هاووڵاتییه‌كی برینداری كورد دوای نزیك به ١٠ رۆژ، گیانی دا
هاووڵاتییه‌كی

كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی "سۆما"ی سه‌ر به شاری ورمێ له‌ناو جاده كه له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه بریندار ببوو، گیانی له‌ده‌ست دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی "مه‌هدی كووهی" كورِی كه‌ره‌م و خه‌ڵكی گوندی "پیرانجغ"ی سه‌ر به ناوچه‌ی سۆمای سه‌ر به شاری ورمێ كه رێكه‌وتی ١٥ی ره‌زبه‌ر له‌ناو جاده و به ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌ت به توندی بریندار كرابوو، رۆژی دووسه‌ممه رێكه‌وتی ٢٤ی ره‌زبه‌ر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ساری ورمی گیانی داوه. هه‌تا ئێستا هۆكاری ته‌قه كران و بریندار كردنی له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامییه‌وه روون نه‌بۆته‌وه و هیچ بار و كهلوپهلێكیشی پێ نه‌بووه و ته‌قه‌ی لێكراوه و ماشینهكهشی به ته‌واوه‌تی سووتاوه.
لاوێكی كورد له تاران به‌هۆی رووداوی كاره‌وه گیانی له‌ده‌ست دا
لاوێكی كور

دی خه‌ڵكی به‌خشی "هه‌ورامان ته‌خت"ی شاری سه‌وڵاوا له تاران به‌هۆی رووداوی كاره‌وه گیانی له‌ده‌ست دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، لاوێكی كورد به‌ناوی عه‌باس مورادی كورِی عه‌لی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵكی به‌خشی "هه‌ورامان ته‌خت"ی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا كه‌له تاران له كارگه‌یه‌ك سه‌رقاڵی كرێكاری بووه، رێكه‌وتی ٢١ی ره‌زبه‌ر كه‌وتۆته ژێر ده‌زگایه‌ك و گیانی داوه.
كوردستان: بێ به‌ش كردنى ٤ فه‌رهه‌نگى له مافى وانه ووتنه‌وه
چوار كه

س له مامۆستایانى پارێزگاى كوردستان بێ به‌ش كراون له مافى وانه ووتنه‌وه. به پێى راپۆرتى ئاژانسی موكریان نیوز ٤ كه‌س له مامۆستایانى شارى دیوانده‌ره له پارێزگاى كوردستان به ناوه‌كانى (سابیر خالیدیان به ٣٢ ساڵ پێشوونهى كار، ره‌ئوف حوسه‌ینى به ١٨ ساڵى پێشوونه، ئیدریس رهنجیر به ١٢ ساڵ پێشوونه، عه‌تا سه‌لیمى به ٢٣ ساڵ پێشوونه ) له‌مافى وانه ووتنه‌وه بێ به‌ش كراون. پێشتریش ٢١ كه‌س له مامۆستایانى په‌یره‌وى سووننى كوردستان بێ به‌ش كران له مافى وانه ووتنه‌وه.
مامۆستایێكى كوردى زیندانى مانى له خورادن گرتووه
محه‌ممه‌د ئه‌مین ئاگوشی مامۆستاى زیندانى له زیندانى زاهیدان مانى له‌خورادن گرتووه. به پێى هه‌واڵه‌كان ناوبراو به

نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به دوورخستنه‌وه و هه‌ل و مه‌رجى نامرۆڤانه و نه‌شیاوى كه ئێستا تێیى دایه ده‌ستى كردووه به‌و كرده‌وه ئیعترازییه. محه‌ممه‌دئه‌مین لهنامهیێكدا بۆ میدیاكان و كۆر و كۆمه‌ڵى ماف پارێز ده‌ڵێ، به هۆى دوورخرانه‌وه‌م بۆ شوێنێك كه ٣ هه‌زار كیلۆمه‌تر دووره له خانه‌واده‌كه‌م كێشه و كۆسپى زۆر بۆ خانه‌واده‌كه‌م به مه‌به‌ستى چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ منیان بۆ دروست بووه به‌جۆرێك كه له‌دوایین چاوپێكه‌وتن كوره‌كه‌م ناچار بووه گورچیله‌ى خۆى بفرۆشێ هه‌تا خه‌رجى رێگه‌كه‌ى پێ دابین بكات. هه‌روه‌ها ناوبرا له‌درێژه‌ى نامه‌كه‌ى دا ده‌نووسێ: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه ماوه‌ى ٤ ساڵه به بوونى نه‌خۆشی جۆراوجۆر له زیندان دا راگیرام هیچ جۆره ئاسانكارى و ئیمتیازێكى زیندانیم پێ رِهوا نه‌بیندراوه و له راستى دا من دیلم نه‌ك زیندانى.
دارایی وه‌زیرى وزه‌ى رژیم له ئورووپا به‌سترا
به ێى تهحریمهكانى نوێى یه‌كێتى ئورووپا ، مه‌جیدى نامجو وه‌زیرى وزه‌ى رژیمى ئێران كه‌وته ناو لیستى ره‌شی یه‌كێتى ئ

ورووپاوه. به‌و پێى داراییه‌كانى ناوبراو له ئورووپا ده‌به‌سترێ و ناوبراو مافى وه‌رگرتنى ویزاى بۆ هیچ كام له وه‌لاتانى ئه‌ندامى یه‌كێتى ئورووپا نییه. هه‌ر له‌و تهحریتمه نوێیانه دا ٣٤ شیركه‌ت و رێكخراوى سه‌ر به رژیم كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئابلۆقه و له‌وان ده‌تواندرێ ئاماژه به وه‌زاره‌تى وزه و وه‌زاره‌تى نه‌وت به هه‌موو لقه‌كانیه‌وه بنكرێت. هه‌روه‌ها چالاكیه بانكى و موخابه‌راتى و به‌شی وزه‌ى ئێران كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئابلۆقه بێجگه له‌وه‌ى كه پێشتریش به‌شی گاز رێكه‌وتنى له‌سه‌ر كرابوو.
١٢ زیندا
نى مه‌ترسی ئیعدامیان له‌سه‌ره به پێى راپۆرتى چالاكانى مافى مرۆڤ و دیتموكراسی له ئێران ١٢ زیندانى كه رۆژى چوارشه‌ممه ١٩ى ره‌زبه‌ر به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى حوكمى ئیعدامهكانیان گواسترابوونه‌وه بۆ به‌ندى ٢٤٠ى زیندانى ئێوین، ئێستا چاوه‌رێى به‌رێوه‌بردنى حوكمه‌كه‌یانن. ناوى ژماره‌یێك له‌وكه‌سانه بریتیه له عه‌لى مه‌ولایی، محه‌ممه‌د عه‌لى ره‌بیعى، حه‌مید ره‌بیعى و سه‌عید سه‌دیقى. ئه‌و كه‌سانه له رۆژى ١٠ى ئوكتۆبر رۆژى جیهانى به‌ربه‌ره‌كانێى ئیعدام گواستراونه‌ته‌وه بۆ ژوورى تاكه‌كه‌سی.
ئه‌گه‌رى داخران و دارِمانى پێنج شیركه‌تى گه‌وره‌ى به‌رهه‌مه شیرییه‌كان
له‌دواى نا

مه‌ى ٥ شیركه‌تى گه‌وره‌ى به‌رهه‌مه شیرییهكانى ئێران و راگه‌یاندنى ئه‌گه‌رى دارمانیان به هۆى سیاسه‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ت، وه‌زیرى پیشه‌سازى و مه‌عده‌ن و تیجاره‌ت بۆ كمیسیۆنى ده‌ره‌وه و ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی مه‌جلیس بانگ كران. ئه‌و ٥ شیركه‌ته به‌ره‌وسه‌رچوونى له‌راده‌به‌ده‌رى به‌رهه‌مهێنان و مه‌وادى سه‌ره‌تایی و هه‌روه‌ها نه‌دانى یارانهكانى به‌رهه‌مهێنانیان له په‌نا مه‌منوع كردنى به‌ره‌وسه‌ر بردنى نرخه‌كان به هۆكارى ئه‌و قهیرانهماڵى و مه‌ترسی دارِمانیان زانیوه. ئه‌و دۆخه قه‌یراناوییه له كاتێكدایه زۆربه‌ى شیركه‌ته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانى دیكه‌ى وهلاتیش له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه بهرهووروون. وه‌زیرى پیشه‌سازى سه‌باره‌ت به نه‌دانى یارانه به‌رهه‌مهێنان ووتوویه‌تى هه‌تا ده‌وڵه‌ت سه‌رچاوه ماڵیهكانمان بۆ دابین نه‌كا ناتوانین هیچ بكه‌ین.
سهرژم
ێرى تووشبووان به ئێدز چوار به‌رانبه‌رى سه‌رژمێرییه راگهێندراوهكانه سه‌رۆكى ئیداره‌ى ئیدزى وه‌زاره‌تى بێهدشتى رژیم رایگه‌یاند به پێى مودێلێكى ریازى مه‌زه‌نده ده‌كه‌ین نزیك به ٩٠ هه‌زار نه‌خۆشی تووش بوو به ئێدزمان هه‌بێ. ناوبراو ووتى پێویسته راگه‌یاندنه‌كان ده‌ورى خۆیان له ووشیار كردنى خه‌ڵك بگێرن. ئاماره راگهێندراوهكان ٢٤ هه‌زار كه‌س تووش بوو به ئیدز نیشان ده‌دا كه به پێى ووته‌ى سه‌رۆكى ئیداره‌ى ئیدز ئه‌و رێژه‌یه ٩٠ هه‌زار كه‌سه.
پووڵى پێوی
ست بۆ هێنانهژوورهوهى داوده‌رمان دابین نه‌كراوه به پێى راپۆرتى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵده‌رى وه‌زیرى بێهداشت ده‌لێ پووڵى ده‌ره‌وه‌ى پێویست بۆ هێنانهژوورهوهى داوده‌رمان له ماوه‌ى ٦ مانگى سه‌رتاى ئه‌مسال دابین نه‌كراوه. مه‌رزیه وه‌حیدى دهستجردى ده‌لێ، ئه‌رز(پووڵى ده‌ره‌وه) زۆر به كه‌مى خراوه‌ته به‌رده‌ست شیركه‌ته‌كان. رژیمى ئێران له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكى بێ پێشوونهى ئه‌رزى به‌ره‌وروویه.
به‌حرین: كاردارى باڵوێزخانه‌ى رژیمى بانگ كرد
وه‌زاره‌ت

ى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ین سه‌فاره‌تى رژیمى له مه‌نامه به هۆى ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى ئه‌و وه‌لاته له‌كاروبارى به‌حره‌ین بانگ كرد و ناره‌زایه‌تى خۆیان پێ نیشاندان. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه مه‌هدى ئیسلامى كاردارى باڵوێزخانه‌ى رژیم له به‌حره‌ین به مه‌به‌ستى شیكردنه‌وه‌ى كرده‌وه دهستێوهردهرانهكانى رژیم له كاروبرى به‌حره‌ین بانگ كرایه وه‌زاره‌تخانه. به‌حره‌ین ده‌لێ هه‌لس و كه‌وتى رژیم بۆته هۆى بشێوى و ئاژوه له وه‌لاته‌كه‌ى دا.