مامۆستایانی خانه‌نشین كرا‌و له ئیلام ٧ مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه
مامۆستای

انی خانه‌نشین كراوی پارێزگای ئیلام زیاتر له ٧ مانگه مووچه و هه‌روه‌ها پاداشتی ٣٠ ساڵ خزمه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه. نوێنه‌ری شاره‌كانی ئیلام و ئه‌یوان و شیروان چه‌رداوڵ به هه‌واڵده‌ری "خانه ملت"ی راگه‌یاندووه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و بارهێنان له نه‌دانی ئه‌و مووچه‌یه به‌رپرسیاره و پێویسته بۆ چاره‌سه‌ریی هه‌نگاو هه‌ڵبێنێته‌وه. ئه‌حمه‌د شه‌هوانی وتیشی: بیانووی ئه‌و وه‌زاره‌ته ته‌نیا كه‌میی بوودجه‌یه، ئه‌مه لهحاڵێك دایه كه ئه‌و شته زۆر بێ بنه‌مایه. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا سهرهرِای ئه‌وه‌ی كه خانه‌نشین كراواوهكانی سه‌ر به په‌روه‌رده و بارهێنان له مووچه بێبه‌رین له هه‌مان كاتیش‌دا له بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش بێبه‌ش كراون. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له كاتێك دایه ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م له رۆژانی رابردوودا رایگه‌یاندووه كه ١٥% به مووچه‌ی خانه‌نشین كراوه‌كان زیاد كراوه.
به‌نداوی داریان نزیك به ٤٤%ی ره‌ز و باخی ئاوایی هه‌جیج له‌ناو ده‌بات
له ئه‌گه‌ری وهگهرِكهوتنی پرِۆژهی به‌نداوی داریان له‌سه‌دا ٤٤ی زه‌وی و زار و ژماره‌یه‌ك شوێنی گه‌شتیاری سه‌ر به ئاوایی

هه‌جیج ده‌بنه ژێر ئاوه‌وه. ماڵپهرِی میراتی فه‌رهه‌نگی بڵاوی كرده‌وه، ئاوایی هه‌جیج شوێنێكی زۆر دڵرِفێن و گه‌شتیارییه و لهرئهگهری ته‌واو بوونی به‌نداوی داریان پێكهاته‌ی مێژوویی ئه‌و شوێنه له‌ناو ده‌چێت. گوندی هه‌جیج له ٢٥ كیلۆمیتریی شارستانی پاوه هه‌ڵكه‌وتووه و خاوه‌نی باخ و باخات و پێكهاته‌یه‌كی مێژوویی زۆر سهرنجرِاكێشه، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری وهگهرِكهوتنی به‌نداوی داریان ئه‌و پێكهاته‌یه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. هه‌ر چه‌نده جێگری میراتی فه‌رهه‌نگی و پێشه ده‌ستییه‌كانی پارێزگای كرماشان راگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌رچی به ته‌واو بوونی پرِۆژهی به‌نداوی داریان به‌شێك له ره‌ز و باخ و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك بینا ده‌چنه ژێر ئاوه‌وه، به‌ڵام هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ سه‌ر پێكهاته‌ی مێژووی هه‌جیج نیه. ئه‌مه له حاڵێك دایه كه هاووڵاتییانی گوندی هه‌جیج له ئه‌نجامی ته‌واو بوونی به‌نداوی داریان نیگه‌رانن.
ناره‌زایه‌تى و تێكگیران له ناوه‌ندى تاران و مه‌شهه‌د
به پێى راپۆرتى ه

هواڵدهرى فه‌رانسه له تاران، رۆژى چوارشه‌ممه ١٢ى ره‌زبه‌رى ١٣٩١ سه‌دان كه‌س له هێزه‌كانى پۆلیسى دژه شۆرش له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و دووكاندارانى نارازى له‌چه‌ندین ناوچه‌ى تاران تێكگیراون و تا ئێستا ده‌وترێ كه‌سێك كوژراوه و ٢ كه‌سیش بریندار بوونه. هێزه‌كانى رژیم ده‌وروبه‌رى خۆپیشانده‌رانیان ته‌نیوه و به گازى فرمێسك رێژ و باتوم به‌ره‌ورووى خه‌ڵك ده‌بنه‌وه. ، له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا خه‌ڵك به فرێدانى به‌رد و سووتاندنى سهتلى زبله‌كان به‌ره‌ورووى ئه‌و پۆلیسانه بونه‌وه. به پێى دوایین هه‌واڵه‌كانى بازارى فه‌ردۆسی به ته‌واوى داخراوه و خه‌ڵك به‌ره‌ورووى هێزه‌كانى رژیم ده‌بنه‌وه و دروشمى (سوریه را رها كن فكرى به حال ما كن) به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و داواى پشتیوانى ده‌كه‌ن. ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه كه به هۆى ناله‌بارى دۆخى ئابوورى و دابه‌زینى به‌رده‌وامى نرخى دراو و گرانى سه‌ریهه‌ڵداوه شارى مهشههدیشى گرتۆته‌وه و هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بازاریانى مه‌شهه‌دیش مانیان گرتووه و دروشمى دژه حكوومه‌تى ده‌ده‌ن.
كۆبوونه‌وه‌ى خامنه‌یی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌تۆمى
به پێى راپۆرت

ى ئه‌لعه‌ره‌بیه له ماڵه‌كه‌ى عه‌لى خامنه‌یی كۆبوونهوهێكى به په‌له له‌گه‌ڵ لێپرسراوانى بالاى رژیم پێكهاتووه تا سه‌باره‌ت به دواهه‌مین ئاڵوگۆرهكانى ماوه‌ێك له‌مه‌وبه‌رى په‌روه‌نده‌ى ناوكه‌یی و ووتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ رۆژئاو قسه بكرێ. به پێى ئه‌و راپۆرته عه‌لى خامنه‌یی و سه‌عید جه‌لیلى به‌رپرسی ووتووێهكانى ئه‌تۆمى و عه‌لى ئه‌كبه‌رى ساڵحى وه‌زیرى ده‌ره‌وه له‌و دانیشتنه به‌شدارن. ساڵحى سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى روودانى شهرِ له‌كاتى شكستى ووتووێژه‌كان و ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ى زیاترى ئێران و ناره‌زایه‌تى خه‌ڵك وريایی داوه. به پێى راپۆرته‌كان چه‌ندین ناره‌زایه‌تى له شاره‌كانى ئێران سه‌ریهه‌ڵداوه به هۆى ئه‌و دۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ى به‌سه‌ر بازاره‌كانى ئێران زاڵه.
سه‌فه‌رى نتانیاهوو بۆ رۆژئاوا: فشارى زۆرتر بۆسه‌ر رژێمى تاران
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئالمان، نتانیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل به مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدان و فشارى زۆرتر بۆسه‌ر رژێمى ئاخوندى، له داهاتووێكى نزیكدا بۆ ولاتانى رۆژئاوایى سه‌فه‌ر ده‌كات. به پێى ئه‌م راپۆرته سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له وته‌كانى خۆى له كۆبوونه‌وه‌ى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وتویه، ئه‌گه‌ر ئابلۆقه‌ى توندتر دژبه رژێمى ئاخوندى په‌سه‌ند نه‌كرێت، ئه‌و رژێمه یه‌ك ساڵی‌تر چه‌كى ناوه‌كى به‌رهه‌م دێنێت.
كه‌م بوونه
وهى
نرخى ریال: خه‌ڵك رێبه‌رانى رژێم به تاوانبار ده‌زانن به پێى راپۆرتى بی بی سى، وتهوێژى كۆشكى سپى ده‌لێت، خه‌ڵكى ئێران ریبَهرانى رژێمى ئاخوندى به هۆى ئابلۆقهكانى ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگاى جیهانى به تاوانبار ده‌زانن. جى مارنێر وتى، هه‌روه‌ها كه له ٢٤ كاتژمێرى رابردوو بینیمان، جێگاى شكى نه‌هێشتووه‌ته‌وه كه ئابلۆقهكان به شێوه‌ى به‌رچاوو ده‌ورى خۆیان له سه‌ر ئابوورى ئێران گێراوه. جێگه‌ى باسه كه
نرخى ریال له چه‌ند مانگى رابردوودا ٢ له سێ كه‌م بووه‌ته‌وه.
هێرشى پۆلیس بۆسه‌ر دهلاڵهكانى دراوى بازارى تاران
به پێى راپ

ۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، هێزه‌كانى پۆلیس ئه‌مرۆ ده‌ستیان دایه ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى دهلاڵهكانى دراو له شهقامهكانى ناوه‌ندى تاران. به وته‌ى شاهێدان به هێرش كردنى هێزه‌كانى پۆلیس و لیباس شه‌خسیه‌كان، سهرافیهكان دووكانه‌كانیان داخست. به پێى ئه‌م راپۆرته ریالى ئێران له سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠١١ تا ئێستا ٨٠ له‌سه‌د نرخى خۆى له ده‌ست داوه.
سه‌فه‌رى
هه‌یئه‌تى ئیسرائیلى بۆ مسكۆ به مه‌به‌ستى وتووێژ لهمهرِ ئێران به پێى راپۆرتى رایلكه‌ى ئه‌لمه‌یادین، هه‌یئه‌تێك له پارله‌مانى ئیسرائیل رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو به مه‌به‌ستى چاوپێكه‌وتن و وتووێژ له‌مه‌ر گه‌لاڵه ناوه‌كیه‌كه‌ى ئێران سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن بۆ روسیه. جێگه‌ى باسه كه به‌رپرسانى ئیسرائیلى هه‌وڵه‌كانیان بۆ زیاتر كردنى ئابلۆقهكانى سه‌ر رژێمى به وتووێژ له‌گه‌ڵ ولاتانیتر خستووه‌ته گهرِ.
حه‌له‌ب؛ له چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا ١٣٠ كه‌س بونه قوربانی

ئهمرِۆ له چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له شاری حه‌له‌بی سوریا ٤٠ كه‌س كوژران و ٩٠ی دیكه‌ش برینداربون، كه زۆربه‌یان ئه‌ندامانی سوپای رژێمی سوریا بون.ئاژانسی هه‌واڵی سوریا (سانا) بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه ٤ ئۆتۆمۆبێلی بۆمبرێژكراو له گۆرِهپانی سه‌عد ئه‌لجابری ته‌قیوه‌ته‌وه، كه به‌ده‌یان كه‌س بونه‌ته قوربانی. ئۆتۆمۆبێلی یه‌كه‌م و دوه‌م له‌به‌رده‌م هۆتێلی نادی گه‌شتیاریی بوه، كه ٣١ كه‌سی كوشتوه. لای خۆشیانه‌وه چالاكوانانی ئۆپۆزسیۆن رایانگه‌یاندوه، كه گۆرِهپانی سه‌عد ئهلجابریی له شاری حه‌له‌ب به ته‌واوی له ناوچوه. سانا؛ باسی له‌وه‌شكردوه، كه له دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان و كۆبونه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌كان، دو موشه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و گۆرِهپانه كراوه. زۆربه‌ی كوژراوه‌كانیش سه‌ر به هێزه ئه‌منیه‌كانن. دوا ئاماری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش خراوهتهرو، كه ٤٠ كه‌س كوژراون و ٩٠ كه‌سی تریش برینداربون. هاوكات كۆی كوژراوه‌كانی ئهمرِۆی شهرِ و پێكدادانه‌كانی سوریاش گه‌یشتوه‌ته ٥٦ كه‌س.