هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ورمێ به ته‌قه‌ی هێزی ئینتزامیی حكوومه‌ت بریندار بوو
هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی "سۆما"ی سه‌ر به شاری ورمێ له‌ناو جاده كه‌وتۆته به‌ر دهسترِێژی راسته‌وخۆ

ی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران و به توندی بریندار بووه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی "مه‌هدی كووهی" كورِی كه‌ره‌م و خه‌ڵكی گوندی "پیرانجغ"ی سه‌ر به ناوچه‌ی سۆمای سه‌ر به شاری ورمێ له كاتی لێخورِنی ماشین له‌ناو جاده له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و به توندی بریندار كراوه. هه‌تا ئێستا هۆكاری ته‌قه كران و بریندار كردنی له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامییه‌وه روون نه‌بۆته‌وه و هیچ بار و كهلوپهلێكیشی پێ نه‌بووه و ته‌قه‌ی لێكراوه و ماشینهكهشی به ته‌واوه‌تی سووتاوه. ناوبراو به‌هۆی قووڵیی برینه‌كه‌یه‌وه بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ورمێ گوێزراوه‌ته‌وه و ره‌وشی ته‌ندروستیی ناله‌باره و به‌شێك له جه‌سته‌ی سووتاوه. برایه‌كی دیكه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه كورده به‌ناوی داوود كووهی ساڵی پار به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران "نخاع"ی پچرِاوه و ئیفلیج بووه.
پێنج كوژراو
له شهرِى خێله‌كى له ورمێ به پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، له شهرِیكى خێڵه‌كى له ناوچه‌ى سه‌رو سه‌ر به ورمێ پێنج كه‌س له خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه كوژران. جێگه‌ى باسه كه دواى شهرِهكه چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ته‌رمه‌كان سه‌ر له به‌یانى رۆژى ١٦ى ره‌زبه‌ر له ژێر چاودێرى توندى ئه‌منیه‌تى دا نێژراون.
وه‌رزش
وانى شنۆیى پله‌ى یه‌كه‌مى كێبرِكێى جیهانى ووشۆى به ده‌ست هێنا به پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، عه‌باس حجازى وه‌رزشوانى لاوى شنۆیى كه چه‌ند رۆژى رابردوو به مه‌به‌ستى به‌شدارى له فستیواڵى جیهانى ووشۆ رۆیشتبووه ئالمان پله‌ى یه‌كه‌مى به ده‌ست هێنا و مهداڵى زێرى ئه‌و كێبرِكیانهى له مل كرد.
رژێمى ئێران به شوێن دهسترِاگهیشتن به چوار بۆمبى ئه‌تۆمیه
واشهن

گتۆن پۆست له زار ناوه‌ندى زانست و ئه‌منیه‌تى نێوده‌وله‌تی له واشه‌نگتۆن نووسى، رژێمى ئێران به شوێن دهسترِاگهیشتنه به زهرادخانهێكى بچووك كه لانیكه‌م چوار بۆمبى ئه‌تۆمى هه‌بێت. به پێى راپۆرتى ئه‌م ناوه‌نده گه‌رچى ماوه‌ى دهسترِاگهیشتنى ئێران به‌م چه‌كه كه‌م بۆته‌وه، به‌لام رژێم له وه‌ها هه‌نگاوێكدا ناتوانێت له چاو ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆم و ئه‌مریكا ون بێت. به پێى نووسراوه‌ى ئه‌م ناوه‌نده په‌له كردنى رژێم بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ناوه‌كى له‌وانه‌یه ببێته هۆى مه‌ترسی گه‌لێك كه رژێم تواناى قبوولى نه‌بێت، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانى تواناى دژكرده‌وه‌ى كاریگه‌ریان له به‌رانبه‌ر وه‌ها مه‌ترسیێك هه‌یه.
ئه‌حمه
دی نژاد: ناتوانین ئه‌گه‌رى هێرش له به‌ر چاو نه‌گرین به پێى راپۆرتى ئاخرین نیوز، ئه‌حمه‌دی نژاد له وتووێژێكى ته‌له‌فزیونى له‌گه‌ڵ ئێرانیهكانى دانیشتووى ئه‌مریكا له ولامى پرسیارێك لهمهرِ هه‌ره‌شه‌ى نیزامى و ئه‌وه‌یكه ئه‌مه بابه‌تى هۆكارى نیگه‌رانى ئێرانیانى دانیشتووى ئه‌مریكایه وتى، ناتوانین ئه‌گه‌رى هێرشى نیزامى له‌به‌ر چاو نه‌گرین، به‌لام ده‌توانم بڵێم هه‌ر هێرشێكى دوژمن له‌گه‌ڵ ولامى توندى ئێران به‌ره‌وو روو ده‌بێته‌وه و ناتوانین بلێین له داهاتوو چى روو ئه‌دات.
وته‌ى توندى به‌رپرسانى یه‌مه‌نى دژبه رژێمى تاران
به پێ

ى راپۆرتى ئه‌لعه‌ره‌بیه، ده‌وڵه‌تى یه‌مه‌ن رایگه‌یاند كه تیمێكى تیرۆریستى رژێمى ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به پێى راپۆرتى سایتى وه‌زاره‌تى به‌رگرى یه‌مه‌ن، ئه‌و ئێرانیانه‌ى كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون وه‌ك بازرگان رۆیشتونه‌ته یه‌مه‌ن و ئیجازه‌ى دانانى كارخانه‌یان له نههادهكانى به‌رپرس وه‌رگرتووه و دواى ئه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته گواستنه‌وه‌ى كه‌ل و په‌لى نیزامى بۆ شێواندنى بارى ئه‌منیه‌تى یه‌مه‌ن له ژێر ناوى كه‌لوپه‌لى كارخانه. عبد ره‌به مه‌نسوور ئهلهادى سه‌رۆك كۆمارى یه‌من پێشتر له وتووێژى خۆى رایگه‌یاندبوو كه رژێمى تاران له هێندێك له جه‌ره‌یانه سیاسیه‌كانى چه‌كدار پشتیوانى ده‌كات و رایلكه‌ى سیخۆرى رێك ده‌خات. جێگه‌ى باسه كه تا ئێستا شه‌ش رایلكه‌ى سیخۆرى سه‌ر به رژێمى تاران له یه‌مه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له باكۆ ٢٢ كه‌س به تۆمه‌تى سیخۆرى بۆ سپاى پاسداران مه‌حكوم كران
به پێى راپۆرتى بى بى سى، دادگاێك له كۆمارى ئازه‌ربایجان، ٢٢ كه‌سى به تۆمه‌تى هه‌وڵدان بۆ دارشتنى به‌رنامه‌ى

تیرۆریستى دژبه بالوێزخانه‌ى ئه‌مریكا و ئیسرائیل و خه‌یانه‌ت به ولات و هه‌ڵگرتنى چه‌ك به ١٠ ساڵ بۆ ١٥ سال زیندان مه‌حكوم كرد. جێگه‌ى باسه كه په‌یوه‌ندى ئێران و ئازه‌ربایجان له سه‌ره‌تاى ئه‌مساله‌وه به هۆى كرینى ١ میلیارد و ٦٠٠ میلیون دۆلار كه‌ل و په‌لى نیزامى له لایه‌ن ئازه‌ربایجانه‌وه له ئیسرائیل ئالۆزى تێكه‌وت. هه‌روه‌ها ئێران ئازه‌ربایجانى تاوانبار كردووه به ئیجازه‌دان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له خاكى ئه‌و ولاته‌وه له لایه‌ن سیخۆرهكانى ئیسرائیله‌وه به مه‌به‌ستى كارى تیرۆریستى و ئازه‌ربایجان ئێران تاوانبار ده‌كات به هه‌وڵدان بۆ شێواندنى بارى ئه‌منیه‌ت و ئاسایش و نانه‌وه‌ى كێشه‌ى ئایینى له‌و ولاته.
ئێران ه
هرهشهى كرد كه په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ ئیمارات دهبچرێنێت له دواى داواكارى ئیماراتى یه‌كگرتووى عه‌ره‌بى له كۆمه‌ڵگاى جیهانى بۆ رازى كردنى ئێران له مهرِ حاكمیه‌تى دۆرِگهكانى كه‌نداوى فارس، ئێران هه‌ره‌شه‌ى كرد كه له درێژه‌ى داواكارى ئیمارات، په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاته كه‌م ده‌كاته‌وه یان دهیبچرێنێت.
میت رامنى رایگه‌یاند كه له په‌سه‌ند كردنى گه‌مارۆى نوێ دژبه ئێران دوو دڵ نابم
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى بی بی سی، میت رامنى، پالێوراوى كۆماریخوازه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا، رۆژى دووشه‌ممه ١٧ى ره‌زبه‌ر له وته‌كانى خۆى له ئه‌نستیتۆى نیزامى ویرجینیا، هێرشى كرده سه‌ر سیاسه‌ته ده‌ره‌كیه‌كانى باراك ئۆباما و وتى، مه‌ترسى شهرِ له رۆژهه‌لاتى ناوین ئێستا زۆرتره له‌و كاته‌ى ئه‌و پۆستى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكاى له ئه‌ستو بوو. هه‌روه‌ها لهمهرِ سیاسه‌تى ده‌ره‌كى ئه‌مریكا له په‌یوه‌ند به ئێران وتى، من بۆ رێبه‌رانى ئێران روونى ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى ئیجازه به رژێمى تاران ناده‌ن كه ده‌ستیان به چه‌كى ناوه‌كى بگات، له توندتر كردنى گه‌مارۆكان دوودل نابم و ئابلۆقه‌ى نوێ دژبه‌م رژێمه په‌سه‌ند ده‌كه‌م.
ئه‌گه‌ر رژێمى سوریه بروخێت ئیوه‌یش ده‌روخێن
به پێى راپۆرتى ر

ۆژنامهى میسرى ئه‌لئه‌هرام، مه‌حه‌مه‌د كامل عه‌مروو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر وتى، په‌یاممان داوه به رژێمى تاران لهمهرِ یارمه‌تیه‌كانى به رژێمى به‌شارئه‌سه‌د كه ئێستا ئێوه به‌شێكن له كێشه‌كان و ئه‌گه‌ر هه‌لوێستى خۆتان درێژه پێ بده‌ن، تاكوو كۆتایى به‌شێك له كێشه‌كان ده‌مێننه‌وه و كۆتایش دیاره رووخانى رژێمى ئه‌سه‌ده. ناوبراو رایگه‌یاند كه بۆ رژێمى تارانم دووپات كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌لوێستان وایه كه له پاڵ ئه‌و رژێمه‌دا بمێننه‌وه ئه‌وا ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و رژێمه ده‌رۆن.