دزى ٤٤٠ میلیارد تمه‌نى له پێترۆشیمى ئیلام
نوێنه‌رى

ئیلام، ئه‌یوان،شیروان چه‌رداول مێهران و مهلكشاهى له مه‌جلیسى رژیم گووتى: رێژه‌ى راسشتهقینهى دزییه‌كه‌ى پێترۆشیمى ئیلام ٤٤٠ میلیارد تمه‌نه. به پێى راپۆرتى سایتى موكریان دوكتور ئه‌حمه‌دى شوهانى به ووتنى ئه‌وه‌ى كه به پێى به‌ڵگه‌كان، سهرهرِاى راگه‌یاندنى پێشوو رێژه‌ى دزییه‌كه ٤٤٠ میلیارد تمه‌نه ووتى: به‌داخه‌وه ده‌ستى شاراوه له ئارادان تا رێژه‌ى دزییه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه و تاوانبارانى راسته‌قینه بتوانن هه‌ڵبێن.
بانگكردنى دوو كرێكار له سنه بۆ ستادى هه‌واڵده‌رى
دوو كر

ێكار له سنه بۆ ستادى هه‌واڵده‌رى ئه‌و شاره بانگ كران. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى موكریان رۆژى چوارشه‌ممه ١٢ى ره‌زبه‌ر دوو هاووه‌لاتى شارى سنه به‌ناوه‌كانى غالب جوسێنى و یه‌دوڵلا سه‌مه‌دى به جیاجیا بۆ ستادى هه‌واڵده‌رى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى ئه‌و شاره بانگ كران. تا ئێستا هۆكارى بانگ كردنى ئه‌و دوو هاوهلاتیه نه‌زاندراوه. جێگه‌ى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه پێشتر غالب حوسه‌ینى به هۆى چالاكیه كرێكارییه‌كانى ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
وه‌رگرتنی "شه‌هریه" مانگرتنی قوتابیانی شاری مه‌ریوانی لێكهوتهوه
قوتابیان

ی دوو خه‌وتنگه له شاری مه‌ریوان به وه‌رگرتنی شه‌هریه‌ی مانگانه نارِازایهتیان دهربرِی. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، خه‌وتنگه‌ی كچانی "فاتمه زهرا" و "وه‌حده‌ت"ی كورِان له شاری مه‌ریوان به برِیاری ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانی مه‌ریوان داوایان له قوتابیان كردووه كه هه‌ر به دوو مانگ ١٥٠ هه‌زار تمه‌ن شه‌هریه بده‌ن. ئه‌و داوكارییهی ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی مه‌ریوان نارِهزایهتیی قوتابیانی دوو خه‌وتنگه‌ی لێكهوتهوه. قوتابیان له‌به‌ر ده‌رگای ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنان كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و نارِهزایهتیان به‌و هه‌وڵه دهربرِیوه.
ناستاندارد بوونی جاده‌ی نێوان مه‌ریوان و سنووری باشماخ به‌رده‌وام گیانی هاووڵاتییان ده‌ستێنێ
خراپی و ناستانداربوونی جاده‌ی نێوان مه‌ریوان و سنووری باشماخ به‌رده‌وام گیانی شۆفیر و موسافیرانی خستعۆته مه‌ترسییه‌وه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر جاده‌ی نێوان مه‌ریوان و سنووری باشماخ

ماتۆر و پرایدێك پێكیان داداوه و به‌هۆی ناستانداربوونی جاده‌كه كه‌سێك به‌ناوی هیوا خه‌ڵكی گوندی "كۆڵان" گیانی له‌ده‌ست داوه و كهسێكیتر به‌ناوی "محه‌ممه‌د ئیره‌جی" خه‌ڵكی گوندی "سێفی سه‌روو"ی سه‌ر به مه‌ریوان به توندی بریندار بووه. له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی رابردوودا له‌سه‌ر جاده‌ی نێوان مه‌ریوان و سنووری باشماخ ٦ كه‌س به‌هۆی ناستانداربوونی جاده‌كه‌وه گیانیان داوه. نزیك به یه‌ك مانگ لهمهوپێش له رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه رههمان جاده سێ هاووڵاتیی دیكه گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به وته‌ی كارناسانی هاتوچۆ ناستانداربوونی جاده‌كان له ئێران به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی مه‌رگی هاووڵاتییان دێته ئه‌ژمار و ساڵانه سه‌دان كه‌س به‌و بۆنه‌وه ده‌بنه قوربانی.
ئه‌مریكا: ته‌حریمه‌كان دژى رژیمى ئێران توندتر ده‌كه‌ین

له درێژه‌ى دهربرِینى بۆچوونى لێپرسراوانى ئه‌مریكایی سه‌باره‌ت به بارودۆخى ئابوورى و سیاسی ئێران كه به بیانووى دابه‌زینى خێراى نرخى قرِان له ماوه‌ى رۆژه‌كانى رابردوو ده‌ستى پێكردووه، ده‌یوید كۆهن جێگرى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا ووتى: ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئهتۆمیهكانى هاوكارى نه‌كا ئه‌وه تهحریتمهكان به‌ره‌وسه‌ر ده‌به‌ین. جێگه‌ى باسه هیلارى كلینتۆن كه قسه‌كانى له درێژه‌ى هه‌مان سیاسه‌تى گێزه‌ر و گۆپاڵ بوو ووتى: ئه‌گه‌ر ئێران سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى به‌رنامه ئهتۆمیهكانى هاوكارى وه‌لاتانى جیهان بكات له‌ووانه‌یه له ته‌حریمه‌كان دژى ئه‌و وه‌لاته هێندێك ئاسانكارى بكرێت.
ئاڵمان: ته‌حریمه‌كان دژى ئێران به‌ره‌وسه‌ر ده‌به‌ین

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان هه‌ره‌شه‌ى كرد كه ته‌حریمه‌كان دژى رژیمى ئێران توندتر ده‌كه‌ین. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى مێهر له زمان بلاوكراوهى دى وڵت گیدۆ وێسترۆله رۆژى رابردوو له مۆنیخ به ووتنى ئه‌وه‌ى كه ته‌حریمه‌كان تا ئێستا كاریگه‌ریان بووه رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر له ووتووێژه‌كان پێشكه‌وتنێكى هه‌ست پێكراو نه‌ێته دى ئه‌وا له مانگى ئوكتۆبر ته‌حریمه‌كان به‌ره‌وسه‌ر ده‌به‌ین. له‌دوایین دانیشتنى شۆراى وه‌زیرانى یهكیچتى ئورووپا له قێبرس وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا،فه‌رانسه و ئاڵمان له نامه‌یێكدا بۆ به‌رپرسی سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئورووپا به ره‌سمى خوازیارى به‌ره‌وسه‌ر بردنى ته‌حریمه‌كان دژى رژیمى ئێران بوونه.