هاووڵاتییه‌كی كورد، دوای یه‌ك حه‌فته گیران چاره‌نووسی نادیاره
هاوو

ڵاتییهكی كورد پاش ٧ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، چاره‌نووسی نادیاره. به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، توفیق محه‌ممه‌د ئه‌مینی كه ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی ناروونه. به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری كوردپا و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی گوندی " هانه گه‌رمه‌ڵه" ی سه‌ر به شاری نه‌وسوود، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك لهمهرِ شوێنی راگیران و تاوانی ئه‌و هاووڵاتییه كورده زانیاریه‌ك له به‌ر ده‌ستدا نیه.
٧٠ له‌سه‌دى گۆلى ورمێ وشك بووه
به پێ

ى راپۆرتى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى موكریان، له سالى ٧٤ تا ئێستا ئاستى ئاوى گۆلى ورمێ به‌رده‌وام كه‌م بۆته‌وه و ٧٠ له‌سه‌دى گۆلى ورمێ وشك بووه. ئه‌مرۆ به خراپترین بارودۆخى خۆى له چاو ٥٠ سالى رابردوو یانى وشك بوونى ته‌واو گه‌یشتووه. به پێى دوایین ئامارى راگه‌ێندراو له لایه‌ن ژینگه‌ى ئازه‌ربایجانى رۆژئاواوه ئاستى ئاوى گۆلى ورمێ ١٢٧٠.٦٥ سانته كه نیشانده‌رى ئه‌وه‌یه كه بارودۆخى گه‌یشتووه‌ته ئاستى قه‌یراناوى. رێژه‌ى خوێى گۆلى ورمێ ٢٢٠ تا ١٨٠ گرام له هه‌ر لیترێكدایه كه له سالانى رابردوو زیادى كردووه و تا ٤٠٠ گرام له هه‌ر لیترێك گه‌یشتووه و له سالى ٩٠ به دواوه گه‌یشتووه‌ته بارودۆخى قهیرانانى و به كریستاڵ بوونى ئه‌م گۆله.
گواستنه‌وه‌ى پێنج زیندانى سیاسى كورد بۆ گرتووخانه
به پێى راپ

ۆرتى هه‌واڵده‌رى موكریان، پێنج زیندانى سیاسى كورد به ناوه‌كانى عه‌لى ئه‌حمه‌د سلێمان، ئه‌حمه‌د تهموئى، جه‌هانگیر( هووشه‌نگ) بادووزاده، یۆسف كاكه مهمى و مۆسته‌فا عه‌لى ئه‌حمه‌د به ده‌ستوورى به‌رپرسانى زیندانى ورمێ بۆ گرتووخانه‌ى یه‌كێك له نیهاده ئه‌منیه‌تیه‌كان گوازراونه‌ته‌وه. جێگه‌ى باسه كه ئه‌حمه‌د تهمووئى به تۆمه‌تى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان به ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه، مۆسته‌فا عه‌لى ئه‌حمه‌د به تۆمه‌تى كرده‌وه دژبه ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى به ٧ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه، یۆسف كاكه‌یى به تۆمه‌تى هاوكارى یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان به ٩ ساڵ و عه‌لى ئه‌حمه‌د سلێمان به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه.
هاووڵ
اتییهكی كورد به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقێكی له‌ده‌ست دا شه‌وی رابردوو هاووڵاتییه‌كی كورد له به‌رزاییه‌كانی شاری نه‌وسوود به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقێكی له‌ده‌ست دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، بورهان فه‌رهادی كورِی یووسف له‌كاتی تێپهرِین له به‌رزاییه‌كانی " سونی"ی سه‌ر به شاری نه‌وسوود به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه چێنراوه‌كان لاقی له‌ده‌ست دا. ئه‌و هاووڵاتییه دوابه‌دوای رووداوه‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و هه‌تا ئێستا زانیارییه‌كی نوێی له ته‌ندرووستی له‌به‌ر ده‌ست دا نیه.
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چاوهرِوان نه‌كراوی لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ساڵهی كورد
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزهئینتزامییهكان له كرده‌وه‌یه‌كی چاوهرِوان نه‌كراودا لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندان كرد. به پێی هه‌واڵی كوردپا: رێكه‌وتی ٢٢ی ره‌زبه‌ر، عوبه‌ید سه‌جادی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ كه به‌وته‌ی كاسا

نی ئاگادار كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان راگوێزرا. كه‌سانی ئاگادار له‌و رووداوه ئه‌وه‌شیان به هه‌واڵنێری كوردپا راگه‌یاند كه له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا ده‌ست و لاقیان به‌ستوه و به توندی داویانه‌ته به‌ر لێدان. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی عوبه‌ید سه‌جادی، سهرهرِای به‌دواداچوون له‌هه‌مبه‌ر چاره‌نووسی كورِهكهیان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كانه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كیان پێرِانهگهینراوه. ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی بێ هۆكار و ناته‌واوبوونی باری ته‌ندرووستی عوبه‌ید بۆته جێی نیگه‌رانی و سهرسوورِمانی خه‌ڵكی ئاگادار له‌و رووداوه. ئه‌و لاوه ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌یه هه‌نووكه له زینداندا راگیراوه.
ترۆر بۆ رژیمى ئێران ئامرازێكه له سندوقى ئامرازه سیاسیه‌كانى
واشینگتۆن پۆست له ژێرناوى وریایی پانێتا رنگدانهوهى نیگهرانیهكانى ئه‌مریكا له هێرشی سایبێرى رژیمى ئیرانه، نووسی: ر

ژیمى ئێران دژمنێكى پێش بێنى بۆنه‌كراوه و به پێى ووته‌ى كارناسانى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی ده‌یهه‌وێ له هێرشی پێچهلاوپیچى كامپیوتهرى كه‌ڵك وه‌ربگرێ. به پێى ووته‌ى ئیستوارت بێكر به‌رده‌ستى پێشووى وه‌زاره‌تى ئه‌منیه‌تى ناوخۆى ئه‌مریكا ده‌لێ: رژیمى ئێران رژیمێكه كه ترۆر كردن له لاى وه‌ك ئامرازێك له ناو سندوقى ئامرازه سیاسیه‌كانى وایه و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه كه به پێشێلكردنى بایه‌خه‌كانى جیهان شتێكى وا له ده‌ست نادا.
داواكارى ئ
المان له یه‌كیه‌تى ئۆروپا بۆ زیاد كردنى ئابلۆقهكان به پێى راپۆرتى ئه‌لعه‌ره‌بیه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئالمان رۆژى یه‌كشه‌مه داواى له یه‌كیه‌تى ئۆرووپا كرد كه گه‌مارۆى نوێ دژ به رژێمى تاران په‌سه‌ند بكه‌ن. گیدۆ وێسترۆله رۆژێك پێش له به‌رێوه‌چوونى دانیشتنه‌كانى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئۆرووپا وتى ، هیچ پێشكه‌وتنێك له‌لایه‌ن رژێمى ئێرانه‌وه به‌دى نه‌كراوه و ئێمه ده‌بێت فشاره‌كانمان زۆرتر بكه‌ین. به پێى وته‌ى سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌ندامانى یه‌كیه‌تى ئۆرووپا رۆژى هه‌ینى له‌سه‌ر زیاد كردنى ئابلۆقهكان دژبه ئێران رێكه‌وتوون. ئه‌م ئابلۆقانه رۆژى دووشه‌ممه بۆ په‌سه‌ندكردن ده‌درێت به وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و یه‌كیه‌تییه.
پیلانى مه‌ترسیدارى تێكده‌رانه‌ى سپا له كه‌نداوى فارس
به پێى راپۆ

رتى رادیو ئالمان، سپاى پاسداران ده‌یه‌وێت به دروست كردنى پێكدادانێك بۆ نهوتكێشێك له گه‌رووى هۆرمز ئه‌و گه‌روه دابخات و ئاوى كه‌نداوى فارس پیس بكات له ولامدانه‌وه به ئابلۆقه نوێیه‌كانى رۆژئاوا. به پێى نووسراوى ئشپیگل ئانلاین، به‌ڵگه‌ى ئه‌م پیلانه به ناوى ئاوى قورِاوى وه‌ك بهڵگهیێكى ته‌واو نهێنى ده‌ستی كه‌وتووه. له‌م پیلانه‌دا وا پێشبینى كراوه كه به‌م شێوه‌یه رێگا له كه‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌گیرێت و ئه‌و ولاته عه‌ره‌بیانه‌ى كه له‌گه‌ڵ ئێران كێشه‌یان هه‌یه سزا ده‌كرێن. به پێى ئه‌م پیلانه‌ى سپاى پاسداران ولاتانى رۆژئاوا ناچار ده‌بن له خاوێن كردنه‌وه‌ى ئاوى كه‌نداوى فارس به‌شدار بن و به‌م جۆره ناچار ده‌بن گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران كۆتایى پێ بهێنن.
سوریا؛ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا (١٠٠) ته‌رم دۆزرایه‌وه
لیژنه هه‌ماهه‌نگییه‌كانی سوریا بڵاویانكردوه كه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه نیشتیمانییه‌كانی ریفی دیمه‌شق ١٠٠ ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه و ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ئهمرِۆش گه‌یشتوه‌ته ١٤٠ كه‌س. له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، هێزه ئاس

مانییهكانی سه‌ر به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنی ناوچه جیاجیاكانی سوریا و به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌نها ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه ١٤٠ هاوڵاتی سوریا كوژراون. ئه‌وه‌شی خستوهتهرِو: له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌ی ریفی دیمه‌شق ١٠٠ ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به‌رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه كوژراون. له‌ماوه‌ی ١٩ مانگی شۆرشی سوریا، ٣٣ هه‌زار و ٨٢ كه‌س كوژراون كه ٢٣ هه‌زار و ٦٣٠ كه‌سیان هاوڵاتی مه‌ده‌نین و ١٢٤١ سه‌ربازی جیابوه‌وه و ٨٢١١ سه‌ربازی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دی تێدایه.
به‌كار هێنا
نى بۆمبى هێشوویى له لایه‌ن رژێمى ئه‌سه‌ده‌وه دژبه خه‌ڵك به پێى راپۆرتى رادیو فه‌ردا، سازمانى چاودێرى مافى مرۆڤ رایگه‌یاند، كه ده‌وڵه‌تى سوریه بۆمبى هێشوویى دژبه خه‌ڵكى سوریه به كار هێناوه كه ئه‌م بۆمبانه دروستكراوى شورهوى پێشوون. فیلیپ بۆلۆپین له سازمانى چاودێرى مافى مرۆڤ وتى كه داوا له رژێمى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ین كه هه‌رچى زووتر به‌كار هێنانى ئه‌و جۆره بۆمبه مه‌ترسیدارانه رابگرێت.