جم و جوولى سه‌ربازى رژیم له ناوچه سنوورییه‌كان
جم و جو

وڵه سه‌ربازییه‌كانى رژیم له ناوچه سنوورییه‌كانى كوردستان زیادى كردووه. به پێى هه‌واڵه‌كانى خه‌باتمێدیا، له رۆژانى رابردوو گوردانێك له پادگانى مه‌راغه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌شت و له پایهگاكانى كۆرِبناو و به‌رده‌پان و قهلاتى شه‌هیدان جێگر كراون. له‌هه‌مان كات دا ٢٥٠ كه‌س له هێزه‌كانى رژیم به‌رێكراون بۆ پایهگاى نیشكهوه پشتى وه‌ردێ و له‌خوار بوڵفه‌ت. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه دا فهرماندهێكى بالاى سپاى قودس له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى سپاى سه‌رده‌شت كۆبۆته‌وه. هه‌روه‌ها ٢٥٠ كه‌س له سپاى پاسداران له‌گه‌ڵ سێ تانك له پادگانى ئاڵوه‌تان راگوێزراون بۆ پادگانى پیرانشار.
دوو هاووڵاتیی كورد له زیندانی نه‌غه‌ده ئیعدام كران
دوو هاووڵا

تیی كوردی خه‌ڵكی ده‌رووبه‌ری شاری شنۆ له زیندانی ناوه‌ندیی شاری نه‌غه‌ده ئیعدام كراون. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی كوردپا، ئه‌حمه‌د عه‌زیزیان كورِی حاجی خه‌ڵكی گوندی "عهینهلرِۆم"ی سه‌ر به ناوچه‌ی "ده‌شته‌بیڵ"ی شاری شنۆ و سامی عه‌باسپوور كورِی حوسێن و خه‌ڵكی گوندی "سیلان"ی سه‌ر به ده‌شته‌بیڵ شه‌وی سێشه‌ممه ١٠ له‌سه‌ر ١١ی ره‌زبه‌ر له زیندانی شاری نه‌غه‌ده ئیعدام كراون. هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه هۆكار و تاوانی ئه‌و دوو ئیعدام كراوه كورده به فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌نراوه.
سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی پاوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران
سێ لاو

ی خه‌ڵكی ده‌ورووبه‌ری شاری پاوه له‌لایه‌ن ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكووومهتهوه ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی گرتنگه كراون. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ١٠ی ره‌زبه‌ر سێ لاوی كورد به‌ناوه‌كانی ماكوان كورِی ئه‌حمه‌د و خه‌ڵكی گوندی شۆشمێ، مودریك فه‌تحی كورِی عه‌لائه‌دین خه‌ڵكی گوندی نه‌یسانه و ماكوان وه‌یسی كورِی ئه‌حمه‌د و خه‌ڵكی گوندی نه‌یسانه‌ی سه‌ر به به‌خشی نه‌وسودی شاری پاوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی گرتنگه كراون. هه‌تا ئێستا هۆكاری گیرانی ئه‌و سێ لاوه كورده و هه‌روه‌ها شوێنی راگرتنیان به هه‌واڵنێری كوردپا له شاری پاوه رانه‌گه‌یه‌نراوه و لهمهرِ چاره‌نووسیان زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی مه‌هابادی چووه ریزی قوربانیانی سه‌ر سنووره‌وه
كۆڵبه‌رێكی

شاری مه‌هاباد به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران گیانی له‌ده‌ست دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا: "هه‌ژار نه‌بی پووریان" كورِی مام برایم چوغانلوو ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی گهرِهكی "پشت ته‌پ"ی مه‌هاباد به‌ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌كان گیانی له‌ده‌ست دا. ئه‌و كۆڵبه‌ره كورده له ئاوایی"چه‌كۆ"ی هه‌ڵكه‌وتوو له نێوان میراوێ و "قه‌بری حوسێن"ی پیرانشار ته‌قه‌ی لێكراوه. هه‌ژار نه‌بی پووریان (هه‌ژار ریشی) خێزاندار و دوو منداڵی كه‌م ئه‌ندامی هه‌یه. له كۆی گشتیی ئه‌و رێژه‌یه ٣ كۆڵبه‌ر كوژراون و ٤ی دیكه‌ش بریندار كراون.
ئابوورى ئێران لهبهرهبهرى دارمان
به پێى دوایین هه‌واڵه‌كان نرخى قرِان دیسان دابه‌زیوه و ههردۆلارێك به ٣٥٥٠ تمه‌نه. دابه‌زینى نرخى قرِان هیماى ئه‌وه‌یه كه تهحریمهكانى وه‌لاتانى رۆژئاوایی كاریگه‌رى خۆى داناوه. ته‌له‌ویزیۆنى ئه‌لعه‌ره‌بی له راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت بهدابهزینى نرخى دۆلار ووتى: رۆژئاوا خه‌ریكى سه‌پاندنى ته‌حریمى نوێ له‌دژى وه‌لاتى ئێرانه و دیپلۆماته‌كان ئاشكرایان كردووه كه یه‌كێتى ئورووپا و ئه‌مریكا سه‌رقاڵى سزاى قورس‌تر له‌دژى ئێرانن. به به‌رده‌وام بوونى ئه‌و ره‌وته ئه‌گه‌رى دارمانى ئابوورى و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كان بۆ ٥٠ له‌سه‌د ده‌چێ. دابه‌زینى به‌مجۆره‌ى نرخى ریاڵ ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه كه حیسابی سندووقى داهاتى پوولى ده‌ره‌وه هیچ تێدا نه‌ماوه.
رێگه خۆ
شكردنى رژێم بۆ پیتاندنى ئۆرانیۆمى ٦٠ له‌سه‌دى جێگرى سه‌رۆكى كومیسیۆنى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى و سیاسه‌تى ده‌ره‌كى مه‌جلیس وتى، ئه‌گه‌ر وتووێژ له‌گه‌ڵ گروپى ٥+١ ئاكامى نه‌بێت لاوانى ئێرانى ده‌ست ده‌ده‌نه پیتاندتى ئۆرانیۆمى ٦٠ له‌سه‌د بۆ دابین كردنى سوته‌مه‌نى ژێرده‌ریاییه‌كان و كه‌شتیه قارهپهیماكان. حه‌قیقه‌ت پوور رایگه‌یاند كه رۆژئاواییه‌كان وا ئه‌زانن به ههرِهشه و ئابلۆقه‌ى زۆرتر، ئێمه ئارام ده‌گرین. به پێى وته‌كانى حهقێقهتپوور رژێمى ئاخوندى هیچكات پێشكه‌وتنى ولات له‌گه‌ڵ كه‌س موعامله ناكات.
هێرشى لات
ولوتى به‌سیجى بۆسه‌ر بالوێزخانه‌ى فه‌رانسه له تاران به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له تاران، سه‌رله به‌یانى ئه‌مرۆ هێندێك نزیك به ١٥ كه‌س به كۆبوونه‌وه و فرێدانى به‌رد بۆسه‌ر بالوێزخانه‌ى فه‌رانسه له تاران، كیوسكى نیگابانى بالوێزخانهكهیان وێران كرد. به وته‌ى بالوێزێكى فهرانسهیى له كاتى هێرشى به‌سیجیه‌كان بۆسه‌ر بالوێزخانه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بۆ وه‌رگرتنى ویزا هاتبوون مه‌جبوور كه‌وتن برۆنه ناو بالوێزخانهكهوه، جێگه‌ى باسه كه ئه‌و بالویزه وتى كه رژێم ده‌بێت له نوێنه‌رى دیپلۆماتیكه‌كان پارێزگارى بكات. ئه‌مه دووهه‌مین جاره له ماوه‌ى چه‌ند حه‌فته‌ى رابردوو كه به‌سیجیه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بالوێزخانه‌ى فه‌رانسه له تاران.
فرۆكه‌وانان
ى سپا له بۆمبارانى خه‌ڵكى سوریه به‌شدارن به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى ئه‌لوه‌ته‌نى عه‌ره‌بستان، فرۆكهوانانى سپاى ئێران له بۆمبارانى شوێنه‌كانى ئه‌رته‌شى ئازادى سوریه له حه‌مس، حه‌له‌ب و ئه‌دلیب به‌شداریان كردووه. به پێى ئه‌م راپۆرته هێندێك له ئه‌ندامانى سپا كه زۆربه‌یان فرۆكه‌وان بوون له رێگاى فرۆكه‌خانه‌ى به‌یرووته‌وه رۆیشتونه‌ته لۆبنان و به پشتیوانى هێزه‌كانى حیزبۆلا گه‌یشتونه‌ته سوریه.
٩٠ له
سه‌دى حه‌له‌ب كه‌وتۆته ده‌ست هێزه ئازادیخوازه‌كانى سوریا له كاتێكدا كه رژیمى سوریا باسی پێشلاوى هێزه‌كانى له‌شارى حه‌له‌ب ده‌كا ئه‌رته‌شی ئازادى سوریا رایگه‌یاند كه ده‌ستیان گه‌یشتووه به زۆربه‌ى شوێنه‌كانى شار و نزیك به ٩٠ له‌سه‌دی شارى حه‌له‌بیان كۆنترۆڵ كردووه. هێزه جینایهتكارهكانى سوریا بازارى حه‌له‌ب كه یه‌كێك له شوێنه مێژووییه‌كانى شار بوو ئاگر تێبه‌رداوه و نزیك به ١٥٠٠ دوكانیان له‌ناو بردووه.