برینەكانیان سووكتر بوو.
كاتێك ماشینه‌كه ته‌قیه‌وه مه‌رگى حهتمیم هاته‌به‌رچاو ههرچونێك بێ له ماشینكه هاتمه خوارو به پێ بهرهوجادهكه روَیشتم كه ١٥٠میترێك له‌ماڵه‌كه‌مان دووربوو,خوێنى زوَرم لهبهردهروَیشت ورده له‌ته گوَشتى له‌شم ده‌كه‌وتنه خواره‌وه، زوَر به زه‌حمه‌ت هه‌نگاوم هه‌ڵده‌گرت چونكهبهشێكى زوَرى له‌شم بریندارببوو تهنیاباوهربهخوَبوون هانى ده‌دام هه‌نگاو هه‌ڵگرم. له‌بیرمه له كاتى گواستنه‌وه‌م بۆ نه‌خۆشخانه كادرى سازمانى خه‌بات كاك عبدوڵلا ئه‌حمه‌دپوور كه له‌دواییداو له‌روداوێكدا شه‌هیدكرا و هه‌روه‌ها عه‌لى ئه‌و برینداره‌ى دیكه به‌سه‌رمه‌وه بوون لهریگه دا ئه‌وان چاویان له‌یه‌ك ده‌كرد و وایان ده‌گه‌یاند كه من تازه ناژیم. زوَر به‌زه‌حمه‌ت گه‌یشتینه بیمارستان له‌وێ كارمه‌نده‌كان زوَر به‌خاوى ده‌جولانه‌وه, هه‌ستم ده‌كرد دواساته‌كانى ته‌مه‌نم تێدهپهرینم, ئه‌ندامانى خانه‌واده هاتبوون و به‌دیارمه‌وه شینیان ده‌گێرا, هه‌لومه‌رجێكى حه‌سته‌م و زوَر ناخوَش بوو, به‌كه‌س وكارم ووت ده‌بێ وره‌تان به‌رز بێ و نابێ شین بگێرن وبگرین,كاتێك بردیانمه ژوورى عه‌مه‌لیات زوَربهكهمى خوێن لهلهشمدامابوو، چونكه دوكتورفایهق گوڵپى و دوكتورفهرمان ووتیان ١٢ لیترخوینمان له‌له‌شت كردوه. وه‌ك ده‌یان گوت نزیك به٦سهعات له‌ژوورى عه‌مه‌لیات بووم.
كاتێك هوَش خوَم هاتمه‌وه باوكى گه‌وره‌و زوَربهرێزم و چه‌ندكه‌س له‌ئه‌ندامانى خانه‌واده له‌سه‌ر سه‌رم راوه‌ستابوون,ئه‌وه‌نده‌ى له‌بیرم بێ دڵخوَشیم دانه‌وه و ووتم خوا پشتیوانم بوو,ئه‌م جاره‌ش وه‌ك جاره‌كانى دیكهلهمهرگى حه‌تمى رزگارم بوو. زیاتر له٣مانگ لهجیگه دا كه‌وتم و زوَر به زه‌حمه‌ت برینه‌كانم سارێژبوونه‌وه,كهزوَر جار برینه‌كان بوَگهنیان ده‌كرد و هه‌ر ئه‌و پێشمهرگهبهرێزانهو ئه‌ندامانى به‌رێزى خانه‌واده‌م ته‌حه‌ممولى ئه‌و بوَنه ناخوَشهیان ده‌كرد.
دیاره ساته ناخوَشهكانى ئهوروداوه زوَرن,هه‌م ئازاره جه‌سته‌ییه‌كانى وههم ئازارى ئه‌وه‌ى,كه‌سانێك له‌دواى ئه‌وهه‌موو هاوكاریه‌ى سازمانى خه‌بات و خانه‌واده‌ى ئێمه ئه‌و خهیانهتهیان كرد. هه‌روه‌ها ناخوَشتر ئه‌وه بوو كه ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونه,بێ ئه‌وه‌ى باجى تاوانه‌كه‌یان بده‌ن, پێش كه‌ش بهرژیمى ئێران كرانه‌وه..,.
باس كردنی ئەو روداوە بۆ ئەوەیە كە هەم بۆ خۆم شتێكم لەسەر وتبێ و هەم هەستی خۆم بەرانبەر بەو بە ناوكوردانە و ئەوكەسانەی خۆیان بەنزیك ودۆست دەزانن، بەڵام لەپشتەوە خەنجەری ژەهراویت لێدەدەن، دەربڕیبێ. دانانەوەی بۆمب لە ماشینی ئێمەدا لەلایەن كەسانێكەوە بوو كە چەندین ساڵ یارمەتیمان دابوون و لە زۆركاتی حەستەمدا فریایان كەوتبووین، بەڵام لەوەڵامی چاكەدا ئەوەیان كرد كە رژیمی ئاخوندی دەستوری پێ دابوون.
لەماوەی بەشداری كردنم لەخەباتی ئازادیخوازانەدا كەمتر لە دوژمنی روبەرو و ئاشكرا ترساوم، ئەوەندی لەبەناو دوستانی هەزاران جار خراپتر لەدوژمنی داگیركەر ترساوم.
ئێمە تەمەنمان،ژیانی ئاساییمان،ئەوەی بوومانه لەپێناو ئازادی لەپێناو گەل بەختمان كرد. تەنانەت تا ئیستاش، كاتێك بۆنەییكی خۆش دەبینم باوەر ناكەم و ناتوانم لەگەڵ ئەو بۆنەدا بیمەوە، چونكە نامۆیە پێم.
گومانم نییە زۆَركەسی وەك ئیمە هەن و بوون، روونیشە كە خەبات لەپیناو ئازادی نرخی دەوێ و ئەو كەسانەی لەپێناو ئازادی‌دا تێدەكۆشن دەبێ لەخۆ بوردووبن.
هەروەها تێكۆشان لەپێناو دەستەبەركردنی ئازادی بۆمیللەت هیچ منەتێكی نیە. لەبەرانبەر ئەو راستیانەشدا كە تێكوشان لەپێناو ئازادی و رزگاری گەل ونیشتمان پیرۆزە، بەڵام زۆر ناخۆشە كەسانی هاوزمان و ئەوانەی یارمەتیت داون و لەكاتە حەستەمەكاندا پشتت گرتوون و .............زۆرشتی دیكە، بەڵام بە بەڵێنی چڵكاوی دوژمن و بێ ئەمەكی و پێنەزانی خەیانەت دەكەن.
لەراستیدا هیچ كات دوژمنی ئازادی ناتوانی كار بكاتە سەر باوەر و ورەی شۆرشگێران و خەبات وتێكوشانیان لەپێناو ئازادی‌دا، بەڵام رەفیقی نارەفیق و هاوزمان و ههچاڵى درۆینە بەكرداری دزێو و قسەی سارد و خەیانەتیان، مەترسی گەورە و سەرەكین.