حكوومه‌تێك كه بوونه‌كه‌ى سووكایه‌تى به مرۆڤایه‌تیه
سێهه‌مین راپۆرتى ئه‌حم

هد شه‌هید راپۆرتدهرى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ٢٣ لاپه‌ره‌دا و به به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ى ١٢٤ حاڵه‌تى پێشێلكارى مافى مرۆڤ له رێبه‌ندانى ١٣٩٠ تا پووشپه‌رى ١٣٩١ بلاوكرایه‌وه. لهوراپۆرتهدا هاتووه كه زندانیان له ئێران ده‌كه‌ونه به‌ر ئازار و شكه‌نجه و خزم و كه‌س و كاریشان ده‌كه‌ونه به‌ر ههرِشهشه و ته‌عدا. شه‌هید له راپۆرته‌كه‌ى خۆیدا ئاماژه‌ى به نه‌بوونى ئازادى به‌یان و زیندانى كردنى چه‌ندین رۆژنامه‌وان كردووه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه له ماوه‌ى ٦ مانگى سه‌ره‌تاى ساڵى زایینى ٢٢٣ كه‌س ئیعدام كراون و ره‌وتى موحاكهممهكانیان عادلانه نه‌بووه,. به پێى راپۆرتى ئه‌حمه‌د شه‌هید ده‌ستبه‌سه‌ركراوان تۆمه‌تى موحارب و موفسیدى فى ئه‌رزیان به سه‌ر دا دهسپێندرێ كه ئه‌وه سزاێكى زۆر قورۆسی به‌دواوه ده‌بێ. جێگه‌ى باسه بۆ یه‌كه‌مین جار رژیم له نامه‌یێكدا وهلامى ئه‌حمه‌د شه‌هیدى داوه‌ته‌وه‌و ده‌لێ ته‌نیا سه‌رچاوه‌ى شه‌هید نه‌یارانى ده‌روه‌ى رژیم بووه. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه رژیم تا ئێستا ئیزنى سه‌ردانى ئه‌حمه‌د شه‌هیدى بۆ وه‌لاتى ئێران نه‌داوه.
خه‌لات
ى نۆبێلى ئاشتى ٢٠١٢ درا به یه‌كێـتى ئورووپا رایلكه‌ى ته‌له‌ویزیۆنى ئێن ئار كى نوروێژ له به‌خشینى خه‌لاتى نوبێلى ئاشتى ئه‌مساڵ به یه‌كێتى ئورووپا هه‌واڵى دا. سه‌رۆكى كومیته‌ى نوبێلى نوروێژ گووتى : یهكێـى ئورووپا بۆ ماوه‌ى زیاتر له ٦ ده‌یه بۆ ئاشتى و دیموكراسی و به‌رزكردنه‌وه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌ورى گێراوه.
عه‌لاوى : رژیمى ئیرَان دژایه‌تى رێكه‌وتننامه‌ى هه‌ولێر ده‌كات
ئه‌یاد عه‌لا

وى رێبه‌رى ئه‌لعه‌راقیه گووتى: نورى مالیكى هیچ ئیرادهێكى بۆ پێشخستنى پرۆژه‌ى بهشدالرى نه‌ته‌وه‌یی تێدا نییه. ناوبراو سه‌باره‌ت به‌و قسه‌یه‌ى نورى مالیتكى كه وتبووى به‌رده‌وامى قه‌یرانه‌كان وام لێده‌كا حكوومه‌تى زۆرینه پێك بێنم ووتى: مالیكى ته‌نانه‌ت دژى ئه‌و كه‌سه‌شه كه بۆ هاتنه سه‌ر كارى هاوكارى و پشتیوانى كردووه. ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌باره‌ت به ریًَكهوتننامهكهى هه‌ولێر ووتى: رژیمى ئێران به‌ربه‌ره‌كانێى ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه ده‌كا.
گران بوونى به‌رده‌وامى مه‌وادى خواردهمهنى له ئێران
له‌ماوه

ى یه‌ك حه‌وتووى رابردوو نرخى سه‌رجه‌م پێداویستیه بنه‌ره‌تیه‌كانى خه‌ڵك وه‌ك برینج و قه‌ند و رۆن بهرزبوونهوهێكى ٢٠ هه‌تا ٤٠ له‌سه‌دى به خۆوه بینیوه. برینجى هیندى ١٠ كیلیۆیی كه حه‌وتووى رابردوو نرخه‌كه‌ى ٣٠ هه‌زار بوو بۆته ٤٠ هه‌زار تمه‌ن و نرخى رۆنیش له ١٢٥٠٠ تمه‌نه‌وه گه‌یشتۆته ٢٠ هه‌زار تمه‌ن.
شارێكی دیكه‌ی سووریا ئازاد كرا
سوپای ئازادی سو‌و

ریا رایگه‌یاند، شارێكی دیكه‌ی سووریای له نزیك سنووری توركیا، به ته‌واوی ئازاد كردووه و هاوكات، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز، ناوه‌ندی شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی هه‌ژاند و هه‌تا ئێستا ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان، نه‌زانراوه. سوپای ئازادی سووریا، ئهمرِۆ رایگه‌یاند، توانیویه‌تی له ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌ریندا، شاری عه‌زمارین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر، له نزیك سنووری توركیا، رزگار بكات و هێزه‌كانی سوپای رژێمی به‌عسی سووریا، تێك بشكێنێت. سوپای ئازادی سووریا، هه‌فته‌ی رابردووش توانیبووی له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆندا، شاره‌كانی مه‌عره نو‌عمان و جسرولشغوور له پارێزگای ئه‌دله‌ب، له هێزه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، پاك بكاته‌وه. هه‌وره‌ها ژماره‌ی كوژراوانی دوێنێ به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا گه‌یشته ٢١٩ كه‌س، هاوكات له هێرشه جیاوازه‌كانی سوپای ئازادی سوریادا، ده‌یان سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كوژران. روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردوه، له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی سوپای ئازاد له پارێزگا‌و شاره جیاوازه‌كانی سوریا بۆ سه‌ر سوپای رژێم، دوێنێ ٩٢ سه‌رباز كوژراون كه له‌ناویاندا ٧ ئه‌فسه‌ر هه‌یه.