا. هاوكات نرخى سكهش ٨لهسهد به‌ره‌وسه‌ر چووه. نرخى یۆرۆ نێوهرۆى ئه‌مرۆش گه‌یشته ٤١٦٠ تمه‌ن. پۆندى ئیكلیس به ٥٢٦٠ تمه‌ن موعامه‌له‌ى پێكراوه و ٩ له‌سه‌د گرانتر بووه. یه‌كه‌ى پووڵى سوریاى قه‌یراناوى به نرختره له قرِانى ئێران. جێ"هى باسه له‌ئێستا دا كرین و فرۆشتنى زێر و دۆلار له وه‌لاتى ئێران راگیراوه.
ئه‌مریكا و وه‌لاتانى كه‌نداوى فارس رژیمى ئێرانیان مه‌حكووم كرد
ئه‌مریكا و

وه‌لاتانى شۆراى هاوكارى كه‌نداوى فارس له كۆبوونه‌وه‌ى نیۆیۆرك به هۆى پشتیوانى ماڵى و چه‌ك و چۆڵى رژیمى ئێران له سوریا رژیمى ئێرانیان مه‌حكووم كرد. به پێى نووسراوه‌ى رۆژنامه‌ى ئه‌لوه‌سه‌ت چاپی به‌حره‌ین وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وه‌لاتانى شۆراى هاوكارى كه‌نداوى فارس له‌دانیشتنێك له‌گه‌ڵ هیلارى كلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له په‌راوێزى شه‌ست و شهشهمنیت كۆبوونه‌وه‌ى سالانه‌ى كۆمه‌ڵى گشتى دستێوهردانهكانى رژیمى ئێرانیان له سوریا مه‌حكووم كرد و داوایان له رژیم كرد رێز له به‌ڵێنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بگرێت.
كه‌م بوونه
وهى ته‌مه‌نى ژنانى كارتۆن خه‌و بۆ ژێر ٢٠ ساڵ حسین زار‌ع سفه‌ت به‌رێوه‌به‌رى سازمانى ئاسایش، پێرِاگهیشتن و چالاكیه كۆمهلایهتیهكانى شاره‌دارى تاران له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى ئیلنا رایگه‌یاند، ورِده ورِده شاهێدى زۆر بوونى ژنانى كارتۆن خه‌و كه گیرۆده به ماده‌ى هۆشبه‌رن له سه‌ر شهقامهكانى شار ده‌بین كه زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له ژێر ٢٠ ساڵه‌وه‌یه، شاره‌دارى ئه‌ركى كۆكردنه‌وه‌ى ژنانى سه‌ر شه‌قامى نیه، به‌لام پێرِاگهیشتن به ژنانى گیرۆده به ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئه‌ستۆى شاره‌دارییه.