ئافره
تێكى ته‌مه‌ن ١٣٥ ساڵى كورد كۆچى دوایی كرد به پێى هه‌واڵه‌كانى خه‌باتمێدیا، به‌ته‌مه‌نترین ئافره‌تى ناوچه‌ى بانه له ته‌مه‌نى ١٣٥ ساڵیدا كۆچى دوایی كرد. چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پیرۆز ساڵحى كچى حدر سالحى به هۆى نه‌خۆشیه‌وه له ته‌مه‌نى ١٣٥ ساڵیدا كۆچى دوایی كرد. خوالبێخۆشبوو خه‌ڵكى دێى كهنداڵى ناوچه‌ى بانه بووه و ته‌رمه‌كه‌ى هه‌ر له گۆرستانى دێ نێژرا.
زیندانى نه‌غه‌ده: ته‌مێ كردنى سێ زیندانى
به‌دوا

ى تێكگیرانى ٢ زیندانى له زیندانى نه‌غه‌ده، ٣ زیندانى كورد له‌و زیندانه ته‌مێ كران. به پێى راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موكریان، ئه‌و ٣ زیندانى كه مهنوچێرى خوسره‌وى، سیامه‌ند ره‌حمانپوور و سه‌یید ئه‌مجه‌د سهییدئءهحمهدیان ناوه به‌دواى تێكگیرانى مه‌نسوور حیشمه‌ت و مه‌نوچێر خوسره‌وى بۆ سزادان گواسترانه‌وه ده‌ره‌وه‌ى بهندهكهیان. له‌دواى ئه‌و تێكگیرانه سیامه‌ند ۆهحمان پوور ناره‌زایه‌تى خۆى به ئه‌فسه‌ر نیگابان راگه‌یاندووه و ووتوویه‌تى بۆ ده‌بێ به‌رخوردى جه‌سته‌یی به‌رێوه بچێ له راست زیندانیان و هه‌روه‌ها سه‌یید ئه‌مجه‌دیش له‌ناو زیندانیه‌كان ووتوویه‌تى لانى كه‌م ده‌بووایه لێكمان كردبانهوه كه ئه‌و قسانه هه‌ردووك زیندانى وێراى مه‌نوچێر ده‌بردرێنه ده‌ره‌وه بۆ سزا دان.
له‌ناوبردنی ئاسه‌واری مێژوویی له شاری ورمێ
به درووست كردنی بینای پارێزگا ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ژماره‌یه‌ك شوێنی مێژوویی شاری ورمێ له بایه‌خیان كه‌م ده‌بێته‌وه و "رێكخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی و پیشه ده‌ستییه‌كان"یش له‌و پێوه‌ندییه‌دا بێده‌نگه. هه‌واڵده‌ریی میهر بڵاوی ك

ردهوه، كه‌مته‌رخه‌میی لێپرسراوانی میرات فه‌رهه‌نگی، بۆشایی یاسایی، و بایه‌خ نه‌دانی ناوه‌نده حكوومه‌تییه‌كان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌له شاری ورمێ ئاسه‌واره مێژووییه‌كان له‌ناو بچن. بینای مێژوویی شاره‌وانیی ورمێ و چدندین شوێنی دیكه‌ی ده‌ورووبه‌ری و هه‌روه‌ها گورِهپانی "ایالت" به درووست كردنی بینای پارێزگا، له‌ناو ده‌چن. لێپرسراوی پێشووی میرات فه‌رهه‌نگیی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له‌و باوهرِه دایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و شوێنه مێژووییانه هیچ چوارچێوه و دیوارێكی تایبه‌تیان به ده‌وره‌وه نیه، زۆر به سانایی له‌ناو ده‌چن. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له ساڵانی رابردوودا كۆمه‌لێك خه‌ڵكی هه‌لپه‌رست له ناوچه‌ی ورمێ ده‌ستیان داوه‌ته ده‌رهێنان و به‌تاڵان بردنی كه‌لوپه‌له مێژوویی و پرِ به‌هاكانی گوندی "گوگته‌په"ی سه‌ر به شاری ورمێ و هه‌تا ئێستا زۆرێك له‌و ئاسه‌وارانه به تاڵان براون و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانیش له‌م باره‌وه كه‌مته‌رخه‌من و هیچ په‌رچه‌كردارێكیان نه‌نواندووه.
ده‌ركردنى حوكمى زیندان بۆ هاوه‌لاتیه‌كى كورد
هاوهلاتیهك

ى سه‌قزى به ناوى حه‌سه‌نى فاتمى له دادگاى رژیمى ئێران له‌و شاره به زیندان مه‌حكووم كرا. به پیچى راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موكریان شارومهندێكى كورد خه‌ڵكى شارى سه‌قز به ناوى حه‌سه‌نى فاتمى له لایه‌ن دادگاى سه‌قز به تاوانى چالاكى ته‌بلیغى دژى رژیم و هاوكارى هێزه شۆرِشگێرهكانى كورد به ٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا كه ئه‌و حوكمه له دادگاى پێداچوونه‌وه په‌سه‌ند كرایه‌وه.
بریتانیا خوازیارى به‌ره‌وسه‌ر بردنى ته‌حریمه‌كان دژى رژیمى ئێران بوو
به پێى راپۆ

رتهكان فلیپ هاموند وه‌زیرى دیفاعى بریتانیا له ووتووێژ له‌گه‌ڵ حه‌وتوونامه‌ى بریتانیا ئابزیرۆر ، خوازیارى به‌ره‌وسه‌ر بردنى ته‌حریمه‌كان دژى رژیمى ئێران بووه و و ده‌لێ ئه‌و فشارانه دهبیچ تا ئه‌و كاته‌ى كه مانه‌وه‌ى دسهلاتى ئاخوندان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بخاته مه‌ترسیه‌وه. هاموند هه‌روه‌ها ده‌لێ: قسه‌ى ته‌حریمى گشتى به‌شی بازرگانى و هه‌روه‌ها داخستنى رێگه‌كانى بانكدارى نێوده‌وڵه‌تى كراوه. ئێمه ده‌توانین ئازارى پێكهاتوو له ته‌حریمه‌كان به‌ره‌وسه‌ر ببهنین. رژیمى ئێران ته‌نیا له‌كاتێكدا كه هه‌ره‌شه‌كان جیددى بین پاشه‌كشه ده‌كه‌ن.
ئێعدامى
پێنج كه‌س له شیراز به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى حكومه‌تى مێهر، سه‌ر له به‌یانى رۆژى یه‌كشه‌ممه پێنج زیندانى به تۆمه‌تى بازرگانى به ماده هۆشبه‌ره‌كان له شیراز له سێداره دران كه دوو له‌و ئێعدامانه له به‌ر چاوى گشتى به‌رێوه چوو.
مانۆرى نیزامى هاوبه‌شى ئه‌مریكا و ئیسرائیل
به پێ

ى راپۆرتى رادیو ئالمان، ئیسرائیل و ئه‌مریكا ئاماده‌كاریان كرد بۆ به‌رێوه‌چوونى مانۆرى گه‌وره‌ى هاوبه‌شى نیزامى. له‌م پێناوه‌دا ئه‌فسه‌رانى ئه‌مریكى گه‌یشتنه ئیسرائیل، سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل لهمهرِ كاروبارى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێكه‌وتن. قه‌رار وایه كه حهفتهێك دواى گه‌یشتنى سه‌ربازانى ئه‌مریكى بۆ ئیسرائیل مانۆرێكى نێزامى هاوبه‌ش كه تا ئێستا وێنه‌ى نه‌بووه بۆ ماوه‌ى دوو حه‌فته به‌رێوه‌ى ببه‌ن.
٤٠ سه‌ربازی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و ١٠٥ هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران
له ئه‌نجامی خۆپیشاندان و روبهرِوبونهوهكانی سوریا، دوێنێ ١٠٥ هاوڵاتی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه كوژران، هاوكات له روبهرِوبونهوهیهكی سه‌ختدا، هێزه‌كانی سوپای ئازادی سوریا توانیان ٤٠ سه‌ربازی رژێم بكوژن و ده‌ست به سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئهدلهبیشدا بگرن. روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، چه‌ند سه‌عاتێك شهرِوپێكدادانی قورس له نێوان سوپای ئازادی سوریا رژێمدا رویداوه، له ئه‌نجامیشدا سوپای ئازاد ده‌ستی به سه‌ر گو

ندی خهربهدا گرتوه و ئاڵای شۆرِشگێران له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌دله‌بیش هه‌ڵكراوه. له‌و روبهروبونهوهشدا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه ٤٠ سه‌ربازی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كوژراوه، هاوكات ٩ سه‌ربازی شۆرِشگێرِانیش كوژراون كه یه‌كێكیان فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌یه‌ك بوه. له به‌رامبه‌ریشدا، فه‌هد جاسم، وه‌زیری به‌رگری سوریا، ته‌ئكیدی له سه‌ر سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی كردوه‌ته‌وه و پێیوایه، ئه‌وه‌ی له سوریا ده‌گوزه‌رێت جه‌نگی جیهانیه و سه‌ركه‌وتن نزیكه. هه‌ر له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێدا، ١٠٥ كه‌س له لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه كوژران و به‌وه‌ش، ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشانده‌ران له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، به پێی لێدوانی رێكخراوه‌كانی ئه‌و وڵاته، گه‌یشتوه‌ته ٣١ هه‌زار كوژراو.